راڤه‌ی فه‌رموده‌ی یه‌كه‌م له بلوغ المرام
(١)
حَدَّثَنَا هِشَامُ بْنُ عَمَّارٍ حَدَّثَنَا مَالِكُ بْنُ أَنَسٍ حَدَّثَنِى صَفْوَانُ بْنُ سُلَيْمٍ عَنْ سَعِيدِ بْنِ سَلَمَةَ - هُوَ مِنْ آلِ ابْنِ الأَزْرَقِ - أَنَّ الْمُغِيرَةَ بْنَ أَبِى بُرْدَةَ - وَهُوَ مِنْ بَنِى عَبْدِ الدَّارِ - حَدَّثَهُ أَنَّهُ سَمِعَ أَبَا هُرَيْرَةَ يَقُولُ جَاءَ رَجُلٌ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّا نَرْكَبُ الْبَحْرَ وَنَحْمِلُ مَعَنَا الْقَلِيلَ مِنَ الْمَاءِ فَإِنْ تَوَضَّأْنَا بِهِ عَطِشْنَا أَفَنَتَوَضَّأُ مِنْ مَاءِ الْبَحْرِ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ« هُوَ الطَّهُورُ مَاؤُهُ الْحِلُّ مَيْتَتُهُ[1]
واتەکەی
كه‌سێك هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ و پێی ووت :ئێمه سواری كه‌شتی ده‌بین ، وه كه‌مێك ئاو له‌گەڵ خۆمان ده‌به‌ین ، ئه‌گه‌ر ده‌ستنوێژی پێ هه‌ڵبگرین ئه‌وا تێنوومان ده‌بێت ، ئایا ده‌ستنوێژ هه‌ڵبگرین به ئاوی ده‌ریا ؟ پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پێی فه‌رموو :ئاوه‌كه‌ی پاك‌و پاككه‌ره‌وه‌یه ، و مرداربوه‌كه‌شی حەڵاڵە بۆ خواردنی )
راویەکەی
سه‌یدنا ئه‌بوهوره‌یره خوا لێی رازی بێت ناوی عبدالرحمن كوڕی سه‌خره، له نه‌فامیدا ناوی (عبد الشمس) بووه. پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئه‌م ناوه‌ی گۆڕی و كردی به عبدالرحمن .
- له یه‌مه‌ن له‌دایك بووه‌و له ساڵی حه‌وته‌می كۆچی‌دا موسوڵمان بووه .
- فه‌رمووده‌ی زۆری له پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ و یاوه‌رانی تری وه‌كو سه‌یدنا عومه‌رو ئه‌وانی تر وه‌رگرتووه .
- جه‌ماوه‌رێكی زۆر له ئه‌سحاب و تابعین كه له (800 كه‌س) زیاتربوون فه‌رموده‌یان لێوه ریوایه‌ت كردووه .
- موسنه‌دی سه‌یدنا ئه‌بو هوره‌یره گه‌یشتۆته (5326 فه‌رموده). كه ئیمامی بوخاری و موسلیم پێكه‌وه (326 فه‌رموده) یان لێوه ریوایه‌ت كردووه، هه‌م به جیا: ئیمامی بوخاری (93 فه‌رموده) و ئیمامی موسلیم (98 فه‌رموده).
