بانگه‌وازی ئیسلامی و سێ خاڵی لاوازی
هه‌ر ده‌بێ بانگه‌وازێكی نوێ بێته كایه‌وه، تا ئه‌و خه‌ڵكه له‌و مردنه ڕاوه‌ستاوه ده‌ربهێنێت و بیانخاته نێو ژیانێكی به‌رفراوانه‌وه. هه‌ر ده‌بێت بانگه‌وازێكی وا هه‌بێت ڕێز‌و ئابڕو ووزه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه بپارێزێت و نه‌هێڵێت زیاتر بخرێنه ژێر باری زه‌لیلی و بتپه‌رستی نوێوه. ئه‌و زه‌لیلییه‌ی وای له مرۆڤ كردووه ملی بۆ مرۆڤی وه‌كو خۆی كه‌چ كات و بۆی بچه‌مێته‌وه‌و كڕنووشی بۆ ببات..
هه‌ر ده‌بێ بزوتنه‌وه‌یه‌كی تر بێته كایه‌وه، تا بانگه‌وازی خوایی وه‌كو خۆی بخاته ڕوو. ده‌بێ پێش هه‌موو هه‌نگاوێكیش داعیه‌كان - ئه‌وانه‌ی خۆیان به هه‌ڵگری په‌یامی خواوویستی ده‌زانن - هۆكاری ئه‌و لاوازیه بخه‌نه ڕوو كه تووشی موسوڵمانانی ئه‌مڕۆ بووه، پاشان ده‌بێ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بده‌ن، ئه‌وجا ڕاپه‌ڕن و كۆڵی ئه‌مانه‌ته خواییه‌كه‌یان به‌و په‌ڕی ووره به‌رزییه‌وه هه‌ڵگرن. .
سێ هۆی سه‌ره‌كی بوونه‌ته هۆكاری ئه‌م لاوازییه‌ی موسوڵمانان، كه ده‌بێ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌و زۆر زوو ده‌ستنیشان بكرێن ئینجا هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنیان بۆ بدرێت:
١- نه‌بوونی تاكی موسوڵمان:
ده‌بێ داعیه‌كان ئه‌وه بزانن كه هۆی سه‌ره‌كی لاوازی موسوڵمانان و گه‌وره‌ترین دژواری كه تووشی شه‌خسیه‌تی موسوڵمانێتیان بووه، نه‌بوونی تاكی موسوڵمانی به‌هێزو لێهاتووه.. لاوازیه‌كه ئه‌وه‌یه كه تووشی گه‌نجه‌كان بووه، خۆ سه‌ختترین ده‌ردیش ئه‌وه‌یه كه له خۆدا بێت و په‌ی پێ نه‌برابێت. چونكه چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌و گیروگرفتێك ئاسانه ئه‌گه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه واقیعییانه په‌روه‌رده كرا بن.. بەڵام كاره‌ساته‌كانی به‌زین و تێك‌شكان كاتێك ده‌رده‌كه‌ون كه ئه‌و جۆره په‌روه‌رده‌یه دانه‌مه‌زرا بێت. بۆیه كێشه له‌سه‌ر كێشه دروست ده‌بێت. .
پیاوی لاواز عاده‌تی وایه كه هه‌میشه هۆكاری غه‌یری خۆی ده‌كاته هۆكاری لاوازی، هۆی وا كه گوایه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و سه‌خت بوون ئه‌م ده‌ره‌قه‌تیان نه‌هاتووه، ئینجا هه‌ر بۆ هه‌نجه‌ت و به‌هانه‌و په‌ڵپ ده‌گه‌ڕێ تا وه‌ك عوزر بیانهێنێته‌وه.
ساڵه‌های ساڵه وا په‌روه‌رده بووین، فێرین غه‌یری خۆمان بكه‌ینه هۆكاری دواكه‌وتوویی و لاوازی و دەروون به‌زیویی خۆمان. جارێك ئیمپریالیزم خه‌تابار ده‌كه‌ین و جارێك نه‌وه‌و قۆناغی ڕابوردوو، جاری دیش ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ئێستا تێیدا ده‌ژین! كه‌سێك خۆی ناكاته هۆ!! كه‌س ناڵێت: ئاخر ده‌بوو من خۆم بایه‌خم زیاتر به خۆم بدایه..
