نویژو كاریگه‌ریی مه‌عنه‌وی
دوو لایه‌نی ده‌ره‌كی و ناوه‌رۆكی نوێژ
نوێژ وه‌ك هه‌ر خواپه‌رستیه‌كی تر كه موسوڵمان ئه‌نجامی ئه‌دات دوو لایه‌نی هه‌یه: لایه‌نێكی كرداری و ده‌ره‌كی و لایه‌نێكی مه‌عنه‌وی و ناوه‌كی.. زۆربه‌مان له ڕێی كتێبه فیقهییه‌كانه‌وه له چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی نوێژ‌و مه‌رجه ده‌ره‌كییه‌كانی ئاشنا بووین، به‌ڵام كه‌متر گرنگیمان به لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی داوه كه لایه‌نی ناوه‌كی و مه‌رجه مه‌عنه‌وییه‌كانییه‌تی.. بۆیه به پشتیوانی خوای گه‌وره له‌م كورته باسه‌دا تیشكێك له ڕوانگه‌ی قورئانی پیرۆز‌و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوه‌وه صلی الله علیه وسلم ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌م لایه‌نه كه زۆر جێبایه‌خه..
حه‌قیقه‌ت و ناوه‌رۆكی نوێژ
ئه‌گه‌ر له ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كان وورد ببینه‌وه له‌وه دڵنیا ده‌بین كه نوێژ پله‌و پایه‌یه‌كی به‌رزو گرنگی هه‌یه، بۆیه خوای گه‌وره كردوویه‌تیه یه‌كه‌م ڕه‌وشتی پێناسه‌ی موسوڵمانی سه‌رفراز، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ. الَّذِينَ هُمْ فِي صَلاتِهِمْ خَاشِعُونَ)المومنون/1-2 واته: به‌ڕاستی موسوڵمانان سه‌رفرازن، ئه‌وانه‌ی له نوێژه‌كانیاندا ملكه‌چ و گوێڕایه‌ڵن.. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم به كۆڵه‌كه‌ی ئایینی ناساندووه، وه‌ك له فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتوو كه ده‌فه‌رموێ: (عَمُودُه الصلاة‌ُ) ابو داود گێڕاویه‌تیه‌وه.
جا ئه‌گه‌ر نوێژ ئه‌وه پله‌وپایه‌و ڕاده‌ی گرنگیی بێت ده‌بێ حه‌قیقه‌ت و حیكمه‌ت له واجبكردنی چی بێت؟! ئایا ده‌گونجێ ئه‌و پله‌و پایه‌و گرنگییه هه‌ر به‌و جووڵه لاشه‌ییه‌ی نوێژ بێته دی؟ یان مه‌رجی تری مه‌عنه‌وی هه‌یه؟
قورئانی پیرۆز كه په‌یامی ڕێنمایی خوای گه‌وره‌یه‌و وه‌ڵامی پێداویستی مرۆڤ ده‌داته‌وه‌و سه‌رچاوه‌ی زانیارییه ئاینییه‌كانه، ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه نوێژ بۆ ئه‌وه‌یه موسوڵمان به‌رده‌وام له یادی خوای گه‌وره‌دا بێت.
به‌ڵگه‌ی قورئانی بۆ دیاریكردنی
حه‌قیقه‌تی نوێژ‌و حیكمه‌تی واجب بوونی:
به‌ڵگه‌ی ئه‌م ڕاستی و زانیارییه سه‌باره‌ت به نوێژ‌و حیكمه‌ت له واجب كردنی، ئه‌و فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌یه كه فه‌رمان به سه‌یدنا مو‌سا علیه السلام ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له یادی خوای گه‌وره‌دا بێت و نوێژ بكات، كه ده‌فه‌رموێ: (إِنَّنِي أَنَا اللَّهُ لا إِلَهَ إِلاَّ أَنَا فَاعْبُدْنِي وَأَقِمِ الصَّلاةَ لِذِكْرِي) طه/14.. واته: به ته‌ئكید ئه‌وه منم، خوام، خوایه‌كی تری جگه له من نیه، ده‌ی سا تۆش بمپه‌رسته‌و نوێژه‌كان بۆ یادی من به‌رده‌وام بكه..
ئه‌و پیتی لامه‌ی كه له‌سه‌ر (لِذِكْرِي)یه پێی ده‌گوترێ لامی ته‌علیل، واته: پیتی دیاری كردنی هۆو به‌ڵگه‌ی ئه‌و حوكمه‌ی له‌و فه‌رمانه‌دا هه‌یه.
