سوننەتە سروشتییەکان

سوونه‌ته‌ سروشتیه‌كان و ماوه‌یان

 ئایا نینۆك كردن و سمێڵ كورت كردنه‌وه‌و مووی بن باڵ هه‌ڵكێشان و به‌رتاشین په‌یوه‌ندییان به‌ كاته‌وه‌ هه‌یه‌ ؟! ئایا كاتیان بۆ دیاری كراوه‌ كه‌ ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا بكرێن ؟ !

وه‌ڵام : كردنی ئه‌مانه‌ به‌ پله‌ی سه‌ره‌كی ئیعتیماد ده‌كاته‌ سه‌ر راده‌ی پێویستی ئه‌و كه‌سه‌ به‌ كردنیان ، هه‌یه‌ تووكنه‌و پێوویست ده‌كات زوو زوو مووی بكات ، هه‌یه‌ نه‌شونمای زۆرتره‌و نینۆكی زووتر زیاد ده‌بێته‌وه‌و ده‌بێت بیانكات .. به‌ڵام ئه‌وه‌ بزانرێت كه‌ نابێت هیچ یه‌كێك له‌مانه‌ له‌ چل رۆژ زیاتر توول بكێشن .. چونكه‌ ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ بۆ كورت كردنه‌وه‌ی سمێڵ و نینۆك كردن و هه‌ڵكێشانی مووی بن باڵ و به‌ركردن ، پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رێی نه‌داوه‌ له‌ چل رۆژ زیاتر تێپه‌ڕێن .. 

نوسینی: مامۆستا کرێکار

1485 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/08/2015
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.