بانگەواز
سـروشـتی پرۆگـرامـی قورئانــی

سـروشـتی پرۆگـرامـی قورئانــی

قورئانی پیرۆز به‌رده‌وام تا سیانزه‌ ساڵی ڕه‌به‌ق له‌ مه‌ككه‌ بۆ پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم  ده‌هاته‌ خواره‌وه‌ هه‌موو ئایه‌ته‌كانیش ده‌رباره‌ی یه‌ك كێشه‌ ده‌دوان.. یه‌ك كێشه‌ی نه‌گۆڕ. به‌ڵام شێوه‌ی پێشچاوخستنی، گه‌لـێ‌ جار دووپات ده‌بووه‌وه‌. چونكه‌ شێوازی قورئانی جار بۆ جار له‌هه‌ر پیشاندانێكدا، شتێكی نوێ‌ وه‌ده‌رده‌خات. هه‌تا: جاری وا هه‌یه‌ وا دێته‌ به‌رچاو كه‌ بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ باسی لێوه‌ ده‌كرێت.

ئه‌و ئایه‌ته‌ مه‌ككییانه‌ چاره‌سه‌ری یه‌كه‌مین كێشه‌یان ده‌كرد. كێشه‌ی هه‌ره‌گه‌وره‌ی ئایین. یه‌كه‌مین كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م ئایینه‌ نوێیه‌. كێشه‌ی عه‌قیده‌ (باوه‌ڕهێنان)، كه‌ مه‌سه‌له‌ی خاوه‌نێتی‌و په‌روه‌ردگارێتی (الربوبیة‌) له‌لایه‌ك‌و  (په‌رستن)ی خوا  له‌لایه‌كی تر. هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یه‌ كه‌ له‌نێوان هه‌ردووكیاندا هه‌یه‌، كه‌ له‌رێسا سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و كێشه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئا به‌م ڕاستییه‌ش له‌گه‌ڵ (مرۆڤـ)دا ده‌دوا.. مرۆڤـ به‌و سیفه‌ته‌ی مرۆڤه‌.. چونكه‌ مرۆڤێكی عه‌ره‌بی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و مرۆڤی عه‌ره‌بی هه‌موو سه‌رده‌مێك چوون یه‌كن. هه‌روه‌ك كه‌ مرۆڤێكی عه‌ره‌بی‌و مرۆڤی تر چوون یه‌كن له‌و سه‌رده‌مه‌و له‌ هه‌موو سه‌رده‌مێكی تردا.

ئه‌ویش كێشه‌ی نه‌گۆڕاوی (مرۆڤـ)ـه‌ كێشه‌ی په‌یوه‌ندی مرۆڤـ به‌م گه‌ردونه‌وه‌و، به‌و زینده‌وه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژی‌و،كێشه‌ی په‌یوه‌ندی مرۆڤـ وكردگاری ئه‌م گه‌ردوونه‌و كردگاری ئه‌م زینده‌وه‌رانه‌. كه‌ ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی نه‌گۆڕه‌. چونكه‌ كێشه‌ی بوون‌و مرۆڤه‌.

ئه‌و قورئانه‌ مه‌ككییه‌ نهێنی بوونی مرۆڤـ ‌و بوونی ئه‌و گه‌ردونه‌ی ده‌وروبه‌ری بۆ مرۆڤـ لێك ده‌دایه‌وه‌.. پێی ده‌ووت كه:

‌ مرۆڤـ كێیه‌؟

له‌كوێوه‌ هاتووه‌و؟

بۆچی هاتووه‌و؟

له‌كۆتایی گه‌شتی بوونیدا بۆ كوێ‌ ده‌چێت؟

كێ‌ له‌ جیهانی نه‌بووی وون بووه‌وه‌ هێناویتییه‌ جیهانی بونه‌وه‌؟

كێ‌ ئه‌و گه‌شته‌ی پێ‌ ده‌كات؟

چاره‌نووسی ئه‌و لای چۆنه‌؟

هه‌روه‌ها پێی ده‌ووت :

ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی ئه‌م ده‌بینێت‌و هه‌ستی پێ‌ ده‌كات چیه‌؟