نموونه‌یه‌كی قورئانی
قورئانی پیرۆز مرۆڤ خۆی ده‌كاته خاڵ و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی، خوای گه‌وره ڕوون و ئاشكرا ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه هۆی سه‌ره‌كی لاوازی كۆمه‌ڵه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤ، هه‌ر مرۆڤ خۆیه‌تی، ده‌فه‌رموێ: (أَوَلَمَّا أَصَابَتْكُم مُّصِيبَةٌ قَدْ أَصَبْتُم مِّثْلَيْهَا قُلْتُمْ أَنَّى هَـذَا قُلْ هُوَ مِنْ عِندِ أَنْفُسِكُمْ) آل عمران/١٦٥ واته: ئه‌وه بۆچی كه ناڕه‌حه‌تیتان تووش بوو (له تێكشكانه‌كه‌ی ئوحوددا) كه له‌وه پێش هی تری واتان تووش بوو بوو، ووتتان: چۆن وامان لێ به‌سه‌ر هات؟! پێیان بڵێ: ئه‌وه خه‌تای خۆتان بوو.. خۆتان هۆكاری ڕوودانی ئه‌و كاره‌ساته ناخۆشه‌ن.. هه‌روه‌ها خوای په‌روه‌ردگار كه به‌سه‌ر هاتی جوله‌كه‌كانی بەنوننه‌زیر[1] ده‌گێڕێته‌وه، باسی تێكشكانیان به ده‌ستی موسوڵمانان ده‌كات و خۆیان ده‌كاته هۆكاری به‌زین، بۆیه ده‌فه‌رموێ: (مَا ظَنَنتُمْ أَن يَخْرُجُوا وَظَنُّوا أَنَّهُم مَّانِعَتُهُمْ حُصُونُهُم مِّنَ اللَّهِ فَأَتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ حَيْثُ لَمْ يَحْتَسِبُوا وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ الرُّعْبَ يُخْرِبُونَ بُيُوتَهُم بِأَيْدِيهِمْ وَأَيْدِي الْمُؤْمِنِينَ فَاعْتَبِرُوا يَا أُولِي الْأَبْصَارِ)الحشر/٢ واته: واتان گومان نه‌ده‌برد كه خۆیان ته‌سلیم بكه‌ن و له قەڵاو قولـله‌یان بێنه ده‌ره‌وه! خۆشیان هه‌ر وایان ده‌زانی كه قەڵاو قوللـه‌كانیان به‌رگرییان لێ ده‌كه‌ن و ناهێڵن خوایان بگاتێ! بەڵام خوای گه‌وره له‌و شوێنه‌وه بۆیان هات كه گومانیان بۆی نه‌چوو بوو، ترس و بیمیشی هاویشته ناو دڵیانه‌وه، بۆیه له تاواندا به ده‌ستی خۆیان و به‌ده‌ستی موسوڵمانان خانووه‌كانی خۆیان ده‌ڕماند! ده ئێوه‌ش ئه‌ی خاوه‌ن چاوو بیر له‌مه‌وه په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن. .
به‌نوننه‌زیر چه‌ك و تفاقی شه‌رو به‌رگرییان كه‌م نه‌بوو، ژماره‌یان كه‌م نه‌بوو، بێ سه‌نگه‌ر نه‌بوون، بەڵام هه‌ر خۆشیان بوونه هۆی به‌زینی خۆیان پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (وَلَيَنْزِعَنَّ اللَّهُ الْمَهَابَةَ مِنْ قُلُوبِ عَدُوِّكُمُ وَلَيَقْذِفَنَّ الْوَهَنَ فِي قُلُوبِكُمُ. قَالُوا: يَا رَسُولَ، مَا الوَهَنَ؟ قَالَ: حُبُّ الدُّنيَا وَكَرَاهِيَةُ المَوتِ)[2] واته: پاشان خوای گه‌وره ترس و بیم له دڵی دوژمنه‌كانتان ده‌رده‌هێنێت و به‌زین ده‌هاوێته نێو دڵی ئێوه‌وه. ووتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا به‌زین چییه؟! فه‌رمووی: خۆشه‌ویستی دنیا‌و بوغزاندنی مردنه.
