جیهاد
حوكم و جۆرەکانی جیهاد

بڕگه‌ى یه‌كه‌م : جیهادى ناوه‌كى :

جیهاد كردنى موسوڵمانه‌ دژى نه‌فسى خۆى و دژى شه‌یتان كه‌ له‌سه‌ر هه‌ر هه‌موو موسوڵمانێك فه‌رزه‌ ، له‌ساتى یه‌كه‌مى موسوڵمان بونیه‌وه‌ ، یان فام كردنیه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات تا مردن .

ئیمامى غه‌زالى (٥٠٥ك) رحمه‌ الله بواره‌كانى جیهاد كردنی موسوڵمانى دژى نه‌فسی خۆى زۆر جوان پۆلێن كردووه‌ كه‌ ده‌فه‌رمووێت :

١- پاك كردنه‌وه‌ى ڕواڵه‌تى ده‌رێ له‌هه‌موو جۆره‌ پیسی و پیساییه‌ك (له‌ له‌ش پیسى و جه‌نابه‌ت و به‌ده‌ن و پۆشاك جێ پاك كردنه‌وه‌ له ‌هه‌موو جۆره‌ پیساییه‌ك كه‌ ئه‌و به ‌هه‌موویان ده‌فه‌رموێت (الأحداث والأخباث والفضلات ) .

٢-  پاك كردنه‌وه‌ى جه‌سته‌ له ‌هه‌موو ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ى تاوان و گوناحن (الجرائم والاثام).

٣- پاك كردنه‌وه‌ى دڵ و ده‌روون له ‌ڕه‌وشتى به‌د و سیفه‌ته‌ نزمه‌ بوغزاویه‌كان (الاخلاق المذمومة والرذائل الممقرتة‌).

٤- پاك كردنه‌وه‌ى جیهانى نهێنى له غه‌یرى خواى گه‌وره‌ (تطهر السر عما سوی الله)[1] ئه‌وه‌ش دێنمه‌وه‌ یاد كه‌ ئیمامى غه‌زالى دواى فێربونى زانسته‌كانی شه‌رع ده‌ریاوانى تێیاندا شاره‌زایى و مامۆستایى كردنی (٣٠٠ فه‌قێ) له ‌یه‌ك كاتدا له‌قوتابخانه‌كه‌ى (نیزامیه‌)ی به‌غداد كه‌ به‌رامبه‌ر (ئه‌زهه‌ر) ى میسر دروستكرابوو ده‌رسى ده‌ووته‌وه‌ – پاشان یازده‌ ساڵ بۆ سۆفیگه‌رێتى لێبرا.[2]

كه‌وابو (جیهادى نه‌فس ) هه‌رپاڵفته‌ كردنى ده‌روون نیه‌ ، به‌ڵكو پێش هه‌موو شتێك شاره‌زا بونى دینه‌كه‌یه‌ (عه‌قیده‌ و عیباده‌ت و شه‌ریعه‌ت) ئینجا خۆ ڕاهێنانه‌ له‌سه‌ر خواناسى سه‌ر ڕاستانه‌ كه ‌ته‌قواكاریی یه‌ له‌گه‌ڵ پابه‌ند بوون به ‌شه‌رعه‌وه‌ كه‌ موسوڵمانێتیه‌ و نیشانه‌ى پیاو چاكییه‌ چونكه‌ زانینى حه‌رام و حه‌ڵاڵه‌ پابه‌ند بونه‌ به‌سنورى حه‌ڵاڵه‌وه‌ ، ئینجا خۆپاراستن له‌ گومان و هه‌واو هه‌وه‌س (الشبهات والشهوات) كه‌دوو زه‌لكاوى شیاوى سه‌رپێچى و یاخیبوون و گوناح و تاوانن .

ئه‌م جیهاده‌ش وه‌كو جیهادى مه‌یدانى ده‌رێ (دژى طاغووت) دووكاره‌ له‌یه‌ك كاتدا : لابردنى گوناح و چۆڵ كردنى نه‌فس لێى له‌گه‌ڵ پڕكردنه‌وه‌ى نه‌فس و پارسه‌نگكردنى به ‌ته‌قواكارى ..لیره‌شدا (التخلیة قبل التحلیة‌) یه‌ هه‌روه‌كو له ‌عه‌قیده‌دا هه‌یه‌ : خاڵى كردن له‌ شیرك و پڕكردنه‌وه‌ به‌ته‌وحید ، یان خاڵى كردن له‌ كوفر و پڕكردنه‌وه‌ له‌ ئیمان ، له ‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌فسیشدا وایه‌ : خاڵى كردن له‌ جاهیلیه‌ت و پڕكردنه‌وه‌ له‌ ئیسلام وه‌ هه‌روه‌ها هه‌واو ته‌قوا ، یان حاكمێتى جاهیلیه‌ت و حاكمێتى ئیسلام .

پاش ئه‌م په‌روه‌رده‌ كردنه‌ی ده‌روون و ساڵحبوونه‌ ، موسوڵمان هه‌وڵى موسحڵيبونى ده‌دات كه‌ ده‌بێ ئه‌م ئیسلامه‌ له‌ ناخییدا وه‌كو ته‌قواو له‌ عقیده‌یدا وه‌كو ته‌وحید له ‌ڕه‌فتارییدا وه‌كو موسوڵمانێتى هه‌ڵگرتووه‌، ده‌بێ بیگه‌یه‌نێته‌وه‌ به‌خه‌ڵكى تر .. ئه‌مه‌ش بانگه‌وازه‌ ، گه‌یاندنه‌وه‌ى (لااله الا الله) ... فه‌رمان به‌چاكه‌ و به‌رهه‌ڵستیه‌ له‌خراپه‌ ،ده‌بێ له‌م كاره‌شدا ئارامگر و خۆگر و پشودرێژ و خاوه‌ن پابه‌ندى به‌رده‌وام (الاستقامة‌) بێت ،تا بتوانێت خۆى له‌به‌ر فشارى ئه‌هلى كوفر و شیرك و جاهیلیه‌تدا بگرێت، ده‌بێ ئه‌وه‌نده‌ش شاره‌زاى دینه‌كه‌ بووبێت بتوانێت گومانه‌كانی به‌رامبه‌ر بڕه‌وێنیته‌وه‌ وسیما و كرۆكى ئیسلام نیشاندات ، ئه‌مه‌ش به‌ شاره‌زاى زانسته‌ شه‌رعیه‌كان ده‌بێت .

ئه‌م موسوڵمانه‌ (ساڵح ) و (موسڵیح)ە‌ ده‌بێت خۆ گۆشكات و له‌سه‌ر هه‌ست و ئینتیماى كۆمه‌ڵكارى (ئوممه‌تی) ڕابێت ، ده‌نا تاك ده‌كه‌وێت نه‌فس و شه‌یتان و طاغووت زاڵ ده‌بنه‌وه‌ به‌سه‌رییدا .

له‌ڕێى په‌روه‌رده‌ بوون و قۆناغه‌كانى بانگه‌وازدا كه‌سایه‌تى ئه‌م موسوڵمانه‌ خواناسه‌ پاكه‌ به‌ڕوكنه‌كانى كۆمه‌ڵكاریی ئوممه‌تیانه‌ گه‌شه‌و نه‌شونما ده‌كات كه‌خواى گه‌وره‌ كردونى به‌ پێكهاته‌ى كه‌سایه‌تى كۆمه‌ڵكارى ئومه‌تیانه‌ كه‌مافی (ولاء) ی ده‌بێت وه‌ك ده‌فه‌رموێ:( أِن الَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالَّذِينَ آوَوْا وَنَصَرُوا أُولَئِكَ بَعْضُهُمْأَوْلِيَاءُ بَعْضٍ  وَالَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يُهَاجِرُوا مَا لَكُمْ مِنْ وَلَايَتِهِمْ مِنْ شَيْءٍ حَتَّى يُهَاجِرُوا  وَإِنِ اسْتَنْصرُوكُمْ فِي الدِّينِ فَعَلَيْكُمُ النَّصْرُ إِلَّا عَلَى قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ مِيثَاقٌ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (‌ الانفال/ ٧٢) 

ئه‌و كه‌سانه‌ى (ئیمان)یان هێناوه‌و(هیجره‌ت)یان كردو پاشان (جیهاد)یان كرد له‌ پێناو خوادا ،هه‌روه‌ها ئه‌وكه‌سانه‌ى تریش كه‌ (ئیواء) و(نصرة‌) واته‌ داڵده‌دان و پشتیوانى لێكردنى ده‌سته‌ى یه‌كه‌مى موسوڵمانه‌ موهاجیره‌كانیان كرد ئه‌مانه‌ (هه‌ردووپۆله‌كه‌ خاوه‌نى روكنى ئیمان و هیجره‌ت و جیهاد و ئیواء و نوسره‌ت)ن هه‌موو (وه‌لى) یه‌كترن واته‌ سه‌رپه‌رشتیارى یه‌كترن و به‌رده‌وام – وه‌كو دایك و باوك – خه‌مخۆرى یه‌كترین .. ئه‌مما ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ (ئیمان) یان هێناوه‌ و به‌س نه‌(هیجره‌ت و جیهادیان كردوه‌ و نه‌ئیواء و نوسره‌ت) یان هه‌بوه‌ ئه‌وانه‌ش موسوڵمانن ، ئه‌گه‌ر هاواریان لێ هه‌ستا كه‌به‌هۆى موسوڵمان بونه‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه‌ له‌سه‌ریان بكه‌نه‌وه‌ ، به‌ڵام نه‌ك به‌رامبه‌ر خه‌ڵكانێك كه‌ په‌یمانتان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه‌ !! پاراستنى په‌یمانه‌كه‌ له‌پێشتره‌ وه‌ك له‌ به‌رگرى موسوڵمانه‌ ئه‌عرابی ‌و ساویلكه‌ و تاك و ته‌رایانه‌ى ئه‌وه‌نده‌ ئیمانیان پته‌و نه‌بوه‌ ، ئه‌وه‌نده‌یان هه‌ستى ئینتیماى ئوممه‌ت تێدا دروست نه‌بووه‌، ئه‌وه‌نده‌ هۆشیارى فكریان لا دروست نه‌بووه‌ كه‌بێن و هیجره‌ت و جیهاد بكه‌ن تا هه‌م خۆ قوتاركه‌ن له‌ (موسته‌زعه‌فێتى و ژیانى ناو كۆمه‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتى جاهیلی ) و ببنه‌ ووزه‌ی به‌رگرى و بنیاتنانى ده‌وڵه‌ت ئوممه‌ته‌كه‌ى دار الاسلام هه‌قتانه‌ به‌سه‌ر ئه‌م په‌رته‌وازه‌ و ووزه‌ هه‌ده‌ركراوانه‌وه‌ نه‌بێت !! خۆ خواى گه‌وره‌ بینه‌رى هه‌موو كار و كرده‌وه‌كانتانه‌ .

