تەفسیر
تەفسیری سورەتی الممتحنة

ئه‌م سووره‌ته‌

ئاڵقه‌ی زنجیره‌یه‌كه‌ له‌ ئاماده‌ كردنێكی دوورودرێژ . مه‌به‌ست له‌م و هه‌روه‌ها له‌و بابه‌تانه‌ی وه‌ك ئه‌من : پێكه‌وه‌ نانی جیهانێكی خواوویستانه‌ی پاكه‌ له‌ دڵ و ده‌روونی موسوڵماناندا . تا دڵ و مێشكی هه‌موویان له‌ چڵك و چه‌په‌ڵی ده‌مارگیری و ره‌گه‌ز په‌رستی و خۆخۆیی و خاك و تیره‌و گه‌ل په‌رستی دوور بخاته‌وه‌و له‌ جێی هه‌ر هه‌موو ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ش په‌یوه‌ستی باوه‌ڕبه‌خوا دابمه‌زرێنێت . له‌ژێر ئاڵای خواو له‌ چوارچێوه‌ی حزبی خوادا .. موسوڵمانانی ئه‌مڕۆش له‌ هه‌موو كه‌س زیاترو له‌ هه‌موو سه‌رده‌م وزه‌مانێك زیاتر پێویستییان به‌ وه‌رگرتن و جێ به‌ جێ كردنی رێسا خواییه‌كانی ئه‌م سووره‌ته‌ هه‌یه‌ . چونكه‌ دژوارییه‌كانی ئه‌مڕۆ له‌ هه‌موو قۆناغێكی مێژوو كاریگه‌ر ترن و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م زه‌مانی جیهانگیرییه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ریشه‌كێش كردنی دین وئوممه‌ت وبزاڤه‌كه‌ی ئیسلام ده‌كات ! ئه‌م ته‌علیماته‌ خواییه‌ جه‌خت له‌سه‌ر قایم راگرتنی شه‌خسیه‌تی ئیسلامی ده‌كات . داوا ده‌كات وه‌لائی موسوڵمان ته‌نها بۆ خواو پێغه‌مبه‌رو موسوڵمانان بێت و به‌س .. ده‌یه‌وێت ریزه‌كانمان پته‌و تر و مه‌حكه‌م تر داڕێژین ، نه‌بادا له‌ لاوازی هه‌ستی وه‌لائدا ، دۆستایه‌تی و دوژمنایه‌تیمان لێ تێكه‌ڵ ببن و سنوری نێوانیانمان پێ جوێ نه‌كرێته‌وه‌ . ئه‌وجا دوژمنان دزه‌ بكه‌نه‌ ناو دیدو ریزه‌كانمانه‌وه‌ .

 

 

1053 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/08/2016
بابەتی زیاتر...
1