ئه‌م فەرموودە پیرۆزە ڕێسایه‌كی گه‌وره له ڕێساكانی گۆڕانی كۆمه‌ڵگه ده‌خاته ڕوو، رواڵه‌ت و جه‌وهه‌ری ئه‌و قۆناغه ئاشكرا ده‌كات كه كۆمه‌ڵێكی فیتره پیسی ته‌بیعه‌ت به‌د (له‌وانه‌ی خۆشه‌ویستی دنیا دڵ و ده‌رونیانی داگرتووه) له ڕێیاندا ده‌یگه‌نێ و ناتوانن نه لێی لاده‌ن و نه كۆتاییشی پێ بهێنن..
هۆی راسته‌قینه‌ی به‌زین خۆییه نه‌ك ده‌ره‌كی. بۆیه نابێت گله‌یی له‌و ڕه‌شه‌بایه بكرێت كه هه‌ڵده‌كات و ملی دره‌ختێكی گه‌نده‌ڵ ده‌شكێنێت. به‌ڵكو گله‌یی له دره‌خته‌كه خۆی ده‌كرێت، قورئانی پیرۆز چۆنییە‌تی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستییه ڕوون ده‌كاته‌وه‌و هۆی تێك‌شكان و به‌زینی میلله‌تان ده‌رده‌خات. ئه‌و هۆكاره سه‌رەكیه باس ده‌كات كه ده‌بێته هۆی دروست بوونی زوڵم و سته‌م و ده‌ستدرێژی له كۆمه‌ڵگه‌كاندا، هۆكاره‌كه‌ش ده‌ناسێنێت كه هه‌ر مرۆڤ خۆیه‌تی، ئه‌وی ده‌شیهێنێته ئه‌و بارودۆخ و ته‌نگەژه‌یه‌وه، بزاڤ و هه‌ڵس و كه‌وتی خۆیه‌تی كه به‌و شێوه‌یه نایكات كه خواوویست و ڕه‌سه‌نه، به‌ڵكو به‌و شێوه لاسه‌نگ و ناڕه‌سه‌نه‌یه كه قورئان ناوی ناوه: سته‌م له خۆ (ظلم النفس). نا‌بینیت له زۆر شوێنی قورئاندا ده‌فه‌رموێ: (وَمَا ظَلَمْنَاهُمْ وَلَـكِن كَانُواْ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ) النحل/ ١١٨ واته: ئێمه سته‌ممان لێ نه‌كردن، به‌ڵكو خۆیان سته‌میان له خۆیان كرد. كه‌وا بوو یه‌كه‌مین خاڵی لاوازی كه ده‌بێ دیاری بكرێت و پاشان چاره‌سه‌ر بكرێت دڵ و دەروون و ناخی تاك تاكی موسوڵمانانه.
بۆیه له فەرمودەی قودسیشدا[3] هاتووه كه: (فَمَنْ وَجَدَ خَيْرًا فَلْيَحْمَدْ اللَّهَ، وَمَنْ وَجَدَ غَيْرَ ذَلِكَ فَلَا يَلُومَنَّ إِلَّا نَفْسَهُ)[4] واته: ئه‌وی چاكه‌ی هاته ڕێ با سوپاسی خوا بكات، ئه‌وی شتی تریشی هاته ڕێ با لۆمه‌ی كه‌سی تری غه‌یری خۆی نه‌كات.. ئێمه ته‌نانه‌ت مافی گله‌یی و بۆڵه بۆڵمان به‌سه‌ر شه‌یتانیشدا نییه بیكه‌ین! چونكه خوای گه‌وره باسی شه‌یتان ده‌گێڕێته‌وە -كه له ڕۆژی قیامه‌تتدا تینی بۆ دێت- ته‌به‌ڕا ده‌كات: (وَقَالَ الشَّيْطَانُ لَمَّا قُضِيَ الأَمْرُ إِنَّ اللّهَ وَعَدَكُمْ وَعْدَ الْحَقِّ وَوَعَدتُّكُمْ فَأَخْلَفْتُكُمْ وَمَا كَانَ لِيَ عَلَيْكُم مِّن سُلْطَانٍ إِلاَّ أَن دَعَوْتُكُمْ فَاسْتَجَبْتُمْ لِي فَلاَ تَلُومُونِي وَلُومُواْ أَنفُسَكُم)ابراهیم/٢٢ واته: كاتێك كار گه‌یشته كۆتایی شه‌یتان ده‌ڵێ: خوای گه‌وره به‌ڵێنی حه‌ق و دروستی پێدا بوون، منیش به‌ڵێنم دابوونێ! بەڵام من به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆمم نه‌برده سه‌ر، جا خۆ من هیچ دەسەڵاتێكم به‌سه‌ر ئێوه‌دا نه‌بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ندن بوو با‌نگم كردن (بۆ ئه‌و ئامانجانه‌ی خۆم هه‌مبوون) ئێوه‌ش به‌ده‌نگمه‌وه هاتن، ئیتر بۆچی لۆمه‌ی من ده‌كه‌ن؟! لۆمه‌ی خۆتان بكه‌ن. .
