ووشه‌ی باوه‌ڕ (الایمان) واته: (ملكه‌چ كردنی نه‌فس بۆ ڕاستی له ڕووی باوه‌ڕ پێ كردنێكه‌وه كه دڵنیایی له گه‌ڵدا بێت) بەڵام ووشه‌ی (ئیسلام) له زمانی عه‌ره‌بی دا به‌واتای: (ملكه‌چ كردن و پابه‌ند بوون) دێت، ئنجا به‌ڕاست بێت یاخود به‌ڕووكه‌ش .
جیاوازی نێوان ئه‌م دوو ووشه‌یه له دوو خاڵدا ڕوون ده‌بێته‌وه :
1- كاتێك باوه‌ڕو ئیسلام له ده‌قه شه‌رعی یه‌كاندا پێكه‌وه باسكران: له‌م كاته‌دا مه‌به‌ست له (باوه‌ڕ) كرده‌وه په‌نهانه‌ی (الاعمال الباطنه) یه واته: ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕو قه‌ناعه‌ته‌ی دڵ و ده‌روون دایه ده‌رباره‌ی باوه‌ڕ به خوای گه‌وره و فریشته‌كان و پێغه‌مبه‌ران وپه‌یامه‌كانیان و ڕۆژی دوایی و قه‌زاو قه‌ده‌ر و... هتد .
هه‌روه‌ها مه‌به‌ست له (ئیسلام) كرده‌وه ئاشكراكان (الأعمال الظاهرة) یه، واته: ئه‌و كرده‌وانه‌ی له ڕووكه‌ش ده‌كرێن، وه‌ك شایه‌تومان و نوێژ‌و ڕۆژوو حه‌ج و قوربانی و زه‌كاتدان و... هتد .
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م باسه له قورئان و سوننه‌تدا هاتووه و جیاوازی نێوانیان ڕوون كردووه‌ته‌وه وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (قَالَتِ الأَعْرَابُ آمَنَّا قُل لَّمْ تُؤْمِنُوا وَلَكِن قُولُوا أَسْلَمْنَا وَلَمَّا يدْخُلِ الإِيمَانُ فِي قُلُوبِكُمْ) الحجرات 14 واته: ئه‌عرابه‌كان ده‌ڵێن: باوه‌ڕمان هێناوه، ئه‌ی محمد صلی اللە علیە وسلم بڵێ: باوه‌ڕتان نه‌هێناوه، به‌ڵكو بڵێن: ملكه‌چ بووین و باوه‌ڕ نه‌چۆته دڵتانه‌وه .
لێره‌دا خوای گه‌وره جیاوازی ده‌خاته نێوان ئه‌و باوه‌ڕه‌ی له دڵدا جێگیر ده‌بێت و بانگه‌شه‌ی موسوڵمانییان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه وئه‌و كرده‌وه ئاشكرایانه‌ی كه به‌حوكمی باڵاده‌ستی ئیسلام ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ملكه‌چن بۆ فه‌رمانه‌كانی و ئه‌مه‌یان ده‌سه‌لمێنێ بۆیان .
پێغه‌مبه‌ری خواش صلی اللە علیە وسلم له فه‌رمووده‌كه‌ی (جیبریل) دا علیه السلام ده‌رباره‌ی (باوه‌ڕ) ده‌فه‌رموێت: (الايمان: ان تؤمن بالله وملائكته و كتبه ورسله واليوم الاخر و بالقدر خيره وشره) رواه مسلم واته: باوه‌ڕ ئه‌وه‌یه باوه‌ڕ به خوا‌و فریشته‌كانی وكتێبه‌كانی ونێرراوه‌كانی وڕۆژی دوایی وبه‌قه‌زاو قه‌ده‌ر بهێنیت به خۆشی و ناخۆشيیه‌وه .
هه‌ر له هه‌مان فه‌رمووده‌دا ده‌رباره‌ی (ئیسلام) ده‌فه‌رموێت: (الاسلام: ان تشهد ان لااله الاالله، وان محمد رسول الله، وتقيم الصلاة، وتؤتي الزكاة، وتصوم الرمضان، وتحج البيت ان استطعت اليه سبيلا) رواه مسلم واته: ئیسلام ئه‌وه‌یه: شایه‌تی بده‌یت به‌وه‌ی هیچ په‌رستراوێكی ڕاسته‌قینه نییه بێجگه له خوا‌و شایه‌تی بده‌یت كه محمد صلی اللە علیە وسلم نێرراوی خوایه و نوێژ بكه‌یت و زه‌كات بده‌یت و ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان بگریت و حه‌جی ماڵی خوا بكه‌یت ئه‌گه‌ر توانای چوونی ئه‌و ڕێگه‌یه‌ت هه‌بوو .
