به‌ڵگه نه‌ویسته هه‌ر موسوڵمانێك پله‌كانی باوه‌ڕی به پته‌وی تێدا به‌رجه‌سته ببێت و زۆرترین به‌شی باوه‌ڕ ئه‌نجام بدات پله‌ی به‌رزتره له كه‌سێك كه به ساده‌یی و سه‌رپێی هه‌وڵیان بۆ بدات و به‌شی كه‌متر ئه‌نجام بدات، بۆ نموونه: ئه‌و كه‌سه‌ی بنچینه‌ی باوه‌ڕی پته‌وو به‌هێزه وه‌ك ئه‌و كه‌سه نییه كه بنچینه‌ی باوه‌ڕی لاوازه، یاخود ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ره‌ڕای بنچینه‌ی باوه‌ڕ باوه‌ڕی پێویستیش ئه‌نجام ده‌دات وه‌ك كه‌سێك نییه كه ته‌نها بنچینه‌ی باوه‌ڕ ئه‌نجام بدات، یان كه‌سێك سه‌ره‌ڕای دوو پله‌كه‌ی تر باوه‌ڕی په‌سه‌ندیش ئه‌نجام بدات وه‌ك كه‌سێك نییه كه هه‌ر دوو پله‌كه‌ی تری تێدا بێت و باوه‌ڕی په‌سه‌ند به‌هه‌ند نه‌گرێت .
به‌م پێیه ڕادده‌ی به‌رزونزمی باوه‌ڕ له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت و له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه پله‌ی موسوڵمانێك له‌گه‌ڵ یه‌كێكی تردا جیاوازه، خوای گه‌وره له‌م باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ) الحجرات/13 واته: به‌ڕێزترینتان لای خوای گه‌وره ئه‌وه‌تانه به پارێزتر بێت .
ئاشكرایه پارێز (ته‌قوا) یه‌كێكه له به‌شه‌كانی (باوه‌ڕی په‌سه‌ند) و لوتكه‌ی باوه‌ڕه، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (أَمْ نَجْعَلُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ كَالْمُفْسِدِينَ فِي الأَرْضِ أَمْ نَجْعَلُ الْمُتَّقِينَ كَالْفُجَّارِ) ص/28 واته: ئایا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه وه‌ك ئه‌وانه داده‌نێین كه خراپه‌كارن له زه‌ویدا؟ یان ئه‌وانه‌ی پارێزكارن وه‌ك ئه‌وانه داده‌نێین كه تاوانكاری ئاشكران؟
یاخود ده‌فه‌رموێت: (يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ) المجادلة/11 واته: خوا ئاستی ئه‌وانه به‌رز ده‌كاته‌وه له ئێوه كه باوه‌ڕیان هێناوه و ئه‌وانه‌ش كه زانستیان به‌ده‌ست هێناوه به چه‌نده‌ها پله .
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره به موسوڵمانه كۆچ كردووه‌كان ده‌فه‌رموێت: (يا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا جَاءَكُمُ الْمُؤْمِنَاتُ مُهَاجِرَاتٍ فَامْتَحِنُوهُنَّ اللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَانِهِنَّ) الممتحنة/10 واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر ئافره‌ته موسوڵمانه‌كان به كۆچكردوویی هاتن بۆ لاتان تاقییان بكه‌نه‌وه، خواش زاناتره به باوه‌ڕه‌كه‌یان .
بێگومان ئه‌گه‌ر له پله‌ی باوه‌ڕه‌كه‌یاندا جیاوازییان نه‌بوایه خوای گه‌وره بۆچی فه‌رمانی به تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته كۆچكردووانه ده‌كرد له كاتێكدا كه به سیفه‌تی موسوڵمان ناوی بردوون؟
پێغه‌مبه‌ریش صلی اللە علیە وسلم ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ أَهْلَ الْجَنَّةِ لَيَتَرَاءَوْنَ الْغُرَفَ مِنْ فَوْقِهِمْ كَمَا تَتَرَاءَوْنَ الْكَوْكَبَ الدُّرِّيَّ فِي الأُفُقِ مِنَ الْمَشْرِقِ أَوِ الْمَغْرِبِ لِتَفَاضُلِ مَا بَيْنَهُمْ " قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ : تِلْكَ مَنَازِلُ الأَنْبِيَاءِ , لا يَبْلُغُهَا غَيْرُهُمْ ، قَالَ : " بَلَى , وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ رِجَالٌ آمَنُوا بِاللَّهِ وَصَدَّقُوا الْمُرْسَلِينَ) متفق عليه واته: به‌هه‌شتییه‌كان خه‌ڵكی تاقه‌كانی سه‌روی خۆیان ده‌بینن هه‌ر وه‌ك ئێوه ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه‌ی تێپه‌ڕیوی ئاسۆ ده‌بینن له رۆژهەڵات یان له ڕۆژئاواوه، له‌به‌ر به‌رزی پله‌ی نێوانیان، ووتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی اللە علیە وسلم ئه‌وه پله‌و پایه‌ی پێغه‌مبه‌رانه‌و كه‌سی تر پێی ناگات؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ، سوێند به‌و خوایه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته ئه‌وانه پیاوانێكن باوه‌ڕیان به‌خوا هێناوه‌و پێغه‌مبه‌رانیان به‌ڕاست زانیوه‌و باوه‌ڕیان پێكردون .