٢- دوور خستنه‌وه‌ی ئیسلام:
دەروون به‌زیوویی موسوڵمانانی گه‌یاندۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه دوژمنانی ئیسلام به‌وه نه‌وه‌ستن كه پیاوخراپانی خۆیان بخزێننه ناو ڕیزه‌كانیانه‌وه، به‌ڵكو هه‌وڵی گۆڕینی یه‌كجاری دید و بیر‌و شۆرینه‌وه‌ی مێشكیشیان ده‌كه‌ن! ئه‌وه‌تا (زوه‌یمه‌ر)ی قه‌شه‌ی مه‌سیحی له‌و ووتاره‌یدا كه له كۆنگره‌ی موبه‌ششیره‌كاندا دای (ئه‌وانه‌ی مه‌سیحێتی له جیهاندا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه) له ناوچه‌ی (جبل الزیتون)ی قودسی پیرۆز، له سه‌رده‌می دەسەڵاتی ئینگلیزی داگیركه‌ردا، دوای ئه‌وه‌ی گوێی له ووتاری به‌شدار بووانی كۆنگره‌كه گرت، كه هه‌ر یه‌كه‌یان گله‌یی و گازانده‌ی له‌وه هه‌بوو كه گوایه بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌سیحێتی له جیهانی ئیسلامدا كارێكی نه‌زۆك و بێ به‌ره.. زوه‌یمه‌ر ووتی: (ئه‌ی برایانی پاڵه‌وان، به‌ڕاستی ئێوه‌ی ئازیز به جوانترین شێوه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆتان جێبه‌جێ كردووه، ئه‌گه‌رچی وا هه‌ست ده‌كه‌م كه هه‌ندێكتان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه زۆر به رێكوپێكی كاروباری خۆی ئه‌نجامداوه، بەڵام ده‌ركی به ته‌واوی به ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی مه‌سیحیه‌وانی نه‌كردووه! منیش وه‌كو ئێوه له‌و باوه‌ڕه‌دام كه ئه‌و موسوڵمانانه‌ی بوونه‌ته مه‌سیحی یه‌كێكن له‌م جۆرانه:
- منداڵ بوون و هێشتا فامی ئیسلامه‌تیان نه‌كردۆته‌وه.
- یان كه‌سانێك بوون كه ئه‌سڵه‌ن گاڵته‌یان به دین هاتووه!
- یان له‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌یانه‌وێت له ڕێی گۆڕینی دینه‌كه‌یانه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بهێننه دی. .
ئێوه ده‌بێ ئه‌وه بزانن كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئێمه ئه‌وه نییه موسوڵمانه‌كان بكه‌ین بە مه‌سیحی! نا، ئه‌وه هیدایه‌تدان و رێزلێنانێكی گه‌وره‌یه كه موسوڵمان شایانی ئه‌وه نییه! كاری سه‌ره‌كی و ئامانجی به‌رنامه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه ئه‌م موسوڵمانانه له ئیسلامه‌كه‌یان بهێنینه ده‌ره‌وه‌و بیانكه‌ینه مرۆڤی دوور له خوا، تا وایان لێ دێت كه هیچ خوو ڕه‌وشتێكی وایان پێ نامێنێت میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌كانیان ئیعتیمادیان بكه‌نه سه‌ر، به هێنانه دی ئه‌م ئامانجه‌ش ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌بنه پێشڕه‌وی سه‌ربازانی ئیستیعمار[5] له هه‌موو ناوچه ئیسلامیه‌كاندا. .
