(١)
ریابازیی -كه كاركردنه بۆ خۆپیشاندان به چاكی- له هه‌ره گوناحه گه‌وره‌كانه له دژوارترینیانه، میكرۆبێكه، تێكه‌ڵ به هه‌ستی هه‌ر موسوڵمانێك ببێت و زوو چاره‌سه‌ری نه‌كات هه‌موو نیه‌ت و دیدو گوفتارو كردار‌و بڕیارێكی تووشی ده‌ردی كوشنده ده‌كات (چونكه ریابازیی وه‌كو میكرۆبی ئایدزه كه هێزی به‌رگریی جه‌سته ده‌فه‌وتێنێت) هه‌ر موسوڵمانێك - به تایبه‌تی داعی و نوسه‌رو ده‌ركه‌وتوان - كه تووشی ده‌بن، پێویسته خێرا خۆیان چاره‌سه‌ر كه‌ن. پێویسته دژی نه‌فسی خۆیان جیهاد به‌رپا بكه‌ن و پشوودرێژانه به‌ره‌نگاری ئه‌م ده‌رده كوشنده ببنه‌وه تا ریشه‌كێشی بكه‌ن، ده‌نا ئه‌و دینداریی ئه‌مان داده‌ڕزێنێت و له ناوه‌وه گه‌نده‌ڵی ده‌كات.... له رواڵه‌تیدا دره‌ختی به سێبه‌رو به به‌ره، بەڵام له ناخیدا گه‌نده‌ڵه‌و ره‌گ و ریشاڵی رزیووه ..
كه ریابازیی ئه‌وه‌نده دژوار وكوشنده بێت پێویسته هه‌موو موسوڵمانێك شاره‌زای ببێت تا خۆی لێ لابدات، بۆیه پێویست ده‌كات كه‌مێك به ته‌فسیل پێناسه‌ی باسی بكه‌ین و سیما وسیفات وئاسه‌واره‌كانی بخه‌ینه به‌رچاو .
یه‌كه‌م: واتای ریابازی
ریا كه له عه‌ره‌ییه‌كه‌یدا (ریاء)ە (رؤية: بینین)ە‌وه هاتووه ده‌وترێت: (راءانی الرجل) واته كابرا كرده‌وه‌یه‌كی كرد تا نیشانم بدات. ئه‌مه‌ش بۆ نیشاندان ونواندنی كرده‌وه‌ی چاكه‌یه، تا پێیبووترێت پیاوچاك و چاكساز! به‌م مانایه‌یه كه خوای گه‌وره له باسی كافرو دووڕووه ریابازه‌كاندا ده‌فه‌رموێ: (يُرَاؤُونَ)الماعون/٦ واته خۆنێشان ده‌ده‌ن ده‌خوازن وا ببینرێن كه پیاوچاكن ده‌نا له‌راستیاندا (وَيَمْنَعُونَ الْمَاعُونَ)الماعون/٧ واته: هه‌موو جۆره یارمه‌تیدان و كۆمه‌ك كردنێك قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن ورێی لێدەگرن. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی قوره‌یش بۆ غه‌زای به‌در كه بۆ خۆنواندنیان بوو، چونكه ئه‌وان سه‌ره‌تا بۆ به‌رگریی له كاروانه‌كه‌ی شامییان هاتنه ده‌ره‌وه‌ی مه‌كه، دواتر بیستیان كه كاروانه‌كه سه‌لامه‌ت بووه‌و نه‌كه‌وتۆته ده‌ست موسوڵمانان، بەڵام نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و بۆ خۆنواندن وخۆگیڤ كردنه‌وه هه‌ر هاتن، تاسه‌ره‌نجام له كانیاوه‌كانی به‌دردا تیكشكان و حه‌فتا كه‌سیان لێكوژراو حه‌فتاشیان دیل كه‌وتن..) خوای گه‌وره ده‌فه‌رموی (وَلاَ تَكُونُواْ كَالَّذِينَ خَرَجُواْ مِن دِيَارِهِم بَطَرًا وَرِئَاء النَّاسِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ اللَّهِ)الانفال/٤٧.
