کتێبخانە

تەفسیری سورەتی الممتحنە

 

  ئه‌م سوره‌ته‌ئاڵقه‌ی زنجیره‌یه‌كه‌ له‌ ئاماده‌ كردنێكی دوورودرێژ . مه‌به‌ست له‌م و هه‌روه‌ها له‌و بابه‌تانه‌ی وه‌ك ئه‌من : پێكه‌وه‌ نانی جیهانێكی خواوویستانه‌ی پاكه‌ له‌ دڵ و ده‌روونی موسوڵماناندا . تا دڵ و مێشكی هه‌موویان له‌ چڵك و چه‌په‌ڵی ده‌مارگیری و ره‌گه‌ز په‌رستی و خۆخۆیی و خاك و تیره‌و گه‌ل په‌رستی دوور بخاته‌وه‌و له‌ جێی هه‌ر هه‌موو ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ش په‌یوه‌ستی باوه‌ڕبه‌خوا دابمه‌زرێنێت . له‌ژێر ئاڵای خواو له‌ چوارچێوه‌ی حزبی خوادا .. موسوڵمانانی ئه‌مڕۆش له‌ هه‌موو كه‌س زیاترو له‌ هه‌موو سه‌رده‌م وزه‌مانێك زیاتر پێویستییان به‌ وه‌رگرتن و جێ به‌ جێ كردنی رێسا خواییه‌كانی ئه‌م سووره‌ته‌ هه‌یه‌ . چونكه‌ دژوارییه‌كانی ئه‌مڕۆ له‌ هه‌موو قۆناغێكی مێژوو كاریگه‌ر ترن و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م زه‌مانی جیهانگیرییه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ریشه‌كێش كردنی دین وئوممه‌ت وبزاڤه‌كه‌ی ئیسلام ده‌كات ! ئه‌م ته‌علیماته‌ خواییه‌ جه‌خت له‌سه‌ر قایم راگرتنی شه‌خسیه‌تی ئیسلامی ده‌كات . داوا ده‌كات وه‌لائی موسوڵمان ته‌نها بۆ خواو پێغه‌مبه‌رو موسوڵمانان بێت و به‌س .. ده‌یه‌وێت ریزه‌كانمان پته‌و تر و مه‌حكه‌م تر داڕێژین ، نه‌بادا له‌ لاوازی هه‌ستی وه‌لائدا ، دۆستایه‌تی و دوژمنایه‌تیمان لێ تێكه‌ڵ ببن و سنوری نێوانیانمان پێ جوێ نه‌كرێته‌وه‌ . ئه‌وجا دوژمنان دزه‌ بكه‌نه‌ ناو دیدو ریزه‌كانمانه‌وه‌ .



بینین:  5663
6/12/2018 7:13:11 PM
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.