زه‌یستان : ئه‌و ئافره‌ته‌یه كه منداڵی بووه .
خوێنی زه‌یستانی : به پێناسه‌ی مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی و شافیعی : ئه‌و خوێنه‌یه كه له دوای منداڵ بوون له پێشی ئافره‌ت دێت .. بەڵام به پێناسه‌ی مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لی : ئه‌و خوێنه‌یه به هۆی منداڵبوونه‌وه له پێشی ئافره‌ت دێت .. به پێی مه‌زهه‌بی مالیكی ، ئه‌و خوێنه‌یه كه هاوكات یان دوای له‌دایكبوونی منداڵه‌كه له پێشی ئافره‌ت دێته ده‌ره‌وه [1] .
١- كاتی زه‌یستانی :
* زه‌یستانیش وه‌كو حه‌یز كاتی دیاری كراوی نیه :
رای زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆیه[2] كه هه‌ر كاتێك زه‌یستان هه‌ستی به پاك بوونه‌وه‌ی كرد ، ئه‌گه‌رچی به رۆژێك پێش چله‌شی بێت ، ده‌بێت غوسڵ ده‌ركات و نوێژ‌و رۆژوو سه‌رجێیی خۆی بكات ..
كۆتا ماوه‌یه‌ك كه زه‌یستان بۆ پاك بوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌كات ، چل رۆژه ، له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كورده‌واری به‌و ماوه‌یان ووتووه چله .. كه چله‌ی چوو ئیتر غوسڵ ده‌رده‌كات و نوێژ‌و رۆژوو سه‌رجێیی خۆی ئاسایی ده‌كاته‌وه .. به‌ڵگه‌ی ئه‌مه ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی لای ئوم سه‌له‌مه خانه كه ده‌فه‌رموێ : ( كَانَتْ النُّفَسَاءُ عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ علَيهِ وَسَلَّمَ تَقْعُدُ بَعْدَ نِفَاسِهَا أرْبَعينَ يَومَاً أو أرْبَعينَ لَيلَةً )[3] واته : زه‌یستانان له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا صلی اللە علیە وسلم بۆ ماوه‌ی چل رۆژ یان چل شه‌و چاوه‌ڕێی پاك بوونه‌وه‌یان ده‌كرد ..
٢- حوكمی زه‌یستانی وه‌كو حوكمی حه‌یزه :
رای زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كۆیه كه له هه‌موو روویه‌كه‌وه حوكمی شه‌رعی زه‌یستانی وه‌كو حوكمی شه‌رعی حه‌یزه ، له هه‌رچی حەڵاڵه یان حه‌رام ، جائیزه یان مه‌كرووهه..
نوسینی: مامۆستا کرێکار
[1] پێناسه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌حكامه‌كان هه‌یه ، بۆ نموونه حوكمی ئه‌و خوێنه‌ی دوو رۆژ پێش له دایكبوونی منداڵه‌كه له‌گه‌ڵ شله‌مه‌نی تردا دێته ده‌ره‌وه ، ئایا خوێنی زه‌یستانییه ، یان جۆری تره .. هه‌ر كامێكیشیان بێت حوكمێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ..
[2] ترمزي ( 1/429 )نە قڵی کردووە.
[3] ئه‌بو داوود ( 307 ) ، ترمزی ( 139 )، ئیبنو ماجة ، هه‌ندێك له فه‌رمووده‌وانان به زه‌عیفیان داناوه‌و هه‌ندێكی تریان به حه‌سه‌ن ، بەڵام فه‌توا له‌سه‌ر ئه‌م چله‌یه‌یه ..