بانگه‌وازی خوایی مه‌كه به قوربانی حیزبایه‌تی
نوسینی: مامۆستا كرێكار
وه‌ك چۆن نابێت موسوڵمان به هیوای سه‌رخستنی حیزبێك یان كۆمه‌لێك كۆمه‌ڵكاریی و جیهاد بكات. ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه‌كه‌ی كۆمهڵكارییی و جیهاده‌كه‌ی نه‌كرد ئه‌میش واز بهێنێت. ئه‌مه كاره‌كانی بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی دینی خوا نییه، چونكه بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاڵای حیزبه‌كه‌ی یان كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بووه. بانگه‌وازی خواییش وایه، نابێت كه‌سێك له‌به‌ر خاتری حزبایه‌تی رێ له كه‌سانێك بگرێت كه ئه‌وانیش به شێوه‌ی په‌سه‌ندی خۆیان خه‌ڵكی بۆ ئه‌م دینه بانگ بكه‌ن. رێگرتن له كۆمه‌ڵكاریی ئیسلامی خه‌ڵكی تر‌و رێدان ته‌نها به خۆت وحزبت، ده‌چێته خانه‌ی ئه‌و ره‌گه‌زپه‌رستییه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له باره‌یه‌وه ده‌یفه‌رموو: (ما بالُ دعوی الجاهلیة؟ دَعُوها فَإنّها مُنْتِنَه) واته: ئه‌وه چیتانه؟ ئه‌م بانگه‌وازه جاهیلییه بۆ ده‌كه‌ن؟ وازی لێ بهێنن، ئه‌مه لاكه تۆپیوی بۆگه‌نه.
له حه‌دیسێكی تریشدا فه‌رمووی: (مَنْ قُتِلَ تَحْتَ رايَةٍ عُمِيّةٍ، يَغْضَبُ لِلْعُيَبَةِ، ويُقاتِلُ لِلْعُيَبَةِ فَلَيسَ مِـنِّي) . واته: هه‌ر كه‌سێك له ژێر ئاڵای جاهیلییه‌تدا، كوێرانه بكوژرێت، یان توڕه‌بوون و رق هه‌ستانی له‌به‌ر ده‌مارگیری بێت، كوشتاریشی له پێناوی ئه‌ودا بێت، ئه‌وه له من نییه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (مَنْ قُتِلَ تَحْتَ رايَةٍ عُمِيّةٍ يَدْعُو عَيَبيّةً او يَنيَر عَيَبيّةً، فَقِتْلَتُهُ جَاهِلِيّةٌ) . واته: ئه‌و كه‌سه‌ی بانگه‌وازی بۆ ده‌مارگیریی تیره‌گه‌ریی و هۆزپهرستییه، هاوكاری و سه‌رخستنی بۆ ئه‌و ده‌مارگیریی و تیرهگهرییهیه، كه كوژرا، كوژرانه‌كه‌ی جاهیلییانهیه.
ئه‌م جۆره كه‌سانه كه نییه‌تیان بۆ سه‌رخستنی تیره‌و هۆزو پێڕو كۆمهڵهكانیانه، له رۆژی دواییدا هیچ پاداشتێكیان نییه. ئه‌گه‌رچی ره‌نگه له به‌زاندنی دوژمن و سه‌رخستنی دینه‌كه‌دا رۆڵی گرنگ ببینن. هه‌ر وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست صلی الله علیه وسلم روونی كردۆته‌وه: (إنَ اللهَ عزَّ وجَلَ سَيُؤَيدُ هذا الدِينَ بأقْوامٍ لا خَلاقَ لَهُم) واته: خوای په‌روه‌ردگار دینه‌كه‌ی خۆی به كۆمه‌ڵانێك سه‌ر ده‌خات كه له رۆژی دواییدا هیچ پشكێكیان پێ نابڕێت!
كابرایه‌ك له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا صلی الله علیه وسلم تێده‌كۆشی و زۆر ئازا‌و قاره‌مانیش بوو. جارێك له شه‌ڕدا كه بریندار بوو ـ له تاو ئازار‌و ژانی خۆی ـ برینه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵپچڕی و خۆی كوشت. پێغه‌مبه‌ری خواش صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: (إنَ اللهَ لَيُؤَيدُ هذا الدّينَ بالرجُلِ الفاجِرِ) . واته: خوای په‌روه‌ردگار دینه‌كه‌ی خۆی به پیاوانی فاسق و فاجریش ـ وه‌كو نییه‌ت پیس ـ سه‌ر ده‌خات.
