شایه‌تمان به‌رنامه‌ی ژیانه
خواپه‌رستی... ئه‌مه نیوه‌ی ڕوكنی یه‌كه‌می شایه‌تمانه، كه یریتییه له‌و عه‌قیده ئیسلامییه‌ی كه له بڕیاری (لا اله الا الله) دا ده‌رده‌كه‌وێت. نیوه‌كه‌ی تری ئه‌م ڕوكنه‌ش له بڕیاری (محمد رسول الله)دا ده‌رده‌كه‌وێت كه بریتییه له‌وه‌رگرتنی (خواپه‌رستی)یه‌كه، له پێغه‌مبه‌ره‌وه‌صلى الله عليه وسلم.
دڵی پڕ باوه‌ڕی موسوڵمان ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌م ڕێسا یه‌ی به هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه تێدا چه‌سپی بێت. چونكه هه‌موو بنه‌ماكانی تری باوه‌ڕو ڕوكنه‌كانی تری ئیسلامه‌تی هه‌مووی هه‌ر له‌م ڕێسایه‌وه هه‌ڵده‌هێنجرێت و لق و چڵی ئه‌ون: باوه‌ڕهێنان به‌فریشته‌كانی خوا‌و كتێبه ئاسمانییه‌كانی و پێغه‌مبه‌ران و ڕۆژی دوایی و خێر‌و شه‌ڕی قه‌زاو قه‌ده‌رو نوێژ‌و ڕۆژوو زه‌كات وحه‌ج، هه‌روه‌ها سزاكان و سنوری حه‌ڵاڵ وحه‌ڕام و سه‌وداو مامه‌ڵه‌ی بازاڕ‌و ڕێسادانان وته‌وجیهاته ئیسلامییه‌كان، هه‌ر هه‌موویان له‌سه‌ر ڕێسای (خواپه‌رستی)دا ده‌مه‌زرێن. سه‌رچاوه‌ی لێ وه‌رگرتنیشیان پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خوایه‌و به‌س (عليه الصلاة والسلام).
كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمانیش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ڕێسایه‌و هه‌موو لق وچڵه‌كانی تێدا دره‌وشابێته‌وه، چونكه نابێ هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی دابنرێت، كه ئه‌م ڕێسایه‌ی تێدا نه‌دره‌وشابێته‌وه.
شایه‌تمان (لا اله الا الله ومحمد رسول الله) بناغه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌واوی ژیانه. كه هه‌موو ژیانی ئوممه‌تی موسوڵمانی له‌سه‌رداده‌مه‌زرێت. ئه‌سته‌میشه ژیانی ئیسلامی بێته‌كایه‌وه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێسایه چه‌سپی بێت... هه‌روه‌ها ئه‌سته‌میشه ژیانێك، كه له‌سه‌ر ڕێسایه‌كی تری غه‌یری ئه‌و ڕێسایه دروست بوو بێت و ئیسلامیش بێت! دیسان هه‌ر زۆر زۆر ئه‌سته‌میشه ژیانی ئیسلامی له‌سه‌ر ڕێسایه‌كی تر، یان چه‌ندین ڕێسای تری شان به‌شانی ڕێسای (لا اله الا الله ومحمد رسول الله) دابمه‌زرێت... مه‌حاڵه..!
{ مَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِهِ إِلاَّ أَسْمَاء سَمَّيْتُمُوهَا أَنتُمْ وَآبَآؤُكُم مَّا أَنزَلَ اللّهُ بِهَا مِن سُلْطَانٍ إِنِ الْحُكْمُ إِلاَّ لِلّهِ أَمَرَ أَلاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ إِيَّاهُ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ }یوسف/40 واته: حوكم كردن ته‌نها هی خوایه كه‌فه‌رمانی داوه نابێ جگه له‌و، هیچ شتێكی تر بپه‌رسترێت، ئه‌وه‌شه دینی ڕاست ودروست...
{ مَّنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللّهَ } النسا‌ء/ 79 واته: ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر بكات: ئه‌وه گوێڕایه‌ڵی خوای كردووه.
له‌م بڕیاره كورت وبنبڕو كاریگه‌ره‌وه چه‌ند خاڵێك وه‌رده‌گرین كه هه‌ڵوێستمانی ـ ده‌رباره‌ی كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی حه‌قیقه‌تی ئه‌م دینه‌و بزوتنه‌وه واقیعییه‌كه‌ی ئیسلامی . له‌سه‌رداده‌مه‌زرێت.
یه‌كه‌م: سروشتی كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمانی پێ ده‌ناسینه‌وه.
دووه‌م: پڕۆگرامی پێكهێنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمانی پێ دیاری ده‌كه‌ین.
سێیه‌م: شاره‌زای به‌رنامه‌و ڕێبازی ئیسلام ده‌بینه‌وه له‌چۆنێتی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی لة له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه جاهیلییه‌كاندا...
چواره‌م: فێری چۆنێتی ڕوبه‌ڕو بوونه‌وه‌ی ئیسلام ده‌بین له‌گه‌ڵ واقیعی ژیانی مرۆڤایه‌تیدا.
ئه‌مانه‌ش كێشه‌ی سه‌ره‌كین و زۆر گرنگن و له به‌رنامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆن و نوێ‌دا جێ بایه‌خن.
یه‌كه‌م دیارده‌ی ناسینه‌وه‌ی سروشتی (كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمان) بریتییه له‌وه‌ی، كه ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه له هه‌موو كاروبارێكیدا، له‌سه‌ر ڕێسای (خواپه‌رستی) داده‌مه‌زرێ، ئه‌و جۆره په‌رستنه‌ی كه شایه‌تمان (لا اله الا الله ومحمد رسول الله)ی تێدا ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌م په‌رستنه‌ش له بیروباوه‌ڕ، دروشمی په‌رستن ویاسا‌و شه‌ریعه‌تدا ده‌رده‌كه‌وێ...
1) ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ڕی به ته‌نهایه‌تی خوای گه‌وره نه‌بێ ئه‌وه به‌به‌نده‌ی خوای تاك ته‌نها ناژمێررێت... خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : {وَقَالَ اللّهُ لاَ تَتَّخِذُواْ إِلـهَيْنِ اثْنَيْنِ إِنَّمَا هُوَ إِلهٌ وَاحِدٌ فَإيَّايَ فَارْهَبُونِ{} وَلَهُ مَا فِي الْسَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَلَهُ الدِّينُ وَاصِباً أَفَغَيْرَ اللّهِ تَتَّقُونَ} النحل/51 -52 واته: بڕیاری بونی دوو خوا مه‌ده‌ن، چونكه خوا یه‌كه‌و هه‌ر له‌منیش بترسن، خوا ئه‌وه‌یه، كه خاوه‌نی ئاسمانه‌كان و زه‌وی وهه‌رچی تێیاندایه، حوكم تایبه‌ته به‌وه‌وه، ئایا ئێوه له‌غه‌یری خوا ده‌ترسن..!؟
2) ئه‌و كه‌سه‌ی دروشمه په‌رستنه‌كان له‌به‌ر خاتری یه‌كێكیتری غه‌یری خوا بكات، ئه‌وكه‌سه به‌به‌نده‌ی خوای تاك وته‌نها ناژمێرری:{ قُلْ إِنَّ صَلاَتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ{} لاَ شَرِيكَ لَهُ وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَاْ أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ} الا‌نعام/162– 163 واته: بڵی نوێژم وپه‌رستنم وژیانم ومردنم بۆخوای په‌روه‌ردگاری جیهانه كه‌هیچ هاوه‌ڵی نییه، منیش وا فه‌رمانم پێدراوه، ومنیش یه‌كه‌مین موسوڵمانم.
3) ئه‌و كه‌سه‌ی یاسا‌و شه‌ریعه‌ت له‌یه‌كێكی تری غه‌یری خواوه وه‌ربگرێ و، له غه‌یری ئه‌و ڕێگایه‌وه وه‌ربگرێ، كه خوا خۆی پێی گه‌یاندوین، كه ڕێگای پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیه‌تی(صلى الله عليه وسلم)، ئه‌وه ئه‌و كه‌سه به‌به‌نده‌ی خوای تاك و ته‌نها ناژمێرری{أَمْ لَهُمْ شُرَكَاء شَرَعُوا لَهُم مِّنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَن بِهِ اللَّهُ}الشوری/ 21واته: یان هه‌ڵبه‌ته خوا هاوه‌ڵی وای هه‌یه، كه یاسا‌و شه‌ریعه‌تی تری بۆ ئه‌وان داناوه له‌و بوارانه‌دا، كه خوا مۆڵه‌تی پێ نه‌داون: {وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا} الحشر/7 واته: پێغه‌مبه‌ر چیتان بۆ دێنێ و پێی ڕازییه، وه‌ری بگرن، به‌رهه‌ڵستی چیشی لێ كردن، وازی لێ بهێنێن.
كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمان ئاوا ده‌بێ... ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی، كه ته‌نها خوا ده‌په‌رستێ، ئه‌وه‌یه كه: ده‌بێت ئه‌و خواپه‌رستییه‌ی له هه‌موو شتێكیدا ده‌ربكه‌وێت هه‌م له بیروباوه‌ڕو هه‌ست هۆشی تاكه‌كانی، هه‌میش له‌دروشمی په‌رستنه‌كانی و له‌یاساو ڕێسا كۆمه‌ڵكارییه‌كانیدا... هه‌ر یه‌ك لایه‌ن له‌م لایه‌نانه، دوا بكه‌وێ، یان له‌سه‌ر بناغه‌ی (خواپه‌رستی) دانه‌مه‌زرێ، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ، كه هه‌موو ئیسلام لادراوه و، هه‌موو ئیسلام له بووندا سڕاوه‌ته‌وه، چونكه ڕوكنی یه‌كه‌می ئیسلام، كه (لا اله الا الله ومحمد رسول الله)ـه كه‌یه، لاسه‌نگ بووه.
كه ووتمان: خوا په‌رستی، له بیروباوه‌ڕدا ده‌رده‌كه‌وێ، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین، كه داخۆ بیروباوه‌ڕی ئیسلام چییه‌و چۆنه..؟
بیروباوه‌ڕ بریتییه له‌و هه‌ست وهۆشه‌ی سه‌ره‌نجامی وه‌رگرتنی حه‌قیقه‌ته‌كانی عه‌قیده، له سه‌رچاوه خوایییه‌كه‌یه‌وه دروست ده‌بێ، كه له بیر‌و ئیدراكی مرۆڤدا په‌یدا ده‌بێ، ئه‌وجا به‌گوێره‌ی ئه‌وه، مرۆڤ هه‌ست به‌حه‌قیقه‌تی خوا ده‌كات و، بیر‌و هۆش و فیكری خۆی له‌گه‌ڵ ده‌گونجێنێ، هه‌روه‌ها هه‌ست به‌حه‌قیقه‌تی ئه‌و گه‌ردونه ده‌كات، كه تێیدا ده‌ژی ـ دیار‌و نادیاری ـ هه‌روه‌ها هه‌ست به‌حه‌قیقه‌تی ئه‌و ژیانه ده‌كات، كه ئه‌م سه‌ربه‌وه ـ له‌دیارو نادیاریدا ـ هه‌روه‌ها هه‌ست كردن به‌حه‌قیقه‌تی خۆی... واته حه‌قیقه‌تی خودی مرۆڤ... ئینجا له‌سه‌ر بناغه‌و به‌گوێره‌ی ته‌وجیهاتی ئه‌و بیروباوه‌ڕه، ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ خوا ده‌گونجێنی به‌شێوه‌یه‌ك، كه (خواپه‌رستی)ی تێدا ده‌ربكه‌وێ و...ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ گه‌ردون وجیهانی زینده‌وه‌ران و، تاك وكۆمه‌ڵ و دام وده‌زگای مرۆڤایه‌تی ده‌گونجێنێ، به‌شێوه‌یه‌ك، كه هه‌موو سه‌رچاوه‌و ئه‌سڵێكی له دینه‌كه‌ی خوا وه‌رده‌گرێ ـ به‌و ڕێگایه‌ی، كه پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم ڕای گه‌یاندووه ـ تا وه‌كو(خواپه‌رستی)ی تێدا بچه‌سپێ... ئه‌و بیر و باوه‌ڕه‌ش به‌م جۆره هه‌موو چالاكییه‌كی ژیان ده‌گرێته‌وه. ئه‌مه بوو ڕاڤه‌ی ئایدیۆلۆژی ئیسلامی.
