ئیبنو حیببان : (٢٧٥ ـ ٣٥٤ ك/ ٨٨٦ ـ ٩٦٥ ز)
ئه‌بو حاته‌م محمدی كوڕی حیببانی بوستی كه خه‌ڵكی شاری (بوست)ی نزیكی كابوولی ئه‌مڕۆیه، دنیای ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌مووی بۆ زانستیه شه‌رعیه‌كان گه‌ڕا، تا بووه یه‌كێك له زانایانی بێ وێنه‌ی سه‌رده‌می خۆی.. له كتێبی (الأنواع) خۆیدا كه باس له مامۆستاكانی ده‌كات ده‌فه‌رموێ: ره‌نگه له دوو هه‌زار زیاتر بن.. ئینجا ده‌كه‌وێته نوسینه‌وه‌ی مێژووی ژیانی هه‌ر یه‌كه‌یان!.. مامۆستای ئیبنو منده‌و حاكم و زه‌وزه‌نی و سه‌دانی تره.. ئیبنوحیببان یه‌كێكه له‌و زانا ده‌گمه‌نانه‌ی فه‌رمووده‌وانیشن و شه‌رعناسیشن، جگه له‌مه‌ش شاره‌زای زانستیه‌كانی جرح و تعدیل و زمانی عه‌ره‌بی و پزیشكی و گه‌ردوونناسی بوو.. كتێبی ده‌رباره‌ی هه‌موو ئه‌م زانتسیانه نووسیووه.. ته‌نها دوو كتێبی له‌سه‌ر علم الرجال كه چاپ كراون (عِلَلُ حديثِ مالِك) ده به‌رگ و (عِلَلُ أوهامِ أصحابِ التَّواريخ) ده به‌رگه ! ئه‌مه جگه له كتێبی تری وه‌كو (أسَامِي مَنْ يُعْرَفُ بِالْكُنَى) كه سێ به‌رگه.. هه‌ندێك توێژه‌ره‌وه‌ی به‌ڕێزی وه‌كو ئیمامی ئیبنو حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی به توندوتیژییان حسێب كردووه چونكه هه‌ندێك پیاوانی سه‌نه‌دیان زانا‌و شه‌رعناسانی به زه‌عیف داناون ته‌نها ئه‌و ئه‌و حوكمه‌ی له‌سه‌ر داون ..