له شێوه‌كانی به‌ربه‌ره‌كانی نه‌فس
هه‌ر كه‌سێ ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ری نه‌فس و ده‌روونی خۆی بكات با سه‌ره‌تا ده‌ست به لۆمه‌كردن و گله‌یی كردن له خۆی بكات، ئه‌وجا ئامۆژگاری، پاشان لێپرسینه‌وه، دوایی ترساندن له سزای توندوتیژی خوای گه‌وره‌یی و خه‌جاڵه‌تباری رۆژی ره‌ستاخێز (قیامه‌ت).. هه‌روه‌ها بۆ شتنه‌وه‌ی چڵك و ژه‌نگی گوناهانی رابردووی با به‌رده‌وام فرمێسكی په‌شیمانی هه‌ڵوه‌رێنێ و بزانێ بۆچی كه‌وتۆته ناوی؟! ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵه بێ دین و خوانه‌ناسه‌كانێتی، با هه‌وڵ بدات ئه‌وان ئیسڵاح بكات.. سه‌ره‌تا با هاوه‌ڵی چاك بۆ خۆی په‌یدابكات، با هه‌وڵ بدات سوود له به‌رنامه به‌سووده‌كانی كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن وه‌رگرێت .. جار جاره به‌رۆژوو بێ چونكه هه‌ر وه‌ك پێغه‌مبه‌ری سه‌ردار صلی الله علیه وسلم ئامۆژگاری لاوانی كردووه و فه‌رموویه‌تی: (يَا مَعْشَرَ الشَّبَابِ مَنْ اسْتَطَاعَ مِنْكُمْ الْبَاءَةَ فَلْيَتَزَوَّجْ فَإِنَّهُ أَغَضُّ لِلْبَصَرِ وَأَحْصَنُ لِلْفَرْجِ ، وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَعَلَيْهِ بِالصَّوْمِ فَإِنَّهُ لَهُ وِجَاءٌ) واته: ئه‌ی كۆمه‌ڵی لاوان ئه‌وه‌ی ده‌توانێت و بۆی ده‌لوێت هاوسه‌ر بگرێت، با ژن بێنێت، ئه‌وه‌ی ناتوانێت با به‌أۆژوو بێت، چونكه رۆژووگرتن قه‌ڵغانه.. خۆ دوورخستنه‌وه‌یه له گوناه.
به‌م شێوه‌یه ده‌توانین نه‌فسمان بگرینه‌وه‌و له سه‌ر دووره‌په‌رێزیی له زۆربه‌ی گوناهه‌كان رای بێنین.. به‌ڵێ راسته، هه‌رچی بكه‌ین نابینه فریشته، به‌ڵام به ئه‌نجامدانی ئه‌م كارانه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه خۆمان له گوناهه گه‌وره‌كان دووره په‌رێز ده‌گرین. ئه‌وسا ئیتر له باتی غه‌فڵه‌ت، بێداریی.. له جیاتی هه‌ڵه‌شه‌یی، هێمنیی.. له جیاتی قسه‌ی بێ تام وپێز، قسه‌ی به‌جێ، له جیاتی ته‌ماشای گوڤارو كتێبی بێ سوود، ته‌ماشای به‌سوود ده‌كه‌ین، خۆمان به ده‌وركردنه‌وه‌ی قورئان و تێبینی كردنی واتاكانییه‌وه سه‌رگه‌رم ده‌كه‌ین، قسه‌مان كه‌م ده‌بێ و بێ ده‌نگیمان زۆر ده‌بێت، به‌مه‌ش دڵمان به نووری ئیمان رووناك ده‌بێته‌وه.. نه‌ك ته‌نها فه‌رزه‌كان به رێكوپێكی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، به‌ڵكو سوننه‌ته‌كانیش ئه‌نجام ده‌ده‌ین، پێشبڕكێ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو چاكه‌یه‌ك.. وه هه‌موو رێیه‌ك ده‌گرینه‌به‌ر بۆ دامركاندنه‌وه‌ی نه‌فسی به‌دكارو جڵه‌و گرتنی هه‌ڵپه‌و ته‌ماعه ناڕه‌واكانی.. ئه‌و كاته‌و ئاوا ده‌توانین له سنووری شه‌رعدا سوود له دڵ و ده‌روون وه‌رگرین، كه ئاوا بیخه‌ینه ژێربارو رایگرین، ئه‌و كاته له‌شه‌أو زیانه‌كانی دنیا‌و قیامه‌ت به‌دوور ده‌بین.
حه‌زره‌تی یوسف علیه السلام نموونه‌ی لاوێكی تا بڵێی قۆزو پێكه‌وتوو بوو، قورئان ئاماژه بۆ ئه‌و رواڵه‌ته قه‌شه‌نگه‌ی ده‌كات كه په‌روه‌ردگار پێی به‌خشیبوو، كاتێك له كۆشكی پاشای میسر ده‌بێت، زڵێخای ژنی ده‌سه‌ڵاتداری میسر شه‌یدای ده‌بێت.. به‌ڵام ئه‌م هه‌ر خۆی ده‌گرێت.. تا رۆژێك به فێڵ بانگی ده‌كات و هه‌موو ده‌رگاكان داده‌خات و ده‌یه‌وێ حه‌زره‌تی یوسف علیه السلام تووشی گوناهو تاوان بكات، ئه‌ویش سه‌ره‌تا زۆر ئامۆژگاری ده‌كات.. به‌ڵام بێ سوود ده‌بێت، سه‌ره‌نجام حه‌زره‌تی یوسف علیه السلام به‌ره‌و ده‌رگا را ده‌كات و ده‌یكاته‌وه، ئا له‌و كاته‌دا رووبه‌أووی مێرده‌كه‌ی زڵێخا و یه‌كێ له خزمانی ده‌بێته‌وه.. زڵێخا بۆ ئه‌وه‌ی پاكانه بۆ خۆی بكات ده‌ستی تۆمه‌ت بۆ حه‌زره‌تی یوسف علیه السلام را ده‌كێشێت كه گوایه ئه‌و هاتۆته سه‌ری، بۆیه ده‌بێت به‌ند بكرێت، یان سزا بدرێت.. حه‌زره‌تی یوسفیش علیه السلام ده‌فه‌رموێ: نه به خوای گه‌وره، وا نییه، ئه‌و وویستی من له خشته‌به‌رێ و عه‌یبدارم بكات، ئه‌و وویستی شه‌رمه‌زاری لای گه‌وره‌م بكات، كراسه‌كه‌شمی دڕاندووه.. ئه‌وسا خزمه‌كه‌ی هه‌ڵی دایه‌و وتی من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر كراسه‌كه‌ی له‌پێشه‌وه دڕابوو ئه‌وه زڵێخا راست ده‌كات وه ئه‌گه‌ر له پشته‌وه دڕابوو یوسف راست ده‌كات .
كاتێك سه‌رنجیاندا، كراسی یوسف له پشته‌وه دأاو بوو، مێرده‌كه‌ی ووتی: ئه‌مه په‌ن وپیلانی ئێوه‌ی ژنانه.. یوسف تۆ ئه‌م رووداوه باس مه‌كه‌و زڵێخا تۆش داوای لێخۆشبوو‌ن بكه، چونكه به ڕاستی ئه‌وه هه‌ڵه‌ی تۆیه..