(خواوویستی)[1]
پێشه‌كی
پێویسته موسوڵمان له هه‌موو هه‌ڵس وكه‌وت و گوفتارو ره‌فتارێكیدا ڕه‌چاوی دوو مه‌رجی قبووڵ بوون بكات تا خوای گه‌وره سه‌رجه‌م هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كانی به عیباده‌ت بۆ بنوسێت و قبوڵیان بكات :
یه‌كه‌م : به‌دڵسۆزیی و له‌به‌ر ره‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار بێت .
دووه‌م : به پێی به‌رنامه‌و شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێت .
له زۆر جێگای قورئاندا خوای گه‌وره ئه‌م دوو مه‌رجه وه‌بیر موسوڵمانان ده‌خاته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی فه‌رامۆشكردنیان لێ ده‌كات، وه‌ك ده‌فه‌رموێ :
ـ (فَمَن كَانَ يَرْجُو لِقَاء رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلا صَالِحًا وَلا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا) الكهف/110 واته: هه‌ر كه‌سێك ئومێدی به دیداری خوای په‌روه‌ردگاری هه‌یه با كرده‌وه‌ی باش بكات و هیچ شه‌ریكێك بۆ خوای گه‌وره بڕیار نه‌دات[2].
- (الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلا) الملك2 واته: خوای په‌روه‌ردگاره كه مردن و ژیانی دروست كردووه، تا تاقیتان بكاته‌وه داخۆ كامتان كرده‌وه‌ی باشترتان كردووه.
ــــ (وَمَا أُمِرُوا إِلاَّ لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ)البينة/5 واته: هه‌ر فه‌رمانێكیان پێكرا بێت ئه‌وه‌ی تێدا بووه كه ته‌نها خوای گه‌وره بناسن و سه‌رڕاستانه‌و به پێی به‌رنامه‌ی خۆی بیپه‌رستن.
-(إِنَّا أَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ فَاعْبُدِ اللَّهَ مُخْلِصًا لَّهُ الدِّينَ. أَلا لِلَّهِ الدِّينُ الْخَالِصُ)الزمر2-3 واته: ئێمه ئه‌و كتێبه‌مان به پێی حه‌ق بۆ ناردویته خواره‌وه، ده‌ی سا تۆش خوای په‌روه‌ردگار بپه‌رسته‌و سه‌رڕاستانه‌و دڵسۆزانه به‌رنامه‌كه‌ی وه‌رگره‌و بۆی بسوڵحێ، دین و دینداریی راست هه‌ر ده‌بێت بۆ خوای گه‌وره‌ی تاك و پاك بێت..
له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه (دڵسۆزیی: الإخلاص) به‌شتێك ده‌گوترێت كه له خڵته پاك كرابێته‌وه.. قورئان سه‌باره‌ت به شیری گیانداران ده‌فه‌رموێ: (مِن بَيْنِ فَرْثٍ وَدَمٍ لَّبَنًا خَالِصًا سَائِغًا لِلشَّارِبِينَ) النحل/66 واته: له نێوان ناواخنی ناو سك و خوێندا شیرێكی پاك و پوختتان ده‌رخوارد ده‌ده‌ین كه ئاسانه بۆ نۆشه‌رانی قووتی بده‌ن..
پاكژو پوخت (خلوص)ی شیر ئه‌وه‌یه كه خڵته‌ی ژه‌ك و خوێنی پێوه نه‌بێت.
له رووی زاراوه‌ییشه‌وه(إخلاص) چه‌ند واتایه‌كی هه‌یه كه سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه: موسوڵمان ده‌بێ هه‌موو كار‌و كردار‌و هه‌ڵس و كه‌وت و تێكۆشان و كۆششێكی له پێناوی خوای گه‌وره‌و به‌ده‌ست هێنانى ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌دا بێت و هیچ نیاز‌و مه‌به‌ستێكی دنیایی چاو لێنه‌بێت، وه‌ك: پله‌و پایه‌و دارایی و ناو بانگ و چوونه‌پێش.. هتد.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (قُلْ إِنَّ صَلاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ)الا‌نعام162واته: بڵێ نوێژم، خواپه‌رستیم، ژیانم، مردنم هه‌مووی بۆ خوای گه‌وره‌ی په‌روه‌ردگاری جیهانیانه..
دڵسوزیی نهێنییه‌كه وا له نێوان خوای گه‌وره‌و به‌نده‌كه‌یداو هیچ كه‌سێكی تر پێی نازانێت! ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا‌و فریشته گه‌وره‌كانیش په‌ی پێ نابه‌ن..
فوزه‌یلی كوڕی عیاز ده‌فه‌رموێ: وازهێنان له كرده‌وه له‌به‌ر خه‌ڵكی رووپامایی (ریا)یه‌و كاركردن له‌به‌ر خه‌ڵكی شیركه. ته‌نها خواوویستی و دڵسۆزیی (اخلاص) له هه‌ردوو ده‌رده‌كه به ئیزنی خوای گه‌وره ده‌تپارێزن[3] .
زانایان ده‌رباره‌ی ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه ڕوپامایی و ڕیابازیی تێكه‌ڵاو بووه ده‌فه‌رموون: چه‌ندین شێوه‌ی هه‌یه:
اــــــ ئه‌و كه‌سه‌ی ریابازییه‌كه‌ی له دڵسۆزییه‌كه‌ی زیاتربێت ئه‌وه كرده‌وه‌كانی ده‌بنه مایه‌ی قین و خه‌شمی په‌روه‌ردگار (په‌نا به خوای گه‌وره).. نموونه‌ی ئه‌مه‌ش (قزمان)ـه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ: ئه‌و له دۆزه‌خدایه، له كاتێكدا ئه‌م پیاوه له جه‌نگی ئوحوددا زۆر ئازا‌و چاونه‌ترس بوو كوشتارێكی زۆری له بێباوه‌ڕان كرد‌و نزیكه‌ی هه‌شت كه‌سی لێ كوشتن! ته‌نانه‌ت موسوڵمانان پێیان ده‌گوت: به‌خوای گه‌وره ئه‌مڕۆ قزمان ده‌ست ناپارێزێت و دوژمنانی ته‌فروتونا كردووه.. مژده‌ت لێ بێت.. به‌ڵام نیازی دڵی ده‌ركه‌وت كاتێك ووتی : به‌خوای گه‌وره له‌به‌ر خاتری ناوده‌ركردنی هۆزه‌كه‌م نه‌بوایه ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد !! كاتێك زامه‌كانی په‌رێشانی كرد خۆی كوشت[4]!.