ئه‌گه‌ر بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه درا كه (كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمان) ئاوا ده‌بێت... ده‌بێ بزانرێت ئایا چۆن ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه پێك دێت..؟ و ڕێبازی ئه‌و پێكهاتنه چۆنه..؟
ئه‌و كۆمه‌ڵَگه‌یه: كاتێك پێك دێت، كه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك بڕیارده‌ده‌ن، كه په‌رستنی ته‌واوییان بۆخوا بێ وبه‌س، به هیچ جۆرێك هیچ په‌رستنێكیان بۆ غه‌یری ئه‌و نه‌بێ... نه‌له‌بیروباوه‌ڕیاندا، نه له دروشمی په‌رستنیاندا، نه له یاسا‌و سیستمی حوكمیاندا. ئه‌وجا ئه‌و كۆمه‌ڵه ده‌بێ بكه‌وێته ڕێكخستنی هه‌موو گۆشه‌یه‌كی ژیانی به‌گوێره‌ی ئه‌و بناغه تایبه‌تیه‌ی خواپه‌رستن... ده‌بێ ئه‌و كۆمه‌ڵه ویژدان و دڵ و ده‌رونیان پاك بكه‌نه‌وه، له باوه‌ڕكردن به خوایه‌تی هیچ شتێكی تری غه‌یری خواـ له‌گه‌ڵی بێ یان كه‌متر له‌وـ ده‌بێ دروشمی په‌رستنه‌كانیان پاك بكه‌نه‌وه له‌وه‌ی له‌به‌رخاتری هیچ شتێك، یان كه‌سێك بكرێ غه‌یری خواـ ئه‌و شته‌ش له‌گه‌ڵ خوابێ یان كه‌متر له‌وـ، هه‌روه‌ها ده‌بێ یاسا‌و شه‌ریعه‌تیان له‌وه پاك بكه‌نه‌وه، كه له غه‌یری خوا وه‌ریبگرن ـ جا چ حوكمی یاسا‌و ڕژێمێك بێ شان به‌شانی ته‌علیماتی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی خوا وه‌ربگیرێ، چ هه‌رله‌یاساو رژێمێكی تر وه‌ربگیرێ وئیسلام بخرێته لاوه .
ئه‌و كاته ـ ته‌نها ئه‌و كاته‌ش ـ ئه‌و كۆمه‌ڵه به موسوڵمان ده‌درێنه قه‌ڵه‌م و، ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه دروستی ده‌كات به كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمان داده‌نرێ...
كه‌وابوو پێش ئه‌وه‌ی بیر له دامه‌زراندنی سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیسلامی و، پێكهێنانی كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمان ـ كه له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و سیستمه داده‌مه‌زرێ ـ بكرێته‌وه... پێویسته یه‌كه‌م بایه‌خ بدرێ به ڕزگاركردنی زه‌میرو ویژدانی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه له‌په‌رستنی غه‌یری خوا ـ له هه‌ر شێوه‌یكدا بێ له‌و شێوانه‌ی باسمان كردن ـ پاشان ده‌بێ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه زه‌میرو ویژدانیان له په‌رستنی غه‌یری خوا ڕزگاركردووه، له كۆمه‌ڵه (الجماعة)یه‌كی موسوڵماندا كۆببنه‌وه... ئینجا له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌ندامه‌كانی زه‌میرو ویژدانیان له په‌رستنی غه‌یری خوا ڕزگار كردووه ـ له بیروباوه‌ڕو په‌رستن ویاسا وه‌رگرتنیاندا ـ ده‌شێ كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی پێك بهێنرێت، ئه‌و كاته‌ش هه‌ر كه‌س، كه ویستی له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا بژی وه هه‌ر كه‌س ڕازی بوو (به عه‌قیده و په‌رستن ویاسا‌و شه‌ریعه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه، كه له‌سه‌ر بناغه‌ی (خواپه‌رستن) دامه‌زراوه، یان بڵێین، كه (لا اله الا الله ومحمد رسول الله)ی تێدا چه‌سپێنراوه، دێت وده‌چێته ڕیزی ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌وه.
دروست بوونی یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه‌ی موسوڵمان، كه یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمانی لێوه پێك هات، به‌و شێوه‌یه بوو... بۆیه دروست بوونی هه‌موو كۆمه‌ڵه‌یه‌كی موسوڵمان وپێكهاتنی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی موسوڵمان، هه‌ر ده‌بێ به‌و شێوه‌یه بێ.
كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمان له‌وه‌وه پێك دێت كه‌خه‌ڵكی ـ چ تاك بن چ كۆ ـ له په‌رستنی غه‌یری خواوه بێته ڕیزی په‌رستنی خوای تاك وته‌نهای بێ هاوه‌ڵ ـ جا چ له‌گه‌ڵی بێ چ له‌و كه‌متر... هه‌روه‌ها له‌وه‌وه پێك دێ، كه ئه‌م جۆره تاك وكۆیانه بڕیار ده‌ركه‌ن، كه ده‌بێ حكومه‌تێكی خۆیان هه‌بێ سه‌ره‌وكاری ژیانیان بكات، كه له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و په‌رستنه تایبه‌تییه دابمه‌زرێ... ئه‌و كاته له‌دایك بوونێكی نوێی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نوێ دێته‌كایه‌وه، كه هه‌ر له كۆمه‌ڵگه جاهیلییه كۆنه‌كه‌وه گوێزراوه‌ته‌وه، كه ئێستا ئه‌م وا ڕوبه‌ڕوی بۆته‌وه، به‌ڵام به‌عه‌قیده‌یه‌كی نوێ و، سیستمێكی نوێی ژیان، كه له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و عه‌قیده‌یه دامه‌زراوه، كه بریتییه له بڕیاری (لا اله الا الله و محمد رسول الله).
له‌وانه‌یه ئه‌و كاته‌ی ـ كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی پێك دێت ـ كۆمه‌ڵگه جاهیلییه كۆنه‌كه، به هه‌موو ئه‌ندامه‌كانییه‌وه بێنه نێو ڕیزی كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه نوێكه‌وه، له‌وانه‌شه نه‌یه‌ن... یان له‌وانه‌یه په‌یمان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه موسوڵمانه نوێكه ببه‌ستن، له‌وانه‌شه به‌ربه‌ره‌كانێی بكه‌ن، ئه‌گه‌رچی چه‌ند وه‌خته مێژوی ڕێبازی خواویستی هه‌ر وا بووه، كه كۆمه‌ڵه‌ی جاهیلی به‌رده‌وام شه‌ڕی سه‌ختی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵماندا كردووه له هه‌ر هه‌موو قۆناغه‌كانی دروست بوونیداـ چ تاك تاك بووبن چ كۆمه‌ڵ ـ هێرشی گه‌وره گه‌وره‌ی هێناوه‌ته سه‌ر پێشڕه‌وانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه نوێیه... ئه‌مه‌ش ناكۆكییه‌كه، كه به‌درێژایی مێژوی بانگه‌وازی ئیسلامی ڕویداوه، هه‌ر له كاتی نوحه‌وه ـ سه‌لامی خوای لی بێت ـ تا كاتی سه‌ییدونا محمد صلى الله عليه وسلم بێ جیاوازی .