- له عه‌ره‌بیدا ده‌وترێت (الریاء السمعة) واته: نیشاندان و باسكردنه‌وه‌ی تا خه‌ڵكی ببیستن كه چ كارێكی چاكه‌ی كردووه .
السُّمعَه * : له (سَمَّعَ: وایكردبیبیستێت)ە‌وه هاتووه كه باسی ریابازیش ره‌فتاری و گوفتار یان كردارێك باس ده‌كاته‌وه كه‌پێشتر ئه‌وبیسه‌رانه نه‌یانزانیوه یان نه‌یاندیووه، بەڵام مه‌به‌سته‌كه لێی هه‌ر خۆنیشاندانه به وه‌ی پیاوچاكه‌و چاكسازیی وایكردووه .[1]
ریا‌و سومعه: له زاراوه‌ی زانایانی ده‌رووناسی ئیسلامی و شاره‌زایانی پاڵفته‌ی ده‌روون و ره‌فتارناسیدا برییتییه له‌وه‌ی كه موسوڵمانێك ره‌فتاری چاك نیشان خه‌ڵكی ده‌دات به‌و ئومێده‌ی پله‌و پایه‌ی له لایان ده‌سكه‌وێت، یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دنیایی بۆ بهێننه‌دیی.. جا ئه‌گه‌ر خه‌ڵكه‌كه ئاماده‌ی بیننی كاره‌كه‌ی بوون ئه‌وه ریایه، ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بوون و ئه‌م بۆی باسكردنه‌وه كه وای كردووه ئه‌وه سومعه‌یه [2].
عه‌للامه عیززه‌ددینی كوڕی عبدالسلام رحمه‌الله ده‌فه‌رموێ ریا و سومعه لێك جیاوازن ده‌فه‌رموێ :
- ریا: ئه‌وه‌یه كه كاره‌كه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌به‌ر خاتری غه‌یری خوای گه‌وره كردووه .
- سومعه: ئه‌وه‌یه كه كاره‌كه‌ی له به‌رخاتری خوا به په‌نهانی كردووه، پاشان لای خه‌ڵكی باسی ده‌كاته‌وه .[3]
دیاره مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه ریا به هه‌موو شێوه‌یه‌كی زه‌مكراوه‌و ناشێت، بەڵام سومعه له‌وانه‌یه زه‌مكراو بێت. وه‌كو ئه‌وه‌ی له باسكردنی چاكه‌كارییه‌كه‌یدا مه‌به‌ستی سه‌رنجراكیشانی خه‌ڵكی و سوودێك بێت كه لایان ده‌ستی ده‌كه‌وێت، له‌وانه‌شه زه‌مكراو نه‌بێت به‌وه‌ی كه له‌به‌ر خاتری خوا باسی ده‌كاته‌وه تا خه‌ڵكی تر هاندات وا بكه‌ن.. ئه‌مه‌ش كه شێخی عززی كوڕی عبدالسلام فه‌رموویه‌تی له گه‌ڵ ده‌قه‌كاندا یه‌كده‌گرێته‌وه :
- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تُبْطِلُواْ صَدَقَاتِكُم بِالْمَنِّ وَالأَذَى كَالَّذِي يُنفِقُ مَالَهُ رِئَاء النَّاسِ) البقرة/٢٦٤ واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه خێروخێراته‌كانی خۆتان به منه‌تكردن و ئازاردانی خه‌ڵكی به‌تاڵ مه‌كه‌نه‌وه، تا وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌تان لێ نه‌یەت كه بۆ ریابازیی و خۆنیشاندانی لای خه‌ڵكی سامان ده‌به‌خشن .