ب ـــــــ ئه‌گه‌ر خاوه‌ن كاره‌كه دڵسۆزیی و ریابازییه‌كه‌ی یه‌كسان بوو ئه‌وا نه پاداشتی هه‌یه لای خوای گه‌وره و نه سزا.. پیاوێك پرسیاری له پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كرد پله‌ی كه‌سێك چۆنه كه له پێناو خوای گه‌وره‌دا ده‌جه‌نگێت پاداشتی لای خوای گه‌وره هه‌یه و بیه‌وێت خه‌ڵكیش باسی بكه‌ن؟ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی : هیچ پاداشتێكی نییه. خوای گه‌وره هیچ شتێك وه‌رناگرێت جگه له‌وه‌ی كه ته‌نها له‌به‌ر ره‌زامه‌ندی ئه‌و كراوه[5] ..
ج ـ ئه‌گه‌ر خاوه‌ن كاره‌كه دڵسۆزییه‌كه‌ی زیاتر بوو له ریابازییه‌كه‌ی ئه‌وا پاداشتی ده‌درێته‌وه به‌پێی ئه‌و بڕه دڵسوزییه‌ی كه له ریاییه‌كه‌ی زیاتره. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (فَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ. وَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ ) الزلزلة 7-8 واته: هه‌ر كه‌سێك یه‌ك مسقاڵه زه‌ڕه خێر بكات ده‌یبینێته‌وه‌و هه‌ر كه‌سێك یه‌ك مسقاڵه‌زه‌ڕه خراپه بكات ده‌یبینێته‌وه.
بۆچی دڵسۆزیی؟
یه‌كه‌م: پێویسته هه‌موو كاره‌كانمان به دڵسۆزییه‌وه ئه‌نجام بدرێن و له‌به‌رخاتری ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره بێت چونكه دڵسۆزیی له كاردا وه‌ك رۆحه له له‌شدا، زاناكان له‌م باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموون:
كه‌سێك كه له‌گه‌ڵ خێزان وخۆشه‌ویست وهاوڕێ وهاوده‌مه‌كه‌یدایه‌و ماوه‌یه‌كی زۆر بێت كه پێكه‌وه ده‌ژین، جا ئه‌گه‌ر له ناكاو گیانی ده‌ربچێت ئایا ده‌توانێت وه‌ك جاری جاران هاوده‌می بێت و له‌گه‌ڵیاندا بژی؟ له كاتێكدا شێوه‌و روخسار‌و دیمه‌نی نه‌گۆڕاوه؟! خۆ هه‌ر گیانی تێدا نه‌ماوه.. بێ گومان ناتوانرێت هاوده‌میی بكرێت.. ناتوانرێت تێكه‌ڵاویی بكرێت.. به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌موو كه‌سێكی خۆشی هه‌تا ده‌توانێت لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه، چونكه لێی ده‌ترسێت! ئه‌مه هه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێش ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێشه به‌ڵام ئێستا كه‌س حه‌ز له چاره‌ی ناكات! ئه‌مه هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌چوون بۆ دیده‌نی، كه‌چی ئێستا په‌له‌یانه زوو ژێر گڵی نێن! كار‌و كرده‌وه‌ش هه‌ر وایه.. با به‌ڕواڵه‌ت جوان و گه‌وره بێت كه دڵسۆزیی تێدا نه‌بێت، كه بۆ خوای گه‌وره ئه‌نجام نه‌درابێت، پیس و چاره‌گران و ناشیرینه‌و وه‌رناگیرێت.. له قیامه‌تدا ده‌درێته‌وه به‌ڕووی خاوه‌نه‌كه‌یداو پێی ده‌وترێت: پاداشتت لای ئه‌و كه‌سه‌یه كه كاره‌كه‌ت بۆ كردووه.
دووه‌م: پێویسته له كار‌و كرده‌وه‌كانماندا دڵسۆز بین، تا ره‌نجه‌ڕۆی رۆژی دوایی نه‌بین، وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ:
یه‌كه‌مین كه‌سێك كه رۆژی دوایی دادگایی ده‌كرێت ئه‌و كه‌سه‌یه كه شه‌هید بووه، خوای گه‌وره نیعمه‌ته‌كانی خۆی ده‌هێنێته‌وه یادی و پێی ده‌فه‌رموێ: چیت به‌و نیعمه‌تانه كرد؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ: له پێناوی تۆدا جه‌نگیم تا شه‌هید كرام. خوای گه‌وره پێی ده‌فه‌رموێ: درۆت كرد! به‌ڵكو له پێناو ئه‌وه‌دا بوو كه پێت بڵێن ئازا‌و چاونه‌ترسه.. ئه‌وا ووترا.. پاشان فه‌رمان ده‌درێت له‌سه‌ر روو راده‌كێشرێت وفڕێ ده‌درێته دۆزه‌خه‌وه.
