گرنگی په‌یام له هه‌بونی ئوممه‌تدا
په‌یام له‌سه‌ر ئاستی جیهانی، گرنگیه‌كی كاریگه‌ری له پێكه‌وه‌نانی ئوممه‌تان وچاره‌نوسیاندا هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌م سێ خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌ون :
یه‌كه‌م : پله‌و مه‌نزیله‌و ڕۆڵی ئوممه‌تان به‌وه دیاری ده‌كرێت، كه چه‌ند به‌رهه‌می شارستنانێتی به گه‌لانی دیكه به‌خشیوه، ئه‌م به‌رهه‌مه، په‌یامه شارستانێتیه‌كه‌ی ئه‌و ئوممه‌ته‌یه، كه به جۆر‌و زۆری به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌چێته ڕیزی پێشه‌وه، یان دواوه‌ی میلله‌تان، به زۆر‌و جۆری به‌رهه‌مه‌كانی ده‌توانێت لایه‌نگری دیكه له میلله‌تاندا بۆ خۆی كه‌سب كات، ده‌توانێت وزه‌ی نوێ و سه‌رچاوه‌ی نوێی ماددی و مه‌عنه‌وی دیكه بۆ خۆی په‌یدا كات. ئه‌مه ئه‌وه‌یه، كه مێژونوسی به‌ریتانی تۆینبی (Toynbee ) ناوی لێنابو كه‌شخه‌یه‌تی شارستانێتی..
دوه‌م : ئه‌م به‌رهه‌مه شارستانێتیه، مایه‌ی مانه‌وه‌و گه‌شه‌كردن و به‌رده‌وامبونی شارستانێتیه، چونكه ئه‌و ئوممه‌ته‌ی به‌رهه‌م به‌خشینی ده‌وه‌ستێت، ده‌ست ده‌كات به وه‌رگرتن!! هه‌ر وه‌رگرتنێكیش بێ به‌خشین بێت، خۆكوشتنێكی هێواشه.. هه‌مو كه‌سێك ئه‌مه هه‌ست پێ ناكات، ته‌نها ئه‌و كه‌سانه هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن، كه شاره‌زای ڕێسای كۆمه‌ڵناسیی و گۆڕانكاریی و میلله‌تان و رێڕه‌وی مێژون.. چونكه له‌وانه‌یه قۆناغێكی له قۆناغی گۆڕانی ئوممه‌تێك، دو نه‌وه، یان سێ نه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌كی بوێت..
ـ ئوممه‌تی وه‌ستاو له قۆناغی یه‌كه‌میدا، كه‌ره‌سته پیشه‌سازیه‌كان وه‌رده‌گرێت، به تایبه‌تی كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی..
ـ له قۆناغی دوه‌میدا جۆری كه‌لوپه‌ل و شێوازی جل وبه‌رگ و پۆشاك و خواردن و دیكۆرات وه‌رده‌گرێت..
ـ له قۆناغی سێیه‌میدا كلتور‌و ڕۆشنبیری و زمان و شێوازی سیستمی ئیداره‌و ئه‌ته‌كێتی دیبلۆماسێتی و بنه‌ماكانی داڕشتنی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌رو كه‌ره‌سته‌و شێوه‌ی رابواردن وه‌رده‌گرێت..
ـ له قۆناغی چواره‌مدا داب و نه‌ریت و بنه‌ما ڕه‌وشتی و پێوه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ده‌شێت و ناشێت (عه‌یبه‌و عه‌یب نیه) وه‌رده‌گرێت..
ـ له قۆناغی پێنجه‌میدا عه‌قیده‌و دیدو تیڕوانینی فه‌لسه‌فی و بیروباوه‌ڕوه‌ر ده‌گرێت.. له‌م قۆناغه‌یدا هه‌مو سیمایه‌كی كه‌سایه‌تی خۆی له‌ده‌ست ده‌دا، چونكه هه‌موی له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگیراوه‌كانیدا ده‌پوكێنه‌وه..
ئه‌و ئوممه‌ته‌ی رێساكانی ئه‌م پوكانه‌وه‌و توانه‌وه‌یه په‌ی پێ ده‌بات، خێرا هه‌وڵ ده‌دات ڕۆڵی به‌خشینی شارستانیانه‌ی خۆی نوێكاته‌وه، شتێك وه‌به‌رهه‌م بهێنێت و بیخاته رو، تا به‌رده‌وامێتی زیندوانه‌ی ناو خۆی بسه‌لمێنێت و ڕێزی ده‌ره‌وه‌ی خۆی به‌ده‌ست بهێنێت.. ئه‌وه ژاپۆن و به‌رده‌وام بونه‌وه‌ی به‌رهه‌می شارستانێتی خۆی، ئه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی زه‌ن (Zen ) كه دوای جه‌نگه وێرانكارییه‌كه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێنراو، وه‌ك دیدێكی نوێ ناردیه ده‌ره‌وه، ئه‌وه وه‌رزشه‌كانی جۆدۆو كاراتێ، ئه‌وه به‌رهه‌مه پیشه‌سازیه نوێكانی، كه هه‌مویان مۆركی هونه‌ری ژاپۆنییان پێوه دیاره، ئه‌مه‌ش به‌وه بو، كه كلتوری خۆیان پاراست، داب و نه‌ریتی خۆیان هێشته‌وه، ته‌نانه‌ت ده‌بو (تا ئێستاش هه‌ر وایه) هه‌مو ئه‌نجومه‌نێكی وه‌زیرانی نوێ بچنه په‌رستگای سه‌ره‌كی بودایی وڵات و له‌وێ سوێندی یاسایی بخۆن!!
