باوەڕ هێنان به كتێبه‌كانی خوا
به‌ندی دووه‌م
سێ نموونه له ئیعجازی قورئان
قورئان كه كۆتا كتێبی خوا گه‌وره‌یه‌و به جوبره‌ئیلدا بۆ پێغه‌مبه‌ری پێشهوامانی ناردووه صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ، بۆ ئه‌وه‌ی تیشكۆیهك بێت بۆ ئه‌وانه‌ی مه‌به‌ستیانه ڕاستی بدۆزنه‌وه‌و شوێنی بكه‌ون و به‌ڵگه‌ش بێت له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی نكۆڵی له ڕاستی ده‌كه‌ن و پشتی لێ هه‌ڵده‌كه‌ن، زۆر لایه‌نی ئیعجازی به شێوه‌ی جۆراو جۆر له خۆ گرتووه .. لێره‌دا به كورتی نموونه‌یه‌ك له سێ لایه‌نی ئیعجازی ده‌هێنینه‌وه:
نموونه‌ی یه‌كه‌م: ده‌رباره‌ی ئیعجازی مێژوویی:
١- عبدالله ی كوڕی مه‌سعود خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێت: فارسه‌كان به‌سه‌ر ڕۆمه‌كاندا سه‌ركه‌وتبوون، هاوبه‌شدانه‌ران پێیان خۆش بوو، بەڵام باوەڕداران حه‌زیان ده‌كرد ڕۆمه‌كان به‌سه‌ر فارسهكاندا سه‌ركه‌ون، چونكه خاوه‌نی په‌یامی ئاسمانی بوون و له ئایینه‌كه‌یانه‌وه نزیكتر بوون، ئنجا ئه‌م ئایه‌ته هاته خواره‌وه: (ال‌م * غُلِبَتِ الرُّومُ * فِي أَدْنَى الأَرْضِ وَهُم مِّن بَعْدِ غَلَبِهِمْ سَيَغْلِبُونَ) الروم/ ١-٣ واته: الف، لام، میم، ڕۆمه‌كان له نزیكترین یاخود نزمترین شوێنی زه‌ویدا تێك شكان بەڵام دوای تێك شكانهكهیان هه‌ر سه‌رده‌كه‌ونه‌وه. هاوبه‌ش دانه‌ران ووتیان: ئه‌ی ئه‌بو به‌كر هاوه‌ڵه‌كه‌ت ده‌ڵێ: له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا ڕۆمه‌كان به‌سه‌ر فارسهكاندا سه‌ر ده‌كه‌ون؟ فه‌رمووی: ڕاست ده‌كات، ووتیان: ئه‌ی بۆ گره‌و نه‌كه‌ین؟ به‌ڵێنیان پێ دا له‌سه‌ر چوار (ووشتری گه‌نج) هه‌تا ماوه‌ی حه‌وت ساڵ، حه‌وت ساڵه‌كه تێپه‌ڕی و هیچ نه‌بوو، هاوبه‌ش دانه‌ران به‌وه دڵخۆش بوون، به‌لای موسوڵمانهكانیشهوه گران و ناخۆش بوو، سه‌یدنا ئه‌بوبه‌كر خوا لێی رازی بێت ئه‌مه‌ی بۆ پێغه‌مبه‌ر صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ باس كرد، فه‌رمووی: (مَابِضْعُ سِنينَ عِندَكُمْ؟) واته: بِضْع لای ئێوه چه‌ند ساڵه؟ ووتیان: له (ده) كه‌متره، فه‌رمووی: (إذْهَبْ فَزايِدْهُم وأزْدِدْ سَنَتَينِ فِي الأجَلِ) واته: بڕۆ پێیان زیاد بكه‌و دوو ساڵ بخه‌ره سه‌ر ماوه‌كه. ئیبن مه‌سعود خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێت: دووساڵهكه تێنه‌په‌ڕی بوو سواره هات و هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی ڕۆمهكانی نارده خواره‌وه: (ال‌م * غُلِبَتِ الرُّومُ * فِي أَدْنَى