ئیعجاز
په‌یوه‌ندی نێوان ترس و باران

خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێ: (إِذْ يُغَشِّيكُمُ النُّعَاسَ أَمَنَةً مِّنْهُ وَيُنَزِّلُ عَلَيْكُم مِّن السَّمَاء مَاء لِّيُطَهِّرَكُم بِهِ وَيُذْهِبَ عَنكُمْ رِجْزَ الشَّيْطَانِ وَلِيَرْبِطَ عَلَى قُلُوبِكُمْ وَيُثَبِّتَ بِهِ الأَقْدَامَ) سورة الانفال /١١

واته‌: ئه‌و ده‌مه‌تان له‌ بیربێ‌ كه‌ ئه‌و خه‌وه‌نوچكه‌تان بۆهات لای خواوه‌ تا ئارامتان بكاته‌وه‌، له‌ ئاسمانیشه‌وه‌ ئاوی بۆ باراندن تا خاوێنتان بكاته‌وه‌ و خه‌یاڵاتی شه‌یتانتان لێدوورخاته‌وه‌و دڵ گه‌رمتان كات و دامه‌زراو بن له‌ مه‌یدان .

ئایا خه‌وه‌ نووچكه‌ ئارام به‌خشه‌؟ ئایا باران هۆكاره‌ بۆ پاكبونه‌وه‌ و لاچونی وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتان و ئازایه‌تی به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێ‌؟

ئه‌و ده‌مه‌ی خوای گه‌وره‌ ئه‌مه‌ی بۆ ئیماندارانكرد-وه‌ك زانایانی ته‌فسیر باسیده‌كه‌ن- كاتی جه‌نگی به‌در بوو، به‌هۆی ئه‌و چاره‌سازه‌ زانستیانه‌ی خوای گه‌وره‌ موعجیزه‌ی سه‌ركه‌وتنی چاوه‌ڕواننه‌كراو ڕوویدا .

ئه‌وه‌ی ئێمه‌ لێره‌دا مه‌به‌ستمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ زانایانی پزیشكی ده‌ریانخستووه‌ له‌ كاتێكدا مه‌ترسی زۆر ڕووبه‌ڕووی مرۆڤ ده‌بێته‌وه‌، مادده‌ی (ئه‌درینالین) ده‌ڕژێته‌ ناو خوێن و ده‌بێته‌ هۆی له‌رزینی له‌ش بۆ هێوركردنه‌وه‌ی كه‌سه‌ ترساوه‌كه‌، بۆیه‌ ئه‌بێ ئاوپژێنی بكرێت .

ئه‌م ئایه‌ته‌ وه‌ك هه‌موو ئایه‌ته‌كانی تر سه‌راپای موعجیزه‌یه‌: خه‌وه‌نوچكه‌و خه‌وتن ئارامبه‌خشی تازه‌كردنه‌وه‌ی وزه‌یه‌ بۆ به‌رگه‌گرتنی كاره‌ قورسه‌كان .

ئاوی ئاسمان له‌ پاكترینی ئاوه‌كانه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌، چونكه‌ ئاوی هه‌ڵێنراوه‌، دیاره‌ خه‌وی ئارام و خۆشۆردن به‌ ئاوی باران پێكه‌وه‌ مرۆڤ له‌ خه‌یاڵاتی شه‌یتان بۆ ترساندنی مرۆڤ ده‌پارێزێ‌ و زیاتر مرۆڤ دامه‌زراو و به‌ توانا ده‌كات .

ئه‌و ده‌مه‌ی له‌كاتی پێغه‌مبه‌ردا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئه‌م موعجیزه‌ ڕوویدا هاوكاتیش بوون له‌گه‌ڵ مژده‌دان به‌وه‌ی فریشته‌كانیش پشتگیر و هاوكاریانن، ئه‌مه‌ ته‌واوكاری بنیاتنانی كه‌سێتیی به‌هێزه‌ كه‌ هه‌ستبكات به‌وه‌ی هێزێكی گه‌وره‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی خۆی ئاگای لێیه‌تی و پشتگیری لێده‌كات به‌ ئیزنی ئه‌وخوایه‌ی دروستیكردووه‌ .

ئه‌م كاره‌ گه‌ورانه‌ بۆ په‌روه‌رده‌ و پاراستنی شوێنكه‌وتووان ئه‌گه‌ر خوایه‌كی زانا و به‌ توانا و ئاگادار نه‌بێ‌ كێ‌ ده‌توانێ‌ له‌ زه‌مه‌نی پێشكه‌وتنی زانسته‌كاندا بیكات چ جای له‌ زیاتر له‌ چوارده‌ سه‌ده‌ پێش ئێسته‌ و له‌كه‌سێكی نه‌خوێنده‌واره‌وه‌ كه‌ ته‌نها خاوه‌نی به‌رزترین ڕه‌وشت و دڵسۆزییه‌كی بێ هاوتاو ئه‌مانه‌ت پارێزێكی نمونه‌یی بووه‌، به‌ڵام ئه‌م زانسته‌ وردانه‌ ته‌نها خوای خاوه‌نی بوونه‌وه‌ر پێیڕاگه‌یاندووه‌ و بۆی ناردووه‌ .

1028 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/08/2015
بابەتی زیاتر...
1