سێیه‌م : په‌یام پێداویستیه‌كی ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه، ئه‌و ئوممه‌ته‌ی په‌یامێك هه‌ڵده‌گرێت، پارێزگاریی یه‌كێتیه‌كه‌ی ناو خۆی ده‌كات، ناهێڵێت توشی له‌ت له‌ت بونی مه‌زهه‌بی و تائیفی و حزبی و ببێت، په‌یامه‌كه‌ی ناهێڵێت مه‌ڵبه‌ندی هێزو خاوه‌ن نفوزه‌كان بكه‌ونه شه‌ڕه شۆقی به‌رژه‌وه‌ندی و ره‌گه‌زیه‌رستی و ده‌مارگیریی خۆویستی.. ئه‌م دو حاڵه‌ته دژ به یه‌كه‌ش خۆیان له یه‌كتر مه‌ڵاس ده‌ده‌ن، هه‌ر كاتێك په‌یام و یه‌كێتیه‌كه هاتنه پێشه‌وه، له‌ت له‌ت بونه‌كه ده‌خزێته كونه‌وه، هه‌ر كاتێك له‌ت له‌تبونه‌كه‌ش زاڵ بو، په‌یام و یه‌كێتی بونه‌كه ده‌خزێنه كونه‌وه.. چونكه له سروشتی په‌یام وایه، كه وزه‌ی هه‌موان بۆ ئامانجه كۆیه‌كه‌ی هه‌موان، كه كۆلكه‌ی هاوبه‌شی ڕه‌نجی هه‌مویانه ده‌خاته گه‌ڕ، بۆیه له‌ت له‌ت بونیان لێ ده‌رناكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌یامه‌كه‌یان بزر بو، یان نه‌یان ما، حه‌تمه‌ن ئه‌و له‌ت له‌ت بون وراپسكان راپسكانه‌ی خاوه‌ن نفوزه‌كان دێته شوێنی په‌یام و ئامانجه كۆیه‌كه‌ی!! له‌ته‌كان ده‌كه‌ونه هه‌وڵی هێنانه دی ئامانجه بچوكه‌كانی خۆیان، ره‌نج بۆ هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌نگه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه كار، به‌مه‌ش پێك ده‌كێشرێن، حزبایه‌تی و تیره‌و هۆز په‌رستی و ده‌مارگیریی و ئه‌نانێتی سه‌ر بۆ هه‌مو هه‌ڵوێستێك ده‌كێشێت، ئیتر ئومه‌ته‌كه تۆپه‌ڵ تۆپه‌ڵ ده‌بێ و شه‌ڕه‌شۆقی فیتنه‌و یه‌كتر هاڕین هه‌مو ره‌نجێك به با ده‌دات.. ئاماژه به‌م نه‌خۆشیه كوشنده‌یه كه خوای په‌روه‌ردگار به ئوممه‌تی موسوڵمان ده‌فه‌رموێ : (إِلاَّ تَنفِرُواْ يُعَذِّبْكُمْ عَذَاباً أَلِيماً وَيَسْتَبْدِلْ قَوْماً غَيْرَكُمْ) التوبه / 39 واته ئه‌گه‌ر له پێناوی خوادا رانه‌په‌ڕن و جیهاده‌كه بۆ سه‌رخستنی دینه‌كه‌ی ئه‌و نه‌كه‌ن، ئه‌وا خوای گه‌وره سزایه‌كی واتان ده‌دات، كه زۆر به ژان بێت و ئێوه‌ش به خه‌ڵكانێكی دیكه ده‌گۆڕێته‌وه..
له‌وانه‌یه سزا به ژانه‌كه له لایه‌ن خوای گه‌وره خۆیه‌وه بێت و، له‌وانه‌شه له لایه‌ن خه‌ڵكانێكی به‌هێزو ده‌سه‌ڵاته‌وه بێت، چونكه موسوڵمانان ئه‌گه‌ر جیهادیان له پێناوی خوادا واز لێهێنا، پشێویه‌كی وا ده‌كه‌وێته نێوانیانه‌وه، كه زۆر نابات سه‌ر ده‌كێشێت بۆ هه‌مو جۆره‌كانی ناكۆكی و ئینجا شه‌ڕو یه‌كتری كوشتن وه‌كو كه ئێستا ده‌یبینین .. موسوڵمانان كاتێك به جیهاده‌كه‌وه مه‌شغوڵ ده‌بن، هه‌مو دڵ و ده‌رونیان بۆ یه‌كتر ده‌جۆشێت و زیاتر لێك نزیك ده‌بنه‌وه، ده‌ستیان مشت ده‌بێت و به‌رامبه‌ر دوژمنانی خۆیان و دوژمنانی خوای گه‌وره ده‌وه‌ستنه‌وه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر جیهاده‌كه‌یان واز لێهێنا، به لاواز كردنی خۆیانه‌وه خه‌ریك ده‌بن و یه‌كتری ده‌خۆن ..