الأَرْضِ وَهُم مِّن بَعْدِ غَلَبِهِمْ سَيَغْلِبُونَ * فِي بِضْعِ سِنِينَ لِلَّهِ الأَمْرُ مِن قَبْلُ وَمِن بَعْدُ وَيَوْمَئِذٍ يَفْرَحُ الْمُؤْمِنُونَ * بِنَصْرِ اللَّهِ يَنصُرُ مَن يَشَاء وَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ * وَعْدَ اللَّهِ لا يُخْلِفُ اللَّهُ وَعْدَهُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لا يَعْلَمُونَ) الروم/ ١-٦ واته: الف، لام، میم، ڕۆمه‌كان له نزیكترین یاخود نزمترین شوێنی زه‌ویدا تێك شكان و ئه‌وان دوای تێك شكانهكهیان هه‌ر سه‌رده‌كه‌ون، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی تردا، فه‌رمان هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌یه له‌وه پێش و له‌وه دواش، ئه‌و ڕۆژه باوەڕداران به سه‌ركه‌وتنی خوا دڵخۆش ده‌بن و خوا بیه‌وێت هه‌ر كه‌س سه‌ربخات سه‌ری ده‌خات و هه‌ر خۆی شكۆمه‌ندو میهره‌بانه، خوا به‌ڵێنی داوه‌و به‌ڵێنی خواش دوا ناكه‌وێت، بەڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی نازانن . [1]
نموونه‌ی دووه‌م: ده‌رباره‌ی ئیعجازی ڕه‌وان بێژی:
خوای گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ختی سزای دۆزه‌خ ده‌ربخات بۆ بێ باوەڕان، بەڵام به پیشان دانی كه‌مترین ڕێژه‌ی ئه‌و سزایه كه به‌و كهمییهش چه‌نده كاریگه‌ره، ئه‌م مه‌به‌سته له چه‌ند ووشه‌یه‌كی قورئانداو به شێوه‌یه‌كی دهسهوسانكار(مُعْجِز) ده‌رده‌بڕێت و ده‌فه‌رموێت: (وَلَئِن مَّسَّتْهُمْ نَفْحَةٌ مِّنْ عَذَابِ رَبِّكَ لَيَقُولُنَّ يَا وَيْلَنَا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ) الأنبياء/٤٦ واته: ئه‌گه‌ر هەڵاوێك له سزای په‌روه‌ردگارتیان به‌ر بكه‌وێت ده‌ڵێن: داماوو سه‌رگه‌ردان خۆین به ڕاستی ئێمه سته‌مكار بووین. لێره‌دا ده‌بینین هه‌موو پێك هاتی ڕسته‌كه هاو ئاهه‌نگن و سه‌رجه‌م واتای كه‌میه‌تی ده‌گه‌یه‌نن چونكه:
١- ووشه‌ی (لَئِن) واته: ئه‌گه‌ر بۆ گومان په‌یدا كردنه‌و واتای كه‌می ده‌گه‌یه‌نێت.
٢- هه‌روه‌ها ووشه‌ی (مَّسَّ) واته: به‌ركه‌وتنێكی كه‌م، واتای كه‌می چه‌شتنی ئاگره‌كه ده‌گه‌یه‌نێت .
٣- یاخود ووشه‌ی (نَفْحَةٌ ) واته: هەڵاوێك: له سێ ڕوه‌وه واتای كه‌میه‌تی ده‌به‌خشێت:
أ- هەڵاو كه‌مترین ڕێژه‌ی ئاگره .
ب- نَفحَة: چاووگی (مَرَّة )یه‌و واتای (یه‌ك جار) ده‌گه‌یه‌نێت .
ج- نَفْحَةٌ تنویني نه‌ناسراوی له‌سه‌ره، واته: هێنده كه‌مه گوێی پێ نادرێت.
٤- ووشه‌ی (مِّنْ) بۆ (هه‌ند)ە : واته: (به‌شێك) كه له (هه‌موو) كه‌متره.