دووه‌مین ئه‌و كه‌سه‌یه كه قورئان فێربووه‌و خه‌ڵكیشی فێركردووه، خوای گه‌وره نیعمه‌ته‌كانی خۆی ده‌هێنێته‌وه یادی و پێی ده‌فه‌رموێ: چیت به‌و نیعمه‌تانه كرد؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ: فێری زانیاری بووم و خه‌ڵكم فێر كردووه‌و له‌به‌ر خاتری تۆ قورئانم خوێندووه؟ خوای گه‌وره پێی ده‌فه‌رموێ: درۆت كرد! بۆ ئه‌وه ده‌تخوێند تاكو پێت بڵێن زانا‌و قورئانخوێنه، ئه‌وا ووترا.. پاشان فه‌رمان ده‌درێت له‌سه‌ر روو راده‌كێشرێت وفڕێ ده‌درێته دۆزه‌خه‌وه.
سێیه‌مین ئه‌و كه‌سه‌یه كه خوای گه‌وره ماڵ و دارایی پێداوه، له‌و رۆژه‌دا دێته‌وه خزمه‌ت خوای گه‌وره، ئه‌ویش نیعمه‌ته‌كانی خۆی ده‌هێنێته‌وه یادی و پێی ده‌فه‌رموێ: چیت به‌و نیعمه‌تانه كرد؟ ده‌ڵێ: هیچ شتێك نه‌بوو كه هاتبێته رێگه‌م و پێویستی به هاوكاری من بووبێت و فه‌رامۆشم كردبێت مه‌گه‌ر هه‌ر به‌شداریم تێداكردووه له‌به‌ر خاتری تۆ. خوای گه‌وره پێ ی ده‌فه‌رموێ: درۆت كرد به‌ڵكو مه‌به‌ستت ئه‌وه‌بوو كه پێت بڵێن به‌خشنده‌و دڵ فراوانه، ئه‌وا ووترا! پاشان فه‌رمان ده‌درێت له‌سه‌ر روو راده‌كێشرێت وفڕێ ده‌درێته دۆزه‌خه‌وه[6]. .
ئایا كاریگه‌ریی و تینی دڵسۆزیی له به‌نده‌دا چۆنه كاتێك تێیدا ره‌نگ ده‌داته‌وه؟!
دڵسۆزیی كه بۆخواساغبوونه‌وه‌و پیاوچاكبوونه، ئه‌وه‌نده كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی دروست ده‌كات، تا پله به‌پله ده‌یگه‌ێنێته ئاستی ئه‌و خواناسانه‌ی كه پشكی نه‌فسی خۆیان پێوه نامێنێت! له نیشانه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌و ئاستی موسوڵمانی دڵسۆز:
یه‌كه‌م:خۆله‌بیرچوونه‌وه: موسوڵمانی دڵسۆز هه‌موو مه‌به‌ستێكی ره‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاره‌و هه‌میشه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه چۆن ئه‌و كاره بكات كه لێی وه‌رده‌گیرێت و له رۆژی قیامه‌تدا نادرێته‌وه به‌سه‌ریدا.
زانایان سه‌رنجی ئه‌وه‌یان زۆر داوه، كه كاتێك سه‌باره‌ت به ژماره‌ی پێغه‌مبه‌ران پرسیار له پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كرا، فه‌رمووی سه‌دو بیست و چوار هه‌زارن.. سه‌دو پازده له‌وانه (رسول)ن[7] .
كه‌چی له قورئاندا ته‌نها ناوی بیستوپێنج پێغه‌مبه‌ری خوا به (نبی و رسول) هاتووه! ئه‌ی ئه‌وانه‌ی تر بۆچی ناویان نه‌براوه؟
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (مِنْهُم مَّن قَصَصْنَا عَلَيْكَ وَمِنْهُم مَّن لَّمْ نَقْصُصْ عَلَيْكَ) غافر/ 78 واته: هه‌یانه به‌سه‌رهاتیمان بۆت گێڕاوه‌ته‌وه‌و هه‌شیانه به‌سه‌رهاتیمان بۆت نه‌گێڕاوه‌ته‌وه..
ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ شوێندا خوای گه‌وره بێ ئه‌وه‌ی ناویان ببات باسی پێغه‌مبه‌ران یان بانگخوازانی تری كردووه بێ ئه‌وه‌ی ناویان بهێنێت، له‌وانه، یاوه‌رانی ئه‌شكه‌وت، كه ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێ: (إِنَّهُمْ فِتْيَةٌ آمَنُوا بِرَبِّهِمْ وَزِدْنَاهُمْ هُدًى) الكهف/13 واته: ئه‌وانه كۆمه‌ڵه گه‌نجێك بوون باوه‌ڕیان هێنابوو، ئێمه‌ش باوه‌ڕه‌كه‌یانمان پته‌وتر كرد‌و رێنماییمان كردن..
ئه‌وانه كێن؟ ناویان چییه؟ نازانین.
هه‌روه‌ها له نموونه‌یه‌كی تردا خوای گه‌وره له باسی كۆمه‌ڵێكی خواناسدا ده‌فه‌رموێ: (وَاضْرِبْ لَهُم مَّثَلاً أَصْحَابَ الْقَرْيَةِ إِذْ جَاءَهَا الْمُرْسَلُونَ) يس/13 واته: نموونه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یان بۆ بهێنه‌ره‌وه كه نێرراوه‌كانی ئێمه‌یان بۆچوو..
ئه‌وانه كێن؟ ناویان چییه؟ ئه‌و ناوچه‌یه كوێیه؟ نازانین.. به‌ڵام دیاره ده‌رسێكی ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت فێرمان بكات كه:
1- بۆ ئه‌وه‌ی خۆنه‌ویست بین وهه‌میشه مه‌به‌ستمان ڕه‌زامه‌ندیی خوای گه‌وره بێت و ناو‌و ناوبانگمان لا گرنگ نه‌بێت.
2- بزانین كه كار‌و كرده‌وه بنه‌ڕه‌ت وبناغه‌یه، نه‌ك ناوی كه‌س وشوێنه‌كان، گرنگیدان به كاروكرده‌وه نه‌ك به‌دواداچوون و قووڵ بوونه‌وه له‌ناوو جێگا‌و ژماره‌كاندا.
