1-ده‌ست به ته‌وحیده‌وه بگره و خۆ به‌دووربگره له شیرك..شیرك ده‌ردێكی پیسه..ئه‌وه‌نده قێزه‌ونه ته‌نانه‌ت خواش هیچ كرده‌وه‌یه‌ك له دووبڕوا وه‌رناگرێت و به‌و هه‌مووه سۆزه زۆریه‌وه موشیرك ئه‌خاته ناو دۆزه‌خه‌وه..ان الله لا یغفر ان یشرك به و یغفر مادون ذلك لمن یشا‌ء..دڵنیابن! به بێ گومان خوا له‌و كه‌سه خۆش نابێت شه‌ریكی بۆ بڕیار بدات.. كه‌واته عیباده‌ت بۆ غه‌یری خوا مه‌كه! هاوار له غه‌یری خوا مه‌كه! قوربانی بۆ غه‌یری خوا مه‌كه! وامه‌زانه غه‌یری خوا رزقی تۆی به‌ده‌سته، یان رێز و حورمه‌تی تۆ، مناڵی تۆ، له‌شساغی تۆ به‌ده‌ستی غه‌یری خوایه، وا مه‌زانه سوود و زیان به ده‌ستی غه‌یری خوایه.. قُلْ لَا أَمْلِكُ لِنَفْسِي ضَرًّا وَلَا نَفْعًا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ 2- خوێندنه‌وه‌ی قورئان و هاوڕێیه‌تیكردنی..قورئان ئاوی ئیمان ئه‌دات..گه‌شه‌ی ئه‌داتێ و پێی ئه‌گه‌یه‌نێت..به‌هێزترین میكانیزمه بۆ دامه‌زراندن و به‌رقه‌راركردنی ئیمان له دڵه‌كاندا.. وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ الْقُرْآَنُ جُمْلَةً وَاحِدَةً كَذَلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِ فُؤَادَكَ 3-زۆركردنی چاكه‌كردن و خێركردن چونكه به ئاوی تاعه‌ت و چاكه‌كردن تا بێت دره‌ختی ئیمان گه‌شه‌ی زیاتر ئه‌كات له دڵه‌كاندا.. 4-خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكی پێغه‌مبه‌ران به تایبه‌تی و ژیانی زانایان و پیاوصاڵحان به گشتی.. چونكه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ... وَكُلًّا نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنْبَاءِ الرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِ فُؤَادَكَ وَجَاءَكَ فِي هَذِهِ الْحَقُّ وَمَوْعِظَةٌ وَذِكْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ..به‌ره‌كه‌تی ئه‌عمالی صاڵحانه‌ی پێغه‌مبه‌ران و پیاوصاڵح و زانایان هێز و چێژ به ئیمان ئه‌ده‌ن و ئیقتیدا له موسڵماندا دروست ئه‌كه‌ن.. 5-زیكری خوا..زیكری خوا و یادكردنه‌وه‌ی له به‌هێزترین میكانیزمه‌كانی به‌هێزكردنی ئیمانه.. له هه‌مانكاتدا به‌هێزترین چه‌ك و قه‌ڵایه بۆ خۆپاراستن له شه‌یتان.. خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ.. الَّذِينَ آَمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ 6-دوعاكردن و هانابردن بۆ خوا..دوعاكردن به كه‌م مه‌زانه..خوا فه‌رمانمان پێئه‌كات دوعا بكه‌ین.. پێغه‌به‌ری خوا زۆرترین دوعای ئه‌وه‌بوو ئه‌یفه‌رموو..یا مقلب القلوب ثبت قلبی علی دینك..خوایه ئه‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌ری دڵه‌كان ..دڵم دامه‌زراو و به‌رقه‌رار بكه له‌سه‌ر یادی تۆ.. 7-هه‌میشه له‌بیرت بێت ئاخیره‌ت هه‌یه، مردنیش نادیاره و ئێستا نا ساتێكی تر دێته‌سه‌ر ڕێگه‌كه‌ت و بواری تۆبه‌كردن و خۆڕێككردنه‌وه‌ت نامێنێ.. بۆیه پێویسته له‌بیرت بێت به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌مێك هه‌یه، بیر له نیعمه‌ته مادی و مه‌عنه‌ویه‌كانی به‌هشت بكه‌ره‌وه، بیر له سزا مادی و مه‌عنه‌ویه‌كانی جه‌هه‌ننه‌میش بكه‌ره‌وه.. بیر له‌وه‌ش بكه‌ره‌وه دوو ڕێگه‌ش له دونیاوه بۆ هه‌ریه‌ك له‌و دوو ماڵه ئه‌چێت، ئاگامان له خۆمان نه‌بێت چووینه سه‌ر ڕێگای جه‌هه‌ننه‌م ماڵوێرانی دونیا و ئاخیره‌ت ئه‌بین و به‌هه‌شتی خوا له ده‌ست ئه‌ده‌ین.. وَابْتَغِ فِيمَا آَتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الْآَخِرَةَ وَلَا تَنْسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا وَأَحْسِنْ كَمَا أَحْسَنَ اللَّهُ إِلَيْكَ وَلَا تَبْغِ الْفَسَادَ فِي الْأَرْضِ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ 8-هاوڕێیه‌تیكردنی كه‌سانی چاك و روو له خوا..دووركه‌وتنه‌وه‌ش له خاوه‌ڵی خراپ، له‌و هاوه‌ڵانه‌ی كه كۆتا شت بیری لێئه‌كه‌نه‌وه خوا و قیامه‌ته، ئه‌وانه په‌یامی به‌قوڕابردنی خۆیان و هاوڕێكانیان هڵگرتووه و به‌خۆیان نازانن.. وَيَوْمَ يَعَضُّ الظَّالِمُ عَلَى يَدَيْهِ يَقُولُ يَا لَيْتَنِي اتَّخَذْتُ مَعَ الرَّسُولِ سَبِيلًا (27) يَا وَيْلَتَا لَيْتَنِي لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًا (28) لَقَدْ أَضَلَّنِي عَنِ الذِّكْرِ بَعْدَ إِذْ جَاءَنِي وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِلْإِنْسَانِ خَذُولًا 9- خۆشاره‌زاكردن له دیندا و گه‌ڕان به شوێنی عیلمدا..عیلم وه‌ك چرایه‌ك وایه به‌رده‌مت بۆ رۆشن ئه‌كاته‌وه‌و ئیتر ناكه‌ویته چاڵ و ناكه‌ویت به‌سه‌ر مار و ده‌عبادا ز قاچت ناچه‌قێ له قوڕ و لیته‌دا. 10-خه‌ڵك بانگكردن بۆ لای خوا و دینی خوا..ئه‌م خه‌مخۆریه بۆ دین جگه له‌وه‌ی شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ موسڵمان.. میكانزمێكی به‌كاریشه بۆ به‌هێزكردنی ئیمان.. ئه‌و ساته‌ی كه خه‌ڵكی بانگ ئه‌كه‌ی بۆ لای خوا دڵت ئه‌گه‌شێته‌وه‌و هانی خۆت ئه‌ده‌ی تا زیاتر به‌هێز ببیت و ده‌رگای به‌ره‌كاتی خوا له خۆت بكه‌یته‌وه.. دڵت خۆش ئه‌بێت سات به‌سات كه خوا كه‌سێك له‌سه‌ر ده‌ستی تۆدا هیدایه‌ت ئه‌دات و ئه‌یحاته‌سه‌ر رێگه‌ی خوای په‌روه‌ردگار..