كێ‌ ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ پڕ نهێنیه‌ی دروست كردووه‌؟

كێ‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات؟ كێ‌ هه‌ڵسوڕێنه‌رێتی؟

كێیه‌ وا شتی لـێ‌ نوێ‌ ده‌كاته‌وه‌و به‌و شێوه‌ هه‌ست پێكراوه‌ ده‌یگۆڕێت؟

هه‌روه‌ها پێی ده‌ووت كه‌ چۆن له‌گه‌ڵ كردگاری بوونه‌وه‌رو گه‌ردون‌و له‌گه‌ڵ گه‌ردون خۆیدا ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ مرۆڤدا بكات؟

ئه‌مه‌ش ئه‌و كێشه‌ گه‌وره‌یه‌، كه‌ بوونی (مرۆڤـ)ی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت. كه‌هه‌ر به‌ گه‌وره‌یش ده‌مینێته‌وه‌. هه‌ر ئه‌وش به‌درێژایی مێژوو‌و، به‌دووهاتنی زه‌ماندا، بوونی مرۆڤی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت.

به‌م شێوه‌یه‌ سیانزه‌ ساڵی ته‌واو تێپه‌ڕی له‌پێناوی چاسپاندنی بریاردانی ئه‌م كێشه‌ گه‌وره‌یه‌. ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه‌ هیچ شتێكی تر نیه‌ له‌ژیانی مرۆڤدا له‌سه‌ری دانه‌مه‌زرێت، هه‌رچه‌ند لق‌و پۆپیشی لـێ‌ جوێ‌ بێته‌وه‌.

قورئانی مه‌ككی له‌باس كردنی ئه‌م كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌ بۆ هیچ لقێكی تر لای نه‌دا، كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌ داده‌مه‌زرێت وه‌ك سیستمی ژیان. هه‌تا ئه‌و ساته‌ی خوای گه‌وره‌ زانی كه‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ باسی ته‌واوی لێوه‌ كراوه‌‌و، له‌نێو دڵی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ هه‌ڵبژێرراوه‌ی مرۆڤدا به‌ته‌واوی جێگیربووه‌، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه‌خوا وویستی وابوو ئه‌و ئایینه‌یان پێ‌ دابمه‌زرێنێت. تا دوایی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ش خۆی رژێمێكی واقیعی بۆ خۆی دابڕێژێت كه‌ ئه‌م ئایینه‌ی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت.

بانگخوازان.. (ئه‌وانه‌ی كادێری ئه‌م بانگه‌وازه‌ی ئیسلامبیه‌ خوایی یه‌ن).. ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی بانگ ده‌كه‌ن بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و سیستمه‌ی كه‌ ئه‌م ئایینه‌ی له‌واقیعی ژیاندا تێدا دێته‌دی، پێویسته‌ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌به‌رده‌م ئه‌م دیارده‌ گه‌وره‌یه‌دا بۆ سه‌رنجدان بووه‌ستن: دیارده‌ی هه‌وڵدانی سیانزه‌ ساڵه‌ی قورئانی مه‌ككی له‌پێناوی بڕیاردانی ئه‌و عه‌قیده‌یه‌. چونكه‌ قورئان له‌و ماوه‌ زۆره‌دا له‌ باسی عه‌قیده‌ لای نه‌دایه‌ سه‌ر بابه‌ته‌كانی تری وه‌ك چۆنیه‌تی ئه‌و سیستمه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م عه‌قیده‌یه‌ دابین ده‌بێت. یان بۆ ئه‌و یاسایانه‌ی حوكمی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ ئیسلامییه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و عه‌قیده‌ ئایینیه‌یان وه‌رگرتووه‌.

وویست‌و ئیراده‌ی خوا وابوو كه‌ یه‌كه‌مین كێشه‌یه‌ك ئه‌و بانگه‌وازه‌ له‌سه‌رتای په‌یامه‌كه‌یدا تووشی دێت، كێشه‌ی عه‌قیده‌ بێت.. باوه‌ڕهێنان. وه‌ده‌بێت یه‌كه‌مین هه‌نگاوی ده‌ستپێكردنی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌وه‌ بێت كه‌ خه‌ڵكی بانگ بكات بۆ (لا اله‌ الا الله). وه‌ده‌بێت به‌رده‌وام له‌ بانگه‌وازه‌كه‌یدا خوای راسته‌قینه‌ به‌و خه‌ڵكه‌ بناسێنێت و، وایان لـێ‌ بكات ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن..

