شه‌رعناسان له وەڵامی ئه‌م
پرسیاره‌دا دوو بۆچوونن :
یه‌كه‌میان : نوێژه‌كه ده‌بڕێت و ده‌سنوێژ ده‌شوات و له سه‌ره‌تاوه
نوێژ ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه :
ئه‌مه رای ئیمامی ئه‌بو
حه‌نیفه‌و ئه‌حمه‌دو سه‌وری و ئیبنو حه‌زمه، به‌ڵگه‌شیان :
١- ئه‌و فه‌رمووده‌ی
پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللهُ علَيه وَسَلَّمَ كه وەڵامی ئه‌بو زه‌ڕی دایه‌وه ده‌رباره‌ی
له‌ش گرانی كه‌سێك كه ئاوی ده‌ست نه‌كه‌وێت، كه فه‌رمووی : (الصَّعِيدُ
الطَّيِّبُ وَضُوءُ الْمُسْلِمِ وَإِنْ لَمْ يَجِدْ الْمَاءَ عَشْرَ سِنِينَ، فَإذَا وَجَدَ الماءَ فَلْيَمَسّهُ بِبَشَرَتِهِ )[1]
واته : گڵ و لم و به‌ردوخوێ و كه‌ره‌سته‌ی تر كه له‌سه‌ر زه‌میندایه‌و
پاكه، ئاوی ده‌سنوێژی موسوڵمانن، ئه‌گه‌ر ده‌یان ساڵیش ئاوی ده‌س نه‌كه‌وێت ده‌توانێت
هه‌ر كه یه‌كێك له‌مانه‌ی ده‌ست كه‌وت پێستی خۆییان تێ هه‌ڵسوێت .. ئه‌مه بۆ كه‌سێكه
كه ئاوی ده‌ست نه‌كه‌وێت، بەڵام ئه‌م كابرایه له‌مه‌ڕ ئێمه وا ده‌ستی كه‌وت !
٢- به په‌یدابوونی
ئاوه‌كه‌و توانای به‌كارهێنانی، ته‌یه‌ممومه‌كه به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌كو
ئه‌و كه‌سه وایه كه نوێژه‌كه‌ی ده‌بڕێت ..
٣- ته‌یمموم
له‌به‌ر زه‌رووره‌ت كه نه‌بوونی ئاوه بۆته به‌دیل، كه ئاوه‌كه په‌یدابوو، یه‌عنی
ئه‌سڵه‌كه هاته‌وه‌و به‌دیله‌كه‌ی لاچوو .. ئه‌مه‌ش وه‌كو نه‌مانی خوێنی
ئیستیحازه‌یه ( خوێنی جاری داوێنی ئافره‌ت) ..
دووه‌میان : نوێژه‌كه نابڕێت و به‌رده‌وام ده‌بێت :
ئه‌مه رای ئیمامی مالیك و ئیمامی شافیعی و ئه‌بو سه‌ورو داوودو
ئیبنول مونزیره‌و ریوایه‌تی دووه‌می ئیمامی ئه‌حمه‌ده، هه‌رچه‌نده ده‌ووترێت كه
ئه‌م بۆچوونه‌ی گۆڕیووه[2]
.. به‌ڵگه‌یان :
١- خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێ: (وَلاتُبْطِلُوا أَعْمَالَكُمْ)
محمد/٣٣ واته : كار‌و كرده‌وه‌كانتان به‌تاڵ مه‌كه‌نه‌وه .. كه‌وابوو نابێت ئه‌و
نوێژه‌ش به‌تاڵ بكرێته‌وه ..
٢- پاكژی
كاتێكی دیاری كراوی هه‌یه‌و نوێژیش هه‌روه‌ها، ئه‌م به ته‌كبیره‌ی ئیحرامی نوێژه‌كه،كاتی
پاكژییه‌كه‌ی بڕیووه‌و چۆته كاتی نوێژه‌كه‌وه، كاتی پاكژیه‌كه‌ش به‌سه‌رچووه‌و
ناشێت به‌تاڵ بكرێته‌وه، نوێژه‌كه‌ش خۆی له خۆیدا دروست دامه‌زراوه، چ پێویستی
به بڕینه؟! ئه‌وی بڕینی پێ واجبه ده‌بێت به‌ڵگه‌یه‌ك له قورئان یان له سوونه‌ت
یان له كۆڕا ( ئیجماع ) ە وه بهێنێت ..
هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك
له‌به‌ر ده‌ستدا نیه، ناچاری كات نوێژه‌كه‌ی ببڕێت، بۆیه پێم وایه به‌رده‌وام
ده‌بێت له نوێژه‌كه‌ی ..
ئه‌م حاڵه‌ته وه‌كو
رۆژووه‌وانی كه‌فاره‌ت وایه، كه كۆیله‌یه‌كی ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌و بڕیاری داوه
به ڕۆژوو بێت، بەڵام له نیوه‌ڕۆدا كۆیله‌یه‌كی به‌رده‌ست كه‌وتووه‌و ده‌توانێت
بیكڕێت وئازادی كات، بەڵام نایكات .. خۆ رۆژووه‌كه‌ی نابڕێت !!
نووسینی : مامۆستا کرێکار
.........................
[1] ترمذي (١٢٤) ، ئەبوداوود ( ٢٣٣ ) ، نەسائي (١/١٧١)، لە ئەبو زەرِەوە
خوا لێی رازی بێت بە مەرفووعی دەگێڕێتەوە، بەڵام شێخی ئەلبانی رەحمەتی لە الاروا‌ء ( ١٥٣ ) دا لە ئه‌بو
هوره‌یه‌ره‌وه خوا لێی رازی بێت به سه‌نه‌دی سه‌حیحه‌وه هێناوێتیه‌وه ..
[2] الاستذكار ( ٣/١٦٩ ) ،
المجموع (٠ ٢/٣٥٧ ) ، الاوسط ( ٢/٦٥ ) .