ناوی نامیلکە: دیارترین تاوانە بەربڵاوەکان لەنێو فێرخوازانی زانستی شەرعیدا
نووسینی: د. سوڵتان عومەیری
بەرهەمی: لیژنەی وەرگێڕانی زادی
چاپی: یەکەم
ساڵی: ۲۰۲٦ز
ژمارەی لاپەڕە: ٦۰.
ناساندن:
ئەم نامیلکە بچووکە لە ئەسڵدا بەشێکە لە کتێبی: (جَنَّةُ السَّالِكِينَ فِي شَرْحِ الوَصِيَّةِ الصُّغْرَى لِشَيْخِ الإِسْلَامِ ابنِ تَيْمِيَّةَ)، کە دکتۆر سوڵتان عومەیری نووسیویەتی، بەڵام لەبەر گرنگیی بابەتەکە، نووسەری بەڕێز بە جیا بڵاوی کردووەتەوە. ئێمەش وەکو لیژنەی وەرگێڕانی زادی پێمان باشبوو ئەم بەشە وەربگێڕینە سەر زمانی کوردی، بۆ ئەوەی فێرخوازانی زانستی شەرعی بە گشتی و فێرخوازانمان لە (زادی) بەتایبەتی سوودی لێ ببینن. باسەکانی ئەم نامیلکەیە بۆ فێرخوازانی زانستی شەرعی زۆر پێویستە، چونکە دەبینین زۆر لە فێرخوازان لەگەڵ ئەوەی فێری زانست و حوکمە شەرعییەکان دەبن، بەڵام هێشتا لە ڕەفتاریاندا کۆمەڵێک نەخۆشی دینداری دەردەکەوێت کە شیاو بە موسوڵمان نییە چجای فێرخوازی زانستی شەرعی. پشتیوان بە خوا ئەم نامیلکە بچووکە دەبێتە هۆکارێکی باش بۆ ئەوەی فێرخوازان زیاتر گرنگی بە بژاری دەروونیان بدەن، پێش هەموو کەسێک عیلمەکەیان بۆخۆیان لێی سوودمەند بن.