هه‌موومان ده‌زانین كه ئامانجی دروستبوونی مرۆڤ په‌رستنی خوای گه‌وره‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سه‌ر زه‌وییه.. دیاره ئه‌و په‌رستنه مافی خۆی نادرێتێ و شێوه‌ی ته‌واوی خۆی وه‌رناگرێ تا مرۆڤ به بیر‌و فامه‌وه وه‌ك پێویسته، نه‌كه‌وێته یادی خوای گه‌وره‌وه، خوای گه‌وره‌ش كه به‌دیهێنه‌ری مرۆڤه ده‌زانێت كه گونجاوترین و ته‌واوترین ڕێ و شوێنی یادكردنه‌وه‌ی ته‌نها نوێژه.. واته ئه‌گه‌ر به‌و ڕوحه‌وه نوێژ كرا كه هۆكاری نزیكبوونه‌وه‌و یادكردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌یه‌و ومه‌رجه‌كانیش هێنرانه جێ ئه‌وه نوێژخوێن ده‌بێته ئه‌هلی زیكر‌و هه‌میشه دڵی بێدارو به‌رده‌وام خوای گه‌وره‌ی له یاد ده‌بێ. پێویستی یادكردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ش له‌وێوه هاتووه كه بأیاره مرۆڤی موسوڵمان هه‌میشه له به‌ندایه‌تی خوای گه‌وره‌دا بێت و په‌یوه‌ندی به خوای گه‌وره‌وه نه‌پچڕێت.. گرنگترین أێگه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه داوای یارمه‌تی له خوای گه‌وره بكات كه له أێی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی به‌ندایه‌تیدا پشتی بگرێت و هێزو توانای بداتێ، وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌یفه‌رموو: (اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ) واته: خوایه له‌سه‌ر یادكردنی خۆت و سوپاسگوزاری و باش په‌رستنت یارمه‌تیم بده.
دیاره خوای گه‌وره ده‌زانێت كه ته‌واوترین شێوه‌ی پاڕانه‌وه له خوای گه‌وره نوێژه، ئه‌و نوێژه‌ی كه له قورئاندا مه‌رجه مه‌عنه‌وییه‌كانی باس كراون وجیبریل چۆنیه‌تی كردنه‌كه‌ی پیشانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست صلی الله علیه وسلم داوه.
له‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه نوێژ بۆچی به عه‌ره‌بی ناونراوه (الصلاة) واته: دوعا‌و نزا‌و پاڕانه‌وه له خوای گه‌وره بۆ یارمه‌تیدان، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركی به‌ندایه‌تی. لوتكه‌ی ئه‌و داواكاری و دوعایه‌ش ئایه‌تی: (إِیَّاكَ نَعْبُدُ وإِیَّاكَ نَسْتَعِینُ)ـه، واته: خوایه ته‌نها تۆ ده‌په‌رستین و داوای یارمه‌تی و كۆمه‌كیش هه‌ر له تۆ ده‌كه‌ین.. به‌شی یه‌كه‌می ئایه‌ته‌كه ئه‌ركی به‌ندایه‌تی ڕاده‌گه‌ێنێت، به‌شی دووه‌میشی داوای یارمه‌تیه له خوای گه‌وره بۆ كۆمه‌ك كردن له‌سه‌ر خواپه‌رستی زیاتر..
فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كه ده‌فه‌رموێ: (المْصُلَيِّ يُنَاجِي رَبَّهُ) بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه واته: نوێژخوێن له په‌روه‌ردگاری خۆی ده‌پاڕێته‌وه، ئه‌م ڕاستییه دووپات ده‌كاته‌وه..
مه‌رجه ناوه‌كی و مه‌عنه‌وییه‌كانی نوێژ:
حه‌قیقه‌تی نوێژ هه‌ر جموجووڵی لاشه‌یی و دیمه‌نی ده‌ره‌وه‌ی نییه، به‌ڵكو چه‌ند مه‌رجێكی تری ناوه‌كی هه‌یه كه ده‌بێت بێته دی تا له‌گه‌ل مه‌رجه ده‌ره‌كیه‌كانیدا یه‌ك بگرنه‌وه، ئاوا نوێژ دێته به‌رهه‌م.. له‌وانه:
یه‌كه‌م : ئاماده‌یی دڵ و نه‌بوونی غه‌فڵه‌ت و بێ ئاگایی:
ئه‌مه یه‌كه‌م مه‌رج و گرنگترین مه‌رجی مه‌عنه‌وی نوێژه. ئه‌و كه‌سه‌ی بێ ئاگایانه نوێژ ده‌كات، نه هۆشی لای ناوه‌رۆكی نوێژه‌كه‌یه‌و نه ئاگای له جموجووڵ و هه‌ڵس و كه‌وته‌كانێتی چ سوودێك له خوێندنی ئایه‌ته‌كان و سره‌وتن و بزاوتی نوێژه‌كه ده‌بینێت؟! هیچ!!
موسوڵمان ده‌بێ له كاتی نوێژدا ئه‌وه بزانێت كه له به‌رده‌ست خوای گه‌وره‌دا وه‌ستاوه‌و له ڕێی نوێژه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كاو لێی ده‌پاڕێته‌وه‌و داوای لێ ده‌كات كه یارمه‌تیی بدات تا ئه‌ركی به‌ندایه‌تی و په‌رستنه‌كانی باشتر ئه‌نجام بدات.
به‌ڵگه‌ی پێویستبوونی ئه‌م مه‌رجه ئه‌مانه‌ن:
1ـ خوای گه‌وره له حه‌رامكردنی شه‌رابدا، سه‌ره‌تا هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی خواردنه‌وه‌ی شه‌رابی خسته‌وه پێش چاویان، كه مادام شه‌راب مرۆڤ مه‌ست و بێهۆش ده‌كاو سه‌ره‌نجام مرۆڤ هۆشی له‌وه نامێنێت كه ده‌یڵێت، كه‌وابوو موسوڵمان نابێت له كاتی نوێژكردنیدا كاریگه‌ریی شه‌راب خوارردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر مابێت.. بۆیه فه‌رمووی: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَقْرَبُواْ الصَّلاةَ وَأَنتُمْ سُكَارَى حَتَّىَ تَعْلَمُواْ مَا تَقُولُونَ) النسا‌ء/43 واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! كه مه‌ستن توخنی نوێژ مه‌كه‌ونه‌وه، تا هۆشتان له‌وه بێت كه ده‌یڵێن..