ابن حجر ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له ڕاڤه‌ی ئه‌م فه‌رموده‌یه‌دا ده‌فه‌رموێت: (وبهذا استدل المزنى وابو محمد البغوي فقال في الكلام على حديث جبريل هذا: جعل النبي صلى الله عليه وسلم الاسلام هنا اسما لما ظهر من الاعمال، والايمان اسما لما بطن من الاعتقاد، وليس ذاك لان الاعمال ليست من الايمان، ولا لان التصديق ليس من الاسلام، بل ذاك تفصيل لجملة كلها شي‌ء واحد وجماعها الدين، ولهذا قال صلى الله عليه وسلم اتاكم يعلمكم دينكم) فتح الباري 1-115 واته: ئيمامی مزنی و ابو محمدی بغوی به‌ڵگه‌یان به‌م فه‌رمووده‌یه هێناوه‌ته‌وه‌و بغوی له‌قسه له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی جبریل ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم لێره‌دا ئیسلامی كردووه به ناوی ئه‌و كرده‌وانه‌ی ئاشكران و باوه‌ڕیشی كردووه به ناوی ئه‌و بیر و باوه‌ڕه‌ی په‌نهانه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه نییه كه كرده‌وه به‌شی باوه‌ڕ نی یه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نییه كه باوه‌ڕ هێنان به‌شێك نییه له ئیسلام، به‌ڵكو ئه‌مه درێژه‌ی باسێكه كه هه‌مووی یه‌ك شته‌و چوار چێوه‌كه‌ی ئایینه، بۆیه پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم فه‌رمووی جبریل هات ئایینه‌كه‌تان فێربكات .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم ده‌فه‌رموێت: (اللهم من احييتة منا، فاحيه على الاسلام، ومن توفيته منا فتوفيه على الايمان) رواەالترمذي وقال حسن صحيح، والحاكم في صححه ووافقه الذهبي واته: خوایه گیان هەر كه‌سێك له ئێمه ده‌ژیێنیت له‌سه‌ر ئیسلام بیژێنه وه‌هه‌ر كه‌س له ئێمه ده‌مرێنیت له‌سه‌ر باوه‌ڕ بیمرێنه .
ابن رجب ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌رباره‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه ده‌فه‌رموێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كرده‌وه به لاشه‌یه‌و له ژیاندا ئه‌نجام ده‌درێت بەڵام له كاتی مردن‌دا باوه‌ڕ هێنانی دڵ نه‌بێت هیچی تر نامێنێته‌وه. بڕوانه(كتێبی قواعد في التكفيري ابو بصير لاپەڕە 49).
حافزی حەکەمی ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت: (وقد قدمنا ان الاسلام هو الاركان الظاهرة عند التفصيل واقترانه بالايمان، والايمان اذ ذاك هو الاركان الباطنة، والاجسان هو تحسين الظاهر والباطن) واته: پێشتر باسمان كرد كه ئیسلام بریتیه له پایه ئاشكراكان كاتێك به درێژی باسی لێوه كرا‌و له‌گه‌ڵ باوه‌ڕدا پێكه‌وه باسكران، باوه‌ڕیش ئه‌و كاته بریتییه له پایه په‌نهانه‌كان و (احسان) یش بریتییه له جوان كردن و چاك كردنی ئاشكرا و په‌نهان .
2- كاتێك باوه‌ڕ و ئیسلام له ده‌قه شه‌رعی یه‌كاندا به جیا باسكران: ئه‌و كاته مه‌به‌ست له هه‌ریه‌كه‌یان سه‌ر له‌به‌ری ئیسلامه به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه و كرده‌وه ئاشكرا وپه‌نهانه‌كان ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی باوه‌ڕ و سیفه‌تی موسوڵمانان ده‌فه‌رموێت:(قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ* الَّذِينَ هُمْ فِي صَلاتِهِمْ خَاشِعُونَ* وَالَّذِينَ هُمْ عَنِ اللَّغْوِ مُعْرِضُونَ* وَالَّذِينَ هُمْ لِلزَّكَاةِ فَاعِلُونَ* وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ) المؤمنون 1-5 واته: به‌ڕاستی موسوڵمانان سه‌رفر‌ازن، ئه‌وانه‌ی له نوێژه‌كانیاندا به‌ترس و سام گرتوون، ئه‌وانه‌ی پشت له قسه‌ی پڕ و پوچ هه‌ڵده‌كەن و ئه‌وانه‌ی ئه‌نجامده‌ری زه‌كاتن و ئه‌وانه‌ی داوێنیان ده‌پارێزن .