هۆ برایانی به‌ڕێزم، له‌م ماوه‌یه‌دا - له سێ یه‌كی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه تا ئێستا - توانیومانه هه‌موو به‌رنامه‌و پڕۆگرامی حوێندن له ناوچه ئیسلامیه‌كاندا بگرینه ده‌ست. توانیومانه ده‌زگای ته‌بشیروكڵێساو كۆمه‌ڵه‌و قوتابخانه‌ی مه‌سیحیه‌وانی له هه‌موو شوێنێكدا دابمه‌زرێنین. هه‌ر هه‌مووشیان ووڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا سه‌رپه‌رشتیان ده‌كه‌ن.. فه‌زڵ و چاكه - له ڕاستیدا - هی ئێوه‌یه، چالاكی و ووزه‌ی ئێوه‌یه كه به جۆره‌ها شێوازی تازه‌تان توانیتان ئه‌قڵ و بیری موسوڵمانان ئاماده بكه‌ن كه ئه‌و رێیه بگرنه به‌ر كه ئێوه‌ی ئازیز بۆتان دیاری كردوون، ئێوه‌ن له ڕاستیدا كه توانیوتانه له ووڵاتانی ئیسلامی‌دا نه‌وه‌یه‌ك په‌روه‌رده بكه‌ن كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به خواوه نه‌ماوه‌و ناشیانه‌وێت بیانبێت و ئه‌وانه‌ش ده‌بوغزێنێت كه خواوویستن. توانیتان موسوڵمانه‌كان له دینه‌كه‌یان ده‌ركه‌ن و ئه‌و نه‌وه‌یه په‌روه‌رده بكه‌ن كه ئیستیعمار ده‌یوویست. نه‌وه‌یه‌كن له ڕواڵه‌ت و سیفه‌ته جه‌وهه‌ریه‌كانیاندا هیچ بایه‌خێك به شتی گه‌وره ناده‌ن، نه‌وه‌یه‌كن كه هه‌ر حه‌زیان له ته‌مبه‌ڵی و حه‌وانه‌وه‌ی به‌ر هه‌واو هه‌وه‌س و تێركردنی ئاره‌زووه‌كانی خۆیانه. نه‌وه‌یه‌ك حه‌زی له ڕاستی نییه‌و ناشیه‌وێت بخوێنێت، گه‌ر بشخوێنێت هه‌ر بۆ تێر كردنی گه‌ده‌و فه‌رجێتی، گه‌ر سامانی كۆكرده‌وه بۆ ڕابواردن و ئاره‌زووی خۆی سه‌رفی ده‌كاته‌وه، گه‌ر ده‌ستیشی له پله‌و پایه‌یه‌ك گیر بوو بۆ هێنانه دی ئاواته شه‌خسیه‌كانی خۆییان ته‌رخان ده‌كاته‌وه. ئه‌مانه نه‌وه‌یه‌كن له پێناوی تێر كردنی مە‌یل و كه‌یف و سه‌فای خۆیاندا هه‌رچی شت هه‌یه ده‌یكه‌نه قوربانی.[6]
٣- نه‌ناسینه‌وه‌ی ئیسلام:
زۆربه‌ی زۆری زاراوه ئیسلامیه‌كان له جێی خۆیان بۆ مانای تر داخزێنراون و ئێستا بۆ مانای تر به‌كار ده‌هێنرێن! بۆیه ده‌بینیت زۆربه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه وا تێگه‌یشتوون كه به‌رزترین پله‌ی ئیسلامه‌تی ئه‌وه‌یه خۆت له كونجی مزگه‌وتێك بئاخنی و حاڵت لێ بێت و خه‌ریكی زیكر‌و فیكر بیت با دڵیشت مه‌شغوڵ بێت. با بیروهۆشیشت به شتی تره‌وه خه‌ریك بێت! خه‌ڵكی وا تێ ده‌گه‌ن كه گۆڕینی كۆمه‌ڵ و به‌رهه‌ڵستی كردنی خراپه‌كاری و جیهاد كردن وه‌كو جاران شتێكی سه‌ره‌كی ئیسلامه‌تی نه‌ماون! له ڕاستیدا فیكر‌و بیروهۆش و دیدو بۆچوون زۆر گۆڕاوه، ته‌م و مژێكی زۆر چڕ رێی له بینینمان گرتووه، بۆیه ئاوا واتا‌و زاراوه ئیسلامیه‌كان - وه‌ك كه پێوویستن - له بیر‌و ژیرییماندا باش دابین نابن! هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه رێباز‌و شێوازی كار‌و جموجوڵی بزاڤمان گه‌ڕه‌لاوژێیه، بۆیه ده‌بینیت باوه‌ڕمان بێ تین و دامركاوه‌یه.. كه‌سمان تین و ته‌وژمێكی وامان نییه ووزه‌و ووره‌مان بخاته گه‌ڕ. سست و مه‌ستین! ده‌ردی هه‌ره سه‌ختیشمان بێده‌نگی و كڕوكپی مه‌لاو داعی و زاناكانمانه. ماوه‌یه‌كی زۆره زانای وامان تێدا هه‌ڵ نه‌كه‌وتووه، وا بێت كه له ڕووی ده‌وڵه‌تی سته‌مكارو كاربه‌ده‌ست و دەسەڵاتداری زاڵمدا قسه‌ی حه‌ق بكات و راستی ئیسلام بۆ ئه‌و خه‌ڵكه پاك و داماوو بێ ئاگایه ڕوون بكاته‌وه.