كه‌واته هه‌ر شتێك ڕێگری تێگه‌شتن بێت له واتاكانی نوێژ ده‌بێ لابدرێت، تا له كاتی نوێژدا هۆشمان له‌وه بێت كه ده‌یڵێین و لێی تێبگه‌ین، ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌وه ده‌بێت كه دڵ وهه‌ست و هۆشمان له‌خۆ بێت و هه‌ر شتێك كه هۆشمان به خۆیه‌وه خه‌ریك ده‌كات ده‌بێت له خۆمانی دوور خه‌ینه‌وه..
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه هه‌ندێك له زانایان فه‌رموویانه چاكتر وایه له كات وحاڵه‌تی تینوێتی و برسێتی زۆر‌و ئازاری زۆر‌و پێویستی ئاوده‌ست و ئه‌وانه‌دا نوێژه‌كه نه‌كرێت.. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له زانایان وایان پێ چاكه له كاتی هه‌واڵی زۆر خۆش یان ناخۆش یا گه‌یشتنی میوانێكی ئازیز یا هه‌ر شتێكی تری له‌م بابه‌ته كه زیهن و هۆش به خۆیه‌وه خه‌ریك ده‌كات، باشتره كردنی نوێژه‌كه ـ ئه‌گه‌ر كاتی مابووـ دوابخرێت، تا نوێژخوێن بتوانێ دڵی به ته‌واوی ئاماده بكات و ته‌ركیزی بخاته سه‌ر نوێژه‌كه‌ی.
2ـ هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان مه‌به‌سته كه خوای گه‌وره هه‌أه‌شه له‌و كه‌سانه ده‌كات كه ده‌رهه‌ق به نوێژه‌كانیان فه‌رامۆشكارن، ده‌فه‌رموێ: (فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ. الَّذِينَ هُمْ عَن صَلاتِهِمْ سَاهُونَ)الماعون/4-5 واته : واوه‌یلاو سزا (یان دۆڵی وه‌یل كه له دۆزه‌خدایه) بۆ ئه‌و نوێژكه‌رانه‌ی سه‌باره‌ت به نوێژه‌كانیان فه‌رامۆشكارن.. هۆكاری ئه‌مه‌ش دیاره كه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه گوێ به كاتی نوێژه‌كه‌و مانا‌و ناوه‌رۆكی ناده‌ن.
3ـ خوای گه‌وره سه‌باره‌ت به نوێژی بێ باوه‌ڕكان ده‌فه‌رموێ: (وَمَا كَانَ صَلاتُهُمْ عِندَ الْبَيْتِ إِلاَّ مُكَاءً وَتَصْدِيَةً)الانفال/35 واته: نوێژی ئه‌وان (بێ باوه‌ڕه‌كان) له كه‌عبه‌دا هه‌ر فیكه‌فیك و چه‌پڵه‌لێدان بوو..
بێباوه‌ڕه‌كان شتێكیان ده‌كرد (به‌و شێوه‌یه كه قورئان باسی ده‌فه‌رموێ) ناویان لێنابوو نوێژ! فیكه‌یان لێ ده‌داو به چه‌پڵه‌رێزان به ده‌وری كه‌عبه‌دا ده‌سوأانه‌وه.. خوای گه‌وره به موسوڵمانان ده‌فه‌رموێ: كه نوێژی ئه‌و بێباوه‌ڕانه هیچ بایه‌خ و نرخی نییه، چونكه هه‌ر فیكه‌فیكی بێ ناوه‌رۆكه‌و هۆش و هه‌ستی دڵ و ده‌روونی له‌گه‌ڵدا نییه.. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه كه جموجووڵی بێ‌گیان سودی نییه وحیكمه‌تی نوێژ ناهێنێته‌جێ.
دووه‌م : نوێژی چوست
له دوو جێگه‌ی قورئانی پیرۆزدا ئاماژه به‌وه كراوه كه ته‌مه‌ڵی له نوێژ‌و سستی نواندن تێیانداو له سیفه‌تی دووڕووه‌كانه خوا په‌نامان دات.. ئه‌و ئاماژه‌كردنانه‌ش بۆ بێداركردنه‌وه‌ی موسوڵمانانه كه دووربن له‌و خه‌سڵه‌ته ناپه‌سه‌نده‌و به چوست و چالاكی بچنه دیداری خوای گه‌وره.
ئه‌و دوو جێیه‌ش ئه‌مانه‌ن :
1ـ له زنجیره‌ی دیاری كردنی ڕه‌وشتی به‌دی دووڕووه‌كاندا ده‌فه‌رموێ: (وَإِذَا قَامُواْ إِلَى الصَّلاةِ قَامُواْ كُسَالَى يُرَاؤُونَ النَّاسَ وَلاَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلاَّ قَلِيلاً) النسا‌ء/142 واته: دووڕووه‌كان هه‌ر كاتێك بۆ نوێژ هه‌ستن، زۆر به ته‌مه‌ڵیی هه‌ڵده‌ستن، ڕووپامایی (ڕیابازیی) ده‌كه‌ن، زۆر كه‌م ناوی خوای گه‌وره ده‌هێنن..