- پێغه‌مبه‌ری خواش صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ (مَنْ سَمَّعَ سَمَّعَ اللَّهُ بِهِ وَمَنْ يُرَائِي يُرَائِي اللَّهُ بِهِ) واته: هه‌ر كه‌سێك له‌به‌ر خاتری وه‌سف وسه‌نای خه‌ڵكی باسی چاكه‌كانی بكاته‌وه، خوای گه‌وره ئامانجه‌كه‌ی پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه و ناهێڵێت بگاته ئاواتی، هه‌ر كه‌سێكیش بۆ ریابازانه ره‌فتار بنوێنێت ره‌نج به‌خه‌ساری ده‌كات و لای خه‌ڵكی سووكی ده‌كات .
- هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (إِنَّ أَخْوَفَ مَا أَخَافُ عَلَيْكُمُ الشِّرْكَ الأَصْغَرَ، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، وَمَا الشِّرْكُ الأَصْغَرُ؟ قَالَ: الرِّيَاءُ، يَقُولُ اللَّهُ لَهُمْ يَوْمَ يُجَازِي الْعِبَادَ بِأَعْمَالِهِمُ : اذْهَبُوا عَلَى الَّذِينَ كُنْتُم تُرَاءُونَ فِي الدُّنْيَا، فَانْظُرُوا هَلْ تَجِدُونَ عِنْدَهُمْ جَزَاءً)[4] واته : ئه‌وه‌ی زیاتر لێی ده‌ترسم بكه‌ونه ناوی شیركی گچكه‌یه. عه‌رزیان كرد: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا شیركی گچكه چییه؟ فه‌رمووی: ریایه، خوای گه‌وره له رۆژی قیامه‌تدا كه‌پاداشتی عه‌بده‌كانی ده‌داته‌وه به ریابازان ده‌فه‌رموێ بڕۆن بۆ لای ئه‌و كه‌سه‌ی ریاكه‌تان له دنیادا له‌به‌رخاتری ئه‌و ده‌كرد، بڕوانن داخۆ هیچ پاداشتێكتان لایان ده‌ستده‌كه‌وێت؟
- پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ گوێی لێ‌بوو یه‌كێك به ده‌نگی به‌رز زیكری خوای گه‌وره‌ی ده‌كرد، فه‌رمووی (انَّهُ أوَّابٌ) واته: ئه‌وه كه‌سێكه زۆر به‌ره‌و خوای گه‌وره گه‌ڕاوه‌ته‌وه. كه سه‌یریان كرد دیتیان میقدادی كوڕی ئه‌سوه‌ده خوالێ ی رازی بێت..[5] مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه میقداد - كه له‌یاوه‌ر چاكه‌كانه- به‌ده‌نگی به‌رز زیكری كردووه مه‌به‌ستی ریابازیی نه‌بووه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رڕاست وخواوویست بووه ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه نه‌بووه خه‌ڵكی بزانن كه یادی خوا زۆر ده‌كات .
دووه‌م: هۆی ریابازیی و حه‌زی وه سف و سه‌نا
١- ئاڕاسته‌كانی سه‌ره‌تای په‌روه‌رده‌كردنی: ده‌شێت ریابازه‌كه له ماڵێكدا په‌روه‌رده بووبێت ریابازیی و خۆنواندن و شانازیی كردنیان به لاوه ئاسایی بێت و راهاتبن خۆ باده‌ن و باس له گرنگی خۆیان بكه‌ن! بێگومان ئه‌م كه‌سه‌ش هه‌ر له منداڵییه‌وه ئه‌وه به په‌سه‌ند ده‌زانێت. كه ئه‌گه‌ر چاكه‌یه‌كی كرد خێرا باسی بكاته‌وه یان خۆ وا ده‌رخات كه چاكه‌كاره.. ئه‌وه‌ی لا سروشتی ده‌بێت، چونكه ئه‌ندامانی ماڵه‌كه‌یان كه له‌و گه‌وره‌تر بوون هه‌موویان وان. ئه‌م كه‌سه ئه‌وه‌نده خۆی نواندووه‌و له فشه‌و ریادا خۆی نیشانداوه تا ریابازیی لا بۆته ره‌وشتی جێگیر! بۆته به‌شێك له كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی! ئه‌مه‌ش هه‌تا چاوبڕكات و هۆش بۆی بچێت خه‌ته‌ره.. یه‌كێك له حیكمه‌ته‌كانی هاوسه‌رگیریی دینداریانه ئه‌وه‌یه كه موسوڵمان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بیر له‌وه بكاته‌وه كه هاوسه‌رێكی دیندار په‌یدا كات تا ته‌لاری خێزانیه‌كه‌یان باوه‌شی سۆز و ئاڕاسته‌ی پارسه‌نگانه‌ی دینه‌كه‌ی بێت .
- پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به یاوه‌ره‌كه‌ی فه‌رموو كه ده‌یوویست ژن بهێنێت (فَاظْفَرْ بِذَاتِ الدِّينِ تَرِبَتْ يَدَاكَ)[6] واته: ئافره‌تێكی خاوه‌ن دین په‌یدا كه تا بكه‌ویه به‌ره‌كه‌ته‌وه.. تا پشتێنی لێ بكه‌یته‌وه و بێ خه‌م بیت لێی .
- هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ (اِذا أَتَاكُمْ مَنْ تَرْضَونَ خُلْقَهُ وَدِينَهُ فَزَّوِّجُوهُ)[7] واته: ئه‌گه‌ر كه‌سێك هاته داخوازی ئافره‌تتان كه له له‌ره‌وشت دیندارێتییه‌كه‌ی رازی بوون بیده‌نێ .
٢- هاوڕێی خراپ: ئالییه‌تی كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی دوای خێزان دۆست وهاوڕێكانن. ده‌شێت ریاباز بووبێته هاوڕێی كه‌سانێك كه ریابازییان قبوڵ بێت و به‌رده‌وام موماره‌سه‌ی بكه‌ن.. ئه‌میش ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رییان وپێی ئاسان و ساده ده‌بێت وه‌كو ئه‌وان بێت، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تی خۆی لاواز بوو. ئه‌گه‌ر زۆر متمانه‌ی به‌خۆی نه‌بوو ئه‌وه زووتر‌و زۆرتر ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی به‌رامبه‌رانیه‌وه‌و ریاكردنه‌كه‌ی لا قورس نامێنێت! ئه‌وه‌نده موماره‌سه‌ی ده‌كات تا ریاكردنی لا ده‌بێته ره‌فتاری رۆژانه‌و پیشه و سیمای كه‌سایه‌تی خۆی.. بۆیه زۆر زۆر گرنگ و كاریگه‌ره موسوڵمان هاوڕێ و دۆست و هاوده‌نگی خواوویست و دینداری ره‌سه‌ن بگرێت كه رێزی شه‌رع ده‌گرن و له‌خوا ده‌ترسن و هه‌میشه هۆشیان له پارسه‌نگی نییه‌ت و مه‌به‌ست و ئامانجیانه.. هه‌ر كه‌سێك هاوڕێیه‌كی وای ده‌سكه‌وت هه‌ق نیه بهێڵێت له ده‌ستی بچێت .