ئه‌مه‌ ئه‌و په‌روه‌رده‌ى ده‌روونه‌ له‌ ئیسلامدا نه‌ك وه‌لكردنى دنیا و خه‌ڵوه‌ت كێشان و واز هێنان له‌ (طاغووتان) تا به‌هێزده‌بن دێنه‌ سه‌ر (ئه‌هلى ئیمان) و مزگه‌وته‌كان ده‌ڕوخێنن و سوكایه‌تى به‌ قورئان و سوننه‌ت ده‌كه‌ن و پێشه‌واو پیاو چاكانى موسوڵمانان به‌زه‌لیلى ده‌كوژن – ئه‌مه‌ مه‌یدانى جیهادى نه‌فسه‌ كه‌ تاكۆتایى ژیان به‌رده‌وامه‌ ..

جیهادى موسوڵمان دژى شه‌یتانیش وایه‌ و دژوارتره‌ ! جارێ گه‌وره‌ترین درۆ و چه‌واشه‌كارى شه‌یتان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قه‌ناعه‌تى به‌خه‌ڵكانێكى كاڵفام كردووه‌ كه‌شه‌یتان ووجودى نیه‌ و درۆیه‌ !!! بۆ ئه‌وه‌ى له‌ملاوه‌ توشى هه‌زاران هه‌ڵدێرى گوناح كاریان بكات ،له‌ولاشه‌وه‌ گله‌یى نه‌یه‌ته‌سه‌ر ! شه‌یتان دوژمنه‌ ، خواى كردگارو په‌روه‌ردگار و كارزان و دانا به‌م مرۆڤه‌ نه‌زان و گێل و كه‌ززابه‌ ده‌فه‌رموێ:(  إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا ۚ إِنَّمَا يَدْعُو حِزْبَهُ لِيَكُونُوا مِنْ أَصْحَابِ السَّعِيرِ) الفاطر/ ٦  واته‌ : شه‌یتان دوژمنى ئێوه‌یه‌، ده‌ى سا ئێوه‌ش بیكه‌نه‌ دوژمن .. شه‌یتان ئه‌ندام بۆ حیزبه‌كه‌ى خۆى كه‌سب ده‌كات ! تابتانكاته‌ نیشته‌جێى ئاگرى دۆزه‌خ .. ده‌ى بۆچى به‌دوژمنى خۆتانى نابینن و ناناسێنن ؟!!

خواى گه‌وره‌ هه‌ر له ‌سه‌رەتاى خه‌لق كردنى سه‌یدنا ئاده‌مه‌وه‌ علیه السلام پێى فه‌رموو: ( إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا ۚ إِنَّمَا يَدْعُو حِزْبَهُ لِيَكُونُوا مِنْ أَصْحَابِ السَّعِير  ) طه / ١١٧

ئاوا به ‌دوژمن داریش ناردنیه‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌رزه‌مین:( قالَ اهْبِطُوا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ وَلَكُمْ فِي الأرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتاعٌ إِلى حِينٍ ) به ‌نه‌وه‌ى ئاده‌میشى فه‌رموو ئه‌مه‌ دوژمنتانه‌ ، شوێن هه‌نگاوه‌كانى نه‌كه‌ون:(یا أَيُّهَا النَّاسُ كُلُوا مِمَّا فِي الأرْضِ حَلالاً طَيِّباً وَلا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ)[3]

وه‌فه‌رمووى شه‌یتان مه‌په‌رستن: (أَلَمْ أَعْهَدْ إِلَيْكُمْ يَا بَنِي آدَمَ أَن لَّا تَعْبُدُوا الشَّيْطَانَ ۖ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّمُّبِينٌ)   باشه‌ شه‌یتان چۆن ده‌په‌رسترێت ؟!! خۆبتێك نیه‌ داتاشرابێت، خۆ نه‌بینراوه‌ ، خۆخۆى نه‌ى وتوه‌ سوجده‌م بۆ به‌رن و بم په‌رستن – ده‌خوازێت مرۆڤ (نه‌وه‌كانى ئاده‌م) له‌ خوا یاخى ببن و به‌قسه‌ى ئه‌و بكه‌ن – جیهادى ئه‌م دوژمنه‌ نادیاره‌ زۆر قورسه‌ –بۆیه‌ نابێت به‌چركه‌ لێى غافڵ بین .

سه‌ره‌تای جیهاد كردن دژى :

 ناسینێتى : خواى گه‌وره‌ چاكى ناسیووه‌ و چاكى ناساندووه‌ ،كه‌چى موسوڵمانى ساویلكه‌ و لاسار گوێ له‌م هه‌موو ئایه‌ته‌ ناگرێت كه‌ ئه‌م دوژمنه‌ى پێ ده‌ناسێنێت ؟!

ئه‌م دوژمنه‌ په‌یمانی به‌خودا داوه‌ كه ‌هه‌ر هه‌موو مرۆڤ گومڕا ده‌كات مه‌گه‌ر (مخلصين) واته‌ ئه‌وانه‌ى ساغ و پاك و سه‌ر ڕاستن و بۆخوا لێبڕاون:( إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ الْمُخْلَصِين)الحجر/ ٤٠ سوێند به‌عیززه‌ت و جه‌لالى تۆ ، به ‌گه‌وره‌یى و تاكى و پاكى تۆ هه‌رهه‌موویان گومڕا ده‌كه‌م ، مه‌گه‌ر عه‌بده‌ موخلیصه‌كانت ئینجا نه‌كه‌ونه‌ داوی .. ڕامان نه‌كێشێت بۆ بێ دینى كه‌به‌ (خطوات) ده‌ست پێ ده‌كات ، گوێ نه‌دان به ‌به‌ڵگه‌ى شه‌رعى ، ئینجا گۆڕین ، ئینجا گومان كردن له ‌ڕاستى و دروستى ،ئینجا له‌دڵ چه‌سپینى گومان و به‌رگرى لێى ! گوایه‌ ده‌مه‌وێت هه‌موو ڕاجویه‌كانیش دیراسه‌ بكه‌م !

یان به‌هه‌نگاو (خطوات) ە ‌كانى حه‌ز و ئاره‌زوو : تێكه‌ڵی جنسى و قسه‌ و سوعبه‌ت ، گه‌ڕان و دیدار ، ماچ و ده‌سبازى ، خه‌ڵوه‌ت و زینا ..یان بوغز و ڕق لێبونه‌وه‌ ،حه‌زى لێدانى ، حه‌زى ئه‌شكه‌نجه‌ و سه‌قه‌ت كردنى ، حه‌زى كوشتنى ، گه‌ڕان له‌ دووى هه‌لى ڕه‌خساوى كوشتن ! هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانى شیرك و سیحر و شه‌راب و موخه‌دیرات ، دزیى و خیانه‌ت و جاسوسى ... وه‌ هه‌روه‌ها جیهاد دژى شه‌یتان فه‌رزه‌ له‌سه‌ر موسوڵمان ، فه‌رزه‌ له‌سه‌ر یه‌ك یه‌كى موسوڵمانانیش كه‌پشتى یه‌كتریی بگرن دژى هه‌موو دوژمنێكى نه‌فس و شه‌یتان و طاغووتانی ده‌رى (كافر و دووڕوو سته‌مكاران)..

گه‌وره‌ترین و مه‌حكه‌م ترین قه‌ڵاى خۆپاراستن له ‌شه‌یتان و نه‌فس خواویستى و نیاز پاكى (الإخلاص) ە ، ئه‌مه‌ جه‌نگى شاراوه‌ى سات به‌ساتى ژیانه‌ – كه ‌له‌ شه‌ڕى شه‌یتان زاڵبووبن جه‌نگى طاغوتانى ده‌رێ ئاسانه‌ ..سه‌ركه‌وتن له ‌هيچ بوارێكدا بێ هاوكارى خواى مه‌زن ناكرێت .

بڕگه‌ى دووه‌م : حوكمى جیهادى ده‌ره‌كى :

وه‌كو كه‌ دوهێزى نه‌فس و شه‌یتان به‌ره‌ى دوژمندارێتى ناوه‌وه‌ى ناخى موسوڵمانن ، دووهێزى كافران و دووڕوانیش به‌ره‌ى دوژمندارێتى (طاغووت)ی ده‌ره‌وه‌ى ناخى موسوڵمانن ،هه‌رچوار هێرش و شه‌رخوازه‌كه‌ ده‌یانه‌وێت موسوڵمانه‌كه‌ بخه‌ن ، سته‌مكارى موسوڵمانیش (طاغیة) زۆرجار ده‌چێته‌ ریزیان و له‌وان رقنتر دژى موسوڵمان ده‌وه‌ستێته‌وه‌ .

جۆرى جیهاد كردن دژى (طاغووت) ی ده‌ره‌كى ده‌روون جه‌نگ و كوشتاره‌ (القتال فی سبیل الله ) یه‌ خواى زانا و دانا و توانا له‌سه‌ر موسوڵمانانى فه‌رز كردووه‌ . هه‌روه‌كو ڕۆژوى له‌سه‌ر فه‌رز كردوون:( يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُون) سورة‌ البقرة /‌ ١٨٣ وەیان دەفەرموێت: ( كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ وَهُوَ كُرْهٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئاً وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئاً وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لا تَعْلَمُونَ ) البقره‌ /‌٢١٦ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:( وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ) البقره‌ /‌244 هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت :( وَإِن نَّكَثُوا أَيْمَانَهُم مِّن بَعْدِ عَهْدِهِمْ وَطَعَنُوا فِي دِينِكُمْ فَقَاتِلُوا أَئِمَّةَ الْكُفْرِ ۙ إِنَّهُمْ لَا أَيْمَانَ لَهُمْ لَعَلَّهُمْ يَنتَهُونَالتوبة‌ / ١٢

فه‌رزى كیفایه‌ و فه‌رزى عه‌ینى جیهاد :

شه‌رعناسان فه‌رزیه‌تى جیهادیان كردووه‌ به‌دوو به‌شه‌وه‌ : فه‌رزى كیفایه‌ و فه‌رزى عه‌ین.

