فیکری ئیسلامی
كتێبی: دارولئیسلام و دارولكوفر

كتێبی: دارولئیسلام و دارولكوفر

نوسینی: شێخ عبدالقادر عبدالعزیز

به‌كوردی كرنی: مامۆستا كرێكار



پێشه‌كی جه‌نابی مامۆستا كرێكار:

نوسه‌ری به‌ڕێز ده‌فه‌رموێ: (باسه‌كانی دارالاسلام و دارالكوفر له‌م سه‌رده‌مه‌دا شێواندنی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ لایه‌نی ئه‌وانه‌وه‌ كه‌ لاف و گه‌زافی ئیجتیهاد لێ ده‌ده‌ن، له‌وانه‌ی به‌ رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان سه‌رسام بوون و به‌ دیدی لێڵ و رێچكه‌ی بنبه‌ستی ئه‌واندا رۆیشتوون، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ حسابی خۆیان جۆره‌ پێكه‌وه‌ سازانێك له‌ نێوان ئه‌حكامه‌كانی ئیسلام و یاساو رێسای كافراندا بكه‌ن، به‌ تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت یاسای نێوده‌وڵه‌تی ونه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ده‌زگاكانی دیكه‌ كه‌ چه‌واشه‌كارانه‌ بانگهێشتی پێكه‌وه‌ ژیان و ئاشتی نێو ده‌وڵه‌تی و یاساغ كردنی جه‌نگی هێرشبردن ده‌كه‌ن! كه‌ هه‌مووی هه‌ر كڵاو سه‌رنان و فریوودانه‌و گێله‌پیاوان و گه‌لانی ساویلكه‌ی وه‌كو گه‌لانی موسوڵمانانی پێ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن، تا زلهێزه‌كان هه‌ر وا به‌هێز بمێننه‌وه‌و بێ ده‌سه‌ڵات و لاوازه‌كانیش هه‌روا بێ هێز بمێننه‌وه‌! تا ئه‌گه‌ر موسوڵمانان رۆژێك له‌ رۆژان هاتنه‌وه‌ مه‌یدانی جیهاد خێرا تۆمه‌تبار بكرێن كه‌ گوایه‌ په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییان شكاندووه‌و شایانی سزای نێو ده‌وڵه‌تیی بوون)! 

   زانینی زاره‌وه‌ی شه‌رعیی بوارێكی ململانێ شارستانێتیه‌ بێ ئامانه‌كه‌یه‌ كه‌ زیاتر له‌ دووسه‌د ساڵه‌ رۆژئاوای عه‌له‌مانی به‌رامبه‌ر ئیسلام و موسوڵمانان ئیدامه‌ی پێده‌دات.. نابینیت چۆن دارالاسلامی كردووه‌ به‌ (نیشتیمان) و جیهادی كرد به‌ (به‌رگریی له‌ ووڵات) و وه‌لائی بۆ ئیسلام كرده‌ (گیانی نه‌ته‌وایه‌تی) تا زاراوه‌كانی ئیسلام ئه‌وه‌نده‌ غه‌ریب كه‌وتن كه‌ ده‌ڵێیت كوردستان دارولكوفره‌، سه‌دان مه‌لاو كۆلكه‌ داعیت لێ راست ده‌بێته‌وه‌و ده‌ڵێن: چۆن تۆ ته‌كفیری هه‌موو كورد ده‌كه‌یت؟! له‌ كاتێكدا پێناسه‌ی دارولكوفر په‌یوه‌ندی له‌ دوورو نزیك به‌ موسوڵمانێتی دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه‌ نییه‌.. ئه‌وه‌ هیندستان كه‌ زیاتر له‌ دووسه‌د ملیۆن موسوڵمانی تێدا ده‌ژی وكه‌سیش له‌ زانایان نه‌یانفه‌رمووه‌ دارولكوفر نییه‌.. چونكه‌ حوكمی دارولكوفرێتی ووڵاتێك له‌سه‌ر وه‌سفی ده‌ستوورو یاساو رێساكانی حوكمڕانییه‌كه‌ی وه‌ستاوه‌. ئایا سه‌روه‌ریی یاسایی (باڵاده‌ستی ده‌سه‌ڵات) بۆ شه‌ریعه‌تی خوایه‌ یان بۆ غه‌یری شه‌ریعه‌تی خوا؟!

   له‌م روانگه‌وه‌ بوو كه‌ به‌ زه‌روورییم زانی ئه‌م باسه‌ی دكتۆر عبدالقادر عبدالعه‌زیز بكه‌مه‌ كوردی، كه‌ له‌ كتێبی (الجامع)ه‌كه‌یدا نووسیوێتی. باسێكی ئوسوڵییانه‌ی شه‌رعییه‌، نوسه‌ر راوبۆچوونی زانایانی مه‌زهه‌به‌كانی هێناوه‌نه‌وه‌و موناقه‌شه‌ی به‌ڵگه‌ی هه‌مووانی كردووه‌و ته‌رجیحی به‌ به‌هێزترینیان داوه‌.. 

   نووسه‌ری به‌ڕێز میسرییه‌و به‌ خزمه‌تی گه‌یشتووم، ئاگاداری بارودۆخی كوردستانیش بوو..

تێبینی: پێشتر له‌ 2005 دا ئه‌م باسه‌م به‌ ناوی خوازراوی (ئه‌حمه‌د ناری)یه‌وه‌ بڵاوكردبۆوه‌.

   خوای گه‌وره‌ بیكاته‌ مایه‌ی تێگه‌یشتنی زیاترمان له‌ دینه‌كه‌.. ئامین

وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ گرته‌ له‌وێنه‌كه‌ بكه‌


http://zadyreman.com/Drizha.aspx?id=119&LinkID=2


http://zadyreman.com/ktybzyatr.aspx?id=2&CatID=2
4592 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/01/2016
بابەتی زیاتر...
1