رای راستترینی شه‌رعناسان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه‌ی كه نه ئاو نه صەعيدی ده‌سكه‌وت بۆ ده‌سنوێژو غوسڵی، هه‌ر به‌و حاڵه‌ته‌یه‌وه كه تێیدایه نوێژه‌كه‌ی خۆی ده‌كات .. دواتر ئه‌گه‌ر ئاو یان صەعيدی ده‌سكه‌وت نوێژه‌كان ناكاته‌وه .. ئه‌مه رای ئیمامی شافیعی و ئه‌حمه‌د و یاوه‌رانیان و ئیبنو حه‌زمه‌و ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه‌ش ئه‌مه‌ی پێ په‌سه‌ندترینه[1] .. به‌ڵگه‌یان :
١- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : (فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ) التغابن/١٦ واته : ئه‌وه‌نده‌ی ده‌توانن ته‌قوا زیاتر بكه‌ن .
٢- هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : (لاَ يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلاَّ وُسْعَهَا) البقرة/٢٨٦ واته : هه‌ر كه‌س به گوێره‌ی توانای خۆی، خوای گه‌وره به‌رپرسێتی ده‌خاته سه‌ر شان ..
٣- پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللهُ علَيه وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ : (إذَا أَمَرْتُكُمْ بِأمْرٍ فَأتُوا مِنْهُ مَا اسْتَطَعْتُمْ)[2] واته : هه‌ر فه‌رمانێكم پێكردن، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌توانن لێی ئه‌نجام بده‌ن .. ئینجا ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌فه‌رموون : كابرا كه نه ئاو نه صەعيدی ده‌ست كه‌وتووه، چی بكات، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌و ئاوای توانیووه خواپه‌رستیه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات .. ئه‌وه‌ی له توانایدا نیه ( كه په‌یدا كردنی ئاو یان صەعيده‌كه‌یه ) خاوه‌ن عوزره تێیدا .. هه‌رچۆنێكیش ئه‌و نوێژانه‌ی كرد، به‌ر لۆمه ناكه‌وێت و نوێژه‌كانیشی ناكاته‌وه ..
بەڵام ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌و شه‌رعناسانی مه‌دره‌سه‌ی ره‌ئی و ئیمامی مالیك و ئه‌وزاعی ده‌فه‌رموون: نوێژه‌كانی ناكات تا ئه‌و كاته‌ی ده‌توانێت ده‌سنوێژ بگرێت یان ته‌یه‌مموم بكات [3] ..
ئه‌مه بۆچوونێكی زۆر سه‌یره . له‌ویش سه‌یرترو نامۆتر بۆچوونی حه‌نه‌فیه‌كانه ده‌رباره‌ی نوێژه‌كان له‌و شوێنانه‌دا كه كاتیان تێدا نیه، كه ده‌فه‌رموون : نوێژیان تێدا هه‌ڵده‌گیرێت، چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : (إِنَّ الصَّلاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا) النساء/١٠٣ واته : خوای گه‌وره به گوێره‌ی كاتی دیاری كرا‌و نوێژی له‌سه‌ر فه‌رز كردوون .. ئه‌مانیش ده‌فه‌رموون مادام كاتی شه‌وو رۆژ دیاری كرا‌و نیه كه‌وابوو نوێژه‌كانیش ناكرێن !! به‌م بۆچوونه بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی له باكوری نه‌رویج ده‌ژین (كه زیاتر له دوو هه‌زار كوردیشی لێیه) نه نوێژیان له‌سه‌ره و نه رۆژوو، نه ده‌سنوێژیشیان ده‌بێت و نه غوسڵ ده‌رده‌كه‌ن !! چونكه شه‌و شه‌ش مانگه‌و رۆژیش شه‌ش، به‌فری پێنج هه‌زار ساڵیش نه‌چۆته‌وه !!
نووسینی : مامۆستا کرێکار
* * *
[1] المغني (١/١٥٧)، المجموع (٢/٣٢١)، المحلی (٢/١٣٨)، مجموع الفتاوی (٢١/٤٦٧).
بوخاری (٧٢٨٨)، موسليم (٣١٩٩).[2]
الأوسط (٢/٤٥)، الاستذکار (٣/١٥٠)، المحلی (٢/١٣٩).[3]