چوار زاراوه‌كه‌ی قورئان
{(الاله)(الرب)(العبادة)(الدين)}ْ
ئه‌م چوار زاراوه‌یه: (الله) خودا، (الرب) په‌روه‌ردگار، (العبادة) په‌رستن، (ا‌لدین) ئایین، بناغه‌و بنچینه‌ی زاراوه‌كانی قورئانن و بانگه‌وازی قورئان له ده‌وری ئه‌م چوار زاراوه‌یه ده‌سوڕێته‌وه. به‌گشتی قورئان داوای ئه‌وه ده‌كات كه خودای په‌روه‌ردگار تاك وته‌نیایه‌و خۆی هه‌ڵسوڕێنه‌ری ئه‌م بونه‌وه‌ره‌یه‌و هه‌موو كه‌س پێویستی به‌وه‌و ئه‌و پێویستی به‌كه‌س نیه، هیچ خودایه‌كی به‌هه‌ق نیه ته‌نها ئه‌و نه‌بێ.. مرۆڤ ده‌بێ ته‌نها به خودایه‌تی ئه‌و رازی بێ و به‌س، ئه‌و به په‌روه‌ردگار بناسێت و بگرێ و خودایه‌تی و په‌روه‌ردگاریه‌تی غه‌یری ئه‌و ره‌ت بكاته‌وه.. به ته‌نها ئه‌و بپه‌رستێ وغه‌یری ئه‌و نه‌په‌رستێ.. ته‌نها ئایینی خودا به پوختی بگرێ و هه‌موو ئایینێكی غه‌یری ئایینی خودا ره‌ت كاته‌وه، وه‌ك ده‌فه‌رموێ:
(وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلاَ نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لاَ إِلَهَ إِلاَ أَنَا فَاعْبُدُونِ) الانبياء/25 واته: له پێش تۆدا هیچ پێغه‌مبه‌رێكمان نه‌ناردوه ئیللا سرووش (وه‌حی) مان بۆ كردووه كه: جگه له من په‌رستراوێكی تر نیه، ده‌سا ئێوه‌ش به‌ندایه‌تی ته‌نها من بكه‌ن.
وه ده‌فه‌رموێت: (وَمَا أُمِرُوا إِلاَ لِيعْبُدُوا إِلَهًا وَاحِدًا لاَ إِلَهَ إِلاَ هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ) التوبة/31 واته: فه‌رمانیان ته‌نها به‌وه پێ كرابوو كه ته‌نها یه‌ك خوا بپه‌رستن، كه هیچ خودایه‌كی تر جگه له‌و نیه، پاك و بێ خه‌وشی بۆ خوا له‌و هاوبه‌ش په‌یدا كردنه‌ی كه بۆی ده‌كه‌ن..
ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ هَذِهِ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَأَنَا رَبُّكُمْ فَاعْبُدُونِ )الانبياء/92 واته: بێگومان ئا ئه‌مه به‌رنامه‌و ئوممه‌تی ئێوه‌یه كه تاكه ئوممه‌ته‌و منیش په‌روه‌ردگارتانم و ده‌ی سا ته‌نها به‌ندایه‌تی من بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (قُلْ أَغَـیْرَ الله أَبْـغِی رَبًّا وَهُوَ رَبُّ كُلِّ شَیْ‌ءٍ) الا‌نعام/164 واته: بـڵێ چما ده‌بێ جگه له (الله) په‌روه‌ردگارێكی تر بخوازم و بیپه‌رستم؟ له‌كاتێكدا كه ئه‌و په‌روه‌ردگاری هه‌موو شتێكه؟
یان كه ده‌فه‌رموێت: : (فَمَنْ كَانَ يرْجُوا لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيعْمَلْ عَمَلَ صَالِحًا وَلاَ يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا) الكهف/110 واته: جا هه‌ركه‌سێك به ته‌مای دیدار‌و پێك گه‌یشتنی په‌روه‌ردگاریه‌تی با كرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بدات و هاوبه‌ش بۆ خوا دانه‌نێت.
یان: (وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ) النحل/36 واته: له‌نێو هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كدا پێغه‌مبه‌رێكمان ناردووه (تا پێیان رابگه‌یه‌نن) كه: به‌ته‌نها خودا بپه‌رستن و له‌تاغوت(هه‌ر یاخی و په‌رستراوێكی تری غه‌یری خوا) دوور كه‌ونه‌وه.
