 
    
    
  
سیواك : كه هه‌ندێك كورد پێی ده‌ڵێ : سیواوك ، له كرداری ( سَاكَ ) ە وه هاتووه به مانای لێ خشاند . له رووی زاراوه‌ییه‌وه بریتیه له : هێنان و بردنی چیلكه‌یه‌ك یان هاوشێوه‌ی به‌سه‌ر دانه‌كاندا بۆ پاك راگرتنی ، نه‌بادا زه‌ردایی لێ بنیشێت  .. ئه‌سڵ عه‌ره‌به‌كان له پێش ئیسلامیشه‌وه داری ئهراكیان بۆ سیواك كردن به‌كار ده‌هێنا كه ئێستا سه‌لمێنراوه كه نه‌خۆشیه‌كانی كلۆری دان ناهێڵێت و پارێزگاری مینای سه‌ر ددانه‌كان ده‌كات و پووك له ئاوسان و هه‌و كردن ده‌پارێزێت ، ، له لایه‌كی تره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شتێكه‌و ده‌كه‌وێته ناو ده‌م و سه‌ر زمان ، مێشك ئاڕاسته ده‌داته زمان كه لیك و هۆرمۆنی تر بڕێژێت به‌مه‌ش به‌رده‌وام سه‌ر دانه‌كان ته‌ڕ ده‌مێننه‌وه  ، ئاشكراشه كه ووشكبوونی ددان هۆكاری سه‌ره‌كی رزین و ههڵوهرینێتی .. ئه‌گه‌ر كه‌سێك داری ئه‌راكی ده‌ست نه‌كه‌وت ده‌شێت دارێكی تر بكاته سیواك ، یان هه‌ر فڵچه‌یه‌ك به‌كار بهێنێت ، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌بوو په‌نجه‌ی خۆی  .. 
  سیواك كردن له هه‌موو كاته‌كانی شه‌ووڕۆژدا شتێكی باشه ، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له وه‌سفیدا ده‌یفه‌رموو : (السّواكُ مُطَهِّرَةٌ لِلْفَمِ ، مُرْضَاةٌ لِلرَّبِّ )[1] واته : سیواك پاكژكه‌ره‌وه‌ی ده‌مه‌و مایه‌ی ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یه .. به‌ڵام له هه‌ندێك كاتدا زیاتر ته‌ئكید له به‌كارهێنانی سیواك كراوه‌ته‌وه، وه‌كو  : 
  ١- كاتی ده‌سنوێژگرتن : له‌به‌ر فه‌رمووده‌كه‌ی لای ئه‌بوهوره‌یره خوا لێی رازی بێت كه ده‌فه‌رموێ : پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رموویه‌تی : (لَوْلَا أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِي لَأَمَرْتُهُمْ بِالسِّوَاكِ مَعَ الْوُضُوءِ)[2] واته : ئه‌گه‌ر سه‌خت نه‌بوایه له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌م فه‌رمانم پێ ده‌دان كه سیواك له كاتی هه‌موو دهسنوێژێكدا به‌كار بهێنن  .. 
  ٢- كاتی نوێژكردن : له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی تری لای ئه‌بوهوره‌یره خوا لێی رازی بێت كه ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ : (لَوْلَا أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِي لَأَمَرْتُهُمْ بِالسِّوَاكِ عِنْدَ كُلِّ  صَلَاةٍ)[3] واته : ئه‌گه‌ر سه‌خت نه‌بوایه له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌م فه‌رمانم پێ ده‌دان كه سیواك له كاتی هه‌موو نوێژێكدا به‌كار بهێنن  .. 