2ـ له شوێنێكی تردا خوای گه‌وره دیاری ده‌كات كه یه‌كێ له هۆی وه‌رنه‌گیرانی خێر‌و خێراتی دووڕووه‌كان ـ جگه له كافربوونی ناخیان ـ ئه‌وه‌یه كه به ته‌مه‌ڵی نوێژ ده‌كه‌ن. ده‌فه‌رموێ: (وَمَا مَنَعَهُمْ أَن تُقْبَلَ مِنْهُمْ نَفَقَاتُهُمْ إِلاَّ أَنَّهُمْ كَفَرُواْ بِاللَّهِ وَبِرَسُولِهِ وَلاَ يَأْتُونَ الصَّلاةَ إِلاَّ وَهُمْ كُسَالَى وَلاَ يُنفِقُونَ إِلاَّ وَهُمْ كَارِهُونَ) التوبة/54 واته : ئه‌وی ڕێی له وه‌رگیرانی خێراته‌كانیان گرت ئه‌وه بوو كه ده‌رهه‌ق به خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بێ باوه‌ڕیییان نواند‌و به ته‌مه‌ڵیی و له‌ش قورسییه‌وه به‌ده‌م نوێژه‌وه ده‌چوون و نابه‌دڵانه‌ش ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشی.
ئه‌م دوو ئایه‌ته ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه ته‌مه‌ڵی له نوێژكردندا له ڕه‌وشتی ناپه‌سه‌ندی دووڕوه‌كانه‌و ده‌بێ موسوڵمانان لێی به دووربن و به پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه ده‌بێت به چالاكی و شه‌وق و زه‌وقه‌وه نوێژه‌كانیان بكه‌ن و ئه‌وه‌یان له‌بیر نه‌چێ كه نوێژكردن ڕاوه‌ستانه له حوزوری خوای گه‌وره‌و ووتووێژه له‌گه‌ڵیدا، بۆیه زۆر ناشایسته‌یه موسوڵمان ته‌مه‌ڵ و سست یان بێ هۆش و هه‌ست پێشوازی لێ بكات یان ئه‌نجامی بدات.
سێیه‌م: ملكه‌چی خشوع له نوێژدا
موسوڵمان له كاتی نوێژكردندا پێویسته ئه‌وه‌ی له بیر بێت كه له حاڵه‌تێكی ئاسایی‌دا نییه‌و له‌به‌رده‌ست خوای گه‌وره‌دا وه‌ستاوه‌و له‌گه‌ڵ دوپاتكردنه‌وه‌ی دروشمی به‌ندایه‌تیدا وتووێژی له خزمه‌تدا ده‌كات و داوای یارمه‌تیی لێده‌كات، جگه له‌وه‌ی له هه‌موو نوێژه‌كانیدا جۆره‌ها سوپاس و ستایش و یادی خوای گه‌وره ده‌كات.. قورئان ده‌خوێنێت و باسی دوا ڕۆژو ڕووداوه‌كانی ده‌كات، ئه‌ركی عبودییه‌ت و پێداویستیه‌كانی به‌جێ ده‌هێنێت.. بۆیه پێویسته له كاتی نوێژه‌كانیدا ملكه‌چ و گوێڕایه‌ڵ بێت.
جێگه‌ی ملكه‌چی (خشوع) دڵه، نوێژخوێن له سه‌ره‌تاوه له دڵی خۆیدا ئه‌و هه‌سته‌ی بۆ دروست ده‌بێ كه له حوزوری خوای گه‌وره‌دایه.. پاشان ئاسه‌واری ئه‌و هه‌ست و هۆشه له سیما‌و رواڵه‌ت و له بزاوت و سكونه‌تی ئه‌ندامه‌كانیدا ده‌رده‌كه‌وێت و ملكه‌چی و زه‌لیلی ناخی ده‌بێته سیمای كزی و دیمه‌نی به‌ندایه‌تیی ئه‌و كه‌سه..
به‌ڵگه‌ی قورئانی بۆ گرنگیی ئه‌م مه‌رجه ئه‌مانه‌ن :
1ـ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَاسْتَعِينُواْ بِالصَّبْرِ وَالصَّلاةِ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلاَّ عَلَى الْخَاشِعِينَ. الَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلاقُوا رَبِّهِمْ وَأَنَّهُمْ إِلَيْهِ رَاجِعُونَ) البقرة/45-46 واته : خۆتان به ئارامگری و نوێژه‌كان به‌هێز كه‌ن، نوێژكردن ئه‌ركێكی قورسه، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ خوای گه‌وره سوڵحاون، ئه‌وانه‌ی له گه‌یشتن به دیداری خوای په‌روه‌ردگاریان دڵنیابوون.. له قه‌ناعه‌تیاندا چه‌سپیوه‌و دڵنیان كه بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌أێنه‌وه.