شتێكی به‌ڵگه‌نه‌ویسته، كه كۆمه‌ڵگه نوێكه‌ی موسوڵمانان، نه‌داده‌مه‌زرێت و نه‌بڕیاری بوونیشی ده‌درێت و، دانی پێداده‌نرێت، تا نه‌بێته خاوه‌ن هێز... هێزی بیروباوه‌ڕو هێزی خووڕه‌وشت ووره‌به‌رزی و، هێزی ڕێكخستن وبونیادی كۆمه‌ڵكاری و هه‌موو جۆره هێزه‌كانی تر، كه ئه‌و كۆمه‌ڵگه موسوڵمانه ده‌گه‌ێنێته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بتوانێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی جاهیلیدا زاڵ ببێت، یان هه‌ر هیچ نه‌بێت هێزێكی وابێت توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت، كه ته‌وژم وتینی كۆمه‌ڵگه‌ی جاهیلی راگرێ و به‌رهه‌ڵستی بكات.
به‌ڵام ئایا (كۆمه‌ڵگه‌ی جاهیلی) چییه.؟ پڕۆگرامی ئیسلامی له‌ڕوبه‌ڕو بوونه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگه جاهیلیانه‌دا چۆنه..؟
كۆمه‌ڵگه‌ی جاهیلی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی غه‌یری كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمان ده‌گرێته‌وه! ئه‌گه‌ر ویستمان به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی جاهیلی پێناسه بكه‌ین ده‌ڵێین: كۆمه‌ڵگه‌ی جاهیلی بریتییه له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، كه (ته‌نها یه‌ك خوا په‌رستن)ی تێدا نایه‌ته‌دی، چ له‌بیروباوه‌ڕیدا، چ له دروشمی په‌رستنییدا، وه چ له یاسا‌و شه‌ریعه‌تییدا. به پێی ئه‌م پێناسه بابه‌تییه‌ش هه‌رچی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، كه ئه‌مڕۆ له سه‌رزه‌میندا هه‌یه به (كۆمه‌ڵگه‌ی جاهیلی) ده‌ژمێررێ..!
كۆمه‌ڵگه‌ی كۆمۆنیستی (شیوعی) جاهیلییه... چونكه:
یه‌كه‌م: له بیروباوه‌ڕیدا باوه‌ڕی به‌خوای گه‌وره نییه، ئینكاری بونیشی ده‌كات، به‌وه‌ی كه كارگێڕی بوونه‌وه‌ر ده‌داته ده‌ست (مادده) یان (سروشت) و كاروكارتێكردنی ژیان و مێژوی مرۆڤ ده‌داته ده‌ست (ئابوری) یان (ئامێره‌كانی به‌رهه‌م هێنان).
دووه‌م: رژێمێكی دامه‌زراندوه‌ـ یان دایده‌مه‌زرێنێت ـ كه حزبی تێدا ده‌په‌رسترێت (ئه‌گه‌ر ڕاست بێ و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵكاری ( القیادة الجماعیة) حه‌قیقه‌تێكی واقیعی هه‌بێ و وابێت) نه‌ك بۆ خوای مه‌زن.! هه‌روه‌ها هه‌ره‌مییه‌كی تر، كه ده‌كه‌وێته ئه‌و جۆره بیر‌و هۆش وئه‌و جۆره رژێمه‌وه وه‌ك به فیڕۆچوونی سیفاتی (مرۆڤ) به‌و ئیعتباره‌ی، كه(داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كان)ی ته‌نها داواكاری ئاژه‌ڵین، كه بریتین له: خۆراك و خواردنه‌وه‌و جێگا‌و تێركردنی ئاره‌زوی جنسی (سێكس)، هه‌روه‌ها مه‌حروم كردنی مرۆڤ له‌هه‌موو پێوویستیه (مرۆڤایه‌تیه‌كانی) كه له‌ئاژه‌ڵ جوێ ده‌كرێته‌وه پێی، وه‌ك: عه‌قیده‌یه‌كی خواویستی و، سه‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن، وسه‌ربه‌ستی ڕاده‌ربڕین، هه‌روه‌ها سه‌ربه‌ستی ده‌ڕبڕینی ڕای خۆی به‌رامبه‌ر (ئه‌ندامێتی خۆی) كه به گه‌وره‌ترین سیفه‌تی (مرۆڤایه‌تی) ده‌ژمێررێت، ئه‌و ئه‌ندامێتییه‌ی له تاك خاوه‌نێتی (الملكیة الفردیة) دا ده‌رده‌كه‌وێ. هه‌روه‌ها سه‌ربه‌ستی ده‌ربڕینی ڕای خۆی به‌رامبه‌ر جۆری كار‌و پسپۆری تێیدا و، ده‌ربڕینی ڕای هونه‌ری خۆیی ـ (زاتی).. هه‌تا ئاخر شت، كه (مرۆڤ) له (ئاژه‌ڵ) یان له (ئامێر) جیاده‌كاته‌وه! چونكه بیر‌و هۆش و باوه‌ڕی كۆمۆنیست (شیوعی) وڕژێمی كۆمۆنیست (شیوعی) وه‌كو یه‌كن. كه مرۆڤ له‌ژێر سایه‌یاندا زۆر زۆر دێته خواره‌وه بۆ پله‌ی ئامێر!
كۆمه‌ڵگه‌ی بت په‌رستی: كه هه‌تا ئێستاش له‌هندستان ویابان وفلیپین و ئه‌فریقادا هه‌رهه‌ن ـ ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه‌ش جاهیلین... چونكه:
یه‌كه‌م: بیروباوه‌ڕیان له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌مه‌زرێت كه‌غه‌یری خوا (الله) خوایانه، چ بڕیاری ئه‌وه بده‌ن، كه له‌گه‌ڵ خوادا یه‌كێكی تر هه‌یه مافی خوایه‌تی هه‌بێت، چ له‌و كه‌متر دانرابێت.
دووه‌م: سیستم ویاسای حوكمی خۆی هه‌یه، كه غه‌یری خواویستین.جا ئه‌م سیستم و یاسایانه چ له‌په‌رستگاو كاهین وسه‌ده‌نه‌و ئه‌فسانه‌گه‌رو سیحربازو پیره‌كانیانه‌وه وه‌رگرتبێت، چ له‌ده‌سته بێ دینه (عه‌لمانی) یه‌كانییه‌كانه‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانیان هه‌یه، كه له‌شه‌ریعه‌تی خوایییه‌وه وه‌ریناگرن... واته: حاكمێتی و ده‌سه‌ڵاتی باڵایان هه‌یه، كه به‌ناوی (گه‌ل) یان به‌ناوی (حزب) یان به‌هه‌ر ناوێكی تره‌وه بێ، كه حوكم ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش جاهیلیه‌ته، چونكه حاكمێتی باڵا بۆ خوا نه‌بێ بۆ هیچ كه‌سێكی تر، یان شتێكی تر نییه. ئه‌م حاكمێتییه‌ش به‌و ڕێگایه ده‌بێت، كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ڕای گه‌یاندوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌كی تر نابێت.