- له‌به‌ر زۆری ریوایه‌تی فه‌رمووده هه‌ر له كۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ ناحه‌زان ته‌م و مژی گومانیان بۆ ریوایه‌ته‌كانی سه‌یدنا ئه‌بوهوره‌یره دروست كردووه، به تایبه‌تی شیعه‌ی رافیزه، تا رووی پاكی ئه‌بو هوره‌یره له‌كه‌دار بكرێت.. كه گوایه ته‌مه‌نی یاوه‌رێتی كه‌م بووه چۆن ئه‌و هه‌موو فه‌رمووده‌یه‌ی بیستووه‌و گێڕاوێتیه‌وه.. سه‌یدنا ئه‌بوهوره‌یره ده‌فه‌رموێ: (برایانی كۆچكه‌رم سه‌رگه‌رمی مامه‌ڵه‌ی بازاڕ بوون، برایانی پشتیوانم سه‌رگه‌رمی ماڵ و دارایی خۆیان بوون، به‌ڵام من هه‌ژارێكی په‌نادیواری مزگه‌وت بووم و یه‌كێكی ئه‌هلی سوففه بووم .. كاتێك ئه‌وان له‌وێ نه‌بوون من له خزمه‌تی رابه‌ره‌كه‌مدا ده‌بووم و ئه‌وان شتیان له یاد ده‌چوو من له مێشكمدا تۆمارم ده‌كرد. سوێندم به خوا ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌و ئایه‌ته نه‌بوایه هیچ فه‌رموده‌یه‌كم بۆ نه‌ده‌گێڕانه‌وه كه ده‌فه‌رموێ:(انَّ الذين يَكتمونَ ما انزَلنا مِن البيِّناتِ والهُدى) البقره/١٥٩ رۆژێكیان خۆشه‌ویستم صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: (هه‌ر كام له ئێوه با پارچه پۆشاكێكی له‌به‌ر ده‌ستمدا راخات، تا قسه‌كانم ته‌واو ده‌كه‌م، كاتێ كۆی كرده‌وه هه‌رچی من ووتوومه هه‌مووی له‌به‌ر ده‌بێت و له یادی ناچێت. منیش عه‌باكه‌م راخست تا فه‌رموده‌كانی كۆتاییان هات، ئه‌وجا كۆم كرده‌وه‌و به سنگمه‌وه نووساند، له پاش ئه‌وه ئیتر هیچ فه‌رموده‌یه‌كی ئه‌و رابه‌ره‌م له یاد نه‌چووه) .
- سه‌یدنا عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ـ خوا لێی رازی بێت ـ كه بووه خه‌لیفه ئه‌بو هوره‌یره‌ی به والی به‌حره‌ین ته‌عین كرد .
- ئیمامی بوخاری و موسلیم ده‌گێڕنه‌وه: له ساڵی 57ی كۆچی له ناوچه‌ی (عه‌قیق) له ته‌مه‌نی حه‌فتاو هه‌شت ساڵیدا كۆچی دوایی كرد‌و له گۆڕستانی به‌قیع له مه‌دینه نێژررا .
(هُوَ اَلطَّهُورُ مَاؤُهُ) :
هُوَ :ضمير رفع منفصل مبني على الفتح في محل رفع مبتدأ أول .
اَلطَّهُورُ : مبتدأ ثانٍ مرفوع وعلامة رفعه الضمة الظاهرة على آخره .
مَاؤُهُ :فاعل لصيغة المبالغة سد مسد الخبر ، والجملة الاسمية من المبتدأ والخبر في محل رفع خبرٍ للمبتدأ الأول .
پوختەی پەندو ئامۆژگاری ئەم فەرمودەیە
توضيح الأحكام شرح بلوغ المرام(1/94)
١. قال الشافعي: هذا الحديث نصف علم الطهارة.
ئیمامی شافیعی (ڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت)ده‌فه‌رموێ: ئه‌م فه‌رمووده‌یه نیوه‌ی زانستی پاككردنه‌وه‌یه.
و قال ابن الملقن: هذا الحديث حديث عظيم، و أصل من أصول الطهارة، مشتمل على أحكام كثيرة، و قواعد مهمة.
ئیبنول موله‌ققین ده‌فه‌رموێ :(ئه‌م فه‌رموده‌یه فه‌رمووده‌یه‌كی ماناداره ، بنه‌ڕه‌تێكه له بنه‌ڕه‌ته‌كانی پاكی ، وه حوكمی زۆر‌و بنه‌مای گرنگی له خۆوه ده‌گرێت.
٢. في الحديث طهورية ما‌ء البحر، و به قال جميع العلما‌ء.
پاكی ئاوی ده‌ریا ، ئه‌مه‌ش گوته‌ی هه‌موو زانایانه.
