(الإسْتِحَاضَة)
١- خوێنی جاری داوێن (ئیستیحازه) : بریتیه له به‌رده‌وام لێ رۆیشتنی خوێن له عه‌وره‌تی ئافره‌ته‌وه جگه له خوێنی حه‌یزو زه‌یستانی .. پێی ووتراوه جاری یه‌عنی به‌رده‌وام ، چونكه هه‌ر وا به‌رده‌وام ده‌بێت تا خاوه‌نه‌كه‌ی چاك ده‌بێته‌وه .. ده‌شێت ئه‌م جۆره خوێنه له‌گه‌ڵ حه‌یزو زهیستانیهكهدا بێت یان له‌وان جودا .. ئه‌مه خوێنێكی سروشتی یان عاده‌تی هه‌موو ئافره‌تان نیه ، به‌ڵكو به هۆی حاڵه‌تێكی پشێوی هۆرمۆنهكانهوهیه ..
ئه‌مه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه شه‌رعناسانی كۆن له پێناسه‌یدا فه‌رموویانه : (إنَّمَا هو عِرْقٌ) واته : نه‌زیفه‌و به هۆی دهمارێكهوهیه .
٢- حوكمی شه‌رعی خوێنی جاری داوێن : كۆڕای شه‌رعناسانی له‌سه‌ره كه پاكه‌و رێ له نوێژوو رۆژوو سه‌رجێیی ناگرێت ..
٣- كاته‌كانی خوێنی جاری داوێن (ئیستیحازه):
- ئه‌گه‌ر له كاتێكی غه‌یری كاتی حه‌یزو زهیستانیدا هات : ئه‌وه ئاساییه‌و حوكمه شه‌رعیه‌كه‌ی وه‌كو حوكمی شه‌رعی مه‌زییه كه له زه‌كه‌ری پیاو دێته ده‌ره‌وه ، پیسه‌و شتنی ده‌وێت ، نه‌ك غوسڵ ده‌ركردن .
- ئه‌گه‌ر كاتی ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كاتی حه‌یز یان زهیستانیدا تێكه‌ڵ بوو : ئافره‌ت له‌م دۆخه‌یدا له چوار حاڵه‌ت به‌ده‌ر نیه :
* : سوڕی حه‌یزی مانگانه‌ی خۆی ده‌زانێت و ده‌زانێت چه‌ند رۆژی پێ ده‌چێت : ئه‌مه به قه‌ده‌ر ئه‌و رۆژانه چاوه‌ڕوان ده‌كات ، كه ته‌واو بوو خۆی به پاك حسێب ده‌كات ، پاشان غوسڵ ده‌رده‌كات و ده‌كه‌وێته‌وه نوێژ‌و رۆژوو سه‌رجێیی خۆی ، هه‌ر خوێنێكی له‌وه زیاتر بینی به جاری داوێنی حسێب ده‌كات ، نه‌ك به حه‌یز .. به‌ڵگه‌ی ئه‌مه فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی لای عائیشهخانه خوا لێی رازی بێت كه ده‌گێڕێته‌وه : ( إِنَّ أُمَّ حَبِيبَةَ سَأَلَتْ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ الدَّمِ فَقَالَتْ عَائِشَةُ فَرَأَيْتُ مِرْكَنَهَا مَلْآنَ دَمًا فَقَالَ لَهَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ امْكُثِي قَدْرَ مَا كَانَتْ تَحْبِسُكِ حَيْضَتُكِ ثُمَّ اغْتَسِلِي )[1] واته : ئوم حه‌بیبه خوا لێی رازی بێت پرسیاری خوێنی له پێغه‌مبه‌ری خوا صلی اللە علیە وسلم كرد : پێخهفهكهیم بینی پڕ بووه له خوێن ! پێغه‌مبه‌ری خواصلی اللە علیە وسلم فه‌رمووی : به‌قه‌ده‌ر ئه‌و رۆژانه‌ی حه‌یزی پێشووت چاوه‌ڕوان كه‌و پاشان غوسڵت ده‌ركه‌و نوێژی خۆت بكه ..