٣- نه‌ناسینی ته‌واوی خوای تاك وپاك: ریاباز خۆ باوه‌ڕی به خوای گه‌وره و قیامه‌ت ولێپرسینه‌وه هه‌یه، دڵنیاشه كه خوا گه‌وره بینه‌رو بیسه‌رو چاودێره. بەڵام ده‌شكه‌وێته ریاوه! بۆچی؟ چونكه گه‌وره‌یی و مه‌زنێتی خوای گه‌وره‌ی به‌ته‌واویی له دڵدا نیه، ماوێتی بۆ خوابسوڵحێت، ده‌زانێت خوای گه‌وره چاودێرێتی بەڵام ترسی لێی كه‌مه‌و له نه‌زانینی خۆیدا چاوقایمه! ئه‌م نه‌زانینه وای لێده‌كات سڵ له‌وه نه‌كاته‌وه كه ریا ده‌كات! ئاخر كه‌سێك خوای تاك و پاك به خوای په‌رستراو و گەورەو چاودێر‌و ئاودێرو ده‌سەڵاتدارو عه‌زیزی خۆی بزانێت چۆن پێچه‌وانه‌ی وویستی ئه‌و روو له‌شتی تر ده‌كات؟! كه‌سێك یه‌قینی له دڵدا بێت كه هه‌موو سوودو زیان و خێر‌و شه‌ڕو چاكه‌و خراپه‌یه‌ك به قه‌ده‌ری خوای تاكو پاكه (واته هه‌موو بزاوت و سره‌وتێك له زانست و وویست و توانای خواوه دێت) چۆن وا ده‌كات له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی مه‌دحی بكه‌ن كارێك - كه ده‌بێت بۆ خوا بیكات- بۆ مه‌دح وسه‌نای خه‌ڵكی ده‌یكات؟! چۆن موسوڵمانێك خوای خاوه‌نی به‌حه‌ق ناسیبێت و له‌به‌رخاتری ئه‌و خێرێكی كردبێت، دوایی بۆ خه‌ڵكی باس ده‌كاته‌وه؟ تا بزانن خێره‌ومه‌نده! یان له‌به‌ر چاوی ئه‌وان چاكه‌كاره، كه‌چی كه ته‌نها ده‌كه‌وێت لا به لای چاكه‌دا ناكاته‌وه! كه‌سێك له‌وه دڵنیابێت كه (عززه‌ت) و (زه‌لیلی) به فه‌رمانی خوای ده‌سەڵاتدارن، چۆن خۆی له‌به‌ر چاوی مرۆڤی وه‌كو خۆی لاواز‌و بێ توانا ده‌نوێنێت تا نه‌هێڵن زه‌لیل بێت! یان گه‌وره‌یی و ناوداریی پێ ببه‌خشن؟! له كاتێكدا ده‌شزانێت كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ (قُلِ اللَّهُمَّ مَالِكَ الْمُلْكِ تُؤْتِي الْمُلْكَ مَن تَشَاء وَتَنزِعُ الْمُلْكَ مِمَّن تَشَاء وَتُعِزُّ مَن تَشَاء وَتُذِلُّ مَن تَشَاء بِيَدِكَ الْخَيْرُ إِنَّكَ عَلَىَ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)ال عمران/٢٦ واته: بڵێ یاالله خوای په‌روه‌ردگاری من، تۆ خاوه‌ن هه‌رچی موڵك و سامانێكی بوونه‌وه‌ریت. تۆ ده‌سەڵات وحوكم و ناوداریی به هه‌ر كه‌سێك بته‌وێت ده‌به‌خشیت، تۆ ده‌سەڵات وحوكم وناوداریی له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌ستێنیته‌وه كه ناته‌وێن. خوایه‌گیان تۆ مه‌زنیی و رێز‌و كه‌سایه‌تی (عززه‌ت) به‌و كه‌سانه ده‌به‌خشیت كه خۆت ده‌ته‌وێن، هه‌رتۆش زه‌لیلی و چاوشۆڕیی و سووكایه‌تی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌ده‌یت كه ناته‌وێن.. خوایه هه‌موو جۆر‌و راده و بڕو چۆنیه‌تیه‌كی خێر وا له ده‌ست تۆداو تۆش به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا زاڵیت! كه‌سێك ئاوا خوا بناسێت ئیتر ته‌ماعی چۆن له‌وه‌دا ده‌بێت كه له‌به‌ر ده‌ستی عه‌بددایه؟! كه هه‌ر خوای خاوه‌ن به‌ویشی به‌خشیووه؟ ئاخر بۆیه هه‌نگاوی یه‌كه‌می ده‌سپێكی موسوڵمانێتی، خواناسینه، شایه‌تمان هێنانه.. خوا ناسین و زانینی سیفاتی خوای گه‌وره یه‌كه‌مین مه‌رجی باوه‌ڕن (شروط الایمان) بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ (فَاعْلَمْ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ)محمد/١٩بزانه كه هیچ خوایه‌ك نییه كه هیچ سیفه‌تێكی خوایه‌تی به هیچ راده‌و بڕو چۆنیه‌تیه‌ك هه‌بێت، جگه له خوای كردگار.. خوای حه‌قیقی الله یه‌و به‌س... هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م رۆڵه كاریگه‌ره‌ی خواناسینه‌كه‌یه كه هه‌موو سووره‌ت و ئایه‌ته مه‌ككیه‌كان وسییره و سووننه‌تی پاكی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ جه‌خت له خواناسییه‌كه ده‌كه‌نه‌وه.. قۆناغی مه‌ككه كه سێزده‌ساڵی ره‌به‌ق بوو نه‌نوێژی تێدا فه‌رزبوو نه رۆژوو نه زه‌كات و نه حه‌ج و نه‌جهاد هه‌موو ته‌ركیزكردنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی عه‌قیده‌كه بوو. له‌سه‌ر زانین و موماره‌سه‌كردنی عه‌قائیدیی دینه‌كه بوو .