 ئه‌م ڕێگایه‌ش ـ به‌گوێره‌ی رواڵه‌ت‌و له‌ سه‌رنجی ژیریانه‌ی مرۆڤـدا ـ وه‌نه‌بێت ئاسانترین شێوه‌ بووبێت بۆ چوونه‌ نێو دڵی عه‌ره‌به‌كان! چونكه‌ خۆیان (عه‌ره‌به‌كان) ده‌یانزانی له‌ زمانه‌وانی خۆیاندا (إله‌) مانای چیه‌؟ و(لا اله‌ الا الله)، چ مانایه‌ك ده‌به‌خشێت.. ده‌یانزانی كه‌ خوایه‌تی بریتیه‌ له‌ بڵندترین ده‌سه‌ڵاتدارێتی.. وه‌ ده‌یانزانی كه‌ (ته‌نها خوایه‌تی خوا) ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت: كه‌ هه‌رچی ده‌سه‌ڵاتدارێتی قه‌شه‌و پیاوی ئایینی‌و سه‌ركرده‌ی هۆزو میرو كاربه‌ده‌ستان هه‌یه‌، ده‌بێت نه‌مێنن‌و، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتی یانه‌ بگێڕرێنه‌وه‌ بۆ خوا. هه‌موو جۆره‌ ده‌سه‌ڵاتدارێتی یه‌ك: ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌سه‌ر ویژداندا، ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌سه‌ر هه‌ڵس وكه‌وتی په‌رستندا، ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌سه‌ر واقیعی ژیاندا ده‌سه‌ڵاتدارێتی سامان، ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌رمانڕه‌وایی، ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌سه‌ر له‌ش وگیاندا.. ده‌یانزانی (لا اله‌ الا الله) شوڕشێكه‌ به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتی سه‌رزه‌ویدا، كه‌یه‌كه‌مین سیفه‌تی خوایه‌تی بۆ خۆی پچڕیوه‌. هه‌روه‌ها شۆڕشێكه‌ به‌سه‌ر ئه‌و باروزروفه‌دا كه‌ ده‌بێته‌ بنكه‌یه‌كی ئه‌و بۆ خۆ پچڕاندانه‌.. ده‌یانزانی (لا اله‌ الا الله) ده‌رچوونه‌ له‌ژێر ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتی یه‌ی كه‌ به‌ یاسای خۆی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌ له‌ خواوه‌ مۆڵه‌تی پێ‌نه‌دراوه‌.. وه‌نه‌بێت بانگه‌وازی (لا اله‌ الا الله) له‌ عه‌ره‌به‌كان ـ كه‌ زۆرباش شاره‌زای زمانه‌كه‌یان بوون ـ شاراوه‌ بووبێت. به‌ڵكو ده‌یانزانی ئه‌و بانگه‌وازه‌ چی ده‌گه‌ێنێت‌و چ مه‌ترسییه‌ك دروست ده‌كات به‌رامبه‌ر باروزروف‌و سه‌رۆكایه‌تی‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیان.. هه‌موو ئه‌مانه‌یان ده‌زانی، بۆیه‌ به‌و شێوه‌ سه‌خته‌ دژی وه‌ستان‌و ئه‌و شه‌ڕه‌یان له‌گه‌ڵیدا كرد، كه‌ ووردو درشت، زاناونه‌زان ده‌یزانێت..

جا كه‌وابوو ده‌بێت بۆچی یه‌كه‌مین هه‌نگاوی ئه‌و بانگه‌وازه‌ به‌و شێوه‌یه‌ بووبێت؟ ده‌بێت مه‌به‌ستی وویست‌و ئیراده‌ی خوایی له‌و ده‌ستپێكردنه‌ سه‌خته‌دا چ بووبێت؟

647 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
02/07/2015
بابەتی زیاتر...
1