ئه‌نجامی ئه‌م كڕوكپییه‌ی زانا‌و مه‌لاكانمان به‌رامبه‌ر تاغووته خوێن تاڵه‌كان و سه‌رهه‌ڵدان و په‌یدا بوونی واتا‌و زاراوه‌ی نامۆی وا (كه له سه‌ده‌كانی سه‌ره‌تای ئیسلامدا نه‌بوون) له‌م واقیعه پڕ سته‌مه دروست بووه. سه‌ره‌نجامی ئه‌م هۆیانه‌یه ئاوا حاكمه ره‌زا قورسه‌كان جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكه‌كه‌یان وه‌ك گاگه‌ل و كه‌رو ووڵاخ به‌ره‌و هێنانه دی ئاواتی پیس و چه‌په‌ڵی خۆیان و ئاغاكانیان خستۆته پێش خوا. .
ئه‌م سێ نه‌خۆشیه سه‌خته (بێده‌نگی له ووتنی حه‌ق و زۆر بوون و سه‌ختی سته‌م و شێواندنی مانای زاراوه ئیسلامیه‌كان) هۆكاری ئه‌م بێكه‌سی و پشێوی و به‌دبه‌ختیه‌ن كه تێیداین. .
ئه‌م سێ نه‌خۆشیه له دوو خاڵی سه‌ره‌كیه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه:
١- نه‌ناسینی حه‌ق. ٢- ئاشكرا نه‌كردنی حه‌ق.
بۆیه حاكمی ووڵاته‌كانمان شه‌و و رۆژ خه‌ریكن خه‌ڵكی له‌م ته‌م و مژه‌دا په‌روه‌رده كه‌ن، تا راستی نه‌ناسن، تا چاوو گوێیان به حه‌ق و حه‌قخوازی نه‌كرێته‌وه..
ئاشكرایه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی حه‌قیان نه‌ناسی و له ناحه‌قیان جوێ نه‌كرده‌وه شوێنی ناكه‌ون، به‌م هۆیه‌شه كه ئیتر بێ بایه‌خانه ده‌ژین.. خاڵی (حه‌ق نه‌ناسین) له خاڵی (ئاشكرا نه‌كردنی حه‌ق) گرنگتر‌و كاریگه‌رتره. چونكه تا جه‌وهه‌رو رواڵه‌تی حه‌ق نه‌ناسرێت، ووتنی حه‌ق نایه‌ته دی. ئه‌گه‌ر خێر‌و شه‌ڕ به‌ته‌واوی نه‌ناسرێن و لێك جوێ نه‌كرێنه‌وه چۆن چاوه‌ڕوان ده‌كرێت حه‌ق بووترێت و بناسرێت و بڵاو بێته‌وه.. له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه تاغوته‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ر وا گێژو هێڕو كه‌ڕو كوێر‌و بیر ئاڵۆز بمێننه‌وه، بۆیه ده‌بینیت ئیسلامه‌تی لای زۆر كه‌س وای لێ هاتووه بۆته نیشانه‌ی زه‌لیلی و مت بوون و بێ غیره‌تی! مامۆستا ابو الحسنی نه‌ده‌وی ده‌فەرموێ: گه‌وره‌ترین ئه‌ركی ئیسلامی ئه‌مڕۆمان ئه‌وه‌یه ئه‌م خه‌ڵكه ره‌ش و ڕووتیه زۆره‌ی میلله‌تی موسوڵمانان له ئیسلامێكی سه‌رزاره‌كی و رواڵه‌تییه‌وه بگوێزینه‌وه بۆ حه‌قیقه‌تی ئیسلام.. ئه‌مه‌ش گرنگترین و چاكترین خزمه‌ته به نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام ده‌كرێت.[7]