ئیمامی موسلیم له عومه‌ری كوڕی خه‌تتابه‌وه "خوا لێی رازی بێت" ده‌گێڕێته‌وه: كاتێك غه‌زای خه‌یبه‌ر ته‌واو بوو، كۆمه‌ڵێك له یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌سه‌ر كوژراوه‌كاندا ده‌گه‌ڕان. ده‌یانووت: ئه‌وه فڵانه شه‌هید بووه و ئه‌وه فڵانه‌و ئه‌وه فڵانه‌و شه‌هیده، تا گه‌یشتنه سه‌ر لاشه‌ی یه‌كێك و به‌ویشیان ووت: ئه‌میش شه‌هیده. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له میاندا بێ ده‌نگ بوو. پاشان فه‌رمووی: (كَلا إنّي رأيتُهُ في النّارِ في بُرْدَةٍ غلّها ـ او عباوة ــ) واته: نا، نه‌خێر. من خۆم بینیم ئه‌و له ناو ئاگری دۆزه‌خدا بوو چونكه عه‌بایه‌كی غه‌نیمه‌ت ـ پێش دابه‌ش كردنی ـ دزی بوو!
ئیمامی بوخاری له عبد الله ی كوڕی عه‌مره‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه پیاوێك هه‌بوو ناوی (كیركـیره) بوو، سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ی ده‌كرد كه له لای پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كۆده‌بۆوه وه‌كو ده‌سكه‌وتی شه‌ڕو شتی وا.. كه كوژرا پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: (هو فی النار) واته: ئه‌هلی دۆزه‌خه. كه یاوه‌ران چوون سه‌یری كه‌ن دیتیان عه‌بایه‌كی له غه‌نیمه‌ت ـ پێش دابه‌ش كردنی ـ دزیوه‌و له ژێر وورگی خۆیدا حه‌شاری داوه. ئیمامی واقیدی ده‌فه‌رموێ: ئه‌م كابرایه، ره‌ش پێستێك بوو ئه‌وه‌نده له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلی الله علیه وسلم نزیك بوو زۆر جار ئه‌و ـ له غه‌زاكاندا ـ جڵه‌وی ئه‌سپه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری صلی الله علیه وسلم ده‌گرت. كه‌چی ده‌بینیت چونكه عه‌بایه‌كی له غه‌نیمه‌ت دزیوه‌و نییه‌تی گۆڕیوه چاره‌نووسی بۆته دۆزه‌خ.
خۆ دووڕوو (مونافیق) ـه‌كانیش له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه وسلم ده‌چوونه جه‌نگ و ماڵ و سامانیشیان ده‌به‌خشی، كه‌چی لێیان قبوڵ نه‌ده‌كرا. هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له غه‌زای (بهنولموستهلیق) دا دووڕوویهكیان ووتی: (لَئِنْ رَجَعْنَا الَي المدينةِ لَيُخْرِجَنّ الَاعَزُّ منها الَاذَلَّ) المنافقون:8 واته: كه گه‌ڕاینه‌وه مه‌دینه، ده‌بێ پیاو ماقوڵه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كان (مه‌به‌ستی خۆیان و ئه‌شرافی مه‌دینه بوو) زه‌لیله‌كان له شار ده‌ركه‌ن (مه‌به‌ستی له پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم و یاوه‌رانی بوو).
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه له غه‌زای ته‌بووكدا گاڵته‌یان به یاوه‌ره‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌كرد. كه خوای گه‌وره په‌رده‌ی له روویاندا هه‌ڵماڵی به: (ولَئِنْ سَأَلْتَهُم لَيقٌولُنَّ إنّا كُنّا نَخُوضُ ونَلْعَبُ قُلْ أبِاللهِ واَياتهِ ورسولِهِ كُنتم تَسْتهزؤنَ) التوبه:65 واته: ئه‌گه‌ر لێیان بپرسیت بۆ وا ده‌ڵێن.؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: ئێمه هه‌ر له ناو خۆماندا گاڵته‌و سوعبه‌تمان ده‌كرد.! بڵێ: گاڵته به خوا‌و به ئایه‌ت و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلی الله علیه وسلم ده‌كه‌ن.؟
له باره‌ی ماڵ و سامان بهخشینهكهشیانهوه خوای مه‌زن و بێ هاوتا پێیان ده‌فه‌رموێ: (قُلْ أنفِقُوا طَوعاً أو كَرهاً لَنْ يُتَقَبّلَ مِنكُم، إنّكُمْ كُنتم قَومَاً فاسقينَ)التوبه:53 واته: پێیان بڵێ ماڵ و سامان به‌خشینتان به هیچ شێوه‌یه‌ك لێ قبوڵ ناكرێت، چ به خۆشی بیكه‌ن چ به زۆر، ئێوه كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی لاده‌رن.
ئه‌و دووڕووانه، له‌گه‌ڵ ئه‌و سامان بهخشینهشیاندا، خوای گه‌وره ده‌رهه‌قیان ده‌فه‌رموێ: (إنّ المنافقينَ في الدّرْكِ الَاسفَلِ من النارِ ولَنْ تَجِدَ لَهُمْ نَصِيراً)النساء:145 واته: به‌ڕاستی دووڕووه‌كان له پله‌ی هه‌ره خواره‌وه‌ی ئاگری دۆزه‌خدان و هیچ پاڵپشت و لایهنگرێیان نییه.