3- ناونه‌بردنیان دڵدانه‌وه‌و سه‌رخۆشیه بۆ هه‌موو سه‌ربازێكی نه‌ناسراو، كه ده‌شێت تۆی به‌ڕێزیش یه‌كێك بیت له‌وانه..
با نمونه‌یه‌كی رۆشن له‌سه‌ر ئه‌و په‌روه‌رده‌كردنه بهێنینه‌وه.
مه‌سله‌مه‌ی كوڕی عبدالملك[8] یه‌كێك بوو له‌و سه‌ربازانه‌ی كه گه‌مارۆی قه‌ڵایه‌كی سه‌ختی رۆمه‌كانیان دابوو، چوونه ناو قه‌ڵاكه زۆر زه‌حمه‌ت بوو، ده‌بوو كون بكرێت، ئینجا ئه‌و به‌رده لاببرێت كه پێشی زێرابی قه‌ڵاكه‌ی گرتبوو.. مه‌سله‌مه له‌به‌رده‌ست سوپاكه‌دا وه‌ستاو ووتی: كێ ده‌چێته ئه‌و كونه‌وه‌و ئه‌و به‌رده گه‌وره‌یه لادات تا رێگه‌ی چوونه ژووره‌وه بكاته‌وه؟ یه‌كێك له سه‌ربازه‌كان كه رووی خۆی به پۆشاكه‌كه‌ی داپۆشیبوو هاته پێشه‌وه‌و ووتی:
ـ من ده‌چم.. به په‌نهانی چووه بن دیواره‌كه‌و كه‌وته كون كردنی، تا چووه ناوه‌وه‌و به‌رده‌كه‌ی لاداو رێگه‌ی كرده‌وه‌و سه‌ربازه‌كانی تریش چوونه ژووره‌وه‌و قه‌ڵاكه‌یان گرت..
پاشان مه‌سله‌مه بانگی سه‌ربازه‌كانی كرد‌و ووتی:
ــــــ ئه‌و سه‌ربازه كێ بوو كه كونی كرده دیواری قه‌ڵاكه؟
كه‌س وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه!!
سێ جار ئاوا هاواری كرد، هه‌ر وه‌ڵام نه‌بوو، ئینجا ووتی:
ــــــ تكایه هه‌ركه‌سێكه با ئه‌مشه‌و بێته لام.. گرنگ نییه له هه‌ر كاتێكی شه‌ودا بێت.. كه شه‌و داهات، له ده‌رگای ژووری مه‌سله‌مه درا، چوو بیكاته‌وه‌و پرسی: كێیه؟
ووتی : پێت ناڵێم من كێم هه‌تا سێ مه‌رجم بۆ نه‌هێنیته دی.
مه‌سله‌مه ووتی : فه‌رموو.
كابراكه‌ش ووتی: من ئه‌و كه‌سه‌م كه كونه‌كه‌م كرده قه‌ڵاكه‌و مه‌رجه‌كانیشم ئه‌مانه‌ن:
1ــــ ناوم لای كه‌س نه‌به‌یت وئه‌م هه‌واڵه نه‌گه‌یه‌نیته‌وه به خه‌لیفه‌ی موسوڵمانان.
2ـــ هیچ جۆره خه‌ڵاتێكم پێ نه‌به‌خشیت.
3ـــ به‌چاوێكی جیاواز‌و تایبه‌تی له‌ناو سه‌ربازه‌كانی تردا سه‌یرم نه‌كه‌یت.
دیاره كه ئه‌م سه‌ربازه له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره كاره‌كه‌ی ئه‌نجام داوه‌و نایه‌وێت كه‌س بزانێت، مه‌به‌ستیشی ئه‌وه نییه كه له‌كاتی كردنی هه‌موو چاكه‌یه‌كدا ده‌مامك ببه‌ستین به‌ڵكو با نیاز‌و مه‌به‌ستی دڵمان ته‌نها ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره بێت و دوور بێت له ریابازیی.. ئیتر مه‌سله‌مه له دوعاكانیدا هه‌میشه ده‌پاڕایه‌وه له خوای گه‌وره‌و ده‌یفه‌رموو (اللهم احشرنی مع صاحب النقاب) واته : خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازه ده‌موچاو داپۆشراوه حه‌شرم بكه‌یت[9].
دووه‌م: كاتێك دڵسۆزیی ده‌بێت به هه‌وێنی تێكڕای كاره‌كانمان ئیتر چاوه‌ڕوانی ستایش كردن وپیاهه‌ڵدان وره‌زامه‌ندیی خه‌ڵكی ناكه‌ین، ئه‌مانه بایه‌خ و به‌هایه‌كی ئه‌وتۆیان نابێت!
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تی (اخلاص) پیاده بكرێت ئه‌وا جیاوازی له نێوان موسوڵماناندا روونادات له كاتێكدا كار‌و مه‌به‌ستی هه‌موو لایه‌ك ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یه‌و یه‌ك ئامانج و مه‌به‌ستمان هه‌یه و یه‌ك دوژمنمان هه‌یه.. ئیتر به‌ڵگه‌هێنانه‌وه هه‌مه جۆر‌و به‌هانه‌ی شه‌رعی بۆ پاكانه‌ی هه‌ڵوێست و دوور له سه‌رچاوه‌ی قورئان و سوننه‌ت هه‌ڵه‌یه‌و فه‌توای سه‌ربه‌خۆ به بێ بنچینه‌ی زانست و قورئان و سوننه‌ت ئاژاوه‌و پشێوی له دوایه.. لێره‌دا مه‌به‌ستمان جیاوازیی شێوازی بانگخوازیی نییه.. ئه‌وه‌یان شتێكی تره.