[1] به‌نون نه‌زیر (بن‌و النضیر) جوله‌كه بوون، له مه‌دینه ده‌ژیان، كاتێك پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ته‌شریفی هێنا بۆ مه‌دینه، په‌یمانی له‌گه‌ڵدا به‌ستن كه نه ئه‌وان شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌مان بكه‌ن و نه ئه‌مانیش، بەڵام ئه‌وان په‌یمانه‌كه‌یان شكاند‌و وویستیان پێغه‌مبه‌ری خوا بكوژن! به‌وه‌ی كه وویستیان تاوێره به‌ردێكی گه‌وره له‌سه‌ربانێكه‌وه بخه‌نه خواره‌وه به‌سه‌ریدا، بەڵام خوای گه‌وره ئه‌و پیلانه گڵاوه‌ی ئاشكرا كردن، پێغه‌مبه‌ریش صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ هێزێكی كرده سه‌ریان. دوای به‌زینیان وا رێكه‌وتن كه مه‌دینه جێ بهێڵن و هه‌رچی ده‌شتوانن له سه‌روه‌ت و سامان - جگه له چه‌ك - له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیبه‌ن . سه‌یر ئه‌وه بوو كه ئه‌و شتانه‌ی پێیان نه‌ده‌چوو وه‌ك ده‌رگاو كه‌ڵ و په‌لی قورس تێكیان ده‌شكاند، یان دیوار بوو ده‌یانڕوخاند، یان دره‌خت بوو ده‌یانبڕییه‌وه!
[2] ئه‌م حه‌دیسه زۆر ریوایه‌تی تری هه‌یه، ئه‌و ریوایه‌ته سه‌حیحه‌ی كه ئیمامان ئه‌بو داوودو ئه‌حمه‌د گێڕاویانه‌ته‌وه‌و شێخی ئه‌لبانی له (سلسلة الاحادیث الصحیحة) دا له ژێر ژماره‌ی ٩٥٦ دا له به‌رگی دووه‌مدا هێناوێتیه‌وه، هه‌روه‌ها له (صحیح الجامع الصغیر) به‌رگی شه‌شه‌م ژماره (٨٠٣٥و٣٧٢٦) دایه به‌م ده‌قه‌یه: (يُوشَكُ أنْ تَتَدَاعى عَليكُمْ الامَمُ مِن كُلِّ أُفُقٍ، كَمَا تَتَدَاعَى الاَكَلَةُ عَلَى قَصْعَتِهَا. قِيلَ يا رسولَ اللهِ أفَمِنْ قِلَّةٍ يَومَئِذٍ؟ قالَ: لا ولكِنَّكُمْ غُثَاءٌ كَغُثَاءِ السَّيلِ، يَجْعَلُ الوَهَنَ في قُلوبِكم وَيَنْزَعُ الرُّعْبَ مِن قُلُوبِ عَدُوِّكمْ، لِحُبِّكُمْ الدنيا وكَراهيَّتِكُمْ الموتَ).
[3]حه‌دیسی قودسی ئه‌وه‌یه كه ئه‌سڵی ماناكه‌ی له خوای گه‌وره‌وه‌یه‌و پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به ووته‌ی خۆی ده‌ری بڕیووه، به زمانی ئه‌ویشه‌وه ده‌یگێڕێته‌وه ئێمه‌ش كه ده‌یگێڕینه‌وه ده‌ڵێین: (قال رسول الله فیما یرویه عن ربه) واته پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له خوای خۆیه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ده‌فه‌رموێ. یان ده‌ڵێن: (قال الله سبحانه و تعالى في الحدیث القدسی) واته: خوای گه‌وره له حه‌دیسی قودسیدا ده‌فه‌رموێ..
