١- ئه‌بو هوره‌یره خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی : (الْفِطْرَةُ خَمْسٌ : الْخِتَانُ ، وَالِاسْتِحْدَادُ ، وَقَصُّ الشَّارِبِ ، وَتَقْلِيمُ الْأَظْفَارِ ، وَنَتْفُ الْإِبْطِ)[1] واته : سوننه‌ته سروشتیه‌كان پێنجن : خه‌ته‌نه‌كردن ، به‌رتاشین ، سمێڵ كورت كردنه‌وه ، نینۆك كردن ، هه‌ڵكه‌ندنی مووی بن باڵ .
٢- ـ عائیشه خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ : پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی : (عَشْرٌ مِنْ الْفِطْرَةِ : قَصُّ الشَّارِبِ وَإِعْفَاءُ اللِّحْيَةِ وَالسِّوَاكُ وَاسْتِنْشَاقُ الْمَاءِ وَقَصُّ الْأَظْفَارِ وَغَسْلُ الْبَرَاجِمِ وَحَلْقُ الْعَانَةِ وَنَتْفُ الْإِبْطِ وَانْتِقَاصُ الْمَاءِ وَنَسِيتُ الْعَاشِرَةَ إلَّا أَنْ تَكُونَ الْمَضْمَضَةَ) واته : ده ره‌فتار هه‌ن له سووننه‌ته سروشتیه‌كانن : سمێڵ كورت كردنه‌وه ، ریش هێشتنه‌وه ، سیواك كردن ، ئاو له‌ده‌م رادان ، نینۆك كردن، شتنی چرچولۆچی جه‌سته ، هه‌ڵكه‌ندنی مووی بن باڵ ، به‌رتاشین ، به‌كارهێنانی ئاو بۆ تارات گرتن)، موسعه‌ب ده‌فه‌رموێ (یه‌كێكه له پیاوانی سه‌نه‌دی فه‌رمووده‌كه) ده‌یه‌میانم بیرچۆته‌وه ، ئه‌گه‌ر ئاو له لووت رادان نه‌بێت ..
له‌م دوو فه‌رمووده پیرۆزه‌وه روون ده‌بێته‌وه كه سووننه‌ته سروشتیه‌كان زۆرن و مه‌رجیش نیه هه‌ر ئه‌م ده‌یه بن كه لێره‌دا هاتوون به‌ڵام ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌مانه له‌وانن :
١- خه‌ته‌نه كردن ٢- تارات گرتن به ئاو . ٣- سیواك كردن .
٤- نینۆك كردن . ٥- به‌رسمێڵ كردن . ٦- ریش هێشتنه‌وه .
٧- به‌رتاشین . ٨- هه‌ڵكه‌ندنی مووی بن باڵ .
٩- شتنی چرچولۆچی هه‌ندێك شوێنی پێست وه‌كو سه‌ر په‌نجه‌و گوێچكه‌و ئه‌وانه ..
١٠- ئاو له ده‌م و لووت رادان ...
نوسینی: مامۆستا کرێکار
[1] بوخارى ( 5891 ) ، موسليم ( 257 ) .