چونكه ته‌نها ئیسلامه :
* گه‌یشتبێته كۆتا پله‌ی كامڵ بوون و هه‌موو كونجێكی ژیانی مرۆڤایه‌تی به یاسا‌و رێسا‌و ئه‌حكامه‌كانی گرتبێته‌وه ..
* رێسا‌و رێنموونیه‌كانی هه‌موو كاتێك له ئاستی كۆمه‌ڵانی مرۆڤ پێشكه‌وتوو ترن ، بۆیه تا مرۆڤ هه‌وڵ بدات به‌ره‌و ئاسۆی گه‌وره‌یی و رێز به‌رز بێته‌وه ، هێشتا ئه‌یمێنێ بگاته ئه‌و ئاسته‌ی ئیسلام بۆی دیاری كردووه ، كه‌وابوو مرۆڤایاتی هه‌رچه‌ند دوور ته‌ماشا بكات و له داهاتوو بكۆڵێته‌وه ، هه‌ر ناگاته ئه‌و به‌رنامه‌ی ئیسلام بۆ مرۆڤایه‌تی داڕشتووه ..
* به‌رنامه‌یه‌كه به‌رده‌وامیی تێدایه ، ده‌قه‌كانی له هیچ كاتێك و له هیچ شوێنێكدا ناگۆڕێن و گونجاوییان بۆ هه‌موو كات و شوێنێك هه‌یه .. چونكه توانای كشان و لێوه وه‌رگرتنیان هه‌یه ..
* چونكه ته‌نها ئیسلامه هه‌موو زانستیه‌كانی گرتبێته خۆ :
ـ زانستی رۆحی :{ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَآمِنُوا بِرَسُولِهِ يُؤْتِكُمْ كِفْلَيْنِ مِن رَّحْمَتِهِ وَيَجْعَل لَّكُمْ نُوراً تَمْشُونَ بِهِ وَيَغْفِرْ لَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ} الحديد:٢٨ واته : له خوا بترسن و باوه‌ڕ به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بهێنن تا دوو پشك ( حصة ) تان له به‌زه‌یی خۆی بداتێ و نوورێكتانی پێ ببه‌خشێت كه رێ كه‌ن پێی !
ـ زانستی ژیری : {إنَّ فِي ذلِكَ لَآيَاتٍ لِقَومٍ يَعْقِلُونَ} الرعد:٤ واته : ئه‌مانه نیشانه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه تێدایه كه ئاقڵیان به شت ئه‌شكێ ..
ـ زانستی تاقی كردنه‌وه : {ۆسِیرُوا فِی اڵارْض فَانْڤُرُوا كَیفَ بَدَأ الْخَلْقُ } العنكبوت :٢٠ واته: به‌سه‌ر زه‌میندا رێ كه‌ن و بڕوانن شت چۆن خوڵقاوه ؟ یان كه ئه‌فه‌رموێ : { سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الآفَاقِ وفِي أَنْفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أنَّهُ الْحَقُّ } فصلت :53 واته : نیشانه‌و به‌ڵگه‌كانی خۆمانیان ـ هه‌م له ئاسۆداو هه‌م له ناخی خۆیاندا ـ نیشان ئه‌ده‌ین تا بۆیان ده‌ركه‌وێت كه خوا حه‌قه .
* چونكه ته‌نها ئیسلامه بڕیاری له‌سه‌ر هه‌ر سێ پێوه‌ره ره‌وشتییه مه‌وزوعییه‌كه دابێ و به‌كاری هێنا بێ ، كه بریتین له :
ـ چیت بۆ خۆت ئه‌وێ، بۆ خه‌ڵكی تریشت بوێ : پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له حه‌دیسی سه‌حیحدا ئه‌فه‌رموێ : (لا یُؤمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّی یُحِبَّ لِأَخیِهِ مَا یُحِبُّ لِنَفْسِهِ ) واته : كه‌ستان باوه‌ڕی دانامه‌زرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و شته‌ی بۆ خۆی پێی خۆشه بۆ براكه‌شی پێ خۆش نه‌بێ ..
ـ ئه‌بێ خێرخوازی ببێته یاسایه‌كی خۆیی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ بۆ چاك بوونی تاك و كۆ ، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ : { وَلْتَكُن مِّنكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ }ال عمران:104 واته : له ناو خۆتان ده‌سته‌یه‌ك با پێك بێ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌وازی خێرخوازی و فه‌رمان كردن به چاكه‌و به‌رهه‌ڵستی كردن له خراپه ..
ـ گیانی له خۆبردن و پێش خستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گۆمه‌ڵ پێش به‌رژه‌وه‌ندی تاك كه‌سی خۆ ، خوای گه‌وره له وه‌سفی ئه‌سحابه‌كاندا ئه‌فه‌رموێ :{ وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنْفُسِهِمْ وَلَو كَانَتْ بِهِمْ خَصَاصَةٌ } الحشر:٩ واته : رزق و یارمه‌تی خه‌ڵكانی تر ئه‌خه‌نه پێش هی خۆیانه‌وه ئه‌گه‌رچی به‌وه هه‌ژاریش به‌سه‌ر خۆیاندا بهێنن ..