[4] ئه‌م حه‌دیسه پارچه‌یه‌كه له حه‌دیسێكی قودسی درێژ كه ئیمامی موسلیم گێڕاوێتیه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی: عَنْ أَبي ذرٍّ الغِفَارْي رَضي الله عَنه عَن النَبي صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فيمَا يَرْويه عَنْ رَبِّهِ عزَّ وجل أَنَّهُ قَالَ: (يَا عِبَادِيْ إِنِّيْ حَرَّمْتُ الظُّلْمَ عَلَى نَفْسِيْ وَجَعَلْتُهُ بَيْنَكُمْ مُحَرَّمَاً فَلا تَظَالَمُوْا، يَا عِبَادِيْ كُلُّكُمْ ضَالٌّ إِلاَّ مَنْ هَدَيْتُهُ فَاسْتَهْدُوْنِي أَهْدِكُمْ، يَاعِبَادِيْ كُلُّكُمْ جَائِعٌ إِلاَّ مَنْ أَطْعَمْتُهُ فاَسْتَطْعِمُونِي أُطْعِمْكُمْ، يَا عِبَادِيْ كُلُّكُمْ عَارٍ إِلاَّ مَنْ كَسَوْتُهُ فَاسْتَكْسُوْنِيْ أَكْسُكُمْ، يَا عِبَادِيْ إِنَّكُمْ تُخْطِئُوْنَ بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَأَنَا أَغْفِرُ الذُّنُوْبَ جَمِيْعَاً فَاسْتَغْفِرُوْنِيْ أَغْفِرْ لَكُمْ، يَا عِبَادِيْ إِنَّكُمْ لَنْ تَبْلُغُوْا ضَرِّيْ فَتَضُرُّوْنِيْ وَلَنْ تَبْلُغُوْا نَفْعِيْ فَتَنْفَعُوْنِيْ، يَاعِبَادِيْ لَوْ أَنَّ أَوَّلَكُمْ وَآخِرَكُمْ وَإِنْسَكُمْ وَجِنَّكُمْ كَانُوْا عَلَى أَتْقَى قَلْبِ رَجُلٍ وَاحِدٍ مِنْكُمْ مَا زَادَ ذَلِكَ فَيْ مُلْكِيْ شَيْئَاً. يَا عِبَادِيْ لَوْ أَنَّ أَوَّلَكُمْ وَآخِرَكُمْ وَإِنْسَكُمْ وَجِنَّكُمْ كَانُوْا عَلَى أَفْجَرِ قَلْبِ رَجُلٍ وَاحِدٍ مِنْكُمْ مَا نَقَصَ ذَلِكَ مِنْ مُلْكِيْ شَيْئَاً، يَا عِبَادِيْ لَوْ أنَّ أَوَّلَكُمْ وَآخِرَكُمْ وَإنْسَكُمْ وَجِنَّكُمْ قَامُوْا فِيْ صَعِيْدٍ وَاحِدٍ فَسَأَلُوْنِيْ فَأَعْطَيْتُ كُلَّ وَاحِدٍ مَسْأَلَتَهُ مَا نَقَصَ ذَلِكَ مِمَّا عِنْدِيْ إِلاَّ كَمَا يَنْقُصُ المِخْيَطُ إَذَا أُدْخِلَ البَحْرَ، يَا عِبَادِيْ إِنَّمَا هِيَ أَعْمَالُكُمْ أُحْصِيْهَا لَكُمْ ثُمَّ أُوَفِّيْكُمْ إِيَّاهَا فَمَنْ وَجَدَ خَيْرَاً فَليَحْمَدِ اللهَ وَمَنْ وَجَدَ غَيْرَ ذَلِكَ فَلاَ يَلُوْمَنَّ إِلاَّ نَفْسَهُ. الامام احمد له المسند ٥/١٦٠و١٧٧ صحيح الجامع ٢٣٤٥، مختصر مسلم ١٨٢٨..
[5] داگیر كه‌ره ئیمپریالیسته‌كان به خۆیان ده‌ووت ئیستیعمار! واته: ئه‌وانه‌ی (عمران: ئاوه‌دانی) ده‌كه‌نه‌وه تا ساناتر بتوانن خه‌ڵكی فریو بده‌ن و به ئه‌قڵیان پێ بكه‌نن! بۆیه لالۆ زوه‌یمه‌ریش به‌م پێناسه‌یه ده‌ڵێ ئیستیعمار.
[6] گۆڤاری الفتح ژماره‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی كۆنگره‌یان تێدا گیرا ١٩٠٦،١٩٢٤، ١٩٣٥.
[7]گۆڤاری المسلمون/ ژماره ٤ ل ٤٩ ساڵی ١٩٥٥.