* : یان سوڕی حه‌یزی مانگانه‌ی خۆی نازانێت ، بەڵام خوێنی حه‌یز له جۆری تر جیا ده‌كاته‌وه : ئه‌مه هه‌ر كه دڵنیابوو خوێنی حه‌یزی وه‌ستاوه‌ته‌وه ، غوسڵی خۆی ده‌رده‌كات و نوێژی خۆی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌و ئه‌و خوێنه زیاده‌ی تر كه ده‌یبینیت و ده‌یناسێته‌وه كه خوێنی حه‌یز نیه ، به خوێنی جاری داوێن حسێب ده‌كات .. به‌ڵگه‌ی ئه‌میش ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه عائیشه‌خان خوا لێی رازی بێت گێڕاوێتیه‌وه : ( أَنَّ فَاطِمَةَ بِنْتَ أَبِي حُبَيْشٍ جَاءَتْ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَتْ إِنِّي امْرَأَةٌ أُسْتَحَاضُ فَلَا أَطْهُرُ أَفَأَدَعُ الصَّلَاةَ قَالَ إِنَّمَا ذَلِكَ عِرْقٌ وَلَيْسَتْ بِالْحَيْضَةِ فَإِذَا أَقْبَلَتْ الْحَيْضَةُ فَدَعِي الصَّلَاةَ وَإِذَا أَدْبَرَتْ فَاغْسِلِي عَنْكِ الدَّمَ ثُمَّ صَلِّي )[2] واته : فاتیمه‌ی كچی ئه‌بو حوبه‌یش خوا لێی رازی بێت هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا و پرسیاری لێ كرد ، ووتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا من ئافره‌تێكم خوێنی جاری داوێنم هه‌یه ، غوسڵیشی بۆ ده‌رناكه‌م ، ئایا واز له نوێژه‌كان بهێنم بۆی ؟ فه‌رمووی : نا ، ئه‌وه ده‌مارێكی تری خوێنه‌و په‌یوه‌ندی به حه‌یزه‌وه نیه، ئه‌گه‌ر حه‌یزه‌كه‌ت هات نوێژه‌كان مه‌كه ، كه حهیزهكهشت ته‌واو بوو ، غوسڵت ده‌ركه‌و ئاسه‌واری خوێنه‌كه‌ت بشۆو پاشان نوێژه‌كانت بكه ..
* : یان یه‌كه‌مجاره سوڕی حه‌یزی مانگانه‌ی خۆی ده‌بینێت و خوێنی حه‌یز له جۆری تر جیا ناكاته‌وه : حوكمی ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه به ئافره‌تانی تر قیاس بكرێت ، به تایبه‌تی خزمانی خۆی ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان له مانگێكدا به شێوه‌یه‌كی گشتی شه‌ش بۆ حه‌وت رۆژ ده‌كه‌ونه حه‌یزه‌وه ، ئه‌وا ئه‌میش ئه‌وه‌نده حسێب ده‌كات و باقیه‌كه‌ی تری خۆی به پاك داده‌نێت ، غوسڵی خۆی ده‌رده‌كات و ده‌كه‌وێته‌وه نوێژه‌كانی .. به‌ڵگه‌ی ئه‌میشیان ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه له پێغه‌مبه‌ری خواوه صلی اللە علیە وسلم ریوایه‌ت كراوه كه فاتیمه‌ی كچی جه‌حش خوا لێی رازی بێت هاته خزمه‌تی و سكاڵای زۆری خوێنی جاری داوێنی خۆی كرد پێی فه‌رموو : (... إِنَّمَا هَذِهِ رَكْضَةٌ مِنْ رَكَضَاتِ الشَّيْطَانِ , قَالَ : فَتَحِيضِي سِتَّةَ أَيَّامٍ أَوْ سَبْعَةً فِي عِلْمِ اللَّهِ ثُمَّ اغْتَسِلِي حَتَّى إِذَا رَأَيْتِ أَنَّكَ قَدْ طَهُرْتِ وَاسْتَيْقَنْتِ فَصَلِّي أَرْبَعَةً وَعِشْرِينَ لَيْلَةً وَأَيَّامَهَا وَصُومِي ، فَإِنَّ ذَلِكَ يُجْزِيكِ ، وَكَذَلِكَ فَافْعَلِي فِي كُلِّ شَهْرٍ كَمَا تَحِيضُ النِّسَاءُ وَيَطْهُرْنَ لِمِيقَاتِ حَيْضِهِنَّ وَطُهْرِهِنَّ ... )[3] واته : ئه‌وه یه‌كێكه له تین و فشاره‌كانی شه‌یتان ، هه‌ر كه هات ، تۆ شه‌ش رۆژ یان حه‌وت شه‌وی لێ حسێب كه، پاشان غوسڵت ده‌ركه‌و كه دڵنیابوویت ، بیست و چوار شه‌و حسێب كه ، كه نوێژ‌و رۆژووی خۆتی تێدا ده‌كه‌یت ، ئه‌وه‌نده‌شت به‌سه ، ئیتر هه‌موو مانگێك هه‌ر وا بكه هه‌ر وه‌كو كه ئافره‌تان ده‌كه‌ونه حه‌یزه‌وه‌و پاك ده‌بنه‌وه ، ئاوا بۆحهیزو پاكی خۆیان ده‌كه‌ن ..
* : یان ئافره‌ته راده‌و بڕی سوڕی حه‌یزی مانگانه‌ی خۆی بیرچۆته‌وه و خوێنی حه‌یز له خوێنی جاری داوێن جیا ناكاته‌وه : شه‌رعناسان له حوكمی ئه‌مه‌دا را جوێن ، په‌سه‌ندترینیان ئه‌وه‌یه كه ده‌فه‌رموون : حوكمی وه‌كو حوكمی ئه‌و ئافره‌ته‌یه كه یهكمجارێتی و تازه ده‌كه‌وێته حه‌یزه‌وه‌و جۆری خوێنه‌كان لێك ناكاته‌وه .. قیاسی له‌سه‌ر ئافره‌تانی ده‌وروبه‌ری بۆ ده‌كرێت .. والله اعلم .
٤ ـ ئه‌حكامه‌كانی خوێنی جاری داوێن (ئیستیحازه) :
١- ئه‌و ئافره‌ته‌ی خوێنی جاری داوێنی هه‌یه ، وه‌كو ئافره‌تی تر پاكه‌و هیچ حوكمێكی حه‌یزدارو زه‌یستانی به‌سه‌ردا نادرێت ، وه‌ك لێ حه‌رام كردن و رێ نه‌دان ..
٢- ئه‌و ئافره‌ته‌ی خوێنی جاری داوێنی هه‌یه ، به كۆڕای شه‌رعناسان وه‌كو ئافره‌تی تر پاكه‌و نوێژ‌و رۆژووی خۆی ده‌كات و قورئان ده‌خوێنێت و هه‌ڵیده‌گرێت و سوجده‌ی تیلاوه‌ت و سوپاسكردن ( شوكر ) ده‌بات ..
