کتێبخانە

په‌روه‌رده‌ی ده‌روون

 

 

 

 

 

 

 

پەرتووکی: وانە سەرەتاییەکانی پەروەردەی دەروون

نوسینی: لێژنه‌یه‌كی یه‌كگرتووی ئیسلامی

مامۆستا كرێكار پێیداچۆتەوە و توێژینەوەی فەرموودەکانی کردووە

 

هیچ دین و فه‌لسه‌فه‌و بیروباوه‌ڕێك نییه‌ بایه‌خی به‌ پارسه‌نگی ره‌فتارو ره‌وشت - به‌ دیدی خۆی -نه‌دابێت. ره‌وشت له‌ ناو هه‌موو كۆڕو كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا ئاستی كاریگه‌ریی ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ نیشان ده‌دات كه‌ له‌ ناخی ئه‌و كه‌س و كۆمه‌ڵگانه‌دا رواوه‌، كه‌ بۆته‌ سه‌رچاوه‌ی قیه‌م..

   ئیسلام بایه‌خی وا به‌پارسه‌نگی ره‌فتارو ره‌وشتی شوێنكه‌وتووه‌كانی داوه‌ كه‌ دیراسه‌ی ئیسلامه‌كه‌ ده‌كه‌یت وا ده‌زانیت ئیسلام هه‌ر بۆ داڕشتنی ره‌وشتی په‌سه‌ن هاتووه‌.. هۆی ئه‌وه‌ دیاره‌ كه‌ زۆر بایه‌خ پێدانی ئیسلامه‌ به‌ ره‌وشتی تاك و كۆی كۆمه‌ڵگه‌ ئیمانداره‌كه‌ی. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (إنَّمَا بُعِثْتُ لأُتِمَّ مَكارِمِ الأخْلاقِ).  واته‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوم به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا تا ره‌وشته‌ به‌رزه‌كان ته‌واو كه‌م.. یان كه‌ له‌ مه‌تحی ره‌وشت به‌رزییدا ده‌یفه‌رموو: (إنَّ الْمُؤْمِنَ لَيُدْرِكُ بِحُسْنِ خُلُقِهِ دَرَجَةَ الصَّائِمِ الْقَائِمِ).  واته‌: موسوڵمان به‌ ره‌وشتی به‌رزو چاكیی، خۆی ده‌گه‌ێنێته‌ پله‌ی رۆژوه‌وانی خاوه‌ن شه‌ونوێژی به‌رده‌وام! ئه‌مانه‌ پێناسه‌ی (هه‌موو) ن به‌ ده‌رخستنی تایبه‌تی (به‌ش) واته‌: (تَعريفُ الكُلِّ بِالجُزْءِ)..



بینین:  7378
6/12/2018 8:36:53 PM
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.