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ده‌ری ده‌خات كه قه‌ناعه‌ت و ئومێدی گه‌یشتن به خوای گه‌وره‌و گه‌أانه‌وه بۆ لای، هانده‌رێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی خشوع و ملكه‌چیی وه‌به‌رهه‌م بێت.. جگه له‌وه ئایه‌ته‌كه ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خا كه به بۆخواسوڵحان و ملكه‌چی و خشوع قورسێتی و گرانی نوێژه‌كه سووك ده‌كات، ئه‌وی ملكه‌چ نه‌بێت نوێژكرنه‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌حمه‌ته، بۆیه تام و چێژی لێناكات، كه چێژیشی لێ نه‌كرد ئیتر حه‌تمه‌ن به سستی و په‌ستی ده‌یكات.
2ـ له ئایه‌تێكی تردا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ. الَّذِينَ هُمْ فِي صَلاتِهِمْ خَاشِعُونَ)المۆمنون/1-2 واته: به‌أاستی موسوڵمانان سه‌رفرازن، ئه‌وانه‌ی كه له نوێژه‌كانیاندا ملكه‌چن..
ئیمامی قورتوبی ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ئه‌م ئایه‌ته‌ی كردووه به به‌ڵگه‌ی رای ئه‌و زانایانه كه خشوعیان كردووه به یه‌كێك له فه‌رزه‌كانی نوێژ، نه‌ك سوننه‌تی، وه‌ك له ته‌فسیری ئه‌و ئایه‌ته‌دا فه‌رموویه‌تی .
تێبینی :
ملكه‌چی وه‌كو له سه‌ره‌تاوه ووتمان: كاری دڵه‌و مرۆڤ نابێ به‌زۆر ڕواڵه‌تی ملكه‌چی ده‌ربخا، چونكه ئه‌گه‌ر دڵ هه‌ستی به‌و حاڵه‌ته كرد كه له‌به‌رده‌ست خوای گه‌وره‌دایه، ئه‌و خوایه‌ی كه خاوه‌نی گه‌ردوونه‌و ده‌سه‌ڵاتداری تاك و ته‌نهای بوونه، ئه‌می به‌نده‌و بێ هێزیش بێ وویست و ئیراده‌ی خۆی ده‌چێته‌وه به‌رده‌ستی ئه‌و، ئیتر به شێوه‌یه‌كی ئاسایی و به بێ زۆرله‌خۆكردن و ته‌كه‌للوف ئه‌ندامه‌كانی تریشی ملكه‌چییان لێوه ده‌رده‌كه‌وێت.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه‌شه كه سه‌یدنا عومه‌ری كوڕی خه‌تاب خوا لێی رازی بێت كاتێك لاوێكی بینی وا له نوێژدا سه‌ری كز كردووه، فه‌رمووی فڵانه‌كه‌س! سه‌ر به‌رز بكه‌ره‌وه ملكه‌چی ئه‌وه‌یه كه له دڵدایه.
چواره‌م : ئارامگرتن له‌سه‌ر مه‌رجه گرنگه‌كانی نوێژ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوێژكردنی به‌رده‌وام ئه‌ركێكه‌و له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌ڵن قورس و گرانه، لای بۆخواسوڵحاوانیش ئاسانه، دیسان چونكه دڵبێداریی و هۆش و هه‌ستی ووریا ده‌خوازێت، وویستی به‌هێزو ئازایه‌تی تایبه‌تی ده‌وێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلاَّ عَلَى الْخَاشِعِينَ) البقرة/45 واته: به‌ڕاستی نوێژكردن ئه‌ركێكی قورس و سه‌خته مه‌گه‌ر له‌سه‌ر شانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ملكه‌چ و گوێڕایه‌ڵن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه خوای گه‌وره فه‌رمانی داوه كه ده‌بێ هه‌موو موسوڵمانێك فه‌رمانی نوێژكردن به كه‌سوكاری بدات و به‌سه‌بریش بێت له‌سه‌ریان.. ده‌رهه‌ق به نوێژه‌كانی خۆشی خۆڕاگر‌و ئارام بێت.. ده‌فه‌رموێ: (وَأْمُرْ أَهْلَكَ بِالصَّلاةِ وَاصْطَبِرْ عَلَيْهَا)طه/132 واته : فه‌رمانی نوێژكردن به خێزان و كه‌سه‌كانت بكه‌و خۆشت هه‌وڵ بده له‌سه‌ری خۆأاگر بیت.
ووشه‌ی (ۆاێگَبِرْ) كه فه‌رمانی داواكراوه‌و له (باب الافتعال)ـه، مانای زۆر له خۆكردن و گرنگیدانی زیاد ده‌گه‌یه‌نێت، واته ئه‌گه‌ر سه‌بر به مانای ئارامگرتن بێت، (وَاصْطَبِر) خۆڕگرتن و دان به‌خۆداگرتنی زیاتر‌و زۆر له خۆكردنه.
پێنجه‌م: به‌رده‌وامیی له‌سه‌ر نوێكردن
ئه‌و مه‌رج و حاڵه‌تانه‌ی پێشتر باس كران، ده‌بێ ببنه ڕه‌وشتی هه‌میشه‌یی موسوڵمان، تا به‌رده‌وام ئاگای لێیان بێت و سووربێت له‌سه‌ر كردنی نوێژه‌كانی، به‌و شێوه‌و مه‌رجانه‌ش بیانكات كه باس كران.
