كاریگه‌ریی گوناهو تاوان
گوناهو تاوان شوێنه‌واری خۆی به‌سه‌ر گوناهباره‌وه له دنیا و له قیامه‌تدا جێ دێڵێت! ئه‌گه‌ر تۆبه‌ی راسته‌قینه نه‌كات وای لێ دێت كه:
1ـ كه‌ڵك له‌و زانیاری و زانستیانه وه‌رناگرێت كه به‌هۆیه‌وه له خوای گه‌وره نزیكی ده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌و جۆره زانستیانه نوورن و به‌و كه‌سانه نابه‌خشرێن كه له‌سه‌ر گوناهو تاوان سوورن.
2ـ بێ به‌ره‌كه‌تی له رزق و رۆزی و ته‌مه‌ندا.
3ـ هه‌میشه دڵته‌نگ و غه‌مباره، هه‌تا وای لێ دێت بۆ ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵی خۆی تۆزێ غه‌می كه‌م كاته‌وه په‌لاماری گوناهی تر ده‌دات! وه‌كو شه‌راب خواردنه‌وه‌و به‌كارهێنانی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان.
4ـ نهحهوانهوهو هه‌ست نه‌كردن به نازو نیعمه‌ته‌كان.
5ـ مرۆڤی ئیماندار كاتێ گوناهێك ده‌كات كاركردنی له‌سه‌ر ژن و منداڵ سامان و كه‌سابه‌تی ده‌بینێ! هه‌ر وه‌ك پیاوچاكێك ده‌فه‌رموێت: جاری وا هه‌بووه هه‌ڵه‌یه‌ك یا گوناهێكم له‌ده‌ست ده‌رچووه، زووبه‌زوو كاركردنیم له هه‌ڵس و كه‌وتی خێزانه‌كه‌م و ئهسپهكهمدا بینیووه .
6ـ كاره‌كانی به‌قورس و گران به ده‌سته‌وه دێت، زۆرجار هه‌ست ده‌كات كه ههموودهروازهكان له روویاندا داخراون.
7ـ ئه‌گه‌ر زوو فریای خۆی نه‌كه‌وێت گوناه گوناهی تر دێنێت و ده‌بێته هۆی ره‌شبوونه‌وه‌ی دڵ.
8ـ لاوازیی رووده‌كاته دڵ و ده‌روونی و له‌به‌رانبه‌ر گوناهه‌وه خۆی پێ ناگیرێت، ئیتر دڵی ده‌مرێت! ئه‌وكاته گوێ به حه‌رام نادات.
9ـ وای لێ دێت كه گوناه به ناشیرین نازانێت، له‌وانه‌یه به‌شانازییه‌وه لای هاوه‌ڵه‌كانی باسی گوناهو تاوانه‌كانی خۆی بكات.
عبدالله كوڕی عه‌باس خوا لێی رازی بێت فه‌رموویه‌تی: چاكه‌كاریی رووخسار رووناك ده‌كاته‌وه، نوور ده‌خاته دڵه‌وه، به‌ره‌كه‌ت ده‌خاته رزقهوه، هێز به‌لاشه ده‌به‌خشێت و خۆشه‌ویستی پێشكه‌ش به خه‌ڵك ده‌كات.. گوناهیش رووزه‌ردی و خه‌جاڵه‌تی له دوایه، دڵ تارێك ده‌كات، لاشه لاواز ده‌كات، به‌ره‌كه‌ت له رزق و رۆزیدا ناهێڵێت، خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی له‌ناو ده‌بات، رق و كینه‌یان ده‌بزوێنێت.. به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر گوناهه‌كه ده‌ستدرێژی بێت بۆ سه‌ر ماڵ یان ناموسی كه‌سانی تر.
هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر گوناهو تاوان به‌رده‌وام بێت، به‌ره به‌ره حه‌یای لێ هه‌ڵده‌گیرێ و شه‌رم و شكۆی نامێنێت، هه‌تا وای لێ دێت شانازی پێوه ده‌كات و خۆی پێوه هه‌ڵده‌كێشێت! چونكه عه‌قڵ و ژیری خۆی له‌ده‌ست داداو ده‌یه‌وێت هاوأێ بۆ خۆی زۆر بكات.. جا ئه‌وی شه‌رم له خوای گه‌وره بكا، خوای گه‌وره‌ش شه‌رمی لێ ده‌كات، ئه‌وی شه‌رمی لێ نه‌كات له رۆژی قیامه‌تدا له‌به‌رچاوی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه حه‌یای ده‌بات.
ئه‌وه‌ی له دنیادا حساب بۆ گه‌وره‌یی خوای گه‌وره نه‌كات و بێ شه‌رمانه هه‌رچی نه‌فسی به‌دكاری داوای لێ كرد بیكات، له قیامه‌تدا خوای گه‌وره پشت گوێی ده‌خات و فه‌رامۆشی ده‌كات.
پیاوچاكێك ده‌فه‌رموێ: كاتێك كه ده‌ته‌وێ گوناهێك بكه‌یت با بچوكیش بێت سه‌یری گوناهه‌كه مه‌كه، به‌ڵكو بزانه تۆ سه‌رپێچی كێ ده‌كه‌یت و له كێ یاخی ده‌بیت ئه‌گه‌ر ئیماندار به‌و شێوه‌یه بیربكاته‌وه گوناهو تاوان له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا بنهبأ ده‌بێت و متمانه‌و باوهأ به‌یه‌ك و خۆشی و شادی و كامه‌رانی هه‌ردوو دنیا به‌ده‌ست دێنین .