چواره‌م: كاتێك دڵسۆزیی و بۆخوا ژیان له دڵدا ده‌چه‌سپێت، ئیتر به ئاره‌زووی خۆی هه‌نگاو نانێت وبازرگانی به ئایینی خوای گه‌وره‌وه ناكات و هه‌موو شێوازه‌كانی زێڕو زۆر (ترغیب وترهیب) كه له‌لایه‌ن نه‌یارانییه‌وه دژی به‌كار ده‌هێنرێت نایترسێنێت و له كاروان دوای ناخات و له ڕاسته‌ڕێی نایته‌رێنی.. چونكه به ئومێدی پاداشتی قیامه‌ته‌وه هه‌ر ناڕه‌حه‌تی و ئازارێك كه له پێناو گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌دا دێته ڕێی، ساردی ناكاته‌وه، چونكه ده‌زانێت ئه‌مه سوننه‌تێكی خوای گه‌وره‌یه‌و ده‌بێت خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌و ناڕه‌حه‌تیانه‌دا راگرێت.
زۆر بانگخواز هه‌بوون كه له‌م جۆره تاقیكردنه‌وانه ده‌رنه‌چوون و دواڕۆژی خۆیان دۆڕاند، ئه‌مه‌ش شتێكی دوور‌و نامۆ نییه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ الَّذِيَ آتَيْنَاهُ آيَاتِنَا فَانسَلَخَ مِنْهَا فَأَتْبَعَهُ الشَّيْطَانُ فَكَانَ مِنَ الْغَاوِينَ ) الاعراف 175واته:هه‌واڵی ئه‌و كه‌سه‌یان پێ بگه‌ێنه كه نیشانه‌و به‌ڵگه‌كانی خۆمان پێ به‌خشیبوو، به‌ڵام ئه‌و له‌به‌ر خۆی داماڵین! ئیتر شه‌یتان كه‌وته دوای و سه‌رگه‌ردان بوو.
مالیكی كوڕی دینار[10] ده‌فه‌رموێ: زانایه‌كی به‌نی ئیسرائیل هه‌بوو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌وازی خواناسیی ده‌یان نارده شوێنان، سه‌یدنا موسای پێغه‌مبه‌ری خوا علیه السلام فه‌رمانی كرد بچێت بۆ لای پادشای مه‌دیه‌ن تاكو بانگی بكات بۆ رێگه‌ی خواناسی، به‌ڵام له‌وێ هه‌ڵوێستی پێچه‌وانه‌ی نواند‌و هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌و پشتی له ئاینه‌كه‌ی خۆی كرد.. [11]
كاتێك موسوڵمان دڵسۆزی خواناسیی نابێت چی به‌سه‌ردێت ؟
1ــــــ موسوڵمانێك كه بۆ خوا نه‌سوڵحێت و دڵسۆز نه‌بێت، دیاره له‌دوو حاڵه‌تدا خۆی ده‌بینێته‌وه: حاڵه‌تێكیان په‌یوه‌ندی خۆی و خه‌ڵكیه، كه تیایدا هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه چاكه‌كانی خۆی ده‌ربخات و خراپه‌كانی بشارێته‌وه.. حاڵه‌تی دووه‌می: په‌یوه‌ندی نێوان خۆی و خوای گه‌وره‌یه، كه تیایدا لایه‌نه خراپه‌كاریه‌كه‌ی به‌كارده‌هێنی و حه‌قیقه‌تی دڵ و ده‌روونی ده‌رده‌كه‌وێت.
2ــــــــ كاتێك دڵسۆزیی نامێنێت ته‌نها شێوه‌و دیمه‌ن و رواڵه‌ت ده‌ور ده‌بینن و ناوه‌ڕۆكه رۆحییه پاكه‌كه نامێنێت.
رێگه‌كانی گه‌یشتن به دڵسۆزی ئه‌مانه‌ن :
1ـــــــ له خۆپرسینه‌وه: پێش ئه‌وه‌ی كارێك ئه‌نجام بده‌ین ده‌بێت نیاز‌و نییه‌تی دڵمان به ته‌واوه‌تی بۆ خوای گه‌وره یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه. بۆ نموونه: كاتێك پیاوچاكانی پێش خۆمان بانگ ده‌كران بۆ به‌ڕێخستنی ته‌رمی موسوڵمانێك ده‌یووت كه‌مێك بوه‌سته با دڵم یه‌كلایی بكه‌مه‌وه‌و رووی پێ بكه‌مه په‌روه‌ردگار.
2ـــــــ خۆپه‌روه‌رده‌كردن: یه‌كێك له پێشه‌وایان ده‌فه‌رموێ: پێویسته نهێنییه‌ك له نێوان په‌روه‌ردگارو به‌نده‌دا هه‌بێت، ئه‌گه‌ر توانی با زیاتری بكات تا ده‌بێته نهێنییه‌كی تر، ئه‌گه‌ر توانی با زیاتری بكات.. هتد تاكو چه‌نده‌ها نهێنی له نێوان خوای گه‌وره‌و ئه‌ودا هه‌بێت، تاكو ئه‌گه‌ر كه‌وته سه‌خڵه‌تیه‌وه به‌و نهێنیانه له خوای گه‌وره بپاڕێته‌وه رزگاربوونی زۆر نزیكه.. نموونه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم رووداوی ئه‌و سێ كه‌سه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه كه له ئه‌شكه‌وته‌كه گیرده‌خۆن و به‌ردێكی گه‌وره ده‌رگای ئه‌شكه‌وته‌كه‌یان لێ ده‌گرێت و پاشان به‌و كاره نهێنییه چاكانه رزگاریان ده‌بێت كه پێشتر له به‌ر ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره ئه‌نجامیان دابوو [12].
كاتێك فوزه‌یلی كوڕی عیاز كۆچی دوایی كرد خه‌ونیان پێوه بینی و لێیان پرسی خوای گه‌وره چی لێ‌كردیت؟
فه‌رمووی : له تاوانه‌كانم خۆش بوو! ووتیان به‌هۆی چییه‌وه؟ فه‌رمووی: سوێند به خوای گه‌وره هیچ كرده‌وه‌یه‌كمان كه‌ڵكی نه‌بوو ته‌نها ئه‌و چه‌ند ركاته شه‌ونوێژه نه‌بێت كه به‌دڵسۆزانه ئه‌نجاممان ده‌دا.