٣. أن ما‌ء البحر يرفع الحدث الأكبر و الأصغر،ويزيل النجاسة الطارئة على محل طاهر،من بدن أو ثوب أوبقعة أو غير ذلك.
ئاوی ده‌ریا پاككه‌ره‌وه‌ی گه‌وره (واته خۆشۆردن له جه‌نابه‌ت)ده‌كات وه پاككه‌ره‌وه‌ی بچوك (واته خۆپاككردنه‌وه له سه‌ر ئاو) ، وه هه‌روه‌ها پیسی له ناكاو له‌سه‌ر شوێنی له‌ش یان پۆشاك یان هه‌ر شتێكی تر لاده‌دات.
٤. أن الما‌ء إذا تغير طعمه أو لونه أو ريحه بشيء طاهر، فهو باق على طهوريته، ما دام ما‌ء باقياً على حقيقته، و لو اشتدت ملوحته أو حرارته أو برودته و نحوها.
ئاو ئه‌گه‌ر تام یان ڕه‌نگ یان بۆنی گۆڕا به شتێكی پاك ، ئه‌وا هه‌ر له‌سه‌ر پاكیه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه تاوه‌كوو له سه‌ر بنه‌ڕەتی خۆی مابێته‌وه ، هه‌رچه‌نده سووریه‌كه‌ی زۆر بێت ، یان گه‌رمیه‌كه‌ی زۆر بێت یان ساردیه‌كه‌ی زۆر بێت كاریگه‌ری نابێت.
٥.يدل الحديث على أنه لا يجب حمل الما‌ء الكافي للطهارة مع القدرة على حمله، لانهم أخبروا أنهم يحملون القليل من الما‌ء.
به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دروست نیه هه‌ڵگرتنی ئاوی پێویست بۆ پاككردن یان ده‌ستنوێژ هه‌ڵگرتن هه‌رچه‌نده توانای هه‌ڵگرتنی هه‌بێت ، چونكه هاوەڵان (خوا لێ یان ڕازی بێت) هه‌واڵیان دا كه ئاوێكی كه‌م لەگەڵ خۆیان هه‌ڵده‌گرن.
٦. قوله: "الطهور ماؤه": تعريفه بالألف و اللام المفيد للحصر لا ينفي طهورية غيره، لوقوعه جواب سؤال عن "ما‌ء البحر" فهو مخصص بنصوص أخرى.
الیف لامی (الطهور ماؤه) كه مانای (حصر)به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دروست نیه هه‌ڵگرتنی ئاوی پێویست بۆ پاككردن یان ده‌ستنوێژ هه‌ڵگرتن هه‌رچه‌نده توانای هه‌ڵگرتنی هه‌بێت ، چونكه هاوەڵان (خوا لێ یان ڕازی بێت) هه‌واڵیان دا كه ئاوێكی كه‌م له‌گەڵ خۆیان هه‌ڵده‌گرن.
٧. أن ميتة حيوان البحر حلال، و المراد بميتته: ما مات فيه من دوابه مما لا يعيش إلا فيه.
مرداربوه‌وه‌ی ئاژه‌ڵی ده‌ریا حەڵاڵە ، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه له ناوی ده‌مرێت وه توانای ژیانی نیه ته‌نها له‌ناو ئاو نه‌بێت.
٨. يجب أن يكون الما‌ء الرافع للحدث و المزيل للخبث ما‌ء مطهراً، لتعليل النبي صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَبجواز الوضوء منه يكون طهوراً.
پێویسته ئه‌و ئاوه‌ی كه جه‌نابه‌ت پاكده‌كاته‌وه، وپیسی لاده‌دات ئاوێكی پاك بێت ، چونكه پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ هۆكاری دروستی ده‌ستنوێژه‌كه‌ی به مه‌رجگرتووه كه پاك بێت.
٩. جواز ركوب البحر لغير حج و عمرة و جهاد.
دروسته سواری كه‌شتی بیت هه‌رچه‌نده به مه‌به‌ستی حه‌ج یان عومره یان جیهاد نه‌بێت.
