ئه‌و دوو خوشكه به‌ڕێزه‌مان خاتوو بوشرا ئه‌حمه‌د كه الحمد لله هه‌موو قورئانی له‌به‌ره‌و مامۆستای ته‌جویده‌و خاتوو ڕه‌ییان عبدالرحمان، كه هه‌م خوێندكاره‌و هه‌م مامۆستا‌و نوسه‌ر، (هه‌م دایكی سێ شێرزاده‌شه) ماوه‌یه‌كه هه‌ر دووكیان له ووڵاتی سوید ده‌ژین، ئه‌م به‌رهه‌مه‌یان له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگدا نووسی، كه بۆیان ناردم بۆ ئۆسلۆ تا پێیدا بچمه‌وه، به ڕاستی چاوم پێی ڕوون بۆوه، هیممه‌تێكی باشیان دایه به‌ر منیش، كه له هه‌فته‌یه‌كدا پێیدا بچمه‌وه تا وه‌كو كۆرپه‌ی خۆیان زووتر چاویان به ساغ و سه‌لامه‌تی و له‌دایكبوونی خۆش ببێت!
نوسینه‌كه‌یان الحمد لله له ئاستێكدایه كه هه‌موومان دڵی پێ خۆش كه‌ین، زۆر جێی خۆی بوو كه زانكۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی بڕیاری خوێندنی ئه‌م كتێبه‌ی له قۆناغه‌كانی ئاماده‌یی خۆیدا دا، چونكه تا ئێستا -ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم- كتێبی وا گشتگیر‌و وورده‌كارتر له‌سه‌ر ته‌جوید به كوردی نه‌نوسراوه.. بۆیه پێم وایه هه‌موو مامۆستا‌و فێرخوازێكی قورئان و خوێندنه‌وه‌ی پێویستیان پێیه‌تی..
ده‌ست خۆشیه‌كی گه‌رم له‌و دوو خوشكه به‌ڕێزه‌مان ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می تریشیانین، داواكارین خوای په‌روه‌ردگار هه‌موو ڕه‌نجه‌كانیان بخاته ته‌رازووی چاكه‌كانیانه‌وه‌و پاداشتی به‌خێریان بداته‌وه و ئێمه‌ش و ئێوه‌ش له‌و پاداشته مه‌حرووم نه‌كات.. ئامین.
كرێكار / ئۆسلۆ
٣/٣/١٤٢٧ك-٢/٤/٢٠٠٦ز