فه‌رزى كیفایه‌ :

فه‌رزی كیفایه‌ یه‌عنى به‌سبوون ، فه‌رزى كیفایه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیسلام داواى له‌ موسوڵمان وه‌كو ئوممه‌ت كردوه‌ ئه‌نجامى بده‌ن ، داواى له‌یه‌كیه‌كیان – وه‌كو نوێژ كردن –نه‌كردووه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ندێ كه‌س له‌ موسوڵمانان ئه‌و فه‌رزه‌یان جێ به‌جێ كرد ،فه‌ره‌زێتیه‌كه‌ى له‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانانى ئوممه‌ته‌كه‌ لاده‌چێ ئه‌گه‌ر كه‌س ئه‌نجامى نه‌دا هه‌ر هه‌موویان گوناحبار ده‌بن ، مه‌رجیشه‌ ئه‌وانه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن به‌س (كافی) بن و كاره‌كه‌یان پێ هه‌ڵبسوڕێ .. بۆنموونه‌ له‌گوندێكدا ده‌بێت كه‌سێك هه‌بێت بانگ بزانێت و بانگ بدات ، یان چه‌ند كه‌سێك ، كه‌بانگدانى یه‌كێكیان فه‌رزه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌وانى تر لاده‌دات ، ئه‌گه‌ر كه‌س نه‌یده‌زانى و كه‌س بانگى نه‌ده‌دا ، هه‌موو دانیشتوانى گونده‌كه‌ گوناحبار ده‌بن ، چونكه‌ فه‌رزه‌كه‌ له‌گه‌ردنى هه‌موویاندایه‌ ..

جیهادیش وایه‌ .. ئه‌گه‌ر ئوممه‌ت ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌و شه‌ریعه‌تى خۆى ده‌سه‌ڵاتدار بوو ، ئه‌مان هه‌بوو ، كه‌س ترسى هێرشى دوژمنى ده‌ره‌كى نه‌بوو نه ‌له‌گیان و نه‌له‌ماڵ ، نه ‌لە دەسەڵاته‌ ئیسلامیه‌كه‌و نه‌له‌هێز و ئابوورى .... هتد ،به‌ڵام جیهاد له ‌ناوچه‌یه‌كى ترى كافرستانى ڕاگه‌یه‌ندرابوو ، موسوڵمانانى داروالاسلامه‌كه‌ فه‌رزى كیفایه‌یه‌ له‌سه‌ریان به‌شدارى غه‌زاى كافرستانیه‌كه‌ بكه‌ن به‌و بڕو ڕاده‌یه‌ى كه‌بۆ پاراستنى بانگه‌واز و موسوڵمان كردن و ئه‌مانیان به‌س بێت ، ئه‌مه‌یه‌ فه‌رزى كیفایه‌ى جیهاد ، نه‌ك كافرانى شه‌ڕانى ئه‌مریكایى یان ڕوسى و .. . هاتبنه‌ سه‌ر ووڵاتێكى موسوڵمانان و شه‌ریعه‌تى ئیسلامیان ئیلغا كردبێته‌وه‌ و به‌ها پیرۆزه‌كانمانیان پێشێل كردبێت و ئه‌مانیان له‌ موسوڵمانان بڕیى بێت خه‌ڵكانێكى به‌زیو خاوه‌نى به‌رژه‌وه‌ندى و دونیا ویستى بڵین جیهاد بۆ ده‌رپه‌ڕاندنى كافرانى شه‌ڕانى له‌ووڵاته‌كه‌ماندا فه‌رزى عه‌ین نیه‌ و كیفایه‌یه‌.[4]

ئیبنو عه‌بدولبه‌ڕى مالیكى ده‌فه‌رموێت : (فه‌رزى جیهادیش هه‌ر ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه‌ ): یه‌كه‌میان : فه‌رزى گشتیه‌ / كه‌یه‌ك یه‌كى موسوڵمانان ده‌گرێته‌وه‌ ، دووه‌میان : هه‌رفه‌رزه‌ / به‌ڵام ئیمام (خه‌لیفه‌ ) هه‌ندێك موسوڵمان هانده‌دات بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى هێزى دوژمن –هه‌موو ساڵێكیش ده‌بێت خۆى فه‌رمانده‌یه‌تى له‌شكرێك بكات و بچێته‌ سه‌ر دوژمنان ، یان نوێنه‌رى خۆى ده‌كاته‌ فه‌رمانده‌ –ده‌بێت بۆیان ڕوون بكه‌نه‌وه‌ كه‌ داوا له‌ دوژمنان ده‌كه‌ن كه‌ موسوڵمان بن ، ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت (جزیه‌) بده‌ن له‌ژێر سایه‌ى ئه‌مانى ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تى ئیسلامیدا ده‌بن ، ئه‌گه‌ر دایان لێیان قبوڵ ده‌كات و جه‌نگیان دژ ناكات ، ئه‌گه‌ر موسوڵمان نه‌ بوون و (جزیه‌)یان ره‌فز كرد جه‌نگیان به‌رامبه‌ر ڕاده‌گه‌یه‌نرێت ، له‌سه‌ر موسوڵمانانیش فه‌رز ده‌بێت كه‌به‌گیان و سامانیان پشتى موسوڵمانان بگرن و به‌ره‌ى جیهاده‌كه‌یان به‌هێز بكه‌ن تا (به‌س) ده‌بێت و دوژمن ده‌به‌زێت . به‌مه‌ش فه‌رزیه‌تى جیهاد كردن له‌سه‌ر تاك تاكى خه‌ڵكه‌ موسوڵمانه‌كه‌ ده‌كه‌وێت و موجاهیده‌كان پاداشتى ته‌واوى خویان ده‌گاتێ و دانیشتوو(القاعدون)ە كانیش هه‌رپاداشتیان ده‌بێت مادام ئاماده‌بوون بچنه‌ به‌ره‌ى جیهاده‌كه‌ كه‌ پێویستى پێیان نه‌بووه‌ .[5]

شێخی حوسه‌ینى حێینى شافعی ده‌فه‌رمووێت: جیهاد فه‌رزى كیفایه‌یه‌ ، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (لَا يَسْتَوِي الْقَاعِدُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ غَيْرُ أُولِي الضَّرَرِ وَالْمُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ) موسوڵمانه‌ دانیشتو و (پاشكه‌وتوو)ە ‌كانى به‌ره‌ى جیهاد كه ‌خاوه‌نى عوزرى وه‌كو لاواز و كوێر و شه‌ل و په‌ككه‌وته‌ له ‌پاداشت و پله‌و مه‌نزیله‌یاندا وه‌كو ئه‌وكه‌سانه ‌نابن كه‌ له‌به‌ر خاترى خواى گه‌وره‌ جیهاده‌كه‌یان كردووه‌ ، ئایه‌تى تریش له‌ مباره‌وه‌ زۆره‌ .

ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك موسوڵمان جیهاده‌كه‌یان كردو به‌سبوون (بۆهینانه‌دى مه‌به‌ست) ئه‌وا فه‌ر‌زێتى جیهاد له‌سه‌ر موسوڵمانه‌كانى تریان لاده‌چێت ، چونكه‌ فه‌رزى كیفایه‌ ئاوایه‌ ، فه‌رزى كیفایه‌ی جیهاد به‌ دووشت دێته‌ دی :

یه‌كه‌میان: سه‌نگه‌ره‌كانى سه‌رسنوور پڕ سه‌رباز بن ، به ‌ڕاده‌یه‌ك كه ‌به‌ربه‌ره‌كانێتى دوژمنیان پێبكرێت ، ئه‌گه‌ر پێیان نه‌ده‌كرا ، فه‌رزه‌ له‌سه‌ر موسوڵمانانى پشته‌وه‌یان كه‌ سه‌ربازى ترو پێداویستى ترى جیهادیان به‌بڕى به‌س(كافی) بۆ بنێرن .

دووه‌میان: ئه‌گه‌ر ئیمام (خه‌لیفه‌) خۆ به‌ له‌شكره‌وه‌ چووه‌ (داروالكفر)ە ‌وه‌ ، یان نوێنه‌رى خۆى كه ‌كردوێتى به ‌فه‌رمانده‌ى له‌شكره‌كه‌ ، ئه‌گه‌ر كه‌س ئه‌مه‌ى نه‌كرد هه‌موو موسوڵمانه‌كان گوناحبار ده‌بن ، كه‌مترین ماوه‌ى چوونه‌ سه‌ر (دارالكفر) ساڵى جارێكه.[6]

شه‌رعناسان به‌گشتى ئه‌وانه‌ به‌به‌ڵگه‌ ده‌هێننه‌وه‌ له‌سه‌ر فه‌رزێتى كیفایه‌ى جیهاده‌كه‌:

١- ئایه‌تى ( وَمَا كَانَ الْمُؤْمِنُونَ لِيَنفِرُوا كَافَّةً ۚ فَلَوْلَا نَفَرَ مِن كُلِّ فِرْقَةٍ مِّنْهُمْ طَائِفَةٌ لِّيَتَفَقَّهُوا فِي الدِّينِ وَلِيُنذِرُوا قَوْمَهُمْ إِذَا رَجَعُوا إِلَيْهِمْ لَعَلَّهُمْ يَحْذَرُونَ ) التوبة‌ /١٢٢ نه‌ده‌كرا موسوڵمانان هه‌ر هه‌موو بۆ جیهاده‌كه‌ لێبڕانایه‌ ، ده‌بوو له‌هه‌ر كۆمه‌ڵێكیان ده‌سته‌یه‌كیان بۆ فیربوونى دینه‌كه‌ لێ بڕێت تا شاره‌زایى تێدا په‌یدا بكه‌ن ، تا كه ‌گه‌ڕانه‌وه‌ ناو كه‌س و كاریان بتوانن دیندارێتیان فێركه‌نه‌وه‌ و هۆشداریان بده‌نێ كه‌ چاره‌نووسى قیامه‌تیان به‌ڕاده‌ى پابه‌ند بونیان دووركه‌وتنه‌وه‌یانه‌ له‌ دینه‌كه‌ .

ئایه‌ته‌كه‌ داوا ناكات هه‌ر هه‌موو موسوڵمانان بچنه‌ به‌ره‌كانى جیهاد ، به‌ڵكو داوا ده‌كات كه ‌هه‌ندێكیان بۆ فێربونى زانستى شه‌رعى  بمێننه‌وه‌ ، كه ‌له ‌زه‌مانى پێغه‌مبه‌رى خوادا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له ‌مه‌دینه‌ له ‌خزمه‌تى جه‌نابیدا ده‌مانه‌وه‌ تا دینه‌كه‌ى لیوه‌ فێربن . مانه‌وه‌ى جه‌نابى له‌ مه‌دینه‌ و هه‌بوونى هه‌ندێك یاوه‌ر له‌ خزمه‌تیدا كه ‌دواتر بووه‌ سیره‌ى خوله‌فاكانیش نیشانه‌ى فه‌ره‌زێتى كیفایه‌ى جیهاده‌كه‌یه‌ .