١٠. فضيلة الزيادة في الفتوى على السؤال، و ذلك إذا ظن المفتي أن السائل قد يجهل هذا الحكم، أو أنه قد يبتلى به، كما في ميتة حيوان البحر لراكبه.
وەڵامی زیاتر له فه‌توا له‌و پرسیاره‌ی كه كردوویه‌تی ، ئه‌گه‌ر گومانی موفتی وابوو كه ئه‌و كه‌سه‌ی پرسیار ده‌كات ئه‌و حوكمه نازانێت ، یان كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كات ، یان دواتر بۆی دروست ده‌بێت ، وه‌ك مرداربۆوه‌ی ئاژه‌ڵی ده‌ریا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر كه‌شتین.
ئیبنول عه‌ره‌بی ده‌فه‌رموێ (( له جوانی فه‌توا ئه‌وه‌یه كه وەڵامه‌كه زیاتر بێت له‌وه‌ی كه پرسیاری لێ ده‌كات بۆ ته‌واوكردنی سووده‌كه ، وه پێدانی زانست له‌وه‌ی پرسیاری لێ نه‌كراوه ، ئه‌مه‌ش ئه‌و كاته دیار ده‌كه‌وێت، لەگەڵ ده‌ركه‌وتنی پێویست بۆ حوكمه‌كه وه‌ك ئه‌وی له‌و فه‌رمووده‌یه ڕوونه ، ئه‌مه‌ش نابێته زۆر له خۆ كردن و ته‌كلیف. [2]
١١. لم يَرِد السؤال عن حكم ميتة البحر ، لكن لما عرف النبي صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ اشتباه الأمر على السائل في ما‌ء البحر أشفق أن يشتبه عليه حكم ميتته .
ئه‌و كه‌سه‌ی پرسیار ده‌كات پرسیاری له حوكمی مرداربووه نه‌كردبوو ، بەڵام پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كه زانی ئه‌و پرسیاره‌ش له داهاتوویه‌كی نزیك دێته زه‌ینی ئه‌و كه‌سه كه پرسیاری لێ كردووه وەڵامی ئه‌میشی پێ ووت پێش ئه‌وه‌ی ئیشتیباهی بۆ دروست بێت.
١٢. توقف الصحابة صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ في التطهر بماء البحر ، لأنه ما‌ء مالح وريحه منتن ؛ وما كان هذا شأنه لا يُشْرَبُ ، فتوهموا أن ما لا يشرب لا يتطهر به .
هاوەڵان وه‌ستان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاوی ده‌ریا پاككه‌ره‌وه بێت ، چونكه ئاوه‌كه‌ی خوێواویه ، وه بۆنه‌كه‌شی بۆگه‌نه ، هه‌ر شتێك به‌م شێوه‌یه بێت ئاوه‌كه‌ی ناخورێته‌وه ، ئه‌وه‌ش هاته مێشكیان هه‌رچیه‌ك ئاوه‌كه‌ی نه‌خورێته‌وه شتیشی پێ پاك نابێته‌وه.
١٣.لم يُجِبْهُم النبي صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بـ (نَعم) حينما قالوا (أَفَنَتَوَضَّأُ مِنْ مَاءِ الْبَحْرِ ) لئلا يصير جواز الوضوء به معتبراً بحال الضرورة ؛ وليس كذلك ، ولئلا يُفهم أن الجواز مقصور على الوضوء دون غيره من إزالة الأحداث والأنجاس .
پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له وەڵامدا به (به‌ڵێ) وەڵامی نه‌دانه‌وه كاتێك پرسیاریان كرد(ئایا ده‌ستنوێژ هه‌ڵبگرین به ئاوی ده‌ریا ؟) بۆ ئه‌وه‌ی ئاوا حاڵی نه‌بن كه‌وا ته‌نها دروسته ده‌ستنوێژ هه‌ڵبگرن له حاڵه‌تی پێویستی وه‌ك ڕوخسه‌تێك، نه‌خێر ئه‌وها نیه به‌ڵكو له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا ، وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاوا حاڵی نه‌بن ڕێگه‌دان ته‌نها بۆ ده‌ستنوێژه و به‌س ، وه بۆ هه‌ڵگرتنی جه‌نابه‌ت و پاككردنه‌وه‌ی پیسیه‌كان نیه به‌ڵكو بۆ هه‌موویانه.[3]
١٤. يقول العلما‌ء: من كان معه ما‌ء في سفر أو في فلاة من الأرض، والماء على قدر حاجته؛ فلا يتوضأ به، بل يتيمم؛ لأن الرسول أرشدهم إلى ما‌ء البحر مع وجود الما‌ء العذب؛ لحاجتهم إليه في الشرب، وكذلك المسافر إذا احتاج إلى الما‌ء في الشرب وفي صنع الطعام، قال العلما‌ء: حتى ولو كان معه الدابة يركبها أو يسوقها، وهي في حاجة إلى هذا الما‌ء لتشرب منه؛ فلا يجوز له أن يتوضأ، بل يوفر الما‌ء للدابة كما يوفره لنفسه، ويتيمم؛ لأن الوضوء له بديل، وليس لماء الشرب بديل))
زانایان ده‌ڵێن:((هه‌ر كه‌سێك ئاوی لابـوو له سه‌فه‌ردا یان له چۆڵه‌وانیدا،وه ئاوه‌كه به‌س پێویستی خۆی تێراو ده‌كرد، نابێت ده‌ستنوێژ به‌و ئاوه هه‌ڵبگرێت بەڵام ته‌یه‌موم ده‌كات))،چونكه پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ڕێنیشانده‌ری كردن بۆ ئاوی ده‌ریا لەگەڵ بوونی ئاوی سازگار له‌به‌ر پێویستیان بۆ ئاوی سازگار بۆ خواردنه‌وه ، وه هه‌روه‌ها ڕێبوار ئه‌گه‌ر پێویستی به ئاو بوو وه یان پێویستی به خواردن بوو. زانایان ده‌ڵێن: هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌سپێك یان حوشترێكی پێ‌بوو سوارێكی پێ‌بوو جا ئه‌گه‌ر سواری ببوو یان ده‌یهاژوشت وه ئه‌و ئه‌سپه یان حوشتره پێویستیان به‌و ئاوه بوو بۆ خواردنه‌وه ، ئه‌وا ئه‌و سواره بۆی نیه ده‌ستنوێژی پێ بشوات ، به‌ڵكو ده‌بێت ته‌وفیری بكات بۆ حوشتر یان ئه‌سپه‌كه هه‌ر چۆن ته‌وفیری ده‌كات بۆ خۆی ، وه بۆ نوێژیش ته‌یه‌موم ده‌كات ،چونكه ده‌ستنوێژ شوێنگرتنه‌وه‌ی هه‌یه ، بەڵام ئاوی خواردنه‌وه شوێنگرتنه‌وه‌ی نیه )).