* چونكه ته‌نها ئیسلامه :
ـ له‌گه‌ڵ شایه‌تمان و په‌رستن و نوێژ‌و رۆژوو زه‌كات و حه‌ج كردنه‌كه‌یدا ، سیستمی سه‌ربه‌خۆی رامیاری و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازی و ره‌وشتی و فێركردن و راگه‌یاندنی خۆی هه‌یه ..
ـ لایه‌نگری به‌هێزی هه‌یه كه هه‌موو هه‌قپه‌رست و چاكه‌خوازێكن ..
* دیسان چونكه ته‌نها ئیسلامه :
ـ پرۆگرامه‌كه‌ی خواییه‌و سه‌لامه‌ت ماوه‌و قورئانه‌كه‌ی هه‌تا هه‌تایه به سه‌لامه‌تی و به موعجیزه‌ێتیه‌وه ئه‌مێنێته‌وه و به‌رده‌وام به مرۆڤایه‌تی ئه‌فه‌رموێ : ئه‌گه‌ر راست ئه‌كه‌ن و له تواناتاندا هه‌یه ، ده‌ی فه‌رموو ئێوه‌ش له هه‌ر بوارێكدا ئه‌توانن قورئانێك بهێننه كایه‌وه !!
ـ نێرراوه‌كه‌ی هه‌م خاوه‌ن بانگه‌واز بووه‌و هه‌م دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌ت ، ئه‌مه‌ش كه‌م بۆ خاوه‌ن بانگه‌وازان ئه‌لوێ ..
* چونكه ئیسلام :
ـ ئایینی ئێمه‌ی موسوڵمانه‌و بێ ئه‌ویش ناتوانین بژین ، ئه‌گه‌ر وه‌كو هینری بریگسۆن ئه‌ڵێ: (كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی وا هه‌بووه بێ زانست ، بێ فه‌لسه‌فه ، بێ هونه‌ر بووبێت ، به‌ڵام له هیچ سه‌رده‌م و ناوچه‌یه‌كدا كۆمه‌ڵگه بێ ئایین نه‌بووه ) جا كه‌وا بێت ئێمه بۆچی بێ ئایینی قبووڵ كه‌ین و بێ ئیسلامه‌كه‌مان بكه‌وین !! ئه‌رنست رینانی فه‌ره‌نسیش له ( مێژووی ئایینه‌كان ) دا ئه‌ڵێ : ئه‌شێت و موممكینه ئه‌وه‌ی كه حه‌زی لێ ئه‌كه‌ین و خۆشمان ئه‌وێ لێمان بسه‌نرێته‌وه‌و نه‌شهێڵرێت ، ، ئه‌شێ و موممكینه سه‌ره‌به‌ستی و زانستی بسڕرێته‌وه‌و شوێنه‌واریان نه‌هێڵرێت ، به‌ڵام ناشێت و ناموممكینه ئایین و ئایینه‌په‌روه‌ری بسڕرێته‌وه‌و نه‌هێڵرێت ، چونكه ئایین به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستی مادده‌په‌رستییه ..
* ئێمه پێویستیمان به ئایینه ، ئایینیش به‌شێكه له سروشتی مرۆڤ و كه‌ناری ئایین هێمنگه‌ی رۆحن و ته‌علیماته‌كانیشی به‌خته‌وه‌ری دنیا‌و قیامه‌تیان پێوه به‌نده ..
* ئیسلام مێشك و بیر‌و ژیری ئه‌خاته كار‌و مرۆڤ هان ئه‌دا بۆ پێشكه‌وتنی زانستی ، چونكه ئیسلام له بنه‌ڕه‌تدا بانگه‌وازی شارستانێتی و پێشكه‌وتنخوازییه ..
* تا سنووری په‌یوه‌نده‌ییه‌كانی نێوان تاك و كۆمه‌ڵ ( هاووڵاتیان و ده‌وڵه‌ت ) له‌سه‌ر بناغه‌و ئاستی رێز‌و خۆشه‌ویستی دیاری بكات ..
* تا چه‌كی زانستمان بداته ده‌ست و له‌سه‌ر پێی خۆمان بمانوه‌ستێنێ ..
* تا مرۆڤی هه‌قخوازو خێره‌ومه‌ندو سه‌رڕاست وو نه‌به‌زمان بۆ په‌روه‌رده‌كاته‌وه ، نه‌ك تووتی ئاسایی و مه‌یمون لاسایی !
* چونكه ئیسلام :
به‌رنامه‌ی ژیانمانه‌و خوای گه‌وره بۆی دیاری كردووین و بۆی هه‌ڵبژاردووین و وه‌رنه‌گرتنی زه‌ره‌رمه‌ندی دنیا‌و ئاخیره‌ته ، وه‌ك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ : :{وَمَنْ يَبْتَغِ غَيرَ الأسلامِ دِينَاً فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِن الخَاسِرينَ } آل عمران: ٨٢ واته : هه‌ر كه‌س غه‌یری ئیسلام به به‌رنامه‌ی ژیانی خۆی وه‌رگرێت، حه‌تمه‌ن لێی وه‌رناگیرێت و له رۆژی دواییشدا له ریزی زیان لێ كه‌وتووان ئه‌بێت ..