مژدەیەک بۆ خوێنەرانی خۆشەویست
بۆ یەکەم جار خوشکیك بوە پێشەنگی نوسینی پەرتوکێك لەسەر ئاستی کورد بەناونیشانی (لێکۆڵینەوەیەك لەسەر چەمك و ئایدۆلۆژیایی ئاتیزم)
لە نوسینی خوشکە ( نور نەقشبەندی) بەم زوانە دەکەوێتە بەردیدەی خوێنەران لە کوردستان و ئەوروپا .
نوسەر ( نور نەقشبەندی): سالی ٢٠١٣ لەگۆڤاری ڕیگای هزر ژمارە(١٠) تایتڵی ئەم پەرتوکەی بەشێوەی مەقالە بلاوکردەوە کە بۆ یەکەم جار بوو هاوواتای ئاتیزمی بە (ئیلحاد)(کافر بە ئاتێست) ناساند، ناوبراو لە سالی ٢٠١٦ هەر هەمان تایتڵی هەڵبژاردو کردیە پەرتوكێك و بەخشی بەخوێنەرانی هۆشیار .
* ناوەرۆکی ئەم پەرتوکە ..
*سەرەتا بۆ ناساندنی ئەم بیرە پێناسەی ئاتیزم(ملحد) دەکا ..
ئاتیزم : بەمانای مولحید دێت یان ڕەتکردنەوەی هەموو باوەڕبوون بە بونی خوایەتی (نعوذ باللە) واتە کافر .
ئاتیزم خەسڵەتێکە بۆ ئازادی خۆت هەڵیدەبژێریت کە ئەویش باوەڕنەبوونە بەهیچ شتێك واتە هەڵبژاردنی مولحیدی بۆ خود و کافربوون ...
تێگەیشتن لە مولحید واتە نەبوونی ئیمان لەبەرامبەر بە خوایەک یان زیاتر، مێژووی ئاتیزم دیارنیە چونکە هەر لەسەرەتای دروستبوونی مرۆڤایەتییەوە بوونی هەیە لەبەرامبەر باوەڕ.. بێ باوەڕ هەمیشە سراع و ململانێیان هەبوە هەر دەشبێت تا کۆتایی دنیا، ،
هەروەها باس لە مێژوو جۆرەکانی ئاتیزم بەگشتی دەکا دیارترینیان ( بێ باوەری لاوازو بێ باوەری بەهێز)ە، بەهۆکاری ئەوەی نوسەر دانیشتووی وولاتی سویدە لەناو بێ باوەڕاندا توانیوویەتی ئەندازەیەك خوێندنەوەیەکی باش بکا لەمەڕ جوڵەو ڕەفتاریان لەماڵ و قوتابخانەو کۆمەڵگادا....وە هەروەها باس و بەرسەرهاتیشی تێداگێڕاوەتەوە .
* بیرۆکەی لەچاپدانی ئەم پەرتوکە دەگەڕێتەوە بۆ لاوازبوونی موسوڵمانان لەئێستاداو ململانێی کوفرو پەرەسەندنی بیری چەپ لە کوردستان، هەروەها لادانی گەنجان بە ئاقارێکی نارووندا کەدەبینین هەولی زیاترو کاری جدی دەکرێ لەسەر ئەقڵی گەنجان بۆ چاندنی هزری ئیلحادی،
هەربۆیە نوسەر بەپێویستی زانیوە ئەم پەرتوکە بۆ ناساندن و هۆشیارکردنەوەی بیری گەنجان و دوبارە رووکردنەوەیان بەئاڕاستەی ئیمان و باوەڕدا هەروەك پێوسیتییەکە نموونەی ئاو بۆ ژیانەوە ...!
* جێی وەبیرهێنانەوەیە بۆ هەر کەسانیك کەسودمەند ئەبن لەبردنی ئەم توێژینەوانە بۆ دەوڵەمەندکردنی بابەتەکانیان ئاماژە بەماندوبوونی نوسەرو توێژەر بکرێت نەك خۆیان بکەنە خاوەنی شەونخونی و ماندوبوونی کەسانی ترو جیگای دەست خۆشی بن، ئەمەش ئامانەتی دینی و ئەخلاقی وا دەخوازێت کە ئەمانەت بپارێزین و مصداقیەتی کاریان لەدەست نەدەن!.