وه ده‌فه‌رموێت: (أَفَغَيْرَ دِينِ الله صبْغُونَ وَلَهُ أَسْلَمَ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالَارْضِ طَوْعًا وَكَرْهًا وَإِلَيْهِ يُرْجَعُونَ) آل عمران/83 واته : ئایا ئه‌هلی كیتاب (جوله‌كه‌و دیانه‌كان) رێبازێكی دی بێجگه له رێبازی خودا ده‌خوازن؟ له كاتێكدا هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدایه، به خۆشی خۆیان بێ یا به‌ناچاری ملكه‌چی ئه‌ون و هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ده‌فه‌رموێت(قُلْ إِنِّي أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ الله مُخْلِصًا لَهُ الدِّينَ) الزمر/11 واته: بـڵێ من فه‌رمانم پێكراوه كه ته‌نها خودا بپه‌رستم و به‌دڵسۆزی و سه‌رڕاستیه‌وه دینداریی بۆ بكه‌م و له‌سه‌ر دینه‌كه‌ی بم.
یان ده‌فه‌رموێت :(إِنَّ الله رَبِّي وَرَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ هَذَا صِرَاطٌ مُسْتَقِيمٌ)آل عمران/51 واته: خودای گه‌وره په‌روه‌ردگای من و ئێوه‌شه، ده‌ی ده‌سا هه‌ر ئه‌و بپه‌رستن، ئا ئه‌وه‌ش رێبازی راست..
ئه‌مانه چه‌ند ئایه‌تێك بوون به نموونه هێناماننه‌وه، ده‌نا ئه‌وه‌ی قورئان بخوێنێته‌وه‌و تـێی بگا، هه‌ر زوو هه‌ست ده‌كا به‌وه‌ی كه هه‌رچی رێنموونی و ئامۆژگاری قورئان هه‌یه له ده‌وری ئه‌م چوار زاراوه‌یه ده‌سوڕێته‌وه‌و بابه‌تی قورئان و دیدو فیكره بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی له‌وه زیاتر نیه كه:
1- ته‌نها خودای گه‌وره په‌روه‌ردگارو په‌رستراوه.
2- جگه له خودای گه‌وره هیچ په‌روه‌ردگارو په‌رستراوێكی تر نیه.
3- ده‌بێ مرۆڤ ته‌نها خودای گه‌وره بپه‌رستێت.
4- ده‌بێ ته‌نها ئایینی خودای گه‌وه‌ر به پوختی و پاكی وه‌ك به‌رنامه‌ی ژیانی مرۆڤ په‌یڕه‌و بكرێ و دیندارییش ته‌نها بۆ وی یه‌كلا بكرێته‌وه.
گرنگی ئه‌م چوار زاراوه‌یه
ئه‌وه‌ی روون و ئاشكرایه ئه‌وه‌یه: كه ئه‌و كه‌سه‌ی له قورئان بكۆڵێته‌وه‌و بچێته بنج و بناوانی ماناكانیه‌وه ، ده‌بێ له مانای ئه‌م چوار زاراوه‌یه بگات و چه‌مكه ته‌واوو گشتگیره‌كانی وه‌رگرێت . چونكه ئه‌وه‌ی نه‌زانێ مانای خودا (الله) و په‌روه‌ردگار (الرب) و په‌رستن (العبادة) چیه‌و ئایین (ا‌لدین) بۆچی به‌كار دێت؟ ئه‌وا گومان له‌وه‌دا نیه قورئان لای ئه‌و ده‌بێته قسه‌یه‌كی پشتگوێ خراوو هیچ له ماناكانی تێ ناگات، و ناتوانێ راستی یه‌كتاناسی بزانێ، یا بنه‌چه‌ی هاوه‌ڵ په‌یداكردن پێبزانێ! یا ناتوانێ په‌رستنه‌كه‌ی ته‌نها بۆ خودا بێت و دین و دیندارییه‌كه به پوختی بگرێته به‌ر.. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر چه‌مكی ئه‌م زاراوانه له زه‌یـنی مرۆڤدا رۆشن نه‌بوو، كه‌موكورتی هه‌بوو له تێگه‌یشتنی ماناكاندا، ئه‌وا بێگومان هه‌رچی رێنموونی و ئامۆژگاری قورئان هه‌یه لـێی تێكه‌ڵ ده‌بێ و عه‌قیده‌و كرده‌وه‌كانی هه‌مووی كورت هه‌ڵدێنێ و له كاتێكدا كه باوه‌ڕی به قورئانه‌كه‌ش هه‌یه‌و به‌رده‌وام (لا اله الا الله)ی له‌سه‌ر زمانه، به‌ڵام خوداوه‌ندی دیكه جگه له خودای گه‌وره ده‌په‌رستێت!! هه‌ر لافی ئه‌وه‌ش لێده‌دا كه غه‌یری (الله) هیچ په‌روه‌ردگاری دی نیه، كه‌چی له واقیعدا ملكه‌چی په‌روه‌ردگاری دیكه‌یه! به هه‌موو راستگۆیی و دڵسۆزیه‌وه راده‌گه‌یه‌نێ كه ته‌نها (الله) ده‌په‌رستێ و ملكه‌چی بۆ ئه‌و نه‌بێ بۆ كه‌س ناكا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ملكه‌چ و گوێڕایه‌ڵی زۆر خوداوه‌ندی تره‌و جگه له خودای گه‌وره (الله)ی كردۆته سه‌یدو سه‌روه‌ری خۆی! هه‌روه‌ها به هه‌موو هـێزو توندی خۆی راده‌گه‌یه‌نێ كه‌وا له چوارچێوه‌ی ئایینی خودادایه‌و باوه‌شی پێدا كردووه‌و دینداره، ئه‌گه‌ر كه‌سێ بڵێ تۆ له‌سه‌ر ئایینێكی تری، شه‌ڕی له‌گه‌ڵدا ده‌كا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ئاینێكی تردایه‌و خۆی به چمكی چه‌ند ئایینێكه‌وه هه‌ڵواسیوه.
بێگومان به زمان له (الله) نه‌بێ له كه‌س ناپاڕێته‌وه.. به كه‌سیش ناڵێ خودا‌و په‌روه‌ردگارمه، به‌ڵام به گوێره‌ی ئه‌و مانایانه‌ی بۆ هه‌ردوو ووشه‌ی خودا‌و په‌روه‌ردگار دانراون چه‌ندین خوداوه‌ندو په‌روه‌ردگاری تری هه‌ن. ئه‌و داماوه نازانێ كه جگه له (الله) خوداوه‌ندو په‌روه‌ردگاری دیكه‌ی به هاوه‌ڵی داناوه، ئه‌گه‌ر ئاگاداریشت كرده‌وه كه غه‌یری (الله) ده‌په‌رستێ و له دیـنی خودادا هاوه‌ڵی بۆ خودای گه‌وره بڕیارداوه، ئه‌وا بێگومان به رووتدا هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌و په‌لامارت ده‌دات.. به‌ڵام ئه‌وه حاڵێتی ! له راستیدا به گوێره‌ی كاكڵه‌ی مانا‌و واتای (په‌رستن) و (ئایین) ئه‌و غه‌یری (الله) ده‌په‌رستێ و چووه‌ته نێو ئایینێكی دیكه‌وه! نازانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو چاكانه‌ی كه ده‌یكا له په‌رستنی غه‌یری (الله) دایه‌و ئه‌و رێبازه‌ی ئه‌و گرتوێتیه به‌ر ئایینێكه خودا رێی پێ نه‌داوه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی راستی له‌سه‌ر دروستیی نییه..
هۆی سه‌ره‌كی ئه‌م تێگه‌یشتنه چه‌وته
تـێڕوانین له چه‌رخی نه‌فامی و چه‌رخه ئیسلامیه‌كانی دوای ئه‌و، ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌وه‌ی كاتێ قورئان دابه‌زیه سه‌ر عه‌ره‌به‌كان و به‌وانه راگه‌یه‌نرا كه‌وا به پیـتی (ض) ده‌دوێن، هه‌موو كه‌سێ له‌وان ده‌یزانی مانای (اله) چیه‌و مه‌به‌ست له وووشه‌ی (الــــــــــرَّب) چیه؟ چونكه له‌مێژ بوو ئه‌و دوو ووشه‌یه له ناویاندا به‌كار ده‌هات و شاره‌زای هه‌موو ئه‌و مانایانه بوون كه ئه‌و دوو ووشه‌یه ده‌یانگرتنه خۆیان. بۆیه ئه‌گه‌ر پێیان گوترابا ( لااله الا الله) واته هیچ په‌رستراوێ نیه ته‌نها (الله) نه‌بێ كه هیچ هاوبه‌شێكی له خودایه‌تی و په‌روه‌ردگاریدا نیه، ئه‌وا به ته‌واوی ده‌یانزانی بانگهێشتی چـی ده‌كرێن و بێ لێتێكه‌ڵ بوون و ته‌مومژ بۆیان ده‌رده‌كه‌وت كه گۆتیار (قائل) نه‌فی چ شتێكی كردووه‌و نه‌یهێشتووه غه‌یری خودای پێ وه‌سف بكرێ و چ شتێك تایبه‌ت كراوه به خودا‌و پاك و پوخته كراوه بۆی.
