کتێبخانە

چه‌سپاندنی شه‌رع و په‌یوه‌ندی به‌ بنجه‌كانی دینه‌وه‌

ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌ده‌بوو موسوڵمانان ئه‌وه‌نده‌ لێی خه‌مسارد بن، مه‌سه‌له‌ی حاكمێتی دینی خواو چه‌سپاندنی شه‌ریعه‌ته‌كه‌یه‌تی، چونكه‌ موسوڵمان و كافر ئه‌وه‌ ده‌زانن كه‌ ئه‌م ئیسلامه‌ زیاتر له‌ هه‌زارو سێ سه‌د ساڵ حوكمی نیوه‌ی سه‌ر زه‌مینی ئه‌و زه‌مانه‌ی خۆی به‌م شه‌ریعه‌ته‌ ده‌كرد، ته‌نها ئه‌م شه‌ریعه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی یاساو رێساو ده‌ستووری بوو، ئه‌دی چۆن ئێستا ئاوای لێ هاتووه‌ كه‌ خه‌ڵكێكی كه‌م نه‌بێت كه‌س له‌ موسوڵمانان به‌ به‌ مه‌یدانی یه‌كخواپه‌رستی و شیركی دانانێن؟!ته‌نانه‌ت هه‌ندێ موسوڵمانی هۆشیاریش كه‌ به‌رگری له‌ حاكمێتی ئیسلام ده‌كه‌ن به‌ به‌شێك له‌ عه‌قیده‌ی نازانن !  هه‌ر وای حسێب ده‌كه‌ن كه‌ سیاسه‌تی شه‌رعییه‌ نه‌ك كرۆكی عه‌قیده‌كه‌ !  ئه‌مه‌ش به‌ راستی حاڵی نه‌بوونه‌ له‌ خودی عه‌قیده‌كه‌، ئینجا له‌ شه‌ریعه‌ته‌كه‌.. بۆیه‌ به‌راستی ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی رابوونی ئیسلامییه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌ عه‌قائیدییه‌ بهروژێنێت و قه‌باره‌ی خۆی بداتێ و بیخاته‌وه‌ قاڵبی خۆی، ئه‌م ره‌نجه‌ی نوسه‌ری به‌ڕێزیش دكتۆر صلاح الصاوي له‌و بواره‌دایه‌، چونكه‌ به‌م كتێبه‌و به‌ كتێبه‌كانی تریشی تیشكی باشی خستۆته‌ سه‌ر عه‌قائیدێتی ئه‌م باسه‌ .



بینین:  7424
6/12/2018 8:05:46 PM
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.