ئیمامی ئه‌حمه‌د : (١٦٤ ـ ٢٤١ ك / ٧٨٠ ـ ٨٥٥ ز)
ئه‌بو عبدالله ئه‌حمه‌دی كوڕی محمدی كوڕی حه‌نبه‌لی شه‌یبانی له به‌غداد له‌دایكبووه.
چواره‌مین پێشه‌وای سه‌ر مه‌زهه‌بی ئه‌هلی سووننه‌ت و جه‌ماعه‌ته، قوتابی ئیمامی شافیعی بووه، ئیمامی شافیعی ره‌حمه‌تیش قوتابی ئیمامی مالیك بووه..
ئیمامی ئه‌حمه‌د مامۆستای بوخارییه‌و بوخاری مامۆستای موسلیمه، موسلیمیش مامۆستای ترمزی و ئیبنوخوزه‌یمه‌یه!!
ئیمامی ئه‌حمه‌د یه‌كێكه له‌و چوار زانایه‌ی زیاتر له (٦٠٠،٠٠٠) شه‌ش سه‌د هه‌زار فه‌رمووده‌ی له‌به‌ر بووه.
كتێبی (المُسْنَد) ی له فه‌رمووده‌وانیدا داناوه كه چل هه‌زار فه‌رمووده‌ی تێدایه، پێش ١٢٣ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له هیندستان چاپ كرا بەڵام ته‌واو نه‌كرا، پاشان له میسر به سه‌رپه‌رشتی شێخ ئه‌حمه‌د شاكری فه‌رمووده‌وانی مه‌زن له ١٩٤٦ دا به (٥٠) په‌نجا به‌رگی قه‌باره گه‌وه‌ره چاپ كرا، پاشان چاپی تر كرایه‌وه..
كه‌م زانا هه‌ن فه‌رمووده‌وانیش بووبن و شه‌رعناسیش، ئیمامی ئه‌حمه‌د دانسقه‌ی ئه‌و زانا ده‌گمه‌نانه‌یه..
له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی دژی موعته‌زیله زۆری ناسۆر به ده‌ست حاكمه‌كانی سه‌رده‌مه‌وه چێشت..
له حه‌فتاوحه‌وت ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. سه‌د هه‌زار پیاوو شه‌ست هه‌زار ئافره‌ت جه‌نازه‌كه‌یان بۆ گۆڕستانی كه‌رخ برد له به‌غدا .