خوای گه‌وره له‌م ئایه‌ته‌دا چه‌ند فه‌رمانێكی به سیفه‌تی موسوڵمانان داناوه له‌وانه نوێژكردن به ترسه‌وه، ڕه‌ووشت به‌رزی، زه‌كات دان، داوێن پاكی به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه ئه‌م فه‌رمانانه هه‌ركرداره په‌نهانه‌كان ناگرنه‌وه، هه‌ر یه‌كه‌یان دووڕووی ئاشكرا و په‌نهانی هه‌یه و به جه‌م بوونیان پێكه‌وه ئنجا فه‌رمانه‌كه ده‌بێته سیفه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی موسوڵمان .
پێغه‌مبه‌ریش صلی اللە علیە وسلم ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی باوه‌ڕ ده‌فه‌رموێت: (الإِيمَانُ بِضْعٌ وَسَبْعُونَ شُعْبَةً ، أَوْ بِضْعٌ وَسِتُّونَ شُعْبَةً ، أَفْضَلُهَا لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ، وَأَدْنَاهَا إِمَاطَةُ الأَذَى عَنِ الطَّرِيقِ ، وَالْحَيَاءُ شُعْبَةٌ مِنَ الإِيمَانِ) متفق عليه واته: باوه‌ڕ حه‌فتاو ئه‌وه‌نده به‌شه، به‌رزترینیان شایه‌تی دانه به‌وه‌ی هیچ په‌رستراوێكی ڕاسته‌قینه نییه بێجگه له (اللَّه) نزمترینیان لا بردنی ئازاره له‌سه‌ر ڕێگه‌و، شه‌رم كردن به‌شێكه له باوه‌ڕ .
ئنجا سه‌باره‌ت به ناوەڕۆكی ئیسلام كه تێكڕای كرده‌وه ئاشكرا و په‌نهانه‌كان ده‌گرێته‌وه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللَّهِ الإِسْلامُ) ال عمران/19 واته: به‌ڕاستی ئایین له‌لای خوا هه‌ر ئیسلامه .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:(وَمَن يبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ) ال عمران/85 هه‌ركه‌س بێجگه له ئیسلام به ئایینی خۆی هه‌ڵبژیرێت لێی وه‌رناگیرێت و له ڕۆژی دوایی دا له زیانمه‌ندانه . پێغه‌مبه‌ری خواش صلی اللە علیە وسلم ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ لِلإِسْلامِ صُوًى وَمَنَارًا كَمَنَارِ الطَّرِيقِ ، مِنْ ذَلِكَ أَنْ تَعْبُدَ اللَّهَ ، وَلا تُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا ، وَأَنْ تُقِيمَ الصَّلاةَ ، وَتُؤْتِيَ الزَّكَاةَ ، وَتَصُومَ رَمَضَانَ ، وَالأَمْرُ بِالْمَعْرُوفِ ، وَالنَّهْيُ عَنِ الْمُنْكَرِ ) اخرجه الحاكم وهو صحح على شرط الشيخين واته: ئیسلام گردو ته‌پۆڵكه‌ی نیشانه‌و مه‌شخه‌ڵی هه‌یه، وه‌ك مه‌شخه‌ڵی ڕێگه‌ن، له‌وانه خوای گەورە بپەرستی و هیچ هاوبه‌شی بۆ دانه‌نێیت و ئه‌نجامدانی نوێژ و زه‌كات دان و ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان و فه‌رمانه به چاكه و ڕێگری له خراپه .
له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم له باسی ناوه‌رۆكی ئیسلامدا باوه‌ڕهێنانی به خوای گه‌وره به یه‌كێك له به‌شه‌كانی داناوه، كه به‌شێكه له پایه‌كانی باوه‌ڕو له كرده‌وه په‌نهانه‌كانه. ئه‌مه‌ش وا ده‌گه‌یه‌نێت كه مه‌به‌ستی له ووشه‌ی ئیسلام سه‌ر له‌به‌ری ئایینی خوایه به ئاشكرا و په‌نهانیه‌وه .
زانای ناودار حافزی حەکەمی ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌رباره‌ی باسكرانی ووشه‌ی باوه‌ڕو ئیسلام به‌جیا ده‌فه‌رموێت: (اما عند الاطلاق فكل منها يشمل دين الله كله) واته: بەڵام كاتێك به جیا ووتران هه‌ر یه‌كه‌یان سه‌رجه‌م ئایینی خوا ده‌گرێته‌وه .