٣- ئه‌و ئافره‌ته‌ی خوێنی جاری داوێنی هه‌یه ، مه‌رج نیه بۆ هه‌موو نوێژێك ده‌سنوێژی نوێ بگرێته‌وه ، مادام ده‌سنوێژی به هۆكاری تر نه‌شكا بێت . چونكه وا پێناچێت ئه‌و حوكمانه‌ی له‌سه‌ر ده‌سنوێژ گرتنی بۆ هه‌موو نوێژێك هاتووه به‌هێز بن وحوكمی شه‌رعییان پێ ده‌ركرێت[4] .. بەڵام بۆ ئه‌وه‌ی له راجوێیی و جیدالی ده‌رچێت ، باشتروایه كه بۆ هه‌ر نوێژێك ده‌سنوێژ بگرێته‌وه .. خۆ ئوم حه‌بیبه‌خان خوا لێی رازی بێت خوێنی جاری داوێنی هه‌بووه‌و له ماڵی پێغه‌مبه‌ری نازداردا صلی اللە علیە وسلم بووه‌و وه‌كو عائیشه‌خان ده‌گێڕێته‌وه : حه‌وت ساڵ بۆ هه‌ر نوێژێك غوسڵێكی ده‌ركردووه : ( أَنَّ أُمَّ حَبِيبَةَ اسْتُحِيضَتْ سَبْعَ سِنِينَ .... فَكَانَتْ تَغْتَسِلُ لِكُلِّ صَلَاةٍ )[5] !!
٤- زۆرینه‌ی شه‌رعناسان[6] فه‌رموویانه ئه‌و ئافره‌ته‌ی خوێنی جاری داوێنی هه‌یه ، مێرده‌كه‌ی ده‌توانێت له غه‌یری كاتی حه‌یزو نیفاسیدا سه‌رجێیی له‌گه‌ڵدا بكات ، با خوێنی داوێنیشی به‌رده‌وام بێت ..
٥- ئه‌و ئافره‌ته‌ی خوێنی جاری داوێنی هه‌یه بۆ ئیعتیكاف بێت یان بۆ غه‌یری ئیعتیكاف ده‌توانێت له مزگه‌وتدا بمێنێته‌وه ، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه عائیشه‌خان خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه : ( إعْتَكَفَتْ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ امْرَأَةٌ مِنْ أَزْوَاجِهِ مُسْتَحَاضَةٌ فَكَانَتْ تَرَى الْحُمْرَةَ وَالصُّفْرَةَ فَرُبَّمَا وَضَعْنَا الطَّسْتَ تَحْتَهَا وَهِيَ تُصَلِّي )[7] واته : یه‌كێك له خێزانه به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی اللە علیە وسلم له مزگه‌وت له خزمه‌تیدا ئیعتیكافی كردبوو ، له ناو ته‌شته‌كه‌ی ژێری (له شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه به‌ڕێزه له ناو مزگه‌وته‌كه‌دا) خوێن و زهردباویی ده‌بینرا .. یه‌عنی ئه‌وه‌نده‌ی خوێن له ژێره‌وه لێ ده‌چۆڕایه ناو تهشتهكهوه !!
ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ : كۆڕای شه‌رعناسان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ئافره‌ته‌ی خوێنی جاری داوێنی هه‌یه‌و له ئیعتیكافدایه ، هه‌ر وه‌كو ئافره‌تی تره‌و پاكه ..
نوسینی: مامۆستا کرێکار
[1] موسليم ( محمد فوئاد عبدلباقي ل 264 ) ، ئەبو داوود ( 279 ) ، نەسائي ( 1/119 ) .
[2] بوخاري ( 327 ) ، موسليم ( 262 ) .
[3] ئەبو داوود (287) ، ئيمامي شافيعي لە الأم (1/51) ئيبنو ماجة (622) ترمزي (باب 95) عبدالرزاق ( المصنف 1128 ) دەشفەرموێ : (إسناده ضعيف ويُحسن إذا تُوبع ) ، بەڵام شێخی ئەلبانی لەارواء الغليل ( 205 ) دا بەحەسەنی ناساندووە.
[4] له كتێبی شێخ مسته‌فا العهدهوی : ( جامع أحكام النساء 1/23 ) دا توێژینه‌وه له‌سه‌ر زۆرینه‌یان كراوه‌و روون كراونه‌ته‌وه كه بۆچی زه‌عیفن ..
[5] بوخاري ( 327 ) ، موسليم ( 262 ) .
[6] النووي : المجموع ( 2/372 ) ، المغني ( 1/339 ) .