جا هه‌ركه‌س ئه‌و وه‌سفه‌ی تێدا بوو ئه‌و هه‌ڵپه‌و هه‌ڵه‌شه‌ییه‌ی نامێنێت كه قورئان به هه‌له‌ع (هَلع) ناوی بردووه كه به مانای ترس و خه‌م و ناڕه‌حه‌تی سات به‌سات و دڵه‌ڕاوكێ و ئارام له‌به‌ربڕانه.. ئه‌وه‌ش حاڵی هه‌موو كه‌سێكه جگه له ئه‌هلی نوێژ‌و بۆ خواسوڵحاوان.. ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (إِنَّ الإِنسَانَ خُلِقَ هَلُوعًا. إِذَا مَسَّهُ الشَّرُّ جَزُوعًا. وَإِذَا مَسَّهُ الْخَيْرُ مَنُوعًا إِلاَّ الْمُصَلِّينَ. الَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلاتِهِمْ دَائِمُونَ) المعارج19-22 واته : مرۆڤ وا دروست بووه كه هه‌ڵه‌شه‌و به‌هه‌ڵپه بێت، كاتێ ناخۆشییه‌كی تووش دێت بێتاقه‌تی ده‌رده‌بڕێت و كه خۆشیشی دێته‌ڕێ چونكه په‌ی پێنابات خۆی لێ لاده‌دات!! ئه‌مه حاڵی هه‌موو مرۆڤێكه جگه له‌و موسوڵمانانه‌ی كه له‌سه‌ر نوێژه‌كانیان به‌رده‌وامن..
ئیمامی قورتبی له ته‌فسیری ئه‌و ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێ: به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر نوێژ به‌وه ده‌بێ كه باش به‌جێ بهێنرێت و هیچ شتێك نه‌بێته هۆی ئیهمال كردن و واز لێهێنانی .
شه‌شه‌م : پاراستنی نوێژه‌كان
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا به شێوه‌ی فه‌رمان ده‌فه‌رموێ نوێژه‌كان بپارێزن: (حَافِظُواْ عَلَى الصَّلَوَاتِ وَالصَّلاةِ الْوُسْطَى وَقُومُواْ لِلَّهِ قَانِتِينَ) البقره /238 واته : نوێژه‌كان بپارێزن، به تایبه‌تی نوێژی ناوه‌ندو به ملكه‌چی و نیازمه‌ندییه‌وه له‌به‌رده‌ست خوای گه‌وره‌دا بوه‌ستن.
یان مه‌تحی ئه‌وانه‌ی كردووه كه نوێژه‌كه ده‌پارێزن: (وَالَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالآخِرَةِ يُؤْمِنُونَ بِهِ وَهُمْ عَلَى صَلاتِهِمْ يُحَافِظُونَ) الا‌نعام/82 واته: ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ڕۆژی دوایی هه‌یه، باوه‌ڕیان به قورئانه‌كه هێناوه، ئه‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه نوێژه‌كانیان ده‌پارێزن..
ئینجا ئه‌وانه‌ی له ناو نوێژه‌كانیاندا ملكه‌چ و به‌هۆشن، وه‌كو له سوره‌تی موئمینوندا له ڕێزی أه‌وشت و خووی باوه‌ڕداراندا به ده‌رخستنی ملكه‌چی له نوێژه‌كان ده‌ست پێ ده‌كاو ده‌فه‌رموێ: (الَّذِينَ هُمْ فِي صَلاتِهِمْ خَاشِعُونَ) المۆمنون/2 واته: ئه‌وانه‌ی سه‌رفرازن ئه‌وانه‌ن كه له نوێژه‌كانیاندا ملكه‌چن.. كۆتایی ئه‌و پۆله سه‌رفرازه‌ش هه‌ر به ئه‌هلی نوێژ ده‌هێنێت كه ده‌فه‌رموێ: (وَالَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلَوَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ)المۆمنون/9 واته: ئه‌وانه‌ی نوێژه‌كانیان ده‌پارێزن..
ئه‌م نوێژكردن و پاراستنه‌ی به ڕه‌وشتێكی چه‌سپاوی لیسته‌ی ڕه‌وشته په‌سه‌نده‌كانی موسوڵمان دانراوه.
له سوره‌تی مه‌عاریجیشدا به هه‌مان شێوه ده‌فه‌رموێ: (وَالَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلاتِهِمْ يُحَافِظُونَ) المعارج/34.. ئه‌م سوره‌ته‌ش به مه‌رجی به‌رده‌وامی له‌سه‌ر نوێژه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات و به وه‌سفی (پاراستنی نوێژه‌كان) كۆتایی به ڕه‌وشته‌كانی نوێژخوێن دێنێت..
پارێزگاریی نوێژ ئه‌وه‌یه كه هه‌موو مه‌رجه‌كانی نوێژكردنه‌كه أه‌چاو بكرێن وپشت گوێ نه‌خرێن، چ مه‌رجه ڕواڵه‌تییه‌كانی ده‌رێی بن چ مه‌رجه مه‌عنه‌وییه‌كانی ناوه‌وه بن.