هه‌روه‌ها هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌سیحی و جوله‌كه‌ش، كه له‌سه‌رزه‌میندا هه‌ن هه‌ر جاهیلین، چونكه:
یه‌كه‌م: له‌عه‌قیده‌و باوه‌ڕی ڕاستی لایان داوه، چونكه خوایه‌تی خوای گه‌وره به تاك دانانێن، به‌ڵكو هاوه‌ڵی بۆ په‌یداده‌كه‌ن، له‌یه‌كێك له شێوه‌كانی هاوه‌ڵ بۆ خوا په‌یداكردن (الشرك)دا. جا ئایا به بڕیاردانی ئه‌وه‌بێت، كه خوا كوڕی هه‌یه، یان به باوه‌ڕ به سێ پیرۆزه‌كه (الثالوث الاقدس) وه‌ك له مه‌سیحیدا هه‌یه، یان به‌وه‌ی، كه به‌ڕاستی ده‌رك به‌خوا ناكه‌ن، یان په‌یوه‌ندی نێوان به‌نده‌و خوا له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی غه‌یری حه‌قیقه‌تی خۆی ده‌ناسن وبڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن. {وَقَالَتِ الْيَهُودُ عُزَيْرٌ ابْنُ اللّهِ وَقَالَتْ النَّصَارَى الْمَسِيحُ ابْنُ اللّهِ ذَلِكَ قَوْلُهُم بِأَفْوَاهِهِمْ يُضَاهِؤُونَ قَوْلَ الَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَبْلُ قَاتَلَهُمُ اللّهُ أَنَّى يُؤْفَكُونَ}التوبة /30 واته: جووله‌كه‌كان ووتیان عوزێر كوڕی خوایه، مه‌سیحییه‌كانیش ووتیان: مه‌سیح(عیسا) كوڕی خوایه، ئه‌مه قسه‌ی سه‌رده‌میان بوو، هه‌ر قسه‌ی ئه‌وانه‌ی پێشوویانه‌و ده‌یڵێنه‌وه، ئه‌وانه‌ی كافربون، هه‌ی خوا بیانكوژێت بزانه چۆن له‌حه‌ق لاده‌ده‌ن!
{لَّقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُواْ إِنَّ اللّهَ ثَالِثُ ثَلاَثَةٍ وَمَا مِنْ إِلَـهٍ إِلاَّ إِلَـهٌ وَاحِدٌ وَإِن لَّمْ يَنتَهُواْ عَمَّا يَقُولُونَ لَيَمَسَّنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ}المائدة/73 واته: ئه‌وانه‌ی ووتیان خوا سێیه‌مین كه‌سه، كوفریان كرد، یه‌ك خوا نه‌بێت هیچ خوایه‌كی تر نییه، ئه‌وانه ئه‌گه‌ر كۆتایی به‌وه نه‌هێنن، كه ده‌یڵێن ئازارێكی زۆر كاریگه‌رو به ژان كافره‌كانیان ده‌گرێته خۆ.
{وَقَالَتِ الْيَهُودُ يَدُ اللّهِ مَغْلُولَةٌ غُلَّتْ أَيْدِيهِمْ وَلُعِنُواْ بِمَا قَالُواْ بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَانِ يُنفِقُ كَيْفَ يَشَاءُ }المائدة/64واته: جوله‌كه‌كان ووتیان ده‌ستی خوا داخراوه، هه‌ی ده‌ستیان بڕزێت، مادام وایان ووت ئه‌وا له‌ره‌حمه‌تی خوا دورخرانه‌وه، خۆ هه‌ردوو ده‌ستی خوا كراوه‌ن و هه‌ر چۆنێك حه‌زبكات ده‌به‌خشێت ..
هه‌روه‌ها: بۆیه كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌سیحی و جوله‌كه به كۆمه‌ڵگه‌ی جاهیلی داده‌نرێن، چونكه دروشمی په‌رستن وهه‌ڵس وكه‌وتیان له‌بیروهۆشێكی عه‌قیده‌یی گومڕاو له‌ڕێ لادراوه‌وه، وه‌رگیراوه...
هه‌روه‌ها شه‌ریعه‌ت وسیستمه‌كه‌شیان له‌سه‌ر (خواپه‌رستی) دانه‌مه‌زراوه، چونكه مافی حاكمێتیان تایبه‌ت به‌خوا نه‌كردووه‌و، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆشیان له شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی خواوه وه‌رنه‌گرتووه. به‌ڵكو كۆمه‌ڵی مرۆڤیان داناوه، كه مافی حاكمێتی باڵایان داونه‌ته ده‌ست، ئه‌وه‌ش خوا نه‌بێت هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه... هه‌ر له كۆنه‌وه، خوای گه‌وره به‌كافر ناوی بردوون، چونكه ئه‌و مافه‌یان دابوه ده‌ست حیبروراهیبه‌كانیان (پیاوانی دینی جوله‌كه‌و مه‌سیحی) كه ئه‌وانیش به ئاره‌زوی خۆیان یاسا‌و شه‌ریعه‌تیان بۆ داده‌نان وخه‌ڵكه‌كه‌ش لێیان وه‌رده‌گرتن.
{اتَّخَذُواْ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَاباً مِّن دُونِ اللّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُواْ إِلاَّ لِيَعْبُدُواْ إِلَـهاً وَاحِداً لاَّ إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ}التوبة /31 واته: حیبرو ڕاهیبه‌كانی خۆیان كردبوون به‌خوا،له جیی خوا دایاننابوون ـ هه‌روه‌ها مه‌سیح (عیسا)ی كوڕی مه‌ریه‌میش، هه‌روا ئه‌گه‌ر چی ئه‌مان وافه‌رمانیان پێ‌درابوو، كه ته‌نها یه‌ك خوا بپه‌رستن، كه هیچ خوایه‌ك نییه جگه له‌و. بێ خه‌وشی و پاكی بۆ خوا، له‌وه‌ی ئه‌وان ئاوا هاوه‌ڵ بۆ خوا په‌یداده‌كه‌ن!
ئه‌وان وه‌نه‌بێت حیبرو ڕاهیبه‌كانیان به خوا زانیبێت و، دروشمی په‌رستنه‌كانیان بۆ ئه‌نجام دابن، به‌ڵكو ته‌نها دانیان به‌وه دانابوو، كه: (ئه‌وانه مافی حاكمێتیان هه‌یه). به‌وه‌ی: هه‌رچی یاسایه‌ك، كه ئه‌وان بۆیان داده‌نان وه‌ریان ده‌گرت، یاسای وا، كه خوا پێی ڕازی نییه. له‌به‌ر ئه‌وه زۆر له‌جێی خۆیدایه‌تی، كه هه‌ر به‌كافر دابنرێن. ئه‌م مافه‌شیان داناوه بۆ چه‌ند كه‌سانێك، كه نه‌حیبرن ونه‌راهیبشن... هه‌موویان هه‌ر وه‌كو یه‌كن...
