ئاساییه كه شه‌رعناسان له حوكمی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا دوو پۆل بن :
پۆلی یه‌كه‌م : ئه‌وانه‌ی كه فه‌رموویانه : له‌و كاتانه‌دا كه ئافره‌ت له حه‌یزدایه یان زه‌یستانه مێرده‌كه‌ی بۆی نیه له‌زه‌ت له مه‌سافه‌ی نێوان ناوكی تا ئه‌ژنۆی وه‌رگرێت :
خۆ رهحهتكردنی پیاو له‌و مهسافهدا حه‌رامه ، ئه‌مه‌ش رای ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌و ئیمامی مالیك و ئیمامی شافیعییه .. له به‌رامبه‌ریاندا ئیمامی ئهحمهدو هه‌ندێك شه‌رعناسانی حه‌نه‌فی و شافیعی هه‌ن ، له‌وانه ئیمامی نه‌وه‌وی كه ده‌فه‌رموێ به‌ڵگه‌ی ئه‌حمه‌د به‌هێزتره . ئه‌ویش په‌سه‌ند ده‌كات[1]. له به‌ڵگه‌ی ئه‌م به‌ڕێزانه :
١- له سه‌یدنا مه‌عازی كوڕی جه‌به‌له‌وه خوا لێی رازی بێت هاتووه كه ده‌فه‌رموێ : (سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَمَّا يَحِلُّ لِلرَّجُلِ مِنْ امْرَأَتِهِ وَهِيَ حَائِضٌ؟ فَقَالَ : مَا فَوْقَ الإِزَارِ ، وَالتَّعَفُّفُ عَنْ ذَلِكَ أَفْضَلُ)[2] واته : له پێغه‌مبه‌ری خوام صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پرسی كه چی بۆ پیاو جائیزه له‌گه‌ڵ خێزانی‌دا بیكات له‌و كاتانه‌ی له حه‌یزدایه؟! فه‌رمووی : له‌سه‌رو وزرهوه ( سه‌رو پشتێنه ) ئه‌گه‌ر له‌وه‌شدا خۆی بگرێته‌وه باشتره ..
٢- دیسان هه‌ر وا له سه‌یدنا عومه‌ری كوڕی خه‌تتابه