  ٣- كاتی قورئان خوێندن : له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی لای سه‌یدنا عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیبه خوا لێی رازی بێت كه ده‌فه‌رموێ : پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمانی پێكردبووین كه سیواك به‌كار بهێنین چونكه : (إنَّ الْعَبْدَ إذَا قَامَ يُصَلِّي أتَاهُ مَلَكٌ فَقَامَ خَلْفَهُ يَسْتَمِعُ الْقُرْآنَ وَيَدْنُو ، فَلَا يَزَالُ يَسْتَمِعُ وَيَدْنُو حَتَّى يَضَعَ فَاهُ عَلَى فِيهِ ، فَلَا يَقْرَأُ آيَةً إلَّا كَانَتْ فِي جَوفِ الْمَلَكِ)[4] واته : له‌و كاته‌ی به‌نده‌یه‌كی خوا هه‌ڵده‌ستێت بۆ نوێژ كردن ، فریشته‌یه‌ك دێته پشتیه‌وه‌و گوێ له قورئانه‌كه ده‌گرێت و زیاتر لێی نزیك ده‌بێته‌وه ، ئیتر هه‌ر وا گوێ ده‌گرێت و نزیكتر ده‌بێته‌وه تا ده‌می ده‌خاته سه‌ر ده‌می ئه‌و ، ئیتر ئه‌م هه‌ر ئایه‌تێك بخوێنێته‌وه ده‌چێته بۆشایی سینه‌ی فریشته‌كه‌وه  ..
  ٤- كاتی چوونه ماڵه‌وه : چونكه میقدامی كوڕی شوره‌یح خوا لێیان رازی بێت له باوكیه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ده‌فه‌رموێ : له عائیشهخانم پرسی كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كه ده‌هاته‌وه ماڵه‌وه به چی ده‌ستی به ره‌فتاری خۆی ده‌كرد ؟! فه‌رمووی : به سیواك كردن    ..
  ٥-  كاتی شه‌ونوێژ : له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی لای سه‌یدنا حوزهیفهیه كه فه‌رمووی: كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ (كَانَ إِذَا قَامَ لِلتَّهَجُّدِ مِنْ اللَّيْلِ يَشُوصُ فَاهُ بِالسِّوَاكِ)[5] واته : كه بۆ شه‌ونوێژ هه‌ڵده‌ستا سیواكی به ده‌م و دانیدا ده‌هێنا  ..   
  ٦- بێ گومان كاتی ناخۆشی تامی ده‌م و كاتی زیادبوونی زه‌ردایی سه‌ر ددانه‌كان و پێش تێكه‌ڵاوبوونی خه‌ڵكی له رۆژانی هه‌ینی و بۆنه‌كان  . 
   ئیمامی ئیبنولقه‌ییم رحمه الله ده‌فه‌رموێ : سیواك : ده‌م بۆن خۆش ده‌كات ، گه‌ده ده‌حه‌وێنێته‌وه ، ده‌نگ ساف ده‌كات ، یارمه‌تی هه‌رس كردنی خۆراك ده‌دات ، دهزوولهكانی ده‌نگ پاك ده‌كاته‌وه ، چالاكی قورئان خوێندن و زیكر‌و نوێژه‌كان زیاتر ده‌كات ، جێ سه‌رسامیی فریشته‌یه ، مایه‌ی زیادبوونی چاكه‌یه ، له‌سه‌ر هه‌مووشیانه‌وه جێی ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یه  .. 
چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی  : 
  ١-  سیواكهكه پێش و پاش به‌كارهێنانی بشۆ  .
  ٢- به‌یانیان به‌شه به‌كارهاتووه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ببڕه‌و لایده‌و به‌شێكی نوێ ( سانتیمه‌ترێك زیاتر بێت ) به‌كار بهێنه ، به‌وه‌ی كه توێكڵه‌كه‌ی سهرەوهی لا ببه‌یت  . 
  ٣- له راسته‌وه بۆ چه‌پ ، هه‌روه‌ها له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه به‌سه‌ر دانهكانتیدا بهێنه  .  
  ٤- له كۆتا به‌كارهێناندا به زامانتیدا بهێنه ، چونكه ٧٥% ی بۆنی ده‌م له زمانه‌وه دێت نه‌ك له دان و بۆشایی گه‌روو  .. 
  ٥-  جارێكی تری پاش به‌كارهێنان بشۆره‌وه  .. 
نوسینی: مامۆستا کرێکار
زیاتر بخوێنەوە لەسەر سودەکانی سیواك 
سيواك    
[1]   نەسائي ( ١/٥٠ ) . ئەحمەد ( ٦/٤٧، ٦٢ ) پلەی سەحيحە . 
 
[2]   ئيمامي ئەحمەد ، لە ( صحيح الجامع ) دايەو ژمارە ( ٥٣١٦ ) يە.  
 
[3]   بوخارى ( ٦٨١٣ ) ، موسليم ( ٢٥٢) .  
 
[4]  بەيهەقی ( ١/٣٨ ) ئەلبانی لە سلسلة الاحاديث الصحيحة ژمارە ( ١٢١٣ ) بەسەحيحی داناوە .   
 
[5]   بوخارى ( ٢٤٦ ) ، موسليم ( ٢٥٥) .