٥- ووشه‌ی (عَذَابِ) واته: سزا، جۆرێكی هێواشی سزایه به به‌راورد له‌گه‌ڵ جۆره‌كانی تری وه‌ك (نِكال) و (عِقاب) كه به قه‌ده‌ر تاوانن !!
٦- ووشه‌ی (رَبِّكَ) واته: په‌روه‌ردگارت، یه‌كێكه له‌و ناوانه‌ی كه واتای به‌زه‌یی و به‌خشنده‌یی ده‌گه‌یه‌نن، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوی (القهار) و (المنتقم). ئه‌میش میهره‌بانی سزا ده‌ره‌كه ده‌گه‌یه‌نێت. واته: ئه‌گه‌ر سزایه‌كی ئه‌وه‌نده كه‌م به‌و جۆره به سوێ و ئازار بێت و بێ باوەڕان بخاته هاوار و لاڵانه‌وه‌و له تاویدا دان به سته‌مكاری خۆیاندا بنێن، ئه‌ی ده‌بێت سزای سه‌خت و توندی به‌قین و ڕقی خوای تۆڵه سێن و شكۆمه‌ند چه‌نده به ئازار بێت و چی‌یان لێ بكات؟
نمونه‌ی سێیه‌م: ده‌رباره‌ی ئیعجازی زانستی:
قۆناغه‌كانی دروست بوونی كۆرپه‌له
دروست كردن سیفه‌تێكی تایبه‌ته به خوای گه‌وره‌وه‌و غه‌یری خوا ناتوانێت خۆی له‌و بواره بدات چونكه خۆی دروست كراوه، پێغه‌مبه‌ر صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ ده‌فه‌رموێت: (قالَ اللهُ تَعَالَى: وَمَنْ أظْلَمُ مِمَّنْ ذَهَبَ يَخْلُقُ كَخَلْقِي، فَلْيَخْلُقُوا ذَرَّةً أو لِيَخْلُقُوا حَبَّةً، أو لِيَخْلُقُوا شَعِيرَةً) متفق علیه واته: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: كێ سته‌مكارتره له‌و كه‌سه‌ی دێت و له شێوه‌ی دروست كراوه‌كانی من دروست ده‌كات، با مێروله یان گه‌ردیله‌یه‌ك دروست بكه‌ن، یان ده‌نكه تۆوێك دروست بكه‌ن، یاخود ده‌نكه جۆیه‌ك دروست بكه‌ن. خوای گه‌وره له باسی سه‌ره‌تای دروست كردنی مرۆڤ و قۆناغه‌كانی پێك هاتنی كۆرپه‌له‌دا ده‌فه‌رموێت: (وَلَقَدْ خَلَقْنَا الإِنسَانَ مِن سُلالَةٍ مِّن طِينٍ * ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً فِي قَرَارٍ مَّكِينٍ * ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ثُمَّ أَنشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ) المٶمنون/١٢-١٤ واته: مرۆڤمان له پوخته‌یه‌كی وه‌رگیراو له قوڕ دروست كردووه، پاشان كردومانه به تنۆكه ئاوێك له شوێنێكی جێگیردا كه پزدانه ئنجا له تنۆكه ئاوه‌كه خوێن پاره‌یه‌كمان دروست كردوه‌و له خوێن پاره‌كه گۆشت پاره‌یه‌كمان دروست كردووه به ئه‌ندازه‌ی پارویه‌كی جوراو له گۆشت پاره‌كه‌ش ئێسقانمان دروست كردووه واته په‌یكه‌ری ئێسك، ئێسقانهكهشمان به گۆشت داپۆشێوە، ئنجا دروست كراوێكی ترمان لێ پێك هێناوه، پاك و پیرۆزی بۆ خوا كه چاكترینی دروستكارانه .
گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین هه‌ریه‌ك له‌و بڕگانه‌ی له‌م چه‌ند ئایه‌ته پیرۆزه‌دا هاتوون ڕاستییه‌كی زانستی ده‌ر ده‌بڕن و گه‌وره‌ترین ئیعجازی زانستی ده‌سه‌لمێنن وه‌ك لێره‌دا زۆر به كورتی ئاماژه‌یان بۆ ده‌كه‌ین:
١- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَلَقَدْ خَلَقْنَا الإِنسَانَ مِن سُلالَةٍ مِّن طِينٍ) واته: مرۆڤمان له پوخته‌یه‌كی وه‌رگیراو له قوڕ دروست كردووه.. ئه‌گه‌ر مرۆڤ بگێڕینه‌وه بۆ ڕه‌گه‌زه سهرهتایییهكانی پێك هاتنی له‌شی ده‌بینین بیست و دوو ڕه‌گه‌ز به‌شداری له پێك هاتنی دا ده‌كه‌ن و به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌بن:
أ- ئۆكسجین + هایدرۆجین به شێوه‌ی ئاو، به ڕێژه‌ی ٦٥-٦٠ %، له كێشی له‌ش .
ب- كاربۆن + هایدرۆجین + ئۆكسجین بنچینه‌ی پێك هاتنه ئه‌ندامییه‌كان پێك دێنن له: شه‌كره‌مه‌نی و پڕۆتینات و ڤیتامینات و هۆڕمۆنات .
ج - مادده ووشكه‌كان: كه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌بن:
* حه‌وتیان بریتین له: كلۆر، كبریت، فۆسفۆر، مه‌گنیسێۆم، كلس، پۆتاسیۆم، ستۆدیۆم كه ڕێژه‌ی ٨٠-٦٠ % ی مادده ووشكه‌كان پێك دێنن .
* حه‌وتی تریان بریتین له: ئاسن، مس، تۆد، مه‌نگه‌نیز، كۆباڵت، تۆتیا، مۆلبیدیۆم، ئه‌مان به ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر .
* شه‌شیان به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م كه بریتین له: فلۆر، ئه‌له‌منیۆم، بۆر، سیلینیۆم، كادمیۆم، كرۆم .
هه‌ریه‌ك له‌و ڕه‌گه‌زانه له خاكی زه‌ویدا هه‌ن و مه‌رج نییه هه‌موو پێكهاته‌كانی خاك له پێكهاته‌كانی له‌شی مرۆڤدا هه‌بن چونكه پتر له ١٠٠ توخم له زه‌ویدا هه‌ن بەڵام تا ئێستا ته‌نها بیست ودوویان دۆزراوه‌ته‌وه كه به‌شداری له پێكهاته‌ی له‌شدا ده‌كه‌ن، بۆیه خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: (مِن سُلالَةٍ مِّن طِينٍ) واته: له پوخته‌یه‌كی وه‌رگیراو له قوڕ.
هه‌روه‌ها پێكهێنه‌ری بنچینه‌یی له‌ش ئاوه كه ڕێژه‌ی ٣/٤ ده‌بێت و مرۆڤ ناتوانێت به بێ ئاو له چوار ڕۆژ زیاتر بژی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاء كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ)الأنبياء/٣٠ واته: له ئاو هه‌موو شتێكی زیندومان دروست كردووه .
٢- ده‌فه‌رموێت: (ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً ..) واته: پاشان كردومانه به تنۆكه ئاوێك ..
(نُطْفَةً ) له زمانی عه‌ره‌بیدا ناوه بۆ تۆوی پیاو، هه‌رچه‌نده لێره‌دا مه‌به‌ست له تۆوێكی پیتێنراوه له (تۆ‌و + هێلكۆكه‌ی ئافره‌ت)، بەڵام خوای گه‌وره قۆناغه‌كانی به (نُطْفَةً) ناو بردووه، چونكه كۆرپه‌له (به نێر‌و مێیه‌وه) تۆوی پیاوه كه له دیاری كردنی ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی به‌ر پرسیاره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (صبغیات)ی جنسی جیاواز هه‌ڵده‌گرێت، به پێچه‌وانه‌ی هێلكۆكه‌ی ئافره‌ته‌كه‌وه كه (صبغیات)ی جنسی هاوشێوه هه‌ڵده‌گرێت، به‌م شێوه‌یه كرداری پیتێنهكه ڕوو ده‌دات:
پیاوه‌كه (نُطْفَةً )ی (xy) هه‌یه، بەڵام ئافره‌ته‌كه هێلكۆكه‌ی (xx) ی هه‌یه و به‌م شێوه‌یه كۆرپه‌له‌یان لێ پێك دێت .
