خوێنه‌ری قورئانی پیرۆز چه‌ند ئادابێكی هه‌یه ،كه پێویسته له كاتی خوێندنه‌وه‌ی قورئان دا په‌یڕه‌وی بكات ، هه‌ر وه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی اللە علیە وسلم ) پێ ڕاگه‌یاندوین كه ئه‌مه فه‌رمایشتی خوای گه‌وره‌یه ، وه‌ك چۆن فه‌رموویه‌تی : (خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ الْقُرْآنَ وَعَلَّمَهُ) رواه البخاري (باب فضائل القرا‌ن ( ب/9،لا100) واته : چاكترینتان ئه‌و كه‌سه‌یه كه قورئان فێربووه‌و كه‌سانی تریش فێر ده‌كات .
پێویسته هه‌موو شتێكی قورئان خوێن ته‌واو پاك بێت ( الطهاره ) جل و به‌رگی خاوێن بێ ، بۆن خۆش بێ ، سیواكی كردبێ ، به ملكه‌چیه‌وه بیخوێنێت ، واته خشوعی هه‌بێت ، دووربێ له خۆبه‌زلزانی ، گه‌وره‌ی په‌روه‌ردگار بهێنێته پێش چاوی خۆی ، بیر له مانای ئایه‌ته‌كان بكاته‌وه ، تا بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی ئایه‌ته‌كان و ئه‌و ئه‌حكامانه‌ی كه تێیدایەتی ، له‌كاتی گه‌یشتن به‌و ئایه‌تانه‌ی كه باسی به‌هه‌شت و نیعمه‌ته‌کانی خوای گه‌وره ده‌كات سه‌ری بڵند بكاته‌وه و دڵ خۆش ببێت و ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه ئه‌میش له‌و كه‌سانه بێت كه به‌ر ئه‌م ناز و نیعمه‌ته‌ی خوای گه‌وره ده‌كه‌ون ، وله كاتی گه‌یشتن به ئایه‌ته‌كانی سزا‌و ئازار و باسی دۆزه‌خ ، ترس و بیمی سزای خوای گه‌وره‌ی به دڵدا بێت ، چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: و( إِنَّمَا الْمُؤْمِنون الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ ) الانفال/2 واته : بێگومان ئیمانداران ته‌نها ئه‌وانه‌ن كه هه‌ر كاتێ ناوی خوا برا دڵیان داده‌چڵَه‌كێت و ڕاده‌په‌ڕن هه‌ركاتێك ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێندرێته‌وه ئیمانیان زیاد ده‌كات و دامه‌زراوتر ده‌بێت ، و هه‌موو پشتێكیان هه‌ر به په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن .
هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر قورئان خوێن نموونه‌ی ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشتی جوان و ڕێز بێت ، قورئان به ده‌نگێكی خۆش و شێوازی ڕاست و دروست بخوێنێته‌وه ، به‌پێی توانا هه‌وڵ بدات پارێزگاری له مافی پیته‌كان بكات ئه‌و ئه‌حكامانه‌ی كه ده‌یزانێت ره‌چاویان كات ، وه‌ك ده‌رچه‌كان و مه‌دده‌كان و مینگه و ئه‌وای تر ، داواكار بێ له خوای گه‌وره ئه‌و قورئان خوێندنه‌ی لێ قبوڵ بكات، و ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و به‌هه‌شته‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت .
______________
* رێسای ئاسان / بوشرا ئەحمەد/ریان عبدالرحمن