٢- ئایه‌تى:( لَّا يَسْتَوِي الْقَاعِدُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ غَيْرُ أُولِي الضَّرَرِ وَالْمُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ ۚ فَضَّلَ اللَّهُ الْمُجَاهِدِينَ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ عَلَى الْقَاعِدِينَ دَرَجَةً ۚ وَكُلًّا وَعَدَ اللَّهُ الْحُسْنَىٰ ۚ وَفَضَّلَ اللَّهُ الْمُجَاهِدِينَ عَلَى الْقَاعِدِينَ أَجْرًا عَظِيمًا ) نساء /٩٥-٩٦ موسوڵمانه‌ دانیشتووه‌كان له‌ به‌رى جیهاد (دواكه‌وتوه‌كان ) كه‌خاوه‌نى عوزرن (لاوازى و په‌ككه‌وته‌یى و كوێرى و شه‌لى و بێ پاره‌یى و ..هتد) له‌ پاداشت و پله‌و مه‌نزیله‌یاندا به ‌موجاهیده‌كان یه‌كسان نابن كه ‌له‌پێناوى خوادا له ‌غه‌زادان و سامان و گیانیان خستۆته‌ خزمه‌تى جیهاد –خواى گه‌وره‌ ئه‌و موجاهیدانەى كه‌ به‌سامان و گیانیان جیهاده‌كه ‌ده‌كه‌ن به‌ چاكتر و پله‌ به‌رزتر داناوه‌ وه‌ك له‌ دانیشتووه‌كان (با خاوه‌ن عوزریش بن ) به‌ڵێنى به ‌هه‌ردوو پۆلیان داوه‌ كه ‌پاداشتى چاكه‌یان ده‌داته‌وه‌ ، به‌ڵام پله‌ى موجاهیدانى به‌سه‌ر دانیشتووه‌كاندا زۆر به‌رز كردۆته‌وه‌ و پاداشتى زۆرترى بۆ مسۆگه‌ر كردوون ، كه ‌مه‌نزڵگاى باڵا و لێخۆشبوونى خۆى و ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌ییان به‌سه‌ردا ده‌بارێنێ ، خواى گه‌وره‌ لێخۆش بوو به‌ به‌زه‌ییه‌ ...

خواى گه‌وره‌ سێ جار هه‌ردوو پۆله‌كه‌ى باس فه‌رمووه‌ ، له‌ هه‌رجارێكیشیاندا فه‌زڵى موجاهیده‌كانى ڕوون كردۆته‌وه‌ كه‌پله‌و پاداشتى هیچ پله‌یه‌كى دانیشتووه‌ خاوه‌ن عوزه‌ره‌كانى ناگاتێ ، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وان (دانیشتوو)ە‌كان خاوه‌ن عوزرن ، عوزه‌ره‌كه‌شیان له ‌دین و لاوازى و حه‌زى حه‌وانه‌وه‌ و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى و ترس و بیمیانه‌وه‌ نه‌بووه‌ ، وه‌كو ئه‌و مل هوڕانه‌ى كه‌ساغ و سه‌لیمن و به‌رامبه‌ر جیهادى كافرانى شه‌ڕانى هێرش هێنیش بێ زمان و گه‌نده‌ڵ و بوده‌ڵه‌ و بێ غیره‌تن ، به‌وه‌نده‌شه‌وه‌ ناوه‌ستن به‌رامبه‌ر جیهاد و موجاهیده‌كان ده‌وه‌ستنه‌وه‌ و به‌ناوى (لایه‌نگرى نه‌كردن له‌ تیرۆریستى) ده‌بنه‌ به‌ره‌یه‌كى ترى لاوازكردنى جیهاد و موجاهیدان ، خواى بە دەسەڵات له‌ دنیادا فه‌زحیان بكات پێش قیامه‌ت .

ئیمامی رازى ده‌فه‌رمووێت: (وَكُلًّا وَعَدَ اللَّهُ الْحُسْنَى) واته‌ : خواى گه‌وره‌ به‌ڵینى پاداشت دانه‌وه‌ى به‌ شێوه‌ى جوان و په‌سه‌ند به ‌هه‌ردوو پۆلى موسوڵمانه‌كان داوه‌ : موجاهیده‌كان و دانیشتووه‌كان ، زانایان  له‌مه‌وه‌ ده‌فه‌رموون كه‌ جیهاد فه‌رزى كیفایه‌یه‌ بۆیه‌ پاداشتى بۆ دانیشتووه‌ خاوه‌ن عوزره‌كانیش مسۆگه‌ر كردووه‌، ئه‌گه‌ر جیهاد كردن فه‌رزى عه‌ین بوایه‌ له‌سه‌ر یه‌ك یه‌كى موسوڵمانانى دواكه‌وتوو له‌جیهاده‌كه‌ شایه‌نى به‌ڵێنى خواى گه‌وره‌ نه‌ده‌بوو بۆ پاداشتى جوان و په‌سه‌ند.[7]

له سیره‌ و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستى خواشه‌وه‌ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌یان به‌ڵگه‌ى ئه‌مه‌ دێته‌ پێش چونكه‌ جه‌نابى صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ چه‌ندین له‌شكر و سوپاو مه‌فره‌زه‌ى به‌ملاولادا ده‌نارد و خۆشى لە مه‌دینه‌ ده‌مایه‌وه‌ و یاوه‌رى زۆریشى له‌خزمه‌تدا ده‌مانه‌وه‌ . ئه‌وجارانه‌ى كه‌جه‌نابى فه‌رماندێتى له‌شكر و سه‌رپه‌رشتیارى غه‌زاكانى ده‌كرد نوێنه‌رى خۆیی له‌مه‌دینه‌ یان له‌ویلایه‌ته‌كان ده‌هێشته‌وه‌ تائیداره‌ى ده‌سه‌ڵات و ئاراسته‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ و داوه‌ریان بكه‌ن ، بۆ نمونه‌ له‌ جه‌نگى هۆزى هه‌وازندا (غه‌زاى حونه‌ین) عه‌تابى كورى ئوسه‌یدى بە دەسەڵاتدارى مه‌دینه‌ –له‌كاتى ته‌شریف بردنى خۆیدا- دانا .. له‌ غه‌زاكانى تریشدا هه‌رواى ده‌كرد ..ئه‌گه‌ر جیهاده‌كه‌ فه‌رزى عه‌ین بوایه‌ حه‌تمه‌ن كه‌س بوى نه‌ده‌بوو لێى دوابكه‌وێت و جه‌نابیشى ڕێى به‌كه‌س نه‌ده‌دا بمێنێته‌وه‌ مه‌گه‌ر خاوه‌ن عوزره‌ شه‌رعیه‌كان ، هه‌روه‌كو كه‌ڕێگاى به ‌ڕۆژو نه‌گرتنى ڕه‌مه‌زان ده‌دا ، كه‌فه‌رزى عه‌ین بو له‌سه‌ر یه‌ك یه‌كى موسوڵمانان – تاخاوه‌ن عوزره‌ شه‌رعیه‌كان (نه‌خۆش و موسافیر و په‌ك كه‌وته‌ و پیر) نه‌یگرن.

شیخ ئه‌بوبه‌كر حوسه‌ینى حێینى – دواى هێنانه‌وه‌ى چه‌ندین به‌ڵگه‌ى ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ له‌سه‌ر فه‌ره‌زێتى كیفایه‌ی جیهاد ، ده‌فه‌رموێت: (به‌ڵگه‌ى ژیرى (عه‌قلى)ش هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنیت كه‌ ئه‌گه‌ر جیهاد فه‌رزى كیفایه‌ نه‌بوایه‌ ژیان نه‌ده‌ڕۆشت كارو بارو كاسپى و چاندن و ... ده‌وه‌ستان حه‌تمه‌ن ووڵات تێك ده‌چوو .[8]  

سه‌نگه‌ر نشینى (الرباط) یش فه‌رزى كیفایه‌یه‌ :

سه‌نگه‌ر نشینى جاران بریتى بوو له‌هه‌بوونى سه‌ربازى موسوڵمان له‌سه‌ر بازگه‌و قه‌ڵا و قوله‌كانى سه‌ر سنوره‌كانى دار ولئیسلام ، له‌م سه‌رده‌مه‌دا مانه‌وه‌ى سه‌ربازانه‌ له‌ كه‌تیبه‌ و سه‌ربازگه‌ و ڕه‌بایه‌كانی خۆیاندا بۆ به‌رده‌وامى پاسه‌وانێتى و مه‌شق و ئیدامه‌ى چه‌كه‌كانیان ، مه‌رج نه‌ماوه‌ له‌سه‌ر سنوورى ووڵات بێت ،چونكه‌ فڕۆكه‌ و ساروخى دوورمه‌دا بوونى له‌سه‌ر سنوور مه‌رج نیه‌ ، دیسان ئه‌مه‌ش مه‌رج نیه‌ هه‌موو سه‌ربازان له‌یه‌ك كاتدا له‌خزمه‌تى سه‌ربازى خویه‌تى (ئیجبارى) بن ، ده‌شێت به ‌گوێره‌ى پێویست سه‌نگه‌ر نشینى بكه‌ن و كه‌ى پێویستى كرد –وه‌كو هه‌بوونى ئینزار و جه‌نگ – ببێته‌ خورتى و (ئیحتیات)یش بگێردرێنه‌وه‌ ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ بزانێرێت كه‌ سه‌نگه‌ر نشینیه‌كه‌ش (الرباط)  هه‌ر فه‌رزى كیفایه‌یه‌ . خواى گه‌وره‌ ده‌رباره‌ى سه‌نگه‌ر نشینى و به‌رده‌وامى حاڵه‌تى ماددى و مه‌عنه‌وى جیهاده‌كه‌ ده‌فه‌رموێت:(یاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اصْبِرُوا وَصَابِرُوا وَرَابِطُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) ال عمران /‌ ٢٠٠  واتە:

ئه‌ى ئه‌وكه‌سانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه‌ ئارام بگرن و دان به‌خۆتاندا بگرن (سه‌برى زیاتر به‌خۆتان بده‌ن) و سه‌نگه‌ر نشینى بپارێزن تا سه‌رفراز بن .

فه‌رزى كیفایه‌كه‌ له‌سه‌ر كێ یه‌ ؟ 

له‌سه‌ر موسوڵمانى باڵغ و ژیر و نێرینه‌ و سه‌ربه‌ست و له‌ش ساغ و به‌توانایه‌ كه‌ به‌شدارى جیهاد بكات :

موسوڵمان: جیهاد كردن له‌سه‌ر كافر نیه‌ ، نه‌فه‌رزى كیفایه‌ و نه‌فه‌رزى عه‌ین ، چونكه‌ جیهاد خواپه‌رستیه‌ و بۆ پاراستنى ئیسلام و موسوڵمانان و مسۆگه‌ر كردنى بوارى بانگه‌وازى خواویستیه‌، كافریش ئه‌وه‌ ناكات و نایه‌وێت ، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیشى تێدا هه‌بێت ئیسلام  رێى به‌شدارى كردنى نادات، كافر به‌شیوه‌یه‌كى گشتى ئه‌گه‌ر ڕقیشى  له‌ ئیسلام نه‌بێته‌وه‌ خۆشى لێنایه‌ت .

