هیچ دین و فه‌لسه‌فه‌و بیروباوه‌ڕێك نییه بایه‌خی به پارسه‌نگی ره‌فتارو ره‌وشت - به دیدی خۆی ـ نه‌دابێت. ره‌وشت له ناو هه‌موو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا ئاستی كاریگه‌ریی ئه‌و قه‌ناعه‌ته نیشان ده‌دات كه له ناخی ئه‌و كه‌س و كۆمه‌ڵگانه‌دا رواوه، كه بۆته سه‌رچاوه‌ی قیه‌م..
ئیسلام بایه‌خی وا به پارسه‌نگی ره‌فتارو ره‌وشتی شوێنكه‌وتووه‌كانی داوه كه دیراسه‌ی ئیسلامه‌كه ده‌كه‌یت وا ده‌زانیت ئیسلام هه‌ر بۆ داڕشتنی ره‌وشتی په‌سه‌ن هاتووه.. هۆی ئه‌وه دیاره كه زۆر بایه‌خ پێدانی ئیسلامه به ره‌وشتی تاك وكۆی كۆمه‌ڵگه ئیمانداره‌كه‌ی. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ: (إنَّمَا بُعِثْتُ لأُتِمَّ مَكارِمِ الأخْلاقِ) واته بۆ ئه‌وه كراوم به پێغه‌مبه‌ری خوا تا ره‌وشته به‌رزه‌كان ته‌واو كه‌م.. یان كه له مه‌تحی ره‌وشت به‌رزییدا ده‌یفه‌رموو: (إنَّ الْمُؤْمِنَ لَيُدْرِكُ بِحُسْنِ خُلُقِهِ دَرَجَةَ الصَّائِمِ الْقَائِمِ) واته: موسوڵمان به ره‌وشتی به‌رزو چاكیی، خۆی ده‌گه‌ێنێته پله‌ی رۆژوه‌وانی خاوه‌ن شه‌ونوێژی به‌رده‌وام! ئه‌مانه پێناسه‌ی (هه‌موو) ن به ده‌رخستنی تایبه‌تی (به‌ش) واته: (تَعریفُ الكُلِّ بِالجُزْ‌ءِ)..
ئه‌م ره‌فتارو ره‌وشته په‌سه‌ندو به‌رزه‌ی موسوڵمان كه ره‌سه‌نێتی پێوه دیاره‌و له ناو ئاپۆڕه‌ی دیدو رێ و هه‌ڵوێستی خه‌ڵكیدا بێ ریكلام بۆ كردنی نمایش ده‌بێت، به‌رهه‌می كاریگه‌ریی ناخه، دیاره ده‌بێت له ناخدا داینه‌مۆیه‌ك هه‌بێت كه به‌رده‌وام ئه‌م ره‌فتارو ره‌وشته ره‌سه‌نه شه‌حن ده‌كاته‌وه.. ئه‌و داینه‌مۆیه‌ش په‌روه‌رده‌ی ده‌روونه..
په‌روه‌رده‌ی ده‌رونیش خۆی له خۆیدا سه‌ربه‌خۆ نییه، چونكه ئه‌ویش یه‌كێكه له به‌رهه‌مه‌كانی ئیمان..
باوه‌ڕ بوون به خوا ـ وه‌كو ئیسلام داوای ده‌كات ـ قه‌ناعه‌ت كردنه به پێناسه‌ی ئیسلام بۆ حه‌قیقه‌ته‌كانی ژیان و مرۆڤ و گه‌ردوون، بۆ زانین و ناسین و راست ره‌فتاركردن له‌گه‌ڵ پێكهاته‌و ماهییه‌ت و چاره‌نووسیان، ئه‌مه‌یان بۆ دواندن و قه‌ناعه‌ت پێكردن و ئاڕاسته‌كردنی ژیرییه، تا ئیسلام ببێته سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفی تاك و كۆی موسوڵمان..
داواكاریه‌كی تری باوه‌ڕهێنان ـ وه‌كو كه ئیسلام داوای ده‌كات ـ خواپه‌رستی و ته‌زكیه‌ی نه‌فسه، تا خواناسیی وه‌كو خۆی بچه‌سپێت.. ئه‌مه‌ش نه‌شونماو گه‌شه‌ی رۆحه، ئه‌مه‌ش لایه‌نێكی تری ئاڕاسته‌ی پارسه‌نگێتی مرۆڤه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست و په‌یوه‌ندی (عابیدو مه‌عبوود)ێتی لا ببێته چاودێرێكی هه‌میشه‌یی زات..
