حاكم : (٣٢١ ـ ٤٠٥ ك/ ٩٣٠ ـ ١٠١٤ ز)
ئه‌بوعبدالله محمدی كوڕی عبدالله نه‌یسابووری كه به الحاكم ناسراوه.. له ته‌مه‌نی بیست ساڵیه‌وه نه‌یسابووری به‌جێ هێشت و به‌ره‌و به‌غدادو شام و حجاز بۆ وه‌رگرتنی زانستی شه‌رعی كه‌وته رێ.. قوتابی ئیمامی دارهقوتنیهو ئه‌میش وه‌كو مامۆستاكانی به خزمه‌ت نزیكه‌ی دوو هه‌زار زانای سه‌رده‌می خۆی گه‌یشتووه‌و زانستیی لێیانه‌وه وه‌رگرتووه.. بۆ چه‌ندین جار بۆته قازی نه‌یسابوور، ماوه‌یه‌كی تریش سه‌فیری سه‌ركه‌وتووی نێوان ده‌وڵه‌تی بوه‌یهی به‌غداو ده‌وڵه‌تی سامانی بوو.. ئیمامی ئیبنوكهثیر له كتێبی البدایه و النهایهكهیدا له مهتحیدا ده‌فه‌رموێ: خاوه‌ن زانست بوو، فه‌رمووده‌وان و خاوه‌ن له‌به‌ر كردن بوو، ئه‌هلی ته‌قواو دینداری قایم و ده‌ستپاكی وبۆخوا ساغ بوونه‌وه بوو، خاوه‌ن وهرعێكی پاك بوو.. له ته‌مه‌نی هه‌شتاو چوار ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه..
كتێبی (المُسْتَدْرِك عَلَى الصَّحيحينِ) ی نوسیووه، كه به پێی پێناسه‌ی خۆی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی تێدایه كه لای بوخاری موسلیم نین ومه‌رجی فه‌رمووده‌ی سه‌حیح و حه‌سه‌نی لای ئه‌وانی به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێت یان مه‌رجی یهكێكیانی تێدایه، هه‌ندێكیشیانی به ئیجتیهادی خۆی خستۆته ریزیان.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی فه‌رمووده‌وانان وایان ئیمامی حاكم ناساندووه كه له حوكمدان به‌سه‌ر فه‌رمووده‌دا ئاسانكار بووه، بەڵام زانایه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو ئیمامی زه‌هه‌بی (قوتابی ئیمامی ئیبنو ته‌یمیه‌یه) به دوای سه‌نه‌دی فه‌رمووده‌كانی حاكمدا چۆته‌وه.. بۆیه فه‌رموویانه: مه‌رجه بۆ وه‌رگرتنی فه‌رمووده‌ی لای حاكم حوكمی ئیمامی زهههبیشی له‌گه‌ڵ بێت.. كتێبه‌كه یه‌كه‌مجار له هندستان له چوار به‌رگی گه‌وره‌دا چاپ كرا، پاشان له لوبنان، له دار الكتب العلمیه به ته‌حقیقی مسته‌فا عبدالقادر عه‌تا كه چوار به‌رگ بوو (٨٨٠٣) هه‌شت هه‌زارو هه‌شت سه‌دو سێ فه‌رمووده بوو، بەڵام دواتر شێخ موقبل الوادیعی یه‌مه‌نی ره‌حمه‌تی ته‌حقیقی كرد‌و له دار الحرمین له میسر به پێنج به‌رگ له ١٤١٧ ک/ ١٩٩٧ز دا چاپ كرا كه ژماره‌ی فه‌رمووده‌كانی بوو به (٨٨٣٩) هه‌شت هه‌زارو هه‌شت سه‌دو سی‌ونۆ فه‌رمووده.. شێخ موقبیل كارێكی چاكی كردووه كه هه‌موو به‌دواداچوونه‌كانی ئیمامی زهههبیشی له‌م كتێبه‌یدا هێناوه‌ته‌وه ..