خواى گه‌وره‌ به‌تایبه‌تى به‌موسوڵمانانى فه‌رمووه‌:( كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ وَهُوَ كُرْهٌ لَّكُمْ ۖ وَعَسَىٰ أَن تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ ۖ وَعَسَىٰ أَن تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَّكُمْ ۗ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ) البقره‌/٢١٦ واتە: جه‌نگ و جیهاد تان له‌سه‌ر فه‌رز بووه‌ کهشتێکی گرانه لاتان ، لهوانهیه شتێکتان لا ناخۆش بێت کهچی خێر لهوهدا بێت، ههروهها لهوانهیه شتێکتان پێ خۆش بێت کهچی شهڕ لهوهدا بێت، بێگومان ههر خوا خۆی دهزانێت (خێر له چیدایه‌)، ئێوه نایزانن.

باڵغ : نێرینه‌ى باڵغ له‌ ئیسلامدا به‌ته‌واو كردنى (١٥ساڵانى) یان به‌جه‌نابه‌ت بوون (شه‌یتانى بوون) یان به‌هاتنى مووى به‌ر یان به‌گۆڕانى ده‌نگ و سیماى مێرد منداڵێتى ده‌بێت كه‌ نیشانه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنى قۆناغى منداڵى – جیهاد له‌سه‌ر مندال فه‌رز نیه‌ چونكه‌ تواناى جێبه‌جێكردنى نیه‌ خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: (  لَّيْسَ عَلَى الضُّعَفَاءِ وَلَا عَلَى الْمَرْضَىٰ وَلَا عَلَى الَّذِينَ لَا يَجِدُونَ مَا يُنفِقُونَ حَرَجٌ إِذَا نَصَحُوا لِلَّهِ وَرَسُولِهِ ۚ مَا عَلَى الْمُحْسِنِينَ مِن سَبِيلٍ ۚ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ )التوبة/ ٩١ واتە: (ئه‌و كه‌سانه‌ى لاوازن و ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشن و ئه‌وانه‌ش كه‌سامان و تواناى داراییان نیه‌ بۆیان هه‌یه‌ به‌شداریی جیهاد نه‌كه‌ن ، جێى گله‌یی لێكردن نین ، لاوازێتى بێگومان پیرو په‌كه‌وته‌و مناڵ و ژنانیش ده‌گرێته‌وه‌ .

پێغه‌مبه‌رى خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له‌غه‌زاى به‌دردا – كه‌یه‌كه‌مین غه‌زا بوو – هه‌ریه‌ك له‌زه‌یدى كورى ثابت و به‌رائى كورى عازیب و رافیعى كوڕى خه‌دیج و عبدالله ى كوڕى سه‌یدنا عومه‌رى گێڕایه‌وه‌ مه‌دینه‌ و ڕێینه‌دان به‌شداریی غه‌زاكه‌ بكه‌ن چونكه‌ ته‌مه‌نیان له‌خوار (١٥) ساڵیه‌وه‌ بوو.[9]  به‌ڵام له‌ غه‌زای ئوحوددا ڕێگاى به‌ (١٧) مێرد منداڵ دا به‌شداریی بكه‌ن هه‌رچه‌نده‌ ته‌مه‌نیشیان كه‌مترله‌ (١٥) ساڵان بوو.[10]

ژیر:  جیهاد كردن وه‌كو فه‌رزى خواپه‌رستیه‌كانى تر له‌سه‌ر موسوڵمانى باڵغ و ژیر فه‌رزه‌ نه‌ك له‌سه‌ر منداڵ یان شێت و گه‌وج و هێڕ ، ئه‌مانه‌ ناشێت بخرێنه‌ بوارى جیهاده‌وه‌ چونكه‌ زیانیان زیاتره‌ له‌ سوود – چه‌ك و تەقە‌مه‌نى و نهێنیان له‌به‌ر ده‌ستدابێت كاره‌ساتى سه‌ربازى ده‌خوڵقێنن ، هه‌ر كه‌سێك ژیرى له‌ ده‌ستدا ( ته‌كلیفى شه‌رع) یشى له‌سه‌ر نامێنێت .

نێرینه‌ : ئه‌وى جیهادى فه‌رزى كیفایه‌ى له‌سه‌ر فه‌رز ده‌بێت موسوڵمانى باڵغ و ژیر و نێرینه‌یه‌ ، به‌ڵام كه‌جیهاد ببێت به‌فه‌رزى عه‌ین (كه‌له‌سێ حاڵه‌تدا ده‌بێت ، دواتر ان شا الله باسی دێت ) به‌شدارى جیهاده‌كه‌ له‌سه‌ر ئافره‌تانى موسوڵمانى باڵغ و ژیریش فه‌رز ده‌بێت ، به‌ڵام كیفایه‌ نا .

- خاتوو عائیشه‌ خوا لێى رازى بێت ده‌گێڕێته‌وه‌ : (هَلْ عَلَى النِّسَاءِ جِهَادٌ ؟ قَالَ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " نَعَمْ ، عَلَيْهِنَّ جِهَادٌ لا قِتَالَ فِيهِ ، الْحَجُّ وَالْعُمْرَةُ)[11] واتە : عه‌رزى پێغه‌مبه‌رى خوام كرد صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئایا ژنان جیهادیان له‌سه‌ر فه‌رزه‌ ؟ فه‌رمووى، بەڵێ : جیهادێك كه‌ كوشتارى تێدا نیه‌ : حه‌ج و عومره‌ كردن .

- خاتوو ئوم سه‌له‌مه‌ خوا لێى رازى بێت ده‌گێرێته‌وه‌ كه‌ له ‌پێغه‌مبه‌رى خوام صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پرسى ( يَا رَسُولَ اللَّهِ : تَغْزُو الرِّجَالُ وَلا نَغْزُو , وَإِنَّمَا لَنَا نِصْفُ الْمِيرَاثِ ؟ فَنَزَلَتْ : وَلَا تَتَمَنَّوْا مَا فَضَّلَ اللَّهُ بِهِ بَعْضَكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ ۚ لِّلرِّجَالِ نَصِيبٌ مِّمَّا اكْتَسَبُوا ۖ وَلِلنِّسَاءِ نَصِيبٌ مِّمَّا اكْتَسَبْنَ ۚ وَاسْأَلُوا اللَّهَ مِن فَضْلِهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا)[12] النساء/ ٣٢ واتە: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، پیاوان جیهاد ده‌كه‌ن و ئێمه‌ نایكه‌ین ، نیوه‌ى میراتیشمان پێ ده‌بڕێت ، ئیتر ئه‌و ئایه‌ته‌ هاته‌ خواره‌وه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت : ((ئاواته‌خوازى ئه‌و فه‌زل و مه‌نزیله‌یه‌ مه‌كه‌ن كه‌ خواى گه‌وره‌ به‌هه‌ندێكتانى به‌خشیوه‌ و به‌وانى ترى نه‌به‌خشیوه‌ )

سه‌ربه‌ست: له‌ به‌رئه‌وه‌ى موسوڵمانى باڵغ و ژیرو نێرینه‌ى سه‌ربه‌ست ، ڕه‌فتارى خۆى ئازادانه‌ له ‌به‌رده‌ستایه‌ فه‌رزى جیهادى كیفایه‌كه‌ى كه‌وتۆته‌ سه‌ر ، به‌ڵام كۆیله‌ و كه‌نیزه‌ك له‌سه‌ریان نیه‌ ، چونكه‌ ڕه‌فتاریان ئازادانه‌ نیه‌ و موڵكى ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌(سه‌ید) یانن ، به‌ فه‌رمانى ئه‌وانه‌وه‌ په‌یوه‌ستن و ناتوانن لێى ده‌رچن ، ئه‌گه‌ر بێ ئیزنى سه‌یده‌كه‌ى بچێته‌ جیهاد زیان له‌و ده‌خات كه ‌له‌وانەشه‌ شه‌هید ببێت و زیانه‌كه‌ گه‌وره‌تر بێت .

له‌ش ساغ و به ‌توانا :  به‌ته‌ئكید جیهاد –به‌تایبه‌تى له‌سه‌رده‌مانى پێشوودا كه‌به‌ڕم و شمشێر و تیربووه‌ –له‌سه‌ر له‌ش ساغیش قورس بووه‌ ، چ جاى كه‌م ئه‌ندام ، كوێر و شه‌ل و نه‌خۆش : ئه‌مانه‌ خاوه‌ن عوزرى شه‌رعى بوون بێگومان له‌م سه‌رده‌مه‌شدا، هه‌رچه‌نده‌ شه‌ل ده‌توانێت له‌سه‌ر جیهازى په‌یوه‌ندى بێت ، یان شه‌ل و كوێر و كه‌م ئه‌ندام و پیر ده‌توانن به‌رنامه‌ى رادیۆ و ته‌له‌فزیون و پاڵتۆك و ده‌زگاى ترى میدیایى به‌ڕێوه‌ به‌رن ، به‌ڵام به‌شدارى كردنى كوشتاریان له‌سه‌ر فه‌رز نیه‌ ، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ كردونى به‌خاوه‌ن عوزرى شه‌رعى .. ( لَّيْسَ عَلَى الْأَعْمَىٰ حَرَجٌ وَلَا عَلَى الْأَعْرَجِ حَرَجٌ وَلَا عَلَى الْمَرِيضِ حَرَجٌ ۗ وَمَن يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ يُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ۖ وَمَن يَتَوَلَّ يُعَذِّبْهُ عَذَابًا أَلِيمًا) واتە: كوێر و شه‌ل و نه‌خۆش جێى گله‌یی نین ئه‌گه‌ر به‌شدارى جیهاد نه‌كه‌ن هه‌ركه‌سێك گوێڕایه‌ڵى خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بێت خواى گه‌وره‌ ده‌یخاته‌ به‌هه‌شتانێكه‌وه‌ كه‌جۆگه‌و ڕوبار به‌ژێریاندا دێت و ده‌ڕوات وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:( لَّيْسَ عَلَى الضُّعَفَاءِ وَلَا عَلَى الْمَرْضَىٰ وَلَا عَلَى الَّذِينَ لَا يَجِدُونَ مَا يُنفِقُونَ حَرَجٌ إِذَا نَصَحُوا لِلَّهِ وَرَسُولِهِ ۚ مَا عَلَى الْمُحْسِنِينَ مِن سَبِيلٍ ۚ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ) ‌التوبة/‌ ٩١ واتە: كه‌سانى لاواز و نه‌خۆش جیهادیان له‌سه‌ر فه‌رز نیه‌ و گله‌ییان له‌سه‌ر به‌شداریى نه‌كردنیان لێ ناكرێت ، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ى نه‌دارن و تواناى دارای وایان نیه‌ چه‌ك و تفاق و مه‌سروفى به‌شداربوونى جیهاد بۆخۆیان دابین بكه‌ن . ئه‌مانه‌ خاوه‌ن عوزرن مادام مه‌شغوڵى بانگه‌وازه‌كه‌ بن و پشتگیرى جیهاده‌كه‌ بن (به‌هاندان و ڕونكردنه‌وه‌ى حوكمى شه‌رعیانه‌ى جیهاد و كارى سیاسى و ڕێكخستن و پاره‌ كۆكردنه‌وه‌ و ڕاگه‌یاندن و شه‌ڕى واته‌وات ) تواناى كه ‌مه‌رجى جیهادى كیفایه‌ ده‌بینێت تواناى جه‌سته‌یی و تواناى دارایى ده‌گرێته‌وه‌ هه‌ركه‌سێك یه‌كێكیانى نه‌بێت خاوه‌ن عوزره‌ و به‌شدارى كردنى له‌سه‌ر فه‌رز نامێنێت .