[1] عاده‌ته‌ن من ووشه‌ی خواوویستی له به‌رامبه‌ر (الاخلاص) ی عه‌ره‌بیدا به‌كار ده‌هێنم، هه‌رچه‌نده زۆر نوسه‌ری ئیسلامی ووشه‌ی (دڵسۆزی) بۆ ده‌كه‌نه زاراوه.. من پێم وایه دڵسۆزی ئه‌وه‌یه سه‌رڕاستانه به خه‌می كه‌سێكه‌وه بیت، بۆیه له كورده‌واریدا ده‌ڵێن: خالیس و موخلیس بۆ ئه‌و.. واته ته‌نها بۆ ئه‌و ته‌رخان بكرێت و سه‌رڕاستانه‌ش پێشكه‌شی بكرێت.. به‌ڵام خواوویست: هه‌م ئه‌و شێوه‌یه كه خواوویستوێتی، هه‌م ئه‌وه‌شه كه ته‌نها له‌به‌ر خاتری خوا كرابێت.. ئه‌مه‌ش له كوردیدا ده‌شێت دژه ووشه ( كلمات الاضداد) بێت وه‌كو ووشه‌ی (المولی)ی عه‌ره‌بی كه به مانای (السید:گه‌وره) و به مانای دژه‌كه‌ی دێت كه (العبد: كۆیله)یه.. والله اعلم . به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوسه‌رانی به‌رێزی ئه‌م كتێبه دڵسۆزیه‌كه‌یان له جێی ئیخلاصی عه‌ره‌بی به‌كار هێناوه‌و، منیش لێره‌دا وه‌كو خۆی هێشتوومه‌ته‌وه..
[2] شیرك واته هاوه‌ڵ بۆ خوا په‌یدا كردن، ئه‌مه‌ش له سێ بواردایه:
ـــــ یه‌كه‌میان له ناسینی خوای گه‌وره‌دایه: به‌وه‌ی باوه‌ڕی وا بێت كه یه‌كێكی تریش هه‌یه كه ئه‌و سیفه‌تانه‌ی خوای گه‌وره‌ی هه‌بێت، وه‌كو كردگارێتی، خاوه‌نێتی، رۆزیدان، زیان و سوود گه‌یاندن و ژیاندن و مراندن و ..هتد..
ــــــ دووه‌میان له خواپه‌رستیدایه: كه وا باوه‌ڕ بهێنێت كه شتێكی تر یان كه‌سێك له ژیان و گه‌ردووندا هه‌یه وه‌كو خوای گه‌وره شایانی په‌رستن بێت.. جا په‌رستنه‌كه له دڵه‌وه بۆی ده‌رببڕرێت وه‌كو خواوویستی و ئومێد‌و پشت پێ به‌ستن، یان به زمان ده‌رببڕرێت وه‌كو هاناو هاوار بۆ بردن و لێ پاڕانه‌وه‌ی، یان به كرده‌وه ئه‌نجام بدرێت وه‌كو سوجده بۆ بردن و قوربانی بۆ كردن.
ـــــ سێیه‌میان: له بواری یاسا‌و رێسا داناندایه: وه‌ك ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی وا بێت كه كه‌سانێكی تر (له په‌رله‌مان یان له دیوه‌خان) مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه یاسا‌و رێسای پێچه‌وانه به شه‌ریعه‌تی خوا دابنێن.. ئه‌مه شیركه‌و یاساداڕێژو جێبه‌جێكارو داوه‌ره‌كانیشی تاغووتن.. هه‌م خۆیان كافر ده‌بن، هه‌م شوێنكه‌وتووانیان، هه‌م ئه‌و قازی و دادوه‌رانه‌ش كه ئه‌و یاسا پێچه‌وانانه‌ی شه‌رع ده‌چه‌سپێنن..
[3] ئیمامی زه‌هه‌بی: سِيَر اعلام النبلا‌ء ب 8/427 .
[4] نوسه‌رانی به‌ڕێز وه‌كو سه‌نه‌دو سه‌رچاوه نوسیویانه: (تهذیب السیره ب2 ل88). به‌ڵام بزانه كه فه‌رمووده‌كه هه‌ردوو ئیمامانی به‌ڕێز بوخاری (2742) و موسلیم (112) ریوایه‌تیان كردووه‌و ئیمامی ئیبنوحه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی له (فتح الباری 7/542)دا به ته‌فسیل راڤه‌ی كردووه ..
[5] نوسه‌رانی به‌ڕێز نوسیویانه (رواه النسائی باسناد حسن)، به‌ڵام شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تی له (صحیح سنن النسائی2943) دا ده‌فه‌رموێ: سه‌حیحه. ده‌قی فه‌رمووده‌كه‌ش ئاوایه: (جا‌ء رجل فقال: يا رسول الله، أَرَأَيْتَ رَجُلا غَزَا يَلْتَمِسُ الأَجْرَ وَالذِّكْرَ مَالَهُ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ ێلى الله عليه وسلم لا شَيْءَ لَهُ فَأَعَادَهَا ثَلاثَ مَرَّاتٍ يَقُولُ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ ێلى الله عليه وسلم لا شَيْءَ لَهُ ثُمَّ قَالَ إِنَّ اللَّهَ لا يَقْبَلُ مِنَ الْعَمَلِ إِلا مَا كَانَ لَهُ خَالِێا وَابْتُغِيَ بِهِ وَجْهُهُ)..