جا ئه‌وانه‌ی دژایه‌تیان ده‌كرد به رێڕوونییه‌وه دژایه‌تیان ده‌كردو ده‌یانزانی كه خودایه‌تی و په‌روه‌ردگاریه‌تیان داوه‌ته پاڵ غه‌یری (الله) و كوفره‌كه‌یان به چی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێنابوو به زانین و رێڕونییه‌وه باوه‌ڕیان هێنابوو به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ئه‌و عه‌قیده‌یه زیاده‌یه پێویستی ده‌كات وه‌ربگیرێ یا له خۆ داڕنرێ و وازی لێ بهێنرێت.
هه‌روا ووشه‌كانی (العبادة) و (ا‌لدین) له زمانه‌كه‌یاندا باو بوون و ده‌یانزانی به‌نده (عبد) چیه‌و به‌ندایه‌تی (عبودیة) چـی ده‌گه‌یه‌نێ و ئه‌و په‌یڕه‌وه كرداره چیه كه پـێی ده‌ڵێن (العبادة) وه كاكڵه‌ی (ا‌لدین) چیه‌و ئه‌و مانایانه چین كه ئه‌و ووشه‌یه ده‌یانگه‌یه‌نێت.
بۆیه كاتێ كه پێیان ده‌گوترا (خودا بپه‌رستن و له‌تاغوت دوور كه‌ونه‌وه) و وه‌رنه ناو ئایینی خودا‌و واز له هه‌موو ئایینێ بهێنن، له حاڵیی بوون له‌و بانگه‌وازه‌ی قورئان هێنابووی به هه‌ڵه‌دا نه‌چوبوون، هه‌ر له‌گه‌ڵ ووشه‌كانی به‌رگوێیان كه‌وت یه‌كسه‌ر زانیان ئه‌و بانگه‌وازه داوای چ گۆڕانكاریه‌كیان له شێوازی ژیانیاندا لێ ده‌كات.
به‌ڵام له چه‌رخه‌كانی دوای چه‌رخی زێڕیـنی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم ) و هاوه‌ڵانی مانا ره‌سه‌ن و راسته‌كانی ئه‌م ووشانه به‌ره‌به‌ره گۆڕانیان به‌سه‌ردا هات، ئه‌و مانایانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می دابه‌زینی قورئاندا له‌ناو ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه باوبوون، تا وای لێهات هه‌ر یه‌ك له‌و چوار زاراوه‌یه به چه‌ند مانایه‌كی ته‌سك سنوردار كران له‌چاو ئه‌و مانا فراوانه‌ی پێشتر ده‌یانگرته خۆ‌و كورت هه‌ڵهاتن! له چه‌ند مانایه‌كی دیاریكراوی سنوردار و ته‌سك و تایبه‌ته‌وه كران به چه‌ند شتێكی شاراوه، ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆ:
1- كه‌م بوونی چـێژی زمانی عه‌ره‌بی ته‌واو و وشك بوونی كانیاوی زمانی عه‌ره‌بی له چه‌رخه دواییه‌كاندا.
2- ئه‌وانه‌ی له‌وه‌دوا له كۆمه‌ڵگای ئیسلامی له‌دایك ده‌بوون و تیایدا پێ گه‌یشتن، واتا‌و مه‌دلوولی ئه‌و مانایانه‌یان بۆ نه‌مابووه‌وه له ووشه‌كانی (الاله)، (الرب)، (العبادة)، (ا‌لدین) وه‌كو ئه‌وه‌ی له كاتی دابه‌زینی قورئاندا باو بوو.