١٥. قال عطية سالم :يقول بعض العلما‌ء: ((كل ميتة البحر حلال، والبعض يقول: ما عدا السمك الطافي، كما هو مذهب الأحناف، ولهم أدلة على ذلك، فمذهبهم المشهور عنهم عدم جواز أكل السمك الطافي على وجه الما‌ء، وليس هذا لمعارضة الحديث، ولا لعدم العمل به؛ ولكن لأن السمك إذا مات، وأُخذ في أول موته؛ لم يكن فيه مضرة؛ لأن جسمه لم يتغير ولم يتعفن، ولكن إذا طال الوقت تعفن، ودخلت فيه البكتيرياء، ودخله الهواء، وصار جسمه خفيفاً فيطفو على وجه الما‌ء، فإذا أكله الإنسان كان مضنة المضرة لمكثه مدة بعد موته، فقالوا: يكره أكل السمك الطافي على وجه الما‌ء، وخالف الجمهور الأحناف في استثنائهم السمك الطافي
عطية سالم ده‌ڵێ هه‌ندێ له زانایان ده‌ڵێن :هه‌موو مرداربووه‌كانی ده‌ریا حەڵاڵە ، وه هه‌ندێكی تریش ده‌ڵێن: ته‌نیا ئه‌و ماسیانه نه‌بێت كه سه‌ر ئاو ده‌كه‌وێت له‌كاتی مردار بوه‌وه‌یان. كه ئه‌مه‌ش مه‌زهه‌بی ئه‌بو حه‌نیفه‌یه ، وه ئه‌مانیش به‌ڵگه‌ی خۆیان هه‌یه ، ئه‌وه‌ی رای به‌هێز هه‌بێت له مه‌زهه‌بیان ئه‌وه‌یه نه‌خواردنی ئه‌و ماسیانه كه سه‌ر ئاو ده‌كه‌وێت له‌كاتی مردار بوه‌وه‌یان، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه نیه ڕوو به ڕووی فه‌رمووده ببنه‌وه ، یان كاری پێ نه‌كه‌ن ، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ماسیه مردار بووه‌كه له سه‌ره‌تای مردار بونه‌وه‌كه‌ی بگیرێت هیچ زه‌ره‌رێكی نیه چونكه لاشه‌كه‌ی نه‌گۆڕاوه ، وه هه‌روه‌ها بۆگه‌ن نه‌بووه ، بەڵام ئه‌گه‌ر دوای مردار بونه‌وه‌كه‌ی به ماوه‌یه‌ك بگیرێت وه كاتێك به‌سه‌ر چوو دوای مردار بونه‌وه‌كه‌ی ، به‌كتریای چووه ناو ، وهه‌وای كه‌وته ناو ، لاشه‌كه‌ی سووك ده‌بێت ئنجا سه‌ر ئاو ده‌كه‌وێت ، ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیخوات گومانی نه‌خۆشی لێ ده‌كرێت ، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆر ماوه‌ته‌وه دوای مردار بونه‌وه‌كه‌ی ، وه جمهوری زانایان (ئیمامی شافعی ، ئیمامی ئەحمەد ، ئیمامی مالیك) (رەحمه‌تی خوایان له‌سه‌ر بێت) ڕایان پێچه‌وانه‌ی ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌یه (ڕه‌حمه‌تی خوای له سه‌ر بێت) وه ماسی مردار بووه‌كه چی سه‌ر ئاو بكه‌وێت یان بن ئاو بكه‌وێت هیچ جیاوازیه‌كی نیه.
حوکمی مردوی حكم ميتة البرمائيات
١٦. الحيوان الذي يعيش في الما‌ء، وتارة في البر، ما حكم ميتته؟فيه ثلاثة أقوال: قيل: يعتبر بحرياً، وقيل: يعتبر برياً، وقيل: العبرة بمكان موته، فإن وجدناه في البحر فهو ميتة بحر، وإن وجدناه في البر فهو ميتة بر.
ئه‌و گیانه‌وه‌ره‌ی كه له ناو ئاو ده‌ژی هه‌ندێ جار ، وهه‌ندێ جار له ووشكانی ، ئایا حوكمی مردار بونه‌وه‌كه‌ی چیه ؟ سێ ڕای له‌سه‌ره ، یه‌كه‌میان : ده‌ریاییه ، دوه‌میان : ووشكانیه ، سێهه‌میان : عیبره‌ت به شوێنی مردنیه‌تی ،.
١٧. ئه‌گه‌ر له ناو ده‌ریا بینیمان مرداربۆته‌وه ئه‌وه مرداربوه‌وه‌ی ده‌ریایه ، وه ئه‌گه‌ر له ووشكانی بینیمان مرداربۆته‌وه ئه‌وه مرداربوه‌وه‌ی ووشكانیه.