له كۆتاییدا دێینه سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی خۆیان وا حاڵی ده‌كه‌ن، كه (موسوڵمانن) ئه‌م كۆمه‌ڵگانه‌ش، كه به‌جاهیلی داده‌نرێن، له‌به‌ر ئه‌وه نییه وا بزانن یه‌كێكی تر هه‌یه وده‌بێت له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره وه‌ك خوا دابنرێت، یان له‌به‌ر ئه‌وه نییه، كه دروشمی په‌رستنه‌كانیان بۆ غه‌یری خوا بكه‌ن، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه به كۆمه‌ڵگه‌ی جاهیلی داده‌نرێن، چونكه په‌رستنه‌كانیان به ته‌نها بۆ خوا نییه. ئه‌مه‌ش به ئاسانی له ژیانیاندا ده‌رده‌كه‌وێ. چونكه ئه‌و كۆمه‌ڵگانه ئه‌گه‌رچی باوه‌ڕیشیان به‌ته‌نها خوایه‌تی خوا هه‌یه، به‌ڵام گه‌وره‌ترین وگرنگترین سیفه‌تی خوایه‌تییان داوه‌ته ده‌ست غه‌یری خوا، كه حاكمێتییه... ئه‌ویش به‌وه‌یه كه ڕێگا ده‌دات غه‌یری خوا، سیستم وشه‌ریعه‌ت ویاسا‌و ڕێسای ژین وخوڕه‌وشت ونه‌ریت و هه‌موو بنه‌ماكانی تری ژیانیان بۆ دابڕێژێت... خوای گه‌وره‌ش ده‌رباره‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه ده‌فه‌رموێ{وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ فَأُوْلَـئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ}المائدة / 44 واته: هه‌ر كه‌سێك حوكم به‌وه نه‌كات كه‌له‌لایه‌ن خواوه نێراوه‌ته خواره‌وه ـ كه‌قورئانه ـ ئه‌وانه كافرن.
ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ش، كه حوكم به یاساكانی ئه‌وان ده‌كه‌ن ده‌فه‌رموێت : {أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ آمَنُواْ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ يُرِيدُونَ أَن يَتَحَاكَمُواْ إِلَى الطَّاغُوتِ وَقَدْ أُمِرُواْ أَن يَكْفُرُواْ بِهِ وَيُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَن يُضِلَّهُمْ ضَلاَلاً بَعِيداً{...} فَلاَ وَرَبِّكَ لاَ يُؤْمِنُونَ حَتَّىَ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لاَ يَجِدُواْ فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجاً مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُواْ تَسْلِيماً}النسا‌ء/60–65 واته: ئه‌وانه نابینی كه‌خۆیان وا حاڵی كردووه، كه گوایه باوه‌ڕیان به‌وه هێناوه، كه بۆ تۆ‌و به‌وه‌ی له‌پێش تۆدا هاتۆته خواره‌وه. كه‌چی ده‌یانه‌وێت داوه‌ری خۆیان ببه‌نه لای تاغوت (هه‌موو ڕژێم وكه‌سێكی خوا نه‌ویسته) ئه‌گه‌رچی فه‌رمانیشیان پێدراوه، كه تاغوت به كافر دابنێن و شوێنی نه‌كه‌ون... پاشان ده‌فه‌رموێ: سوێند بێ به خواكه‌ی تۆ، باوه‌ڕیان نییه، تا وه‌كو تۆ نه‌كه‌ن به‌حاكم له‌و كێشانه‌ی له نێوانیاندا ڕوده‌دات. جا ئه‌و كاته‌ی كه حوكمت كردن هیچ گرێیه‌ك له دڵیان‌دا نامێنێت، ئه‌وجا به موسوڵمان حسابن، چونكه به‌ته‌واوی خۆ ته‌سلیم ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌وه‌و پێش خوا باسی جوله‌كه‌و مه‌سیحی كرد، كه كافرن و هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیارداوه و له‌ڕێبازی خواپه‌رستی لایان داوه، وه‌حیبرو راهیبه‌كانیان كردووه به خوا. چونكه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی بۆ خوایه داویانه‌ته حیبرو ڕاهیبه‌كانیان ئه‌مانه‌ش، كه خۆیان ناوناوه (موسوڵمان) ئه‌و ماف و ده‌سه‌ڵاته‌یان داوه به مرۆڤی وه‌كو خۆیان! خوای گه‌وره ئه‌مه‌ی به هاوه‌ڵ په‌یداكردن ـ شيرك ـ له‌سه‌ر جوله‌كه‌و مه‌سیحی تۆمار كرد، چونكه وه‌ك ئه‌وه‌ی حساب، كرد كه ئه‌وانه عیسای كوڕی مه‌ریه‌م به‌خوا داده‌نێنن و سیفاتی خوایه‌تی پێ ده‌به‌خشن و، ده‌یپه‌رستن... ئه‌مه‌ش لادانه له ڕێبازی خوا به‌یه‌كناسین وپه‌رستنی خوای تاك وته‌نها، هه‌روه‌ها ئه‌مه چوونه ده‌ره‌وه‌یه له دینه‌كه‌ی خوا‌و له ڕێبازی(لا اله الا الله)كه .
هه‌ندێك له‌م كۆمه‌ڵگایانه به‌ئاشكرا (نادینی - عه‌لمانی) ده‌رده‌بڕن، ئه‌وه‌ش ڕون ده‌كه‌نه‌وه، كه به هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ دیندا نییه... هه‌ندێكی تریشیان وا ده‌رده‌بڕن، كه گوایه (رێزی دین ده‌گرن)، به‌ڵام دین له سیستمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یان ده‌كه‌نه ده‌ره‌وه وده‌ڵێن ئێمه ئینكاری (نادیار) ده‌كه‌ین وبه‌س! گوایه سیستمه‌كه‌یان له‌سه‌ر بناغه‌ی بێ دینی (عه‌لمانی) داده‌ڕێژن.... ئه‌و ئینكاری كردنه‌ی نادیاریش، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، كه زانست پێچه‌وانه‌ی شتی نادیاره.! ئه‌مه‌ش پاڵانته‌یه‌كی نه‌فامانه‌یه‌و، نه‌زانه‌كان نه‌بێ كه‌س نایڵێت . هه‌ندێكی تریشیان حاكمێتی خوای گه‌وره بۆ خۆیان زه‌وت ده‌كه‌ن و خۆیان چۆن حه‌ز بكه‌ن یاسا وا بۆخۆیان داده‌نێن..! پاشان ده‌ڵێن ئه‌مه شه‌ریعه‌تی خوایه..! به‌ڵام ئه‌مانه هه‌موویان له‌وه‌دا چوون یه‌كن، كه په‌رستنه‌كانیان بۆ خوا نییه. ..
كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی دان به ئیسلامه‌تی هیچ یه‌كێك له‌م كۆمه‌ڵگایانه ناهێنێ، كه هه‌ن وهیچ ئیعتبارێكیان بۆ دانانێت .
ئیسلام ته‌ماشای ئه‌و لافیته‌و دروشم ونیشانانه ناكات، كه ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه ـ هه‌ر چه‌ند له‌ناو خۆدا لێك جیاوازبن ـ به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه.. چونكه هه‌مویان له‌یه‌ك حه‌قیقه‌تدا یه‌ك ده‌گرنه‌وه.. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ژیانیان له‌سه‌ر په‌رستنێكی ته‌واوی یه‌كخواناسین دانامه‌زرێت... هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ش، كه خۆیان ناوناوه موسوڵمان، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌كانی تردا، له‌یه‌ك جێیه‌كدا یه‌ك ده‌گرنه‌وه، كه ئه‌ویش به‌شداربونیانه له سیفه‌تی (جاهیلێتی).
ئه‌مه‌ش ده‌مان باته‌وه بۆلای كۆتا كێشه‌مان، كه بریتییه له چۆنێتی به‌رنامه‌ی ئیسلامی به‌رامبه‌ر هه‌موو واقیعێكی مرۆڤ.. ئه‌مڕۆو سبه‌ی.. تا ئاخر زه‌مان..
دیاریكردنی چۆنێتی ئه‌و سروشته، وه‌ڵامێكی كت ومتی ئه‌و پرسیاره‌مان ده‌داته‌وه، كه ده‌ڵێ: ئه‌و بناغه‌یه چییه، كه ژیانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت..؟ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه چییه، كه ده‌بێت بۆ لێ وه‌رگرتن لێی دیاری بكرێت وبشگه‌ڕێینه‌وه سه‌ری..؟ ئایا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌ر دینه‌كه‌ی خوایه، كه وه‌ك به‌رنامه بۆ ژیان دانراوه، یان ئه‌و واقیعه‌یه، كه مرۆڤی تێداده‌ژی، ئیدی هه‌ر چۆنێك بێت..؟
لێره‌دا ئیسلام ـ بێ چه‌ندوچون و منجه‌منج كردن ـ به‌ئاشكرایی وه‌ڵاممان ده‌داته‌وه:
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی، كه ده‌بێت ژیانی مرۆڤایه‌تی ـ له هه‌موو كاروبارێكیداـ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ری، بریتییه له دینه‌كه‌ی خوا، كه بۆ ژیانی داناوه.... بریتییه له بڕیاردانی (لا اله الا الله ومحمد رسول الله) كه یه‌كه‌مین ڕوكنی ئیسلامه‌تییه، تا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ش دان به‌و بڕیاری (لا اله الا الله ومحمد رسول الله) یه نه‌هێنێ، ناكرێ بچه‌سپێ و بێته دی.... چونكه (خواپه‌رستی) وشێوه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و په‌رستنه له‌و ڕێگایه‌وه نه‌بێ، كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله وسلم ڕای گه‌یاندووه، ناكرێ كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمان بهێنێته دی.. پاشان ئیسلام ده‌فه‌رموی:
{وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا}الحشر/ 7 واته: پێغه‌مبه‌ر صلى الله وسلم چیتان پێڕاده‌گه‌ێنێ و پێی ڕازییه، وه‌ری بگرن، به‌رهه‌ڵستی چیشی لێ كردن وازی لێ بهێنن.
پاشان ئیسلام ده‌پرسێت: {أَأَنتُمْ أَعْلَمُ أَمِ اللّهُ}؟ البقرة /140 واته: چما ئێوه زیاتر ده‌زانن، یان خوا، هه‌ر خۆشی وه‌ڵام ده‌داته‌وه:{ وَاللّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لاَ تَعْلَمُونَ}البقرة / 216 واته: خوا ده‌زانێت و ئێوه نازانن .چونكه {وَمَا أُوتِيتُم مِّن الْعِلْمِ إِلاَّ قَلِيلاً}الاسرا‌ء / 85. واته: ئێوه له زانست شتێكی كه‌م نه‌بێت هیچتان نه‌دراوه‌تێ .
ئه‌و كه‌سه‌ی كه زانایه ـ ئه‌وه‌یه، كه بونه‌وه‌رو مرۆڤی دروست كردووه و ڕۆزی ده‌ره، هه‌ر ئه‌ویشه، كه حوكم ده‌كات، ده‌بێت هه‌ر دینه‌كه‌ی ئه‌ويش به‌رنامه‌ی ژیان بێت وببێته سه‌رچاوه‌ی ژیان... چونكه ئه‌نجامی بیروهۆش وئایدیۆلۆژی و بۆچونی مرۆڤ خراپه‌كاری و به‌دبه‌ختی و له‌ڕاستی لادانه، چونكه هه‌مووی له‌سه‌ر بناغه‌ی زانستی مرۆڤ داده‌مه‌زرێن، كه هیچ نازانێت، ئه‌و مرۆڤه‌ی شتێكی كه‌م نه‌بێت له زانستی هیچی نه‌دراوه‌تێ..!
دینه‌كه‌ی خواش وه‌نه‌بێ ئاڵۆز بێت، به‌رنامه‌كه‌شی كه بۆ ژیانی داناوه، وه‌نه‌بێت ڕون وئاشكرا نه‌بێت، به‌ڵكو به‌شی دووه‌می شایه‌تمان، كه (محمد رسول الله)یه دیاری كراوه، له‌وه‌دا كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله وسلم به ووتارو ڕه‌فتار، خۆی ده‌قه‌كانی دیاری كردووه.... له هه‌رچی كاتێكدا ده‌ق هه‌بوو، ئه‌وه حوكمه‌و ڕاده‌په‌ڕێنرێت. چونكه ئیجتهاد له‌ده‌قدا ناكرێت. ئه‌گه‌ر ده‌ق نه‌بوو (چ ده‌قی قورئان بێت چ هی حه‌دیس) ئه‌و كاته به‌پێی ئه‌و ئه‌سڵانه‌ی له به‌رنامه‌كه‌ی خوادا دیاری كراون، ئیجتهاد ده‌كرێت، نه‌ك به‌پێی هه‌واو هه‌وه‌س و ئاره‌زوی مرۆڤ{فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللّهِ وَالرَّسُولِ} النسا‌ء/59 واته: ئه‌گه‌ر ناكۆكیتان له شتێك‌دا بۆ دروست بوو، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر فه‌رمایشتی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلى الله عليه وسلم.