هه‌روه‌ها ئه‌بوداوود له سه‌یدنا ئه‌بو ئومامه‌وه خوا لێی رازی بێت ریوایه‌تی كردووه.. شێخی ئه‌لبانی له ناساندنی ئه‌میشدا له (ێحیح سنن أبی داود 2196) دا ده‌فه‌رموێ: سه‌حیحه.. ده‌قی ئه‌میش به‌م له‌فزه‌یه: (وسأله ێلَّى اللهُ عليهِ وسَلَّمَ رجلٌ، فقالَ: يا رسولَ اللهِ، الرجلُ يُريدُ الجهادَ في سبيلِ اللهِ، وهو يبتغي عَرَضَاً من أعراضِ الدُّنيا، فقالَ : لا أجرَ له. فأعظم ذلك الناسُ، وقالُوا للرجل: عُدْ لرسولِ اللهِ ێلَّى اللهُ عليهِ وسَلَّمَ ؛ فإنَّك لم تفهمْهُ، فقالَ: يا رسولَ اللهِ، رجلٌ يُريدُ الجهادَ في سبيلِ اللهِ، وهو يبتغي عَرَضَاً من عَرَضِ الدُّنيا، فقالَ : لا أجرَ لَهُ ، فقالُوا للرجلِ: عُد لرسولِ اللهِ ێلَّى اللهُ عليهِ وسَلَّمَ، فقالَ له الثالثةَ، فقالَ : لا أجرَ لَهُ).
[6] نوسه‌رانی به‌ڕێز فه‌رمووده‌كه‌یان به مانا گێڕاوه‌ته‌وه‌و له كۆتاییدا نوسیویانه: (موسلیم) دیاره كه ئیمامی موسلیم (ژماره1905) گێڕاوێتیه‌وه.. ئه‌مه‌ش له‌فزه‌كه‌یه‌تی : (: (أَوَّلُ النَّاسِ يُقْضَى لَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ثَلَاثَةٌ: رَجُلٌ اسْتُشْهِدَ فَأُتِيَ بِهِ فَعَرَّفَهُ نِعَمَهُ فَعَرَفَهَا قَالَ فَمَا عَمِلْتَ فِيهَا قَالَ قَاتَلْتُ فِيكَ حَتَّى اسْتُشْهِدْتُ قَالَ كَذَبْتَ وَلَكِنَّكَ قَاتَلْتَ لِيُقَالَ فُلَانٌ جَرِيءٌ فَقَدْ قِيلَ ثُمَّ أُمِرَ بِهِ فَسُحِبَ عَلَى وَجْهِهِ حَتَّى أُلْقِيَ فِي النَّارِ .. وَرَجُلٌ تَعَلَّمَ الْعِلْمَ وَعَلَّمَهُ وَقَرَأَ الْقُرْآنَ فَأُتِيَ بِهِ فَعَرَّفَهُ نِعَمَهُ فَعَرَفَهَا قَالَ فَمَا عَمِلْتَ فِيهَا قَالَ تَعَلَّمْتُ الْعِلْمَ وَعَلَّمْتُهُ وَقَرَأْتُ فِيكَ الْقُرْآنَ قَالَ كَذَبْتَ وَلَكِنَّكَ تَعَلَّمْتَ الْعِلْمَ لِيُقَالَ عَالِمٌ وَقَرَأْتَ الْقُرْآنَ لِيُقَالَ قَارِئٌ فَقَدْ قِيلَ ثُمَّ أُمِرَ بِهِ فَسُحِبَ عَلَى وَجْهِهِ حَتَّى أُلْقِيَ فِي النَّارِ.. وَرَجُلٌ وَسَّعَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَأَعْطَاهُ مِنْ أَێنَافِ الْمَالِ كُلِّهِ فَأُتِيَ بِهِ فَعَرَّفَهُ نِعَمَهُ فَعَرَفَهَا فَقَالَ مَا عَمِلْتَ فِيهَا قَالَ مَا تَرَكْتُ مِنْ سَبِيلٍ تُحِبُّ إِلَّا أَنْفَقْتُ فِيهَا لَكَ قَالَ كَذَبْتَ وَلَكِنْ لِيُقَالَ إِنَّهُ جَوَادٌ فَقَدْ قِيلَ ثُمَّ أُمِرَ بِهِ فَسُحِبَ عَلَى وَجْهِهِ فَأُلْقِيَ فِي النَّارِ) .
[7] نوسه‌رانی به‌ڕێز فه‌رمووده‌كه‌یان به مانا گێڕاوه‌ته‌وه‌و بۆ ناساندنی سه‌نه‌دو سه‌رچاوه‌ی نوسیویانه: (احمد ریوایه‌تی كردووه)، له‌فزی فه‌رمووده‌كه زیاد له یه‌ك شێوه‌یه، ئه‌مه یه‌كێكیانه: (قال أبو ذر: قلت: يا رسول الله، كم وفاء عدة الأنبياء؟ قال: مائة ألف وأربعة وعشرون ألفاً، الرسل من ذلك ثلاثمائة وخمسة عشر جماً غفيراً)واته: سه‌یدنا ئه‌بوزه‌ڕی غه‌فاری ده‌فه‌رموێ: له پێغه‌مبه‌ری خوام صلی الله علیه وسلم پرسیار كرد: ئایا ژماره‌ی نێرراوانی خوا چه‌نده؟! فه‌رمووی: سه‌دو بیستوچوار هه‌زارن، ئه‌وانه‌ی پێغه‌مبه‌رن (واته په‌یامی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌بووه) سێسه‌دو پازده‌ن، كۆمه‌ڵێكی زۆرن.. ئیمامی ئه‌حمه‌د له موسنه‌دی خۆی ( ژماره 21546)ـه، هێناوێتیه‌وه. شێخی ئه‌لبانی له (سلسله الاحادیث الصحیحه 2668) و ته‌خریجی فه‌رمووده‌كانی (مشكاه المێابیح ژماره 3/1599) دا به سه‌حیحی ناساندووه
[8] بۆ ناسینی بڕۆ بۆ پاشكۆی پێناسه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كان.