الحكمة من التفريق بين ميتة البحر والبر . حيكمەت لەجياكردنەوەى مرداربوەوەى دەرياو ووشكانى
جا‌ء في الحديث الآخر: « أُحِلَّتْ لَنَا مَيْتَتَانِ وَدَمَانِ فَأَمَّا الْمَيْتَتَانِ فَالْحُوتُ وَالْجَرَادُ وَأَمَّا الدَّمَانِ فَالْكَبِدُ وَالطِّحَالُ » ،يقول بعض العلما‌ء: لماذا كانت ميتة السمك حلال، ولا تحتاج إلى تذكية؛ بينما الشاة والغزال والأرنب تحتاج إلى تذكية؟ليعلم أن جميع الحيوانات تعيش على الأكسجين الذي في الهواء، وتخرج ثاني أكسيد الكربون عند التنفس، فإذا ما خنقت أو ماتت حتف أنفها واحتبس الدم فيها؛ فنصف الدم مسمم بثاني أكسيد الكربون، والتذكية تخلص اللحم من هذا السم الذي في الدم، أما السمك فيتنفس الأكسجين من الما‌ء، وليس هناك ثاني أكسيد الكربون، ولهذا إذا أخذت السمكة وهي حية وقطعت فسينزل منها دم أحمر، وإذا جف دم السمك صار أبيض، وأما دم الحيوان البري فإنه إذا جف صار أسود، فالسواد في دم حيوان البر هو بسبب ما فيه من ثاني أكسيد الكربون، وهو سام، والبياض الموجود في دم السمك لخلوه من هذا، ولهذا لو مات السمك ولم يخرج دمه، فدمه لا مضرة فيه على الإنسان، اللهم إلا ما طفا على وجه الما‌ء فيرى الإمام أبو حنيفة رحمه الله أنه لا يؤكل، حفاظاً على الإنسان، حتى لا تلحقه المضرة من هذا الذي طفا على الما‌ء، والله تعالى أعلم.
لە فەرمودەيەكى تردا هاتووە ((عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ « أُحِلَّتْ لَنَا مَيْتَتَانِ وَدَمَانِ فَأَمَّا الْمَيْتَتَانِ فَالْحُوتُ وَالْجَرَادُ وَأَمَّا الدَّمَانِ فَالْكَبِدُ وَالطِّحَالُ ».أخرجه ابن ماجة في كتاب الأطعمة باب:(الْكَبِدِ وَالطِّحَالِ.) (رقم الحديث: 3439) (ص)
واته : دوو مرداربووه‌و دوو خوێنمان بۆ حەڵاڵ بووه ،دوو مرداربووه‌كه ماسی وكولە‌یه ، بەڵام دوو خوێنه‌كه جه‌رگ و سپڵە (فاته‌ڕه‌شه‌یه ) ، هه‌ندێك له زانایان ده‌ڵێن : بۆچی مرداربووه‌وه‌ی ماسی حەڵاڵە ، پێویستی به سه‌ربڕین نیه ، كه‌چی مه‌ڕ و مامز وكه‌روێشك پێویستیان به سه‌ربڕینه ؟ بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كه هه‌موو گیانه‌وه‌رێك پێویستی به ئۆكسجین هه‌یه كه له هه‌وادا هه‌یه ، وه دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ده‌داته‌وه له‌كاتی هه‌نه‌سه‌دان ، ئه‌گه‌ر خنكێنرا یان مرداربۆوه له خودی خۆی ، خوێن له له‌شی گیر ده‌بێت، نیوه‌ی خوێنه‌كه بۆگه‌ن ده‌بێت به دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ، به سه‌ربڕین گۆشته‌كه ڕزگاری ده‌بێت له‌و ژه‌هراوی وبۆگه‌ن بوونه ، بەڵام ماسی به ئۆكسجینی ناو ئاو ده‌ژی ، كه دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆنی نیه ، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر ماسی به ساغی بگریت پارچه‌یه‌كی لێبكه‌یته‌وه خوێنی سووری لێ به‌رده‌بێت ، ، وه ئه‌گه‌ر خوێنی ماسیه‌كه ووشك بوو ده‌بێته سپی ، بەڵام خوێنی گیانه‌وه‌ری ووشكانی ئه‌گه‌ر ووشك بێت ڕه‌نگی ڕه‌ش ده‌بێت ، ئه‌و ڕه‌شاتیه‌ی خوێنی گیانه‌وه‌ری ووشكانی هی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆنه ، كه ژه‌هراویه ، وه سپیاتیه‌ی كه له خوێنی ماسی ده‌بینریت دوای ووشكبونی ، نه‌بوونی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆنه، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر ماسیه‌ك بمرێت و خوێنه‌كه‌ی ده‌ر نه‌كرێت ، ئه‌وا خوێنه‌كه‌ی هیچ زه‌ره‌رێكی له‌سه‌ر مرۆڤ نیه ، ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه ئاوای ده‌بینێت ئه‌گه‌ر ماسی دوای مرداربونه‌كه‌ی كه سه‌ر ئاو بكه‌وێت ئه‌وا تێكده‌چێت وگۆشته‌كه‌ی ناخورێت بۆ پاراستنی مرۆڤ.