سنوری ئه‌سڵه‌كانی ئیجتهادو شێوه‌ی وه‌رگرتن له قورئان وحه‌دیس، دیاری كراون وبڕیاریان له‌سه‌ر دراوه، ئه‌وانیش وه نه‌بێت ئاڵۆز بن، یان ئاشكرا نه‌بن.
كه‌س بۆی نییه له خۆیه‌وه یاسا ده‌ركات وبڵێ: ئه‌مه شه‌ریعه‌تی خوایه. مه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا، كه حاكمێتی باڵا له په‌رستنی خواوه هه‌ڵ هێنجراوه وفه‌رمانه خوایییه‌كان ئاشكران. ئه‌و كاته‌ی، كه ته‌نها ئه‌و په‌رستنه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خوایی، نه‌ك (گه‌ل) یان (حزب) یان مرۆڤی تر. ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت، كه خوا چی ده‌وێت، ده‌بێت مرۆڤ بگه‌ڕێته‌وه بۆ قورئان وحه‌دیسی پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم ئه‌مه‌ش ئه‌وه نییه هه‌ر كه‌سێك بێ و به ناوی خواوه لافی ده‌سه‌ڵات لێ بدات. وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕۆژی له ڕۆژان له ئه‌وروپا به‌ناوی (سیۆكراس) یان (حوكمی پیرۆز)ـه‌وه بینرا. ئه‌وه له ئیسلامدا نییه. كه‌س بۆی نییه به‌ناوی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم حوكم ده‌ربكات. چونكه هه‌موو ده‌قه‌كان ئاشكران.
وشه‌ی (دین بۆ واقیعه‌كه‌یه) خه‌ڵكی به‌هه‌ڵه لێی تێ ده‌گه‌ن و، خراپ به‌كاری دێنن، به‌ڵی ڕاسته دین واقیعییه‌و بۆ واقیعه‌كه‌یه، به‌ڵام كام واقیع..؟
دین بۆ واقیعێكه، كه دینه‌كه خۆی هێنابێتیه دی، به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌كه‌ی خۆی هاتبێته كایه‌وه، كه له‌گه‌ڵ فیكره‌ی مرۆڤدا ده‌گونجێ و، حه‌قیقه‌تی پێویستییه‌كانی (مرۆڤایه‌تی) پێ دێته دی، كه هه‌مو شتێك ده‌گرنه‌وه. ئه‌و پێویستیانه‌ی، كه خوا بڕیاری له‌سه‌رداوه، كه خۆی مرۆڤی دروست كردوه‌و خۆشی ده‌زانی چۆنی دروست كردووه‌و پێویستییه‌كانی چین وچۆن چاره‌سه‌رده‌كرێن .
{أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِير} لملك / 14 واته: بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی دروستی كردووه، نازانێت ؟ كه شاره‌زاو ئاگاداریشه.
دین وه‌نه‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره واقیعێكدا بگونجێ‌و شایه‌تی چاكی بۆ بدات و به‌حوكمێكی شه‌رعی پشتگیری بكات وبڵێ: ئه‌مه ڕاسته‌و له‌گه‌ڵ سروشتی كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵماندا ده‌گونجێت، یان له شێوه‌ی لافیته‌یه‌كی نوسراودا ئاشكرای بكات: نه‌خێر ئه‌وه مه‌به‌ستی دین نییه.! به‌ڵكو دین كه ڕوبه‌ڕوی واقیع ده‌بێته‌وه، پێش هه‌موو شتێك ئه‌و واقیعه به ته‌رازوی خۆی ده‌كێشی: ئه‌وجا ئه‌وه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت ده‌یهێڵێته‌وه وبڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات و، ئه‌وه‌ی خۆشی نایه‌وێت بڕیاری سڕینه‌وه‌ی ده‌دات. چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و واقیعه‌ی به دڵ نه‌بوو؛ ئه‌وه هه‌ر قبوڵی ناكات.
واقیعێتی دین ئه‌وه‌یه، كه دینه‌كه خۆی ده‌یهێنێته كایه‌وه، ده‌بێت هه‌ر به‌م مانایه‌ش به ئیسلام بوتری (دینێكی واقیعییه‌و بۆ واقیعه)، چونكه چه‌مك(مفهوم)ی ڕاستی (دین واقیعییه) ده‌بێت به‌و جۆره بێت .
له‌وانه‌یه لێره‌دا پرسیارێك خۆقوت بكاته‌وه:
(ئایا نابێت به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤ خۆی واقیع بۆ خۆی داڕێژێت؟!).
ئه‌و كاته له‌وه‌ڵامدا جارێكی‌تریش دێینه‌وه سه‌ر پرسیار‌و وه‌ڵامه خوایییه‌كه: {أَأَنتُمْ أَعْلَمُ أَمِ اللّهُ}{ وَاللّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لاَ تَعْلَمُونَ}
به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤ له شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی خوادایه به‌و شێوه‌یه‌ی، كه خۆی ناردوێتی وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلى الله وسلم ڕایگه‌یاندووه.... خۆ ئه‌گه‌ر ڕۆژێك مرۆڤ واتێگه‌یشت كه به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤ له‌سه‌ر سه‌رپێچی كردنی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی خوادایه، ئه‌وه:
یه‌كه‌م: (گومان وهه‌ڵه) یه‌و له هه‌وه‌س په‌رستییه‌وه هاتووه : { إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَمَا تَهْوَى الْأَنفُسُ وَلَقَدْ جَاءهُم مِّن رَّبِّهِمُ الْهُدَى{} أَمْ لِلْإِنسَانِ مَا تَمَنَّى{} فَلِلَّهِ الْآخِرَةُ وَالْأُولَى} النجم /23ـ 25 واته: ئه‌وانه ته‌نها دوای گومان و هه‌واو هه‌وه‌س و ده‌رون كه‌وتوون، ئه‌گه‌ر چی ڕێنمایی و ڕێپیشاندانیان له‌لایه‌ن خوای خۆیان بۆ هاتووه. یان هه‌ڵبه‌ته به‌وه ده‌بێت، كه مرۆڤ خۆی خۆزگه‌و ئاواتی بۆ ده‌خوازێت ؟ به‌ڵام خۆ سه‌ره‌تاو كۆتا هه‌ر بۆ خوایه...
دووه‌م: ئه‌وانه (كافرن)، چونكه (ئه‌گه‌ر یه‌كێك بڵێ: به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤ له‌وه‌دایه، كه سه‌رپێچی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی خوابكرێت)ئه‌وا فڕی به‌سه‌ر دینه‌وه نامێنێت، به شوێن كه‌وتوی ئه‌م ئیسلامه بدرێته قه‌ڵه‌م.