تۆوی (y) + هێلكۆكه‌ی (x) = (xy) نیرینه .
تۆوی (x) + هێلكۆكه‌ی (x) = (xx) مێینه .
٣- ده‌فه‌رموێت: (.. فِي قَرَارٍ مَّكِينٍ) واته: له شوێنێكی جێگیردا، مه‌به‌ست له تۆوه تێكه‌ڵ و پیتێنراوهكهیه كه له پزدان (ره‌حم) دا جێگیر ده‌بێت و به هۆی ده‌سته به‌ر بوونی سێ هۆكاره‌وه پارێزراوه:
أ- له ڕووی توێژینه‌وه‌وه:
١- پزدان ده‌كه‌وێته حه‌وزێكه‌وه .
٢- ئه‌و حه‌وزه له دیوارێكی ئێسقانی پێكهاتووه .
٣- پزدان چه‌نده‌ها ریشاڵی پشتوێنه‌یی تێدایه كه له به‌شی جیا جیاوه شۆڕ ده‌بنه‌وه و ده‌یبه‌ستنه‌وه به دیواری سكه‌وه یان به ئێسقانه‌كانی حه‌وزه‌وه .
ب- له ڕووی هۆڕمۆنه‌وه:
پزدان به‌رده‌وام دێته‌وه یه‌ك و گرژ ده‌بێت و ده‌جوڵێت، ئه‌گه‌ر له كاتێكا كه كۆرپه‌له‌ی تێدایه هه‌ر به‌و شێوه‌یه له گرژ بونه‌وه‌و خاوبونه‌وه‌دا بێت ئه‌وا كۆرپه‌له‌كه ده‌خاته مه‌ترسیی مراندن و له باربردنی. بەڵام خوای گه‌وره مشوری خواردووه، چونكه كاتێك تۆوه‌كه ده‌چێته پزدانه‌وه ڕێژه‌ی ڕژانی هۆڕمۆنی (بروجیسترون) به‌رز ده‌بێته‌وه‌و به‌و هۆڕمۆنه پزدان له گرژ بوون و خاوبونه‌وه ده‌كه‌وێت و جوڵه‌ی كه‌م ده‌بێت .
ج- له ڕووی میكانیكییه‌وه:
دوای مانگی سێیه‌م پزدان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌ست به به‌رز بونه‌وه ده‌كات به‌ره‌و سك و له‌ژێر پارێزگاری ئێسقانی حه‌وز ده‌رده‌چێت، بەڵام له بری ئه‌وه خوای گه‌وره شله‌ی (ئهمنیوسی) تێدا دروست ده‌كات و له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌وره‌ی كۆرپه‌له ده‌دات و له پێك دادانی ده‌ره‌كی ده‌یپارێزێت .
٤- ده‌فه‌رموێت: (ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً) واته: پاشان له تنۆكه ئاوه‌كه خوێن پاره‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ین:
(عَلَقَ) له زمانی عه‌ره‌بیدا به زه‌روو ده‌وترێت. له هه‌مان كاتیش‌دا واتای هه‌ڵواسین ده‌گه‌یه‌نێت، ئنجا كۆرپه‌له‌ش له‌م قۆناغه‌یدا هه‌م له (زه‌روو) ده‌چێت و هه‌م خۆی به دیواری پزداندا هه‌ڵده‌واسێت .
٥- ده‌فه‌رموێت: (فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً) واته: له خوێن پاره‌كه گۆشت پاره‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ین :
(مُضْغَةً ) به پارچه گۆشتێك ده‌وترێت پارویه‌ك ببێت، چونكه كۆرپه‌له له‌م قۆناغه‌یدا گۆشتپارهیهو له هه‌مان كاتدا له پارووی جووراو ده‌چێت و گرنج گرنجه، ئه‌م قۆناغه دوو حاڵه‌تی هه‌یه:
یه‌كه‌میان: پێی ده‌وترێت (مُضْغَةً غَيْرَ مُخَلَّقَةٍ) كه هێشتا گۆشتپارهكه هیچ شێوه‌یه‌كی لێ دروست نه‌كراوه .
