باوەڕ هێنان به فریشته‌كان
فریشته‌كان جیهانێكی نادیارن و خوای گه‌وره له ڕوناكی (نور) دروستی كردوون و هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی پهرستراویهتییان نییه به‌ڵكو خۆیان به‌نده‌ن و خواپه‌رستی ده‌كه‌ن و پابه‌ندی ته‌واویان به فه‌رمانه‌كانی خواوه هه‌یه‌و توانای جێ به‌جێ كردنیان پێ دراوه‌و چاكه‌كارن و هه‌رگیز سه‌رپێچی ناكه‌ن .
باوەڕ هێنان به فریشته‌كانی خوا ئه‌م سێ خاڵه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه:
یه‌كه‌م: باوەڕ هێنان به بوونی فریشته‌كان: پێویسته باوەڕدار به دڵنیایییه‌وه بڕوای به بوونی فریشته‌كان هه‌بێت چونكه نكۆڵی لێ كردنیان نكۆڵی كردنه له پایه‌یه‌كی باوەڕو به درۆخستنه‌وه‌ی قورئان و فه‌رمووده‌ی ڕاستی پێغه‌مبه‌ره صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ به‌وه‌ش به‌نده له بازنه‌ی باوەڕ ده‌چێته ده‌ره‌وه، هه‌رچه‌نده فریشته‌كان نادیارن و مرۆڤ ناتوانێت به هۆی هه‌سته‌وه‌ره‌كانه‌وه په‌یی به بوونیان ببات، بەڵام له ڕوانگه‌ی چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌وه بۆی ساغ ده‌بێته‌وه كه بوونیان سه‌لماوه‌و جیهانێكی واقیعین له‌وانه:
أ- به‌ڵگه‌ی شه‌رعی: مه‌به‌ست له به‌ڵگه‌ی قورئان و فه‌رمووده‌ی ڕاستی پێغه‌مبه‌ری خوایه صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ) البقرة/٢٨٥ واته: پێغه‌مبه‌ر صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ باوەڕی هێناوه به‌و په‌یامه‌ی بۆی ڕه‌وانه كراوه له په‌روه‌ردگارییه‌وه، هه‌روه‌ها باوەڕدارانیش، هه‌موویان باوەڕیان هێناوه به خوا‌و به فریشته‌كانی و كتێبه‌كانی و نێرراوه‌كانی. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (وَمَن يَكْفُرْ بِاللَّهِ وَمَلائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلالاً بَعِيدًا) النساء/١٣٦ واته: هه‌ركه‌س باوەڕی نه‌بێت به خوا‌و فریشته‌كانی و كتێبه‌كانی و نێرراوه‌كانی و ڕۆژی دوایی ئه‌وا گومڕا بووه گومڕایییهكی دوور له ڕێنمایییهوه. پێغه‌مبه‌ریش صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ ده‌فه‌رموێت: (الإيمان أنْ تُؤمِنَ بِاللهِ وملائكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ واليومِ الاخِرِ وبِالقَدَرِ خَيرِهِ وشَرِّهِ) رواه مسلم واته: باوەڕ ئه‌وه‌یه بڕوات به خوا‌و فریشته‌كانی و كتێبه‌كانی و نێرراوه‌كانی و ڕۆژی دوایی و به خۆش و ناخۆشی قه‌زاو قه‌ده‌ر هه‌بێت. هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری به‌رچاوی فریشته له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌فه‌رموێت: (إنَّ لِلشَّيطَانِ لمُةَّ بإبنِ آدَمَ، ولِلْمَلَكُ لُمَّةً، فأمَّا لُمَّةُ الشَّيطانِ فإعادٌ بِالشَّرِّ، وَتَكْذِيبٌ بِالْحَقِّ،وأمَّا لُمَّةُ المَلَكِ فإعادٌ بِالْخَيرِ وتَصْديقٌ بِالحَقِّ) رواه الترمذي و النسائی وابن حبان، وقال الترمذي: حسن غریب[1] واته: شه‌یتان غایله به دڵی ئاده‌میزاددا دێنێت و فریشته‌ش غایله به دڵیدا دێنێت، ئنجا غایله‌ی شه‌یتان ئه‌وه‌یه به‌ڵێنی شه‌ڕی پێ ده‌دات و هانی ده‌دات ڕاستی به‌درۆ بخاته‌وه، بەڵام غایله‌ی فریشته ئه‌وه‌یه به‌ڵێنی خێری پێ ده‌دات و هانی ده‌دات بڕوا به‌ڕاستی بكات.. ئاشكرایه ئه‌م كاریگه‌رییه‌ی پێغه‌مبه‌ر صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ باسی ده‌كات هه‌موو كه‌سێك هه‌ستی پێ ده‌كات و به‌ڵگه‌یه‌كی به‌رهه‌سته له‌سه‌ر بوونی فریشته‌كان .