به‌شدارى خۆبه‌خشانه‌: زۆر له‌مانه‌ى كه‌خاوه‌ن عوزرن به‌ڵام توانا و حه‌زى به‌شدار بونى جیهاده‌كه‌یان هه‌یه‌ ، بۆیان هه‌یه‌ به‌شدار بن و جارى وا هه‌یه‌ ئه‌میرى جیهاد به‌شدار بونى هه‌ندێكیان به‌زه‌رورى ده‌زانێت – بۆنمونه‌ منداڵى ته‌مه‌نی كه‌متر له‌(١٥ ساڵ) ئه‌گه‌ر زیت و ووریا بێت ده‌توانێت كارى ڕێكخستن و بڵاو كردنه‌وه‌ى (بلاڤۆك) (منشورات) و پاره‌ كۆكردنه‌وه‌ و چالاكى تر بكات ، ده‌توانێت جیهازى په‌یوه‌ندى بدرێته‌ ده‌ست وبچێته‌ ناو قوڵایی دوژمنه‌وه‌ زانیارى بدات ، ده‌توانێت لوغم دانێت یان هه‌ڵى گرێته‌وه‌ ، ده‌یان كارى ترى پێ ده‌كرێت كه‌هه‌مووى له‌ خزمه‌تى جیهاده‌ چه‌كداریه‌كه‌دایه‌ ، هه‌روه‌ها ئافره‌تى موسوڵمان ده‌توانێت به‌چه‌كى سوك به‌شدارى بكات یان به‌جیهاز و كۆمپیوته‌ر و سه‌رپه‌رشتى و زانیارى و هه‌واڵگرى ، جگه‌ له‌ عه‌قل پێشكانى ململانێى سیاسى و شیكار و لێكدانه‌وه‌ى مه‌ڵبه‌ندى هێز و چونیه‌تى كاركردنى دوژمن .. هه‌روه‌ها دارایى و ڕاگه‌یاندن و ڕێكخستن و چالاكیه‌كانى تر .. هه‌ره‌وه‌ها موسوڵمانى كه‌م ئه‌ندام شه‌لێك یان كوێرێك چى ڕێى لێ ده‌گرێت ئه‌و چالاكیانه‌ى بۆ نه‌كرێت كه‌ ئاماژه‌م پێدا له‌چالاكیه‌كانى مێرد منداڵ و ئافره‌تانى موسوڵمان ؟ ئه‌وانه‌ و زیاتریشى پێ ده‌كرێت .. هه‌روه‌ها پیر و نه‌خۆش .

مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له ‌جیهادی فه‌رزى كیفایه‌ دا :

كاتێ جیهاد كردن فه‌رزى كیفایه‌ ده‌بێت و یه‌ك یه‌كى موسوڵمانان ناگرێته‌وه‌ خاوه‌ن عوزرى شه‌رعى و كه‌سانى به‌توانا و شیاو بۆیان هه‌یه‌ به‌شدارى بكه‌ن به‌ڵام هه‌ندێكیان مه‌رجیان له‌سه‌ر ده‌بێت ، له‌وانه‌ :

١- ئه‌ولاد: ده‌بێت به ‌ڕه‌زامه‌ندى دایك و باوكیان به‌شدارببن ، چونكه‌ ڕێزگرتنى فه‌رمانى دایك و باوك له ‌پێشتره‌ وه‌ك له‌ به‌شدارییكردن له‌جیهادێكدا كه‌ نه‌بووه‌ به‌فه‌رزى عه‌ین ، ئه‌گه‌ر بووبوو به‌فه‌رزى عه‌ین ئه‌م مه‌رجه‌ له‌سه‌ر كه‌س نامێنێت و هه‌موویان ئه‌ولاد و باوك و دایكیان ده‌بێت به‌شدارى جیهاده‌كه‌بن .

- ئیبنو مه‌سعوود خوا لێى رازى بێت ده‌فه‌رموێت (سَأَلْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَيُّ الْعَمَلِ أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ قَالَ الصَّلَاةُ عَلَى وَقْتِهَا قَالَ ثُمَّ أَيٌّ قَالَ بِرُّ الْوَالِدَيْنِ قَالَ ثُمَّ أَيٌّ قَالَ الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّه)[13] واتە: له‌پێغه‌مبه‌رى خوام صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پرسى : چ كارێك له‌ هه‌مووان چاكتره‌ لاى خواى گه‌وره‌؟ فه‌رمووى: نوێژكردن له‌كاتى خۆیدا ، عه‌رزم كرد : پاشان چى ؟ فه‌رمووى : گوێڕایه‌ڵى و چاكه‌كارى له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا ، عه‌رزم كرد : پاشان چى ؟ فه‌رمووى : جیهاد كردن له‌ پێناوى خوادا ..

- ریوایه‌تێكى ترى (متفق علیه) كه ‌له‌ سەحیحی موسلیمدا هاتووه‌ : عبدالله كورى عەمری کوڕی عاص خوالێیان رازى بێت گێرایه‌وه (‌ أَقْبَلَ رَجُلٌ إِلَى نَبِيِّ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ أُبَايِعُكَ عَلَى الْهِجْرَةِ وَالْجِهَادِ أَبْتَغِي الْأَجْرَ مِنْ اللَّهِ قَالَ فَهَلْ مِنْ وَالِدَيْكَ أَحَدٌ حَيٌّ قَالَ نَعَمْ بَلْ كِلَاهُمَا قَالَ فَتَبْتَغِي الْأَجْرَ مِنْ اللَّهِ قَالَ نَعَمْ قَالَ فَارْجِعْ إِلَى وَالِدَيْكَ فَأَحْسِنْ صُحْبَتَهُمَا)[14] واتە : پیاوێك هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عه‌رزى كرد : به‌یعه‌تت له‌سه‌ر هیجره‌ت و جیهاد كردن پێده‌ده‌م ، فه‌رمووى : هیچ كام له‌دایك و باوكت ماون (زیندوون) ؟ عه‌زرى كرد به‌ڵێ هه‌ر دوكیان ماون ، فه‌رمووی  به‌ ئومێدی پاداشتى خواى گه‌وره‌ هاتوویت ؟ عه‌رزى كرد به‌ڵێ ، فه‌رمووى : ده‌بگه‌ڕێره‌وه‌ لاى دایكت و باوكت  به ‌ڕه‌فتارى جوان هه‌ڵسوكه‌وتیان له ‌خزمه‌تدا بكه‌.

- له‌ ڕیوایه‌تێكى تری هه‌ردوكیاندا (بوخارى و موسلیم) ده‌فه‌رموێت : (جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَاسْتَأْذَنَهُ فِي الْجِهَادِ فَقَالَ: " أَحَيٌّ وَالِدَاكَ ". قَالَ: نَعَمْ. قَالَ: فَفِيهِمَا فَجَاهِدْ ) [15] كابرایه‌ك هاته‌ خزمه‌ت پیغه‌مبه‌رى خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ داواى ڕێپێدانى كرد كه ‌بچێته‌ جیهاد ، پێغه‌مبه‌رى خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لێى پرسى : دایكو باوكت ماون (زیندوون) ؟ عه‌رزى كرد : به‌ڵێ فه‌رمووى ده‌ى خزمه‌تكردنى ئه‌وانیش جیهاده‌ ئه‌ویان بكه‌ ..

٢- قه‌رزار : هه‌ركه‌سێك قه‌رزار بێت و له ‌ده‌ستیدا نه‌بێت بیداته‌وه‌ ، سامان و ماڵێكى واشى نه‌بێت بخرێته‌ جێى قه‌رزه‌كه‌ى بۆى نیه‌ به‌بێ ڕێپێدانى خاوه‌ن قه‌رزه‌كه‌ى بچێته‌ جیهاد ،چونكه‌ ئه‌گه‌ر شه‌هید بێت قه‌رزه‌كه‌ى هه‌ر له‌گه‌ردندا ده‌مێنێت و خوێنى شه‌هیدبونى قه‌رزه‌كه‌ى ناسڕێته‌وه‌ ، وه‌كو كه‌چۆن گوناحه‌كانى ده‌سڕێته‌وه‌ .

- ئه‌بوو قه‌تاده‌ خوا لێى رازى بێت ده‌گێڕێته‌وه‌ : (أَنَّهُ سَمِعَهُ يُحَدِّثُ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، أَنَّهُ قَامَ فِيهِمْ فَذَكَرَ لَهُمْ أَنَّ الْجِهَادَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالْإِيمَانَ بِاللَّهِ أَفْضَلُ الْأَعْمَالِ ، فَقَامَ رَجُلٌ ، فَقَالَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ ، أَرَأَيْتَ إِنْ قُتِلْتُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ تُكَفَّرُ عَنِّي خَطَايَايَ ؟ ، فَقَالَ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " نَعَمْ ،  إِنْ قُتِلْتَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَأَنْتَ صَابِرٌ مُحْتَسِبٌ مُقْبِلٌ غَيْرُ مُدْبِرٍ " ، ثُمَّ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " كَيْفَ قُلْتَ ؟ " ، قَالَ : أَرَأَيْتَ إِنْ قُتِلْتُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَتُكَفَّرُ عَنِّي خَطَايَايَ ؟ ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " نَعَمْ ، وَأَنْتَ صَابِرٌ مُحْتَسِبٌ مُقْبِلٌ غَيْرُ مُدْبِرٍ ، إِلَّا الدَّيْنَ فَإِنَّ جِبْرِيلَ عَلَيْهِ السَّلَام قَالَ لِي ذَلِكَ)[16] پێغه‌مبه‌رى خودا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ جارێك هه‌ستایه‌ سه‌رپێ و باسى جیهاد كردنى له‌ پێناوى خوادا باوه‌ڕهێنانى به‌خواى گه‌وره‌ كرد كه‌چاكترین كار و كرده‌وه‌ن ، كابرایه‌ك هه‌ستا و عه‌رزى كرد : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئه‌گه‌ر چوومه‌ جیهاد و له‌ پێناوى خوادا كوژرام ، گوناحه‌كانم له‌سه‌ر لاده‌چێـت ؟ فه‌رمووى : به‌ڵێ ، به‌و مه‌رجه‌ى ئارامگرانه‌ و نیاز پاك (بۆخوا كردبێتت ) و ڕوبه‌روى دوژمن بوبیت و پشتت هه‌ڵنه‌كردبێت و كوژرابیت ، گوناحه‌كانت هه‌مووى ده‌سڕێته‌وه‌ ، به‌ڵام قه‌رزت هه‌ر له‌سه‌ر ده‌مێنێت . جوبره‌ئیل پێى ڕاگه‌یاندوم .