[9] نوسه‌رانی به‌ڕێز نوسیویانه: (قبسات من حیاه الرسول/ احمد عساف ص 81) بۆ سه‌رچاوه‌ی ئه‌سڵی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه زیاتر له سه‌د شوێنم سه‌یرم كرد به‌داخه‌وه هه‌ر ئاوا بێ ئاماژه به سه‌رچاوه ئه‌سڵیه‌كه‌ی ده‌مدۆزیه‌وه. تا گه‌یشتمه سه‌رچاوه ئه‌سڵیه‌كانی وه‌كو: (تاریخ الطبری، ج6 ص426) (والنهایه : ج9 ص 259) و (العقد الفرید ج3 ص183)و (عیون الأ‌خبار 1/172).
[10] بۆ ناسینی بڕۆ بۆ پاشكۆی پێناسه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كان.
[11] مختصر ابن كثير ب 2 ل 65
[12] ئاماژه‌یه به‌م فه‌رمووده‌یه: (عَنْ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ بَيْنَمَا ثَلَاثَةُ نَفَرٍ يَتَمَاشَوْنَ أَخَذَهُمْ الْمَطَرُ فَمَالُوا إِلَى غَارٍ فِي الْجَبَلِ فَانْحَطَّتْ عَلَى فَمِ غَارِهِمْ صَخْرَةٌ مِنْ الْجَبَلِ فَأَطْبَقَتْ عَلَيْهِمْ فَقَالَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ انْظُرُوا أَعْمَالًا عَمِلْتُمُوهَا لِلَّهِ صَالِحَةً فَادْعُوا اللَّهَ بِهَا لَعَلَّهُ يَفْرُجُهَا فَقَالَ أَحَدُهُمْ اللَّهُمَّ إِنَّهُ كَانَ لِي وَالِدَانِ شَيْخَانِ كَبِيرَانِ وَلِي صِبْيَةٌ صِغَارٌ كُنْتُ أَرْعَى عَلَيْهِمْ فَإِذَا رُحْتُ عَلَيْهِمْ فَحَلَبْتُ بَدَأْتُ بِوَالِدَيَّ أَسْقِيهِمَا قَبْلَ وَلَدِي وَإِنَّهُ نَاءَ بِيَ الشَّجَرُ فَمَا أَتَيْتُ حَتَّى أَمْسَيْتُ فَوَجَدْتُهُمَا قَدْ نَامَا فَحَلَبْتُ كَمَا كُنْتُ أَحْلُبُ فَجِئْتُ بِالْحِلَابِ فَقُمْتُ عِنْدَ رُءُوسِهِمَا أَكْرَهُ أَنْ أُوقِظَهُمَا مِنْ نَوْمِهِمَا وَأَكْرَهُ أَنْ أَبْدَأَ بِالصِّبْيَةِ قَبْلَهُمَا وَالصِّبْيَةُ يَتَضَاغَوْنَ عِنْدَ قَدَمَيَّ فَلَمْ يَزَلْ ذَلِكَ دَأْبِي وَدَأْبَهُمْ حَتَّى طَلَعَ الْفَجْرُ فَإِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنِّي فَعَلْتُ ذَلِكَ ابْتِغَاءَ وَجْهِكَ فَافْرُجْ لَنَا فُرْجَةً نَرَى مِنْهَا السَّمَاءَ فَفَرَجَ اللَّهُ لَهُمْ فُرْجَةً حَتَّى يَرَوْنَ مِنْهَا السَّمَاءَ وَقَالَ الثَّانِي اللَّهُمَّ إِنَّهُ كَانَتْ لِي ابْنَةُ عَمٍّ أُحِبُّهَا كَأَشَدِّ مَا يُحِبُّ الرِّجَالُ النِّسَاءَ فَطَلَبْتُ إِلَيْهَا نَفْسَهَا فَأَبَتْ حَتَّى آتِيَهَا بِمِائَةِ دِينَارٍ فَسَعَيْتُ حَتَّى جَمَعْتُ مِائَةَ دِينَارٍ فَلَقِيتُهَا بِهَا فَلَمَّا قَعَدْتُ بَيْنَ رِجْلَيْهَا قَالَتْ يَا عَبْدَ اللَّهِ اتَّقِ اللَّهَ وَلَا تَفْتَحْ الْخَاتَمَ فَقُمْتُ عَنْهَا اللَّهُمَّ فَإِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنِّي قَدْ فَعَلْتُ ذَلِكَ ابْتِغَاءَ وَجْهِكَ فَافْرُجْ لَنَا مِنْهَا فَفَرَجَ لَهُمْ فُرْجَةً وَقَالَ الْآخَرُ اللَّهُمَّ إِنِّي كُنْتُ اسْتَأْجَرْتُ أَجِيرًا بِفَرَقِ أَرُزٍّ فَلَمَّا قَضَى عَمَلَهُ قَالَ أَعْطِنِي حَقِّي فَعَرَضْتُ عَلَيْهِ حَقَّهُ فَتَرَكَهُ وَرَغِبَ عَنْهُ فَلَمْ أَزَلْ أَزْرَعُهُ حَتَّى جَمَعْتُ مِنْهُ بَقَرًا وَرَاعِيَهَا فَجَاءَنِي فَقَالَ اتَّقِ اللَّهَ وَلَا تَظْلِمْنِي وَأَعْطِنِي حَقِّي فَقُلْتُ اذْهَبْ إِلَى ذَلِكَ الْبَقَرِ وَرَاعِيهَا فَقَالَ اتَّقِ اللَّهَ وَلَا تَهْزَأْ بِي فَقُلْتُ إِنِّي لَا أَهْزَأُ بِكَ فَخُذْ ذَلِكَ الْبَقَرَ وَرَاعِيَهَا فَأَخَذَهُ فَانْطَلَقَ بِهَا فَإِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنِّي فَعَلْتُ ذَلِكَ ابْتِغَاءَ وَجْهِكَ فَافْرُجْ مَا بَقِيَ فَفَرَجَ اللَّهُ عَنْهُمْ ) كه له بوخارى (ژماره2333) ـه‌و له موسليم (ژماره 2743)يه.