له‌به‌ر ئه‌م دوو هۆیه ده‌بیـنی زمانه‌وان و راڤه‌كارانی قورئانی پـیرۆز له چه‌رخه‌كانی دواییندا به ناچاری زۆر له ووشه‌كانی قورئانیان به‌و شێوه‌یه راڤه ده‌كرد كه ئاستی خوێنده‌واریی و رۆشنبیریی و تێگه‌یشتنی موسڵمانه‌كانی ئه‌و چه‌رخه ده‌خواست ، نه‌ك به پێی مانا زمانه‌وانیه ره‌سه‌نه قووڵه‌كه‌ی خۆی، بۆ نمونه:
ـ ووشه‌ی (اله) یان به‌رامبه‌ر (بت) دانا، واته به ئاوه‌ڵناوی بت و بت په‌رستییان دانابوو.
ـ ووشه‌ی (رب)یان دانا بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی كه ئه‌ركی په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندن ده‌گرێته ئه‌ستۆ..
ـ ووشه‌ی (عبادة)یان كورت هه‌ڵهێنا له مانای به‌خوادانان و كڕنوش بردن و نوێژكردن بۆ خودای گه‌وره‌دا.
ـ ووشه‌ی (دین) یان به‌رامبه‌ر مه‌زهه‌ب ( Religion ) دانا.
ـ هه‌روه‌ها ووشه‌ی (تاغوت) به‌مانای بت و شه‌یتانه‌كان لێكدرایه‌وه.
سه‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش ئه‌وه بوو كه خه‌ڵكی به زه‌حمه‌ت له مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی بانگه‌وازی قورئان تێ ده‌گه‌یشتنه‌وه. جا ئه‌گه‌ر قورئان بانگی بكردنایه بۆ ئه‌وه‌ی غه‌یری خودا نه‌په‌رستن ؛ وایان ده‌زانی به وازهێنان له بت و سه‌نه‌مه‌كان هه‌قی ئه‌و بانگه‌یان داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێشتا ده‌ستیان به‌رنه‌داوه له‌و شتانه‌ی كه ماناكانی (الاله) ده‌یانگرێته خۆی بێجگه له بت و سه‌نه‌م و هه‌ستیش ناكه‌ن به‌و كرده‌وه‌یان غه‌یری (الله)یان به‌خودا داناوه.
كه قورئان بانگی ده‌كردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی غه‌یری (الله) به په‌روه‌ردگار نه‌گرن، وه‌كو ئێستا ده‌یانووت: ئێمه غه‌یری ئه‌و به په‌روه‌رده‌كارو سه‌رپه‌رشتیاری كاروبارمان نازانین، به‌و شێوه‌یه بیروباوه‌ڕمان له رووی یه‌كتاپه‌رستیه‌وه ته‌واوه، به‌ڵام له راستیدا زۆربه‌یان گه‌ردنكه‌چییان بۆ په‌روه‌ردگارێتی غه‌یری خوا ده‌كرد، به‌گوێره‌ی ماناكانی ووشه‌ی (الرب) ئه‌وانه كه‌وتبوونه جۆره شیركێكی تره‌وه بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر قورئان به‌مانه بفه‌رموێت خودا بپه‌رستن و له تاغوت دووركه‌ونه‌وه، ده‌ڵێن ئێمه له شه‌یتان دوورین و نه‌فرینی لێ ده‌كه‌ین ، ئێمه بت ناپه‌رستین! و له (الله) نه‌بێ له هیـچی دی ناترسین، كه‌واته ئه‌و فه‌رمانه‌ی قورئانیشمان جێبه‌جێ كرد! كه‌چی ده‌یانبینیت هێشتا ده‌ستیان به كلكی تاغوته‌كانی تر گرتووه‌و هه‌موو شێوه‌كانی په‌رستنیان بۆ غه‌یری (الله) بڕیار داوه ته‌نها (به‌خودادانان) نه‌بێ.