٣- خزمه‌تكار و ره‌نجبه‌ر : هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێكى تر به‌پێى گرێ به‌ستێكه‌وه‌ به‌(گه‌وره‌) یه‌كه‌وه‌ پابه‌نده‌ .. ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر گرێ به‌سته‌كه‌یان له‌حوكمى كۆیلایه‌تیدا بێت ، بۆیان نیه‌ به‌بێ ڕێپێدانى به‌رپرسه‌كه‌یان بچن بۆ جیهاد .

ئه‌مما ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌ندێك جه‌ماعاتى ئیسلامى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ به‌یعه‌ت له ‌ئه‌ندامه‌كانیان واوه‌ردەگرن كه‌ بۆیان نیه‌ به‌بێ مۆڵه‌تى (حیزب) و سه‌ركردایه‌تیان بچنه‌ جیهاد ،باطله و ڕێگرتنێكى شه‌رعى نیه‌ ، هه‌ركه‌سێك لافی شه‌رعێتى لێ بدات ده‌بێت به‌ڵگه‌ى قورئان یان سوننه‌ت یان كۆڕا (اجماع)ى شه‌رعناسان بهێنێت ، یان ده‌بێت به‌پێى به‌راورد كردن (قیاس)ێكى ڕاست و دروست حوكمه‌كه‌ى ده‌ركردبێت .. ئه‌مه‌ له‌جیهادى فه‌رزى كیفایه‌دا باس ده‌كه‌م ، ده‌شزانم كه‌له‌جیهادى فه‌رزى عه‌ینیشدا ئه‌وجه‌ماعه‌ته‌ ده‌مارگیره‌ دور له ‌شه‌رعانه‌ نه‌یان ده‌هێشت ئه‌ندامانى حیزبه‌كه‌یان (لایه‌نگرى)  موجاهیدانی دژ به‌ ئیحتیلال چ جاى به‌شدار بوون .. نعوذوا بالله من الخذلان .

دووه‌م : جیهادى فه‌رزى عه‌ین:

شه‌رعناسان له‌سه‌ر هه‌رسێ هۆكار كۆڕا (اجماع ) یان هه‌یه‌ كه‌هه‌ریه‌كێكیان جیهاد ده‌كاته‌ فه‌رزى عه‌ین له‌سه‌ر یه‌ك یه‌كى موسوڵمانان  واته‌ ئه‌گه‌ر سه‌دان هه‌زاریش به‌شدارى تێدا بكه‌ن له‌سه‌ر موسوڵمان لاناچێت مه‌گه‌ر خاوه‌نى عوزرى (شه‌رعیانه‌) بێت ئه‌و سێ هۆكاره‌ له‌هه‌موو كتێبێكى فیقه دا هه‌یه‌ .

ئیبنو قودامه‌ رحمه‌ الله له‌ڕیز به‌ندیاندا ده‌فه‌رمووێ [17]

١- ئه‌گه‌ر كافران به ‌زۆر هاتنه‌ ناوچه‌یه‌كى موسوڵمان نشینه‌وه‌ و داگیریان كرد ، ده‌رپه‌ڕاندنه‌وه‌یان له‌سه‌ر موسوڵمانانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ فه‌رزى عه‌ینه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ره‌قه‌تیان نه‌هاتن ، له‌سه‌ر موسوڵمانانى نیشته‌جێى ناوچه‌ نزیكه‌كانیان بچنه‌ هاوكاریان ، ئه‌گه‌ر به‌هه‌ردوو لا ده‌رپه‌ڕاندنى ئه‌و كافره‌ شه‌ڕانیانه‌ یان پێ ئه‌نجام نه‌درا ئینجا فه‌رزه‌كه‌ (فه‌رزى هاوكارى و پشتگیریی و به‌شدارى كردنى جیهاد) له‌سه‌ر نیشته‌ جێیانى ناوچه‌كانى دواى ئه‌وان ده‌بێت ، یان و یان ، تا فه‌رزى جیهاد كردنه‌كه‌ هه‌موو ئوممه‌ت ده‌گرێته‌وه‌ –ئه‌مه‌ له‌گرتنى بسته‌ خاكێكدا هه‌روا ده‌بێته‌ فه‌رزى عه‌ین ،هه‌روه‌كو له‌به‌دیل گرتن (یان فڕاندنی) ئافره‌تێكى موسوڵمانیشدا ده‌بێته‌ فه‌رزى عه‌ین هه‌ركاتێك و له‌هه‌رشوێنێكی ووڵاتی موسوڵمانان دوژمنانی كافری شه‌ڕانی هێرشیان كرده‌ سه‌ر موسوڵمانان و ناوچه‌یان ،ئه‌گه‌ر خاكیان داگیركرد یان موسوڵمانیان كوشت یان ئافره‌تێكیان فڕاند یان سه‌روه‌ت و سامانیان برد ، جیهاد كردن به‌رامبه‌ریان ده‌بێته‌ فه‌رزى عه‌ین له‌سه‌ر هه‌رموو موسوڵمانانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ژن و كۆیله‌یانه‌وه‌  ده‌چنه‌ جیهاد ، ئه‌ولاد بێ ئیزنى دایكوباوك و قه‌رزار بێ ئیزنى خاوه‌ن قه‌رز به‌شدارى تێدا ده‌كات ، هه‌روه‌ها ژن بێ ئیزنى مێرده‌كه‌ى ، چونكه‌ زیانى داگیركردنى ووڵات له‌لایه‌ن كافرانى شه‌ڕانیه‌وه‌ له‌هه‌موو زیانێك گه‌وره‌ تره‌ ، چونكه‌ حوكمى كوفر له‌گه‌ڵ خۆیاندا دێنن و به‌زۆرو زێڕو چه‌واشه‌كاریی ده‌یكه‌نه‌ یاساو ده‌یچه‌سپێنن ، ئه‌وه‌ش ئاشكراو به‌ڵگه‌ نه‌وویسته‌ هه‌ر لە هێرشی مه‌غۆله‌وه‌ (٦٥٦ك) بویه‌كه‌مین حه‌مله‌ى ئیستعمار (١٨٠٣ی ناپلیۆن بۆسه‌ر میسر) یان داگیركردنى ئه‌مریكا بۆعێراق و هێنانى ڕه‌شنووسى ده‌ستوور بۆ عێراق دواى (٢٠٠٣) ! هه‌روه‌كو وتیشمان ئه‌م جیهاده‌ كه‌ له‌جۆرى جیهادى به‌رگریی (الدفع) ە بازنه‌ى فه‌رزێتیه‌كه‌ى بازنه‌ به‌ بازنه‌ گه‌وره‌ ترو به‌رفراوانتر ده‌بێت له‌موسوڵمانانى ناوچه ‌داگیركراوه‌كه‌وه‌ بۆناوچه‌ دراوسێكانیان و بۆ ناوچه‌ى دوورودوورتر هه‌تا هه‌موو ئوممه‌ته‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌ ،ئه‌مه‌ش له‌پێش هه‌موو جیهادێكى تره‌ ،خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:( یاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قَاتِلُوا الَّذِينَ يَلُونَكُم مِّنَ الْكُفَّارِ وَلْيَجِدُوا فِيكُمْ غِلْظَةً ۚ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ) ‌التوبة/‌ ١٢٣ ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه‌ كوشتارى ئه‌و كه‌سانه‌ پێش خه‌ن كه‌لێتانه‌وه‌ نزیكن له‌كافرانى شه‌ڕانى و باتوندو تیژیتان لێوه‌ ببینن ، بشزانن كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ دیندارانى پاك و سه‌ر ڕاسته‌ كه‌ ته‌قواكارانن .

٢- ئه‌گه‌ر نه‌فیرى گشتى ڕاگه‌ێنرا: نه‌فیر واته‌ ڕاپه‌ڕین ، نه‌فیرى گشتى فه‌رمانى خه‌لیفه‌(ئیمام)ە كه‌ به ‌هه‌موو موسوڵمانان ڕاده‌گه‌ێنێت كه‌ جیهاد به‌رپاكه‌ن و ڕاپه‌ڕن ، له‌م حاله‌ته‌دا فه‌رزێتى چه‌ك هه‌ڵگرتن و جیهادكردن و به‌شدارییكردنی جیهاد ده‌بێته‌ فه‌رزى عه‌ین له‌سه‌ر یه‌كیه‌كى موسوڵمانان : ژن و پیاو و گه‌وره‌ و بچووك ، (مه‌به‌ست پیرو گه‌نجه‌) سه‌ربه‌ست و كۆیله‌ ، قه‌رزارو خاوه‌ن قه‌رز .. هه‌ركه‌سێك توانای به‌شداییكردنى هه‌بێت خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت :( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَا لَكُمْ إِذَا قِيلَ لَكُمُ انفِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ اثَّاقَلْتُمْ إِلَى الأرْضِ ۚ أَرَضِيتُم بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا مِنَ الْآخِرَةِ ۚ فَمَا مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فِي الْآخِرَةِ إِلَّا قَلِيلٌ  * إِلَّا تَنفِرُوا يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًا وَيَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلَا تَضُرُّوهُ شَيْئًا ۗ وَاللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)   التوبة/ ٣٨-٣٩ ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى باوه‌ڕتان هیناوه‌ ، ئه‌وه‌ بۆچى كه‌پێتان ده‌وترێت نه‌فیرى گشتیه‌ و ڕاپه‌ڕن ، جیهاد بكه‌ن ، كه‌چى ئاوا خۆتان به‌زه‌وییه‌وه‌ نوساندووه‌ و قورس بوون ، به‌ده‌نگى نه‌فیره‌كه‌وه‌ ناچن ، چما به‌ ژیانه‌كه‌ى دونیا رازیبوون و پێتان به‌سه‌ئه‌وتان به‌چاكترو په‌سه‌ندتر داناوه‌ وه‌ك له ‌ژیانى نه‌بڕاوه‌ى لاى خواى گه‌وره‌ ؟ ! ئاخر چێژو خۆشى ژیانى دنیا زۆر كه‌مه‌ ، بشزانن كه‌ ئه‌گه‌ر بۆ جیهاده‌كه‌ لینه‌بڕێن و هه‌موو ڕانه‌په‌ڕن خواى گه‌وره‌ سزایه‌كى زۆر به‌ژان و ناسۆرتان ده‌هێنێته‌ پیش و ده‌شتان گۆڕێت به‌ كه‌سانێكى تر ، ئه‌و مه‌نزیله‌و ناوو پله‌و پاداشته‌تان لێده‌ستێنیته‌وه‌ كه‌پێتان ڕه‌وا نابینێت و ده‌یداته‌ قه‌ومێكى تر ، ناشتوانن ڕێى لێ بگرن ناتوانن هیچ بكه‌ن ، ناتوانن زیان به‌خوا بگه‌ێنن ، خوای گه‌وره‌ش به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا زاڵ و به‌توانایه‌ .