له ئایه‌تی تردا خوای په‌روه‌ردگار هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه له موسوڵمانان ده‌كات و هۆشدارییان ده‌داتێ، كه ئه‌نجامی هه‌ڵنه‌گرتنی په‌یامه‌كه‌یان خراپ له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت! نه‌كه‌ن واز له هه‌ڵگرتنی په‌یامه‌كه به به‌خشین و جیهاد كردن به‌و به‌هانه بهێنن، كه قورسه‌و ئه‌نجامدانی له‌م زه‌مانه‌دا ئاسان نیه!! وه‌ك ده‌فه‌رموێ : (وَلاَ تُلْقُواْ بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ) البقرة / 195 واته : له پێناوی خوادا (بۆ به‌رده‌وام بونی جیهاده‌كه) ببه‌خشن و به ده‌ستی خۆتان خۆ مه‌فه‌وتێنن..
هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی ئایه‌ته‌كه زیاتر ئه‌م ڕێسا قورئانیه گه‌ردونیه ڕون ده‌كاته‌وه، زیاتر ئه‌و ڕاستیه ده‌چه‌سپێنێت، كه واز هێنان له هه‌ڵگرتنی په‌یامی خوا‌و ئاڵای جیهاد، لاوازی له ویست و ڕیزی موسوڵماناندا دروست ده‌كات و ڕێی ڕزگارییان لێ ده‌گرێت!
موسوڵمانه‌كان له به‌رامبه‌ر ده‌روازه‌ی شاری قوسته‌نتینیه به‌رامبه‌ر رۆم بۆ شه‌ڕ وه‌ستابون، به ته‌مای هێرش بون، له‌پڕ یه‌كێك له موسوڵمانه‌كان له ڕیز ده‌رپه‌ڕی و خۆی كرد به ڕیزی جه‌نگاوه‌رانی ڕۆمدا و كه‌وته شمشێر وه‌شاندن، تا له‌به‌رچاوان بزر بو.. خه‌ڵكانێك هاواریان كرد : به ده‌ستی خۆی خۆی به فه‌وتان دا.. ئه‌بو ئه‌ییوبی ئه‌نساری خوا لێی ڕازی بێت، كه یاوه‌ری پێغه‌مبه‌ری نازدار صلی الله علیه وسلم بوو له‌وێ بوو، كه دیتی ئه‌وان ئاوا له ئایه‌ته‌كه‌ی پێش‌و گه‌یشتون، به سه‌رسامیه‌وه ڕوی كرده خه‌ڵكه‌كه‌و فه‌رموی : (خه‌ڵكینه، ئێوه ئه‌و ئایه‌ته به غه‌یری مه‌به‌ستی خۆی لێك ده‌ده‌نه‌وه!! ئه‌و ئایه‌ته له‌سه‌ر ئێمه‌ی پشتیوانانی مه‌دینه هاته خوارێ، كاتێك خوای گه‌وره دینه‌كه‌ی خۆی سه‌رخست و پشتیوانی زۆری بۆ په‌یدا بو، ئێمه له ناو خۆماندا به چرپه بێ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم گوێی لێ بێت وتمان : ئه‌رێ خۆ ئێمه سه‌روه‌ت و سامانمان فه‌وتا، ئه‌گه‌ر ئاوڕێك به لای خۆماندا بده‌ینه‌وه‌و بكه‌وینه‌وه كاسبی و باخ و باخاته‌كانمان چی ده‌بێت؟! ئیتر خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی به‌و شێوه‌یه نارده خواره‌وه كه هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئێمه‌ی ره‌ت كرده‌وه‌و به هه‌ڵه‌ی فه‌وتانی خۆمانی دانا، كه فه‌رموی: (وَأَنفِقُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ وَلاَ تُلْقُواْ بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ) البقرة/195 واته: له پێناوی خوادا بۆ به‌رده‌وام بونی جیهاده‌كه ببه‌خشن وبه ده‌ستی خۆتان خۆ مه‌فه‌وتێنن. ئه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و خه‌یاڵاته بو كه ویستمان واز له جیهاده‌كه بهێنین و، ماوه‌یه‌ك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی سامانمان خه‌ریك بینه‌وه.. پاشان ئه‌بو ئه‌ییوب فه‌رمانی به هه‌موان دا هێرش كه‌ن.. سه‌یدنا ئه‌بو ئه‌ییوب هه‌ر له جیهاددا مایه‌وه تا گیانی سپارد .. خوا لێی رازی بێت..