قورتوبی ده‌فه‌رموێ: پاراستن و پارێزگاریی نوێژ بریتیه له ده‌ستنوێژی ته‌واوو هۆشبوون له كاته‌كانی هێنانه‌دی مه‌رجه‌كانی و ره‌چاو كردنی روكن و سوننه‌ته‌كانی.. بریتیه له گرنگی دان به پله‌و پاداشتی پیاوچاكان و توخن نه‌كه‌وتنی گوناه و تاوان .
نوێژكردن یا ڕاگرتنی ئه‌ركی نوێژ ؟!
زۆر كه‌س هه‌ن جیاوازی له نێوان نوێژكردن (ادا‌ء الصلاة) و نوێژپیاده‌كردن (اقامة الصلاة)دا ناكه‌ن.. له كاتێكدا كه جیاوازییان زۆره. له هه‌موو قورئاندا فه‌رمانی نوێژكردن به ووشه‌ی (ادا‌ء) نه‌كراوه، به‌ڵكو هه‌میشه فه‌رمانه‌كه به ووشه‌ی (اقامة) هاتووه، كه به مانای پیاده‌كردن و مه‌حكه‌م راگرتنی نوێژه.
ووشه‌ی (اقامة) له (باب الافعال)ه‌و له عه‌ره‌بیدا به مانای ڕاگیركردن دێت و هه‌میشه بۆ ئه‌ركی گران و قورس به‌كار دێت.. كه‌واته خوای گه‌وره كه فه‌رمان ده‌دات و ده‌فه‌رموێ: (أَقِيمُوا الصَّلاةَ) یه‌كسه‌ر ده‌بێ بزانین كه فه‌رمانه‌كه كارێكی سه‌رپێیی و ئاسان نییه، به‌ڵكو گرانه‌و داخوازی جێبه‌جێكردنه‌كه‌شی زۆره.
ئه‌و أاگرتن وپیاده‌كردن (اقامة) ش كه خوای گه‌وره داوای كردووه، به به‌جێهێنانی ئه‌و مه‌رجانه ده‌بێت كه خۆی داوای كردوون. هه‌ركه‌س ئه‌و مه‌رجانه به‌جێ بهێنێت ئه‌وه پیاده‌كارو أاگیری نوێژ (مقیم الصلاة)ـه.. ئه‌م وه‌سفه بۆ كه‌سێكی تر شیاو نییه كه هه‌ندێ بزاوت و سكونه‌تی ده‌ره‌كی نوێژه‌كه ده‌كات و به‌س! وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ: وه‌ك كه‌ڵه‌شێر سوجده‌و ڕكوع ده‌بات و ئاگای له مانا‌و ناوه‌رۆك و مه‌رجی نوێژه‌كه نییه .
به‌رهه‌م و ئاسه‌واره‌كانی نوێژی ڕاسته‌قینه
ده‌بێت نوێژ به‌و شێوه‌یه بكرێت كه خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا دیاری كردووه، كه پیاده (اقامة) كردنێتی، ئه‌وه‌ش به أه‌چاو كردنی ئه‌م مه‌رج و حاڵه‌تانه ده‌بێت كه دوای نییه‌ت پاكیین:
1ـ له‌كاتی نوێژكردندا ده‌بێ دڵبێدار بێت و هه‌ست و هۆش بخرێته سه‌ر خودی نوێژه‌كه‌و ناوه‌رۆكی..
2ـ به چالاكی و شه‌وق و زه‌وقه‌وه خۆ بۆ نوێژه‌كه ئاماده بكرێت.
3ـ ملكه‌چانه بكرێت.
4ـ گوێ به ناڕه‌حه‌تبوونی نه‌فس نه‌درێت، به پێچه‌وانه‌وه دڵ و ده‌روون و وویستی خۆ ناچاری جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانه خواییه بكرێت و سه‌بری ئیزافی له‌سه‌ر بگیرێت..
5ـ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ری.
6ـ ئه‌گه‌ر نوێژ به‌و مه‌رجانه‌وه ئه‌نجام بدرێت ئه‌وه زاهیره‌ن ئومێده لای خوای گه‌وره گیرا ببێت..
دوای ئه‌نجامدانی نوێژ به‌م مه‌رج و شێوه‌یه، ده‌بێت موسوڵمان هۆشی له دووركه‌وتنه‌وه بێت له تاوانكاریی و گوناح و شتی ناپه‌سه‌ند.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَأَقِمِ الصَّلاةَ، إِنَّ الصَّلاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاء وَالْمُنكَرِ) العنكبوت/45 واته : نوێژه‌كه پیاده‌كه، نوێژ موسوڵمان له خراپه‌كاریی و ناأه‌وایی دوور دوخاته‌وه. ئیمامی قورتبی له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێ : ده‌بێ نوێژ مرۆڤ له‌خراپه‌و به‌دكاریی دوور بخاته‌وه، چونكه نوێژ قورئان خوێندنی تێدایه، كه ئاڕاسته‌ی موسوڵمان ده‌كات..