كه‌وابوو هه‌ركه‌سێك به‌ده‌م بانگه‌وازى نه‌فیرى گشتیه‌وه‌ نه‌چێت شایانى (عذاب الیم) ە ‌كه‌یه‌ كه ‌خواى گه‌وره‌ دیارى كردوه‌ و ئه‌ویش ده‌یهێنیته‌رێ - خوالاماندا – له‌دنیادا چاوشۆڕیی و زه‌لیلى و له‌قیامه‌تیشدا فه‌زحبوون و سه‌رشۆڕى و ژان و ناسۆرى سزاى نه‌بڕاوه‌ى دۆزه‌خ.

- ئیبنو عه‌باس خوالێی رازى بێت ده‌فه‌رموێت : پێغه‌مبه‌رى خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له‌ ڕۆژى فه‌تحى مه‌ككه‌دا فه‌رمووى (لا هِجْرَةَ بَعْدَ الفَتْحِ , وَلَكِنْ جِهَادٌ وَنِيَّةٌ ، وَإِذَا اُسْتُنْفِرْتُمْ فَانْفِرُوا) [18] هیجره‌تكردن له ‌مه‌ككه‌وه‌ بۆمه‌دینه‌ ئیتر نه‌ما ، ئه‌وى ماوه‌ جیهاد كردنه‌و بۆ خواساغبونه‌وه‌یه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌فیرى گشتیتان بۆ ڕاگه‌ێنرا ، به‌ ده‌نگیه‌وه‌ بچن و به‌شداربن..

پێغه‌مبه‌رى خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كه دەسەڵاتدارى باڵاى دارولئیسلام بوو له‌نیوه‌دورگه‌ى عه‌ره‌بدا ، بۆ غه‌زاى ته‌بووك نه‌فیرى گشتى ڕاگه‌یاندو جه‌نابیشى –علیه الصلاة‌ والسلام- خۆى فه‌رماندێیتیه‌كه‌ى كرد ، كه‌ته‌شریفى به‌سه‌ركه‌وتووى هینایه‌وه‌ مه‌دینه‌ موحاسه‌به‌ى یه‌كبه‌یه‌كى دواكه‌وتووه‌كانى كرد كه‌ دووڕووه‌كان بوون له‌گه‌ل سێ یاوه‌رى پاك و سه‌رڕاستى خۆى : كه‌عبى كوڕى مالیك و هلالى كورى ئوممه‌یه‌ و مه‌راره‌ى كورى ره‌بیع خوالێیان رازى بێت ، كه‌فه‌رمانى په‌راوێزكردنیان بۆ ده‌رچوو كه ‌تا په‌نجا شه‌وو ڕۆژى ڕه‌به‌ق هیچ كه‌سێك قسه‌ى له‌گه‌ڵدا نه‌كردن و وه‌ڵامى سڵاویشیان نه‌ده‌دایه‌وه‌ ! تادوایى ئه‌و ماوه‌یه‌ لێبوردنى خواى میهره‌بانیان بۆهات به‌ئایه‌تى (وَعَلَى الثَّلَاثَةِ الَّذِينَ خُلِّفُوا حَتَّىٰ إِذَا ضَاقَتْ عَلَيْهِمُ الْأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ وَضَاقَتْ عَلَيْهِمْ أَنفُسُهُمْ وَظَنُّوا أَن لَّا مَلْجَأَ مِنَ اللَّهِ إِلَّا إِلَيْهِ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ لِيَتُوبُوا ۚ إِنَّ اللَّهَ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ   ) التوبة/١١٨ خواى گه‌وره‌ له‌و سێیه‌ش خۆشبوو كه‌ له ‌ساته‌وه‌ختى سه‌ختیدا (له‌یاوه‌رێتى و هاوڕێیه‌تى و جیهاد كردن له‌خزمه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوادا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دواكه‌وتن ، كه‌ دنیایان وا له‌به‌رچاو گۆڕا ، هه‌موو سه‌رزه‌مینى به‌رفراوانیان له‌به‌رده‌مدا لێ ته‌سكبۆیه‌وه‌ ، دڵ و جێیه‌ك په‌ناو داڵده‌و كه‌نارێك نیه‌ ڕووى تێكه‌ن غه‌یرى كه‌نارى خواى میهره‌بان ، خواى گه‌وره‌ش تۆبه‌كه‌ى لێ قبوڵ كردن تا دڵنیاشیان بكات له‌ قبوڵكردنى پێى ڕاگه‌یاندن –به‌ڕاستى خواى گه‌وره‌ پڕ به‌زه‌یى یه‌ و هه‌میشه‌ قبوڵكارى تۆبه‌ى په‌شیمان و گه‌ڕاوه‌كانه‌ .

٣- ئه‌گه‌ر موسوڵمان ئاماده‌یى مه‌یدانى جیهاده‌كه‌ بو : بۆى نیه‌ بكشیته‌وه‌ و به‌شدار نه‌بێت ، مادام دوژمنان له ‌مه‌یداندان ، هه‌ركه‌سێك ئاماده‌ى جیهاده‌كه ‌بوو جیهاد كردنه‌كه‌ى له‌سه‌ر ده‌بێته‌ فه‌رزى عه‌ین ، ده‌بێ خۆڕاگرانه‌ش به‌شداری بكات و نه‌به‌زێت و هه‌ڵنه‌یەت ، نه‌بادا ووره‌ى ئه‌وانى تریش بڕوخێنێت و ووره‌ى دوژمنى پێ به‌رز ببێته‌وه‌ ، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ و هاوشێوه‌یه‌تى كه‌هه‌ڵاتن له‌به‌رى جیهاد (كه‌بیره‌یه‌ )و له‌گوناحه ‌گه‌وره‌كانى ڕیزى قه‌تل و زیناو هاوشێوه‌یانه‌ ، خواى گه‌وره‌ش هه‌ڕه‌شه‌ى تایبه‌تى به‌جۆه‌ها سزاى سه‌خت له‌ هه‌ڵاتووى مه‌یدانى جیهاد كردووه‌ كه‌ده‌فه‌رموێت: (يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا زَحْفًا فَلَا تُوَلُّوهُمُ الأدْبَارَ * وَمَن يُوَلِّهِمْ يَوْمَئِذٍ دُبُرَهُ إِلَّا مُتَحَرِّفًا لِّقِتَالٍ أَوْ مُتَحَيِّزًا إِلَىٰ فِئَةٍ فَقَدْ بَاءَ بِغَضَبٍ مِّنَ اللَّهِ وَمَأْوَاهُ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ )  الأنفال /١٥-١٦  ئه‌ى ئه‌وكه‌سانه‌ى باوه‌رتان هێناوه‌ ، ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕووى كافران بوونه‌وه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆر بن كه‌وه‌كو (زه‌حف)[19] بخشێن ، له‌ به‌ریان هه‌ڵنه‌یه‌ن ، هه‌ركه‌سێك له‌به‌ریان هه‌ڵبێت (ده‌كه‌وێته‌ به‌ر غه‌زه‌بى خوا) و (ده‌بێته‌ نیشته‌جێى دۆزه‌خ) و (چاره‌نووسى زۆر خراپ ده‌بێت ).. مه‌گه‌ر كه‌سێك له‌شوێنێكى به‌ره‌كه‌وه‌ چوبێته‌ شوێنێكى تر بۆ هاوكارى برا هاوسه‌نگه‌ره‌كانى ترى ، یان تا له ‌لایه‌كى تره‌وه‌ هه‌ڵمه‌ت به‌رێته‌ سه‌ر دوژمن – ئه‌مه‌ ناكه‌وێته‌ به‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ .



[1] (أحیاء علوم الدین (1/111)

[2] سۆفیگه‌رێتى ئیمامى غه‌زالى له ‌ژێر كاریگه‌رى سۆفیزمى هیندستانى و عه‌قیده‌ى مانه‌ویدا نیه‌ زاده‌ى زوهدى ئیسلامه‌ ئه‌مه‌ش ده‌ڵێین و لایه‌نگیرى زۆرینه‌ى ئه‌و ڕه‌خنانه‌ ده‌گرین كه‌لێى گیراون رحمه‌ الله.

[3]   بڕانە هەموو ئەو ئایەتانە لەو بارەیەوە:  البقرة‌ / 168و 208 ، الانعام /‌ 142 ، الكهف /‌ 50 ، طه 123 .....

[4] زۆر به‌داخه‌وه‌ له‌مه‌لاو داعیانى كوردمان ئه‌بیست كه‌بڵێن جیهاد دژى ئیحتلالى ئه‌مریكایى فه‌رزى كیفایه‌یه‌ ! نه‌ك هه‌رئه‌وه‌نده‌شمان لێوه‌ نه‌بیستن به‌ڵكو هه‌ندێكیان چه‌قاوه‌سوانه‌ به‌جیهاده‌كه‌شیان ده‌وت (تیروریزم) !

[5] ئیبوعه‌بدولبه‌ڕ : كتاب الكافى فی فقه اهل المدینه‌(1/463)

[6] كفایة‌ الاخیار (2/387-388)

[7] الرازى / تفسیر الكبیر (11/9)

[8] الحسینى الحێینى / الكفایه‌ الاخیار (2/387)

[9] كفایه‌ الاخیار (2/389)  .

[10] عبدالقادر ابوفارس:غزوه‌ احد (ل39)  .

[11] رواه ابن ماجه في ( المناسك) باب الحج جهاد النساء برقم (2901) . مسند امام احمد/ رقم الحدیث( 24754).

[12] رواە ابن ابي حاتم ، والحاكم في مستدركه

[13] متفق عليە

[14] متفق علیه

[15] متفق عليە / رياض الصالحين/ ژمارە ٣٢١

[16] مسلم / ریاض الصالحین/ ژ1310

[17] ابن القدامة‌ : المغنى /٨

[18] ترمذي ٤/١٤٨

[19] خشانى منداڵه‌ له‌سه‌ر سمتى ، یه‌عنى ئه‌وه‌نده‌ زۆر بون وه‌كو بزاوتنى یه‌ك كه‌سبوون.

1177 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
29/06/2015
بابەتی زیاتر...
1