ئامه‌ده‌كردنی : نه‌ریمان سابیر شوانی قوتابی دكتوراه له زانكوی قورئانی كه‌ریم له ووڵاتی سودان.
[1] أخرجه أبو داود في كتاب الطهارة باب :(الْوُضُوءِ بِمَاءِ الْبَحْرِ.)(رقم الحديث:83)(ص33)
والنسائي في كتاب الطهارة باب (باب مَاءِ الْبَحْرِ.)(رقم الحديث:59)(ص36)
الترمذي في كتاب الطهارة باب:(مَا جَاءَ فِى مَاءِ الْبَحْرِ أَنَّهُ طَهُورٌ.)(رقم الحديث:69) (ص30)
ابن ماجة في كتاب الطهارة وسننها باب:(الْوُضُوءِ بِمَاءِ الْبَحْرِ.)(رقم الحديث:386) (ص61)
ومالك في الموطأ في كتاب الطهارة باب (الطهور للوضوء)(رقم الحديث:12)(ص20)
وابن حبان في كتاب الطهارة باب (ذكر الخبر المدحض قول من نفى جواز الوضوء بماء البحر )(رقم الحديث:1243) (ص430)
والدارمي في كتاب الطهارة باب (الوضوء من ما‌ء البحر ) (رقم الحديث:730)(1/197)
والحاكم في المستدرك في كتاب الطهارة باب (البحر هو الطهور ماؤه الحل ميتته) (رقم الحديث:506)(1/355)
والبيهقي في السنن الكبرى في كتاب الطهارة باب (التطهير بماء البحر)(رقم الحديث:2) (1/6)
و في السنن الصغير في كتاب الطهارة باب :(ما تكون به الطهارة من الما‌ء) (رقم الحديث:173)(1/77)
والدارقطني في كتاب الطهارة باب (في ما‌ء البحر)(رقم الحديث:77)(1/31)
وابن أبي شيبة في المصنف في كتاب الطهارات باب (من رخص في الوضوء بماء البحر)(والنسائي في السنن الكبرى في كتاب الطهارة في باب(ذكر ما‌ء البحر والوضوء منه) (رقم الحديث:58)(1/93).
بلفظ (الحلال ميتته)(رقم الحديث:1378)(1/121)
والدارمي في كتاب الطهارة باب (الوضوء من ما‌ء البحر ) (رقم الحديث:729)(1/197)
والبيهقي في السنن الكبرى في كتاب الطهارة باب (التطهير بماء البحر)(رقم الحديث:4) (1/7)
والدارقطني في كتاب الطهارة باب (في ما‌ء البحر)(رقم الحديث:72)(1/30)
بلفظ (ميتة البحر حلال وماؤه طهور)
وابن أبي شيبة في المصنف في كتاب الطهارات باب (من رخص في الوضوء بماء البحر) (بلفظ (الحلال ميتته)(رقم الحديث:1379)(1/121) والداقطني في كتاب الطهارة باب (في ما‌ء البحر)(رقم الحديث:71)(1/30).
والحاكم في المستدرك في كتاب الطهارة باب (البحر هو الطهور ماؤه الحل ميتته) (رقم الحديث:516)(1/359).
[2] منحة العلام في شرح بلوغ المرام (1/28).
[3] شرح بلوغ المرام : للشيخ عطية سالم رحمه الله.