بۆ مانا‌و واتاكانی (دین)یش هه‌روه‌تر.. خه‌ڵكی له مانای پوخته‌كردنی (ئایین) و یه‌كلابوونه‌وه بۆ خودا تێناگه‌ن، وا ده‌زانن ته‌نها ئه‌وه‌یه بڵێن فڵانه‌كه‌س له‌سه‌ر ئایینی ئیسلامه‌و نه‌ڵێن له‌سه‌ر ئایینی هیندی و جوله‌كه‌و دیانه‌كانه. لـێره‌وه وا حاڵی بوون ئه‌وه‌ی پـێی بگوترێ موسڵمان ئه‌وا خۆی یه‌كلاكردۆته‌وه بۆ خودا‌و دینه‌كه‌ی پوخت و ته‌واوه. كه‌چی له راستیدا زۆربه‌ی ئه‌وانه هێشتا ـ به گوێره‌ی ئه‌و مانا فراوانانه‌ی كه ووشه‌ی (دین) ده‌یانگرێته خۆی ـ خۆیان بۆ خودا یه‌كلا نه‌كردۆته‌وه .
ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م تێگه‌یشتنه چه‌وته
ئه‌و راستیه‌ی كه گومانی تیا نیه‌و حاشا هه‌ڵنه‌گره ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی زۆربه‌ی رێنماییه‌كانی قورئانیان لا شاراوه‌یه ، به‌ڵكو ئه‌و گیانه به‌رزو فیكره سه‌ره‌كیه‌یان لێ بزر بووه كه قورئان بۆیان و لێیانی ده‌وێت، خه‌ڵكه موسوڵمانه‌كه ئه‌م چوار زاراوه بنه‌ڕه‌تیه‌یان لا مه‌جهووله، زۆر ناحاڵیین لێیان، ئه‌مه‌ش له دوای چه‌رخی زێڕیـنی سه‌له‌فه‌وه تا ئێستا گه‌وره‌ترین هۆكارێك بووه كه سه‌ری بۆ لاوازی و بێ هـێزی بیروباوه‌ڕیان و كرده‌وه‌یان كێشاوه، خۆ ئه‌وانه ئایینی ئیسلامیشیان وه‌رگرتبوو و له‌ریزی موسڵمانانیش ده‌ژمێردران.
له‌به‌ر ئه‌مانه پێمان گرنگ بوو مانای ئه‌و چوار زاراوه‌یه روون كه‌ینه‌وه‌و به درێژی باسی بكه‌ین، تا مه‌به‌سته راسته‌كه‌ی قورئان و فه‌رمایشته گرنگه‌كانی ده‌ركه‌وێ.
هه‌رچه‌نده من پێشتر له چه‌ند وتارێكمدا كه نووسیومن هه‌وڵم دا گرنگی ئه‌م چه‌مكی ئه‌و زاراوانه گرنگـتر نیشان بده‌م، چونكه ده‌مزانی ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌م بابه‌ته‌دا نووسیومه بۆلابردن و ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی خۆیان خزاندۆته هزری موسوڵمانانه‌وه خۆی له خۆیدا به‌س نیه، و بایی ئه‌وه ناكه‌ن كه قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵكی بێنن و دڵیان پـێی ئاسووده بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وا تێ ده‌گه‌ن ئه‌و توێژینه‌وه‌و باسكردنه تێروته‌سه‌لانه‌ی بۆ ئه‌و وشانه‌م كردووه بێ هێنانه‌وه‌ی ئایه‌تی قورئانی پـیرۆز یا پشت به‌ستن به فه‌رهه‌نگه‌كانی زمان، ئه‌وا ته‌نها رای خۆمه‌و هێناومه، ئاشكرایشه كه رای تایبه‌تی من ناتوانێ قه‌ناعه‌ت به‌وانه بكات كه له‌گه‌ڵ راكانی مندا نین. بۆیه وویستم له‌م نامیلكه‌یه‌دا مانا ته‌واو و گشتگیرییه‌كانی ئه‌م چوار زاراوه‌یه ئاشكرا بكه‌م بێ ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌ك بهێنم كه قورئان پشتگیری نه‌كات، یا رایه‌ك بهێنم كه پشتی به فه‌رهه‌نگه‌كانی زمان نه‌به‌ستبێت. سه‌ره‌تا به وویستی خودای باڵاده‌ست ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌ی ووشه‌ی (الاله) ده‌كه‌م و ئینجا (الرب) ، دوایی (العبادة) و دواتر (ا‌لدین). ان شا‌ء الله..
ئه‌بولئه‌علای مه‌ودوودی
پێشه‌كی كتێبی: چوارزاراوه‌كه‌ی قورئان
وه‌رگێرانی: احمد محمد قه‌ره‌نی