ب- به‌ڵگه‌ی ژیری: جیهانی نادیار زۆر شتی له خۆیدا په‌نهان كردووه‌و مرۆڤ به هه‌سته‌وه‌ره‌كانی هه‌ستیان پێ ناكات، بەڵام به شوێنه‌واریاندا ده‌رك به هه‌ندێكیان ده‌كات و ئه‌مڕۆكه بوونه‌ته به‌ڵگه نه‌ویست، بۆ نموونه: شه‌پۆلی ده‌نگ، كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا له ئێستگهكانهوه په‌خش ده‌كرێت و به ناوه‌ندی شینهكانی هه‌وا (أثیر) دا تێده‌په‌ڕێت نادیاره‌و هه‌ستی پێ ناكرێت. له ژوورێكدا سه‌دان شه‌پۆله ده‌نگ هه‌یه‌و هیچ هه‌ستیشیان پێ ناكرێت، بەڵام به هۆی ڕادیۆیه‌كه‌وه یه‌ك یه‌كیان گوێ بیست دهببن، یاخود دڵۆپێك ئاوی گه‌نیو كه له ڕابووردودا ته‌نها تێبینی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرا كه تام و بۆن و ڕه‌نگی گۆڕاوه‌و هیچی تر به هۆی ووردبینه‌وه جیهانێكی زینده‌وه‌ری تێدا به‌دی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها (ووزه‌ی كاره‌با) و (گیان) و (هه‌وا) و .. هتد، هه‌موویان نادیارن، بەڵام به شوێنه‌واریاندا بوونه‌ته به‌ڵگه‌نه‌ویست و هه‌موو كه‌س له بوونیان دڵنیایه. به‌هه‌مان شێوه فریشته‌كانیش جیهانێكی نادیارن و ڕاسته‌وخۆ هه‌ستیان پێ ناكرێت بەڵام شوێنه‌واریان دیاره‌و ده‌بێت بوونیان به لای باوەڕدارهوه به‌ڵگه نه‌ویست بێت .
دووه‌م: باوەڕ هێنان به‌و فریشتانه‌ی كه به‌ناوی خۆیان ناویان ده‌زانین:
وه‌ك (جیبریل) (میكائیل) (ئیسرافیل) (مالیك: خه‌زنه‌داری دۆزه‌خ) و (مونكیرو نه‌كیر) (هاروت و ماروت) (مهلهكول مه‌وت). هه‌روه‌ها باوەڕهێنان به‌سه‌رجه‌م ئه‌و فریشتانه‌ی ناویان نازانین .
سێ یه‌م: باوەڕ هێنان به‌و فریشتانه‌ی سیفه‌ته‌كانیان ده‌زانین:
واته باوەڕ هێنان به خۆیان و سیفه‌ته‌كانیان، كه سیفه‌تی فریشته‌كان ده‌كرێت به چوار به‌شه‌وه کە لە بەندی یەکەمدا ئاماژەی پێ ئەکەین.
ئاماده‌كردنی: كــاوان كــوردی
پێداچوونەوە و توێژینەوەی فەرمودەکان: مامۆستا کرێکار
[1] ئەلبانی رەحمەتی لە (مشکاة المصبيح:ل٧٠) دەربارەی فەرمویەتی: (إسنادە صحيح علی شرط الشيخين) فەرمودەکەش بە تەواوی ئاوایە: (إِنَّ لِلشَّيْطَانِ لَمَّةً بِابْنِ آدَمَ وَلِلْمَلَكِ لَمَّةً فَأَمَّا لَمَّةُ الشَّيْطَانِ فَإِيعَادٌ بِالشَّرِّ وَتَكْذِيبٌ بِالْحَقِّ وَأَمَّا لَمَّةُ الْمَلَكِ فَإِيعَادٌ بِالْخَيْرِ وَتَصْدِيقٌ بِالْحَقِّ فَمَنْ وَجَدَ ذَلِكَ فَلْيَعْلَمْ أَنَّهُ مِنْ اللَّهِ فَلْيَحْمَدْ اللَّهَ وَمَنْ وَجَدَ الْأُخْرَى فَلْيَتَعَوَّذْ بِاللَّهِ مِنْ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ ثُمَّ قَرَأَ:الشَّيْطَانُ يَعِدُكُمُ الْفَقْرَ وَيَأْمُرُكُم بِالْفَحْشَاء وَاللّهُ يَعِدُكُم مَّغْفِرَةً مِّنْهُ وَفَضْلاً وَاللّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ) شێخ ئەحمەد شاکری رەحمەتيش دەربارەی فەرمویەتی: (إسنادە صحيح)بڕوانە: عمدة التفسير١/٣٢٥.