جگه له‌وه‌ش نوێژ هه‌موو كیان وگیان و هۆشی كابرای موسوڵمان دێنێته سه‌ر ئه‌و خواپه‌رستیه..كاتی ده‌چێته میحرابی نوێژ و بۆ خوا ملكه‌چ ده‌بێت و هۆشی ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌به‌رده‌ست خوای گه‌وره‌دایه و خوای گه‌وره ئاگای لێیه‌تی، به‌م حاڵه‌ته ده‌روونییه‌وه ته‌سلیم ده‌بێت. دیمه‌نی ئه‌م ملكه‌چی عبودییه‌ته بۆ خوای گه‌وره له سیما‌و رواڵه‌ت و بزاوت و سكونه‌تیدا ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه هه‌ست و هۆشی لای ئه‌وه‌یه كه چاودێریی خوای گه‌وره‌ی وا به‌سه‌ره‌وه.. ئه‌مه‌ش ده‌بێته حاڵه‌تی دینداریی و هه‌ستی ته‌قواكاریی، ئیتر بابای خاوه‌ن نوێژ زیاتر له‌و گه‌شه رۆحیه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و به په‌رۆشه‌وه ده‌یه‌وێت نوێژی داهاتوو بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ی خواناسانی لا چه‌سپیبوو كه ده‌فه‌رموون: وادابنێ كه دوایه‌مین نوێژه‌و ته‌مه‌ن كۆتایی هاتووه ..
بۆچی وانه‌بێت؟ مه‌گه‌ر مرۆڤ له‌وه دڵنیا نییه كه مردن كات و شوێن و ساغیی و نه‌خۆشیی ناناسێت؟!
نوێژی وا كه له نوێژی پیاوچاكان ده‌چێت چ چێژێكی هه‌یه..؟!
نوێژی ئاوا به دڵنیاییه‌وه مرۆڤ له هه‌موو خراپه‌و به‌دكاری و ناپه‌سه‌ندییه‌ك دوور ده‌خاته‌وه.. به‌ڵام هه‌ركه‌س نوێژه‌كه‌ی هه‌ر له ده‌وروبه‌ری ئه‌ندام و دیمه‌نی ده‌ره‌وه‌دا بوو، ملكه‌چی خوای گه‌وره‌و یادكردنه‌وه‌ی وه‌ك پێویست تێدا نه‌بوو، ئه‌و نوێژه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ره‌و ئاستی پیاوچاكان به‌رز ناكاته‌وه، خۆ خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر ئه‌و نوێژكه‌ره له‌سه‌ر أێگه‌ی گوناه‌كردن و نافه‌رمانی خوای گه‌وره بێت ئه‌وه نوێژه‌كه‌ی كاریگه‌ریی باشی له‌سه‌ر دروست ناكات..
خوشك و برایانی روو له خوای میهره‌بان
ئه‌مه كورته باسێك بوو ده‌رباره‌ی ئه‌و نوێژه‌ی كه خوای گه‌وره له قورئاندا وه‌سفی كردوه‌و داوای له موسوڵمانان كردووه كه بیكه‌ن. ئه‌گه‌ر نوێژ به‌و چۆنییه‌تیه ئه‌نجام بده‌ن به‌رهه‌می شیرینی ئیمانه‌كه‌تان ده‌چێژن و ئاسه‌واری به پێزی ده‌بینن، چونكه ساتی نوێژ چوونه حزوری خوای گه‌وره‌و موناجاتكردنی په‌روه‌ردگاره، به نوێژه‌كان له خوای گه‌وره نزیك ده‌بینه‌وه‌و جاربۆجار نوێژ‌و خواپه‌رستیه‌كانی ترمان لا ئاسان ده‌بێت..
هه‌واڵ بده‌ین له نوێژه‌كانماندا به‌پێی توانا دڵی پڕ یه‌قینی خۆمان و هه‌ست و هۆشی ته‌قواكاریی وخواناسیمان له‌گه‌ڵ مه‌رجه شه‌رعیه‌كاندا كۆبكه‌ینه‌وه‌و نوێژێكی ته‌واویان لێ دروست كه‌ین.
دیاره له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م جۆره نوێژه‌ی خواناسان زه‌حمه‌ته.. قورئان خۆیشی ئه‌وه‌ی فه‌رمووه، به‌ڵام هه‌ر ماوه‌یه‌كه‌و دواجار ده‌بێته خه‌سڵه‌ت وخووی هه‌میشه‌یی و خوای گه‌وره یار بێت هێنده به‌رهه‌می شیرینی لێ ده‌بینرێت كه زیاتر ئاسان ده‌بێ و رۆح گه‌شه‌ی پێ ده‌كات و ده‌روون پێی ئاسووده ده‌بێت..
ئه‌وه‌ش بزانین كه ئه‌نجامدانی هه‌موو ئه‌ركێكی شه‌رعی به پێی توانایه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه هه‌وڵ بده‌ین و هه‌نگاو بنێین، ئه‌وه‌ی له توانا به‌ده‌ر بێت خوای گه‌وره داوای ناكات.
خوای گه‌وره یارمه‌تی ئێمه‌ش و ئێوه‌ش بدات تا له كاروانی به‌ندایه‌تی خوای گه‌وره‌دا ڕێبوارێكی به هیممه‌ت و خاوه‌ن توێشوو بین له وێستگه‌ی نوێژه‌كانماندا سووته‌مه‌نی پێویستی رێ وه‌رگرین.. خوای گه‌وره ووزه‌و توانای هه‌ستان به‌و ئه‌ركه‌مان پێ ببه‌خشێت. ئامین..