شه‌رعیش كه یاسا‌و رێسای رێكخستنی ژیانی رۆژانه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگه‌یه، كه دیاری كردنی سنوری ماف و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی تاك و كۆی حاكم و مه‌حكوومه ـ وه‌كو ئیسلام داوای ده‌كات ـ بریتیه له هه‌ستێكی تری به‌رپرسێتی تاك وكۆ بۆ هۆشداریی نه‌به‌زاندنی سنوره‌كانی یاسا‌و ده‌ستوری سیاسی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات.. ئه‌مه‌ش راهێنانی تاك وكۆی كۆمه‌ڵگه موسوڵمانه‌كه‌یه‌و لایه‌نێكی تری په‌روه‌رده‌ی ده‌ره‌كییه.. ده‌ره‌كی به‌و مانایه‌ی كه كه‌سه موسوڵمانه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژین هه‌ست و هۆشیان بۆ نه‌به‌زاندنی شه‌رع ده‌بێته چاودێری زاتیی یاسایی خۆیان.. هه‌ر یه‌كێك له‌م لایه‌نانه‌ی په‌روه‌رده‌و ئاڕاسته‌ی ئیسلام چه‌ندین مه‌دره‌سه‌ی جیاوازی خۆیان هه‌یه.. ئه‌مه‌ش هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌بینی چه‌ندین مه‌دره‌سه‌ی عه‌قائیدی هه‌یه، چه‌ندین بۆچوونی سیاسی هه‌یه، چه‌ندین مه‌دره‌سه‌و پێشه‌وای شه‌رع هه‌یه.. چه‌ندین مه‌دره‌سه‌ی ته‌كییه‌ی نه‌فس هه‌یه.. چه‌ندین مه‌دره‌سه‌ی ره‌وشتی هه‌یه..
له ئیسلامدا چه‌ندین مه‌دره‌سه‌و دیدو مه‌زهه‌بی په‌روه‌رده‌ی ده‌روون (ته‌زكیه‌ی نه‌فس) هه‌یه، هه‌یه مه‌دره‌سه‌ی ته‌زكیه‌و ئه‌خلاقی فه‌لسه‌فییه، وه‌كو تیۆری ئیبنومسكه‌وه‌ی و تیۆری ئیبنوڕوشدو تیۆری غه‌زالی و یان مه‌دره‌سه‌ی ئاڕاسته‌وانه رۆحیه‌كانی وه‌ك شێخ حه‌سه‌نی به‌سریی و شێخ عبدالقادری گه‌یلانی یان مه‌دره‌سه ئوسوڵیه‌كه‌ی ئیبنولقه‌ییمی جه‌وزییه‌و چه‌ندینی دیكه.. ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت هه‌موویان ته‌ركیز ده‌كه‌نه‌وه سه‌ر باوه‌ڕی راست و دروست، ئینجا كاركردن به باوه‌ڕه‌كه به‌و ته‌قواكارییه‌ی خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت، ئه‌مه‌ش ـ بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی مه‌به‌ستی بێت ـ ده‌بێته دیندارێتی سیمای ده‌ره‌كی و پیاوچاكیی..
په‌روه‌رده‌ی موسوڵمان هه‌رگیزاو هه‌رگیز به بێ په‌روه‌رده‌ی ده‌روون نابێت، له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌شدا كه ماددییات و دنیاوویستی هۆشی قیامه‌تی له‌به‌ر خه‌ڵكی بڕیووه، موسوڵمانه باشه‌كانی جارانیش به داخه‌وه كه‌وتوونه‌ته ناو مۆنجی مادده‌په‌رستیه‌كه‌ی سه‌رمایه‌دارییه‌وه.. موسوڵمان زیاتر پێویستی به بیرهێنانه‌وه‌ی دیندارێتی و ته‌قواكاریی هه‌یه.. به تایبه‌تی ئێمه‌ی موسوڵمانانی كورد كه به داخه‌وه له سه‌ره‌تای رابوونه‌كه‌ی خۆمانه‌وه بایه‌خمان به فیكری سیاسی زیاتر له‌سه‌ر حسابی په‌روه‌رده‌ی ده‌روون دابوو، زركه تاڵه‌كه‌یمان بینی له لێچوونه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س له دیندارێتیه‌كه! یان سست بوونی هه‌ندێكی تر، یان كشانه‌وه‌و گۆشه‌گیر بوونی زۆرینه‌یه‌ك، یان قه‌ناعه‌ت كردنی هه‌ڵه‌ی زۆرینه‌یه‌كی زیاتر به‌وه‌ی كه ده‌شێت دیندارێتیه‌كه‌ی به ته‌نهاییش راگرێت!!