دووه‌میان: پێی ده‌وترێت: (مُضْغَةً مُخَلَّقَةً) كه له‌م حاڵه‌ته‌دا گۆشتپارهكه سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كان و شێوه‌ی ته‌واوی مرۆڤی لێ دروست ده‌كرێت .
٦- ده‌فه‌رموێت: (فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا) واته: له گۆشتپارهكه ئێسقانێك دروست ده‌كه‌ین و ئێسقانهكهش به گۆشت داده‌پۆشین. له‌م قۆناغه‌دا په‌یكه‌ری ئێسكی كۆرپه‌له به ته‌واوی له گۆشتپارهكه دروست ده‌بێت و ماسولكه‌و گۆشت ده‌وره‌ی ده‌ده‌ن و پێوه‌ی ده‌لكێن .
٧- ده‌فه‌رموێت: (ثُمَّ أَنشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ) واته: ئنجا دروست كراوێكی تری لێ پێك ده‌هێنین. هه‌تا ئێستا كۆرپه‌له له قۆناغی دروست بوندا بووه‌و هیچ جوڵه‌و گه‌شه‌یه‌كی زیندووییانهی نه‌بووه، بەڵام له سه‌ره‌تای ئه‌م قۆناغه‌وه كه له كۆتایی مانگی سێیه‌م و سه‌ره‌تای مانگی چواره‌مه‌وه‌یه كۆئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ی به ته‌واوی دروست ده‌بن و ده‌ست ده‌كه‌ن به فرمانی خۆیان و به شێوه‌یه‌كی خێرا كێشی كۆرپه‌له‌كه زیاد ده‌كات و له سه‌ره‌تای مانگی چواره‌مه‌وه كۆئه‌ندامی مێشك ده‌به‌سترێته‌وه به سه‌رجه‌م كۆئه‌ندامه‌كانی تره‌وه‌و تێكڕایان جوڵه‌و كاری خۆیان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه ده‌كه‌ن .
(كیپ. ل. مور) كه پڕۆفیسۆری زانستی توێژینه‌وه‌و كۆرپهلهناسییه له زانكۆی (تۆرنتۆ)ی كه‌نه‌داو خاوه‌نی كتێبی (قۆناغه‌كانی دروست بونی مرۆڤ…the developing human)ە كاتێك له كۆنگره‌ی نوشداری هه‌شته‌می سعودی دا به‌شداری كرد‌و ئه‌م به‌ڵگانه‌ی بۆ خوێنرایه‌وه كه له قورئان و سوننه‌تدا هاتوون، به تایبه‌تی ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه لێره‌دا باسمان كرد ووتی: بۆم ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م به‌ڵگانه حه‌تمه‌ن له لایه‌ن خواوه بۆ (محمد) هاتوون، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه محمد نێرراوی خوایه .
ئاماده‌كردنی: كــاوان كــوردی
پێداچوونەوە و توێژینەوەی فەرمودەکان: مامۆستا کرێکار
[1] نوسەری بەڕێز دەربارەی سەنەدی ئەم فەرمودەیە هەر ئەوەندەی نووسیوە (اخرجە ابن جرير وابن حاتم والترمذي) ئەوەی ئیبنو حاتەمم نە دۆزییەوە، بەڵام لای ترمذي وحاکم ئاشکرایە(جامع الأصول ٢/٢٩٨-٣٠٠)، هەروەها ئیمامی ئەحمەد (المسند ٤/١٦٨ عەللامە احمد شاکر) و ئیبنو جەریری تەبەری (تفسير الطبري ٢١/١٦) و لە ریوایەتی ئیبنو مەسعودەوە (تفسير الطبري ٢١/٢٠). شێخی ئەلبانیش لە (صحيح سنن الترمذي ٣/٨٧) دا دەفەرموێ سەحيحە.