٤- حه‌زله پله‌و پایه‌كردن: حه‌ز كردنی كه‌سێك له ده‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی پله‌و پایه‌و ئاستی كۆمەڵایه‌تی ناو خه‌ڵكی (یان پله و پایه‌ی حزب و دائیره‌و ده‌وڵه‌ت) پاڵنه‌رێكی سه‌ره‌كی ریابازییه. چونكه ریاباز له‌م حاڵه‌تانه‌یدا خۆ ده‌نوێنێت تا سه‌رنجی ئه‌و كه‌سانه بۆلای خۆی راكێشێت كه كاربه‌ده‌ستن. كه ناوداریی و پله وئاست و به‌رپرسێتیه‌كانیان به‌ده‌سته. تا ئه‌وه‌نده متمانه‌ی پێبكه‌ن كه بیخه‌نه پێش، یان پله و پایه‌ی پێبده‌ن.. له‌وانه‌یه ئه‌مه یه‌كێك له‌و حیكمه‌تانه‌ی ئیسلام بێت كه ناخوازێت پله‌و پایه به كه‌س ببه‌خشرێت تا تاقی نه‌كرێته‌وه و نه‌زانرێت جێمتمانه‌یه‌و شیاوه، به تایبه‌تی كه دیدوره‌فتارو حاڵه‌تی كه‌سه‌كه‌ش بخوازێت ئاواده‌ركه‌وێت !
- خوای گه‌وره له باسی هه‌تیوو وته‌سلیمكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت وسامانه‌كه‌یدا كه له میرات بۆی ماوه‌ته‌وه ده‌فه‌رموێ (حَتَّىَ إِذَا بَلَغُواْ النِّكَاحَ فَإِنْ آنَسْتُم مِّنْهُمْ رُشْدًا فَادْفَعُواْ إِلَيْهِمْ أَمْوَالَهُمْ)النساء/٦واته: هه‌تیووه‌كان كه ده‌گه‌نه قۆناغی باڵغبوون و په‌ی پێ‌بردن تاقیان بكه‌نه‌وه، تا دڵنیابن له‌وه‌ی چاك ده‌توانن ره‌فتار به ماڵ و سامانه‌وه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ستیان به ژیرێتی و ئه‌قڵپێشكانی سامان كرد ماڵ وسامانه‌كانیان بخه‌نه‌وه به‌رده‌ست، كه پێشتر له‌به‌ر نه‌شیاوێتی ئه‌وان بۆتان هه‌ڵگرتبوون .
- هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئافره‌ته كۆچكه‌ره‌كان ده‌فه‌رموێ (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا جَاءَكُمُ الْمُؤْمِنَاتُ مُهَاجِرَاتٍ فَامْتَحِنُوهُنَّ) الممتحنه/١٠واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر ئافره‌ته موسوڵمانه‌كان هیجره‌تیان كرد بۆ لاتان تاقییان بكه‌نه‌وه، تا بزانن ئایا راسته له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره هیجره‌ته‌كه‌یان كردووه؟ یان له‌به‌ر ماڵ و مێرده؟ یان حه‌زو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیانیان مه‌به‌ستبووه .
٥- چاوبڕین وته‌ماع له‌وه‌ی كه خه‌ڵكی تر هه‌یانه: سووربوونی له‌سه‌ر دنیاوویستی و هه‌ڵپه‌كردنی بۆ به‌ده‌ستهێنانی چێژه دنیاییه‌كان وای لێده‌كه‌ن ته‌ماع بكاته ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ده‌ستی خه‌ڵكییدا هه‌ن. ئه‌وه‌ش له ناخییدا ده‌بێته پاڵنه‌رێكی شاراوه بۆ خۆ نزیك كردنه‌وه له‌و كه‌سه خاوه‌ن (شت)انه و خزمه‌تكردن و خۆ چاك نیشاندانیان به‌و ئومێده‌ی سه‌رنجیان بۆ لای خۆی رابكێشێت، تا متمانه‌ی پێبكه‌ن ئه‌مه‌ش ریابازییه. چونكه ده‌یه‌وێت له‌م رێگایه‌ی چه‌واشه‌كارییه‌وه بگاته ئه‌وه‌ی ئه‌وانه هه‌یانه! چ ته‌ماعی له موڵك و ماڵیاندا هه‌بێت، چ له ئافره‌تیاندا. یان له ده‌ركه‌وتن به هۆیانه‌وه، یان گه‌یشتنه كار‌و ئاست و ناوداریی.. ئه‌مه‌ش مه‌به‌سته شاراوه‌كه‌ی كابرای ئه‌عرابی بوو كه‌پرسیاری له پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كرد كه(الرَّجُلُ يُقَاتِلُ لِلمَغنَمِ)[8] واته: كابرا ده‌چێته جيهاد بەڵام مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وت (غه‌نیمه‌ت)ی جه‌نگه‌كه‌یه. یان كه له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه (مَنْ غَزَا فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَهُوَ لَا يَنْوِي فِي غَزَاتِهِ إِلَّا عِقَالًا فَلَهُ مَا نَوَى)[9] واته: هه‌ر كه‌سێك به ئومێدی ده‌سكه‌وتنی په‌تكێك ( له‌ته گوریسێك) -كه‌سامانی دنیایین- بچێته جهاد، نییه‌ته‌كه‌ی وا بۆ حسێب ده‌كرێت كه جه‌نگ و كوشتاره‌كه‌ی به مه‌به‌ستی جهاد نه‌بووه .
ئه‌مانه هه‌مووی ئاڕاسته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوان صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تا موسوڵمان نییه‌ت و مه‌به‌ستی خواوویستی بێت، نه‌ك حه‌زی ده‌ركه‌وتن و سه‌ركه‌وتن و سامان و ناوداریی كه له‌وانه‌یه لێی ببنه پاڵنه‌رو سه‌ره‌نجام چونكه حه‌تمه‌ن ده‌كه‌وێته ریابازییه‌وه ره‌نج به خه‌سار ده‌كه‌وێت .
* سومعه له كوردیشدا به كاردێت بەڵام دووره له‌م مانایه‌وه له كوردییدا یه‌عنی كه‌سایه‌تی وه‌كو ده‌ڵێن سومعه.
[1] لسان العرب 8/165، 14/296 به ده‌سكاریكردنه‌وه. به كورتكردنه‌وه‌ی.
[2] ابن حجر العسقلانی فتح الباری.
[3] ئه‌م پێناسه‌یه‌ی عززه‌ددینی كوڕی عبد السلام رحمه‌الله كردوێتی.
[4] ئیمامی ئه‌حمه‌د 5/428-429.
[5] فتح الباری 11/337 له ئه‌نه‌سه‌وه خوالێی رازی بێت به (مه‌رفووع)یی.
[6] ابو داوود 2/219 ز2047 ترمزی 3/396 ز1086 ابنوماجه 1/597 ز858 داریمی 2/133.
[8] بوخاری4/105 مسلم3/1512ز1904 هه‌موو فه‌رمووده‌كه له په‌ڕاوێزی خاڵی دواتردایه.
[9] نه‌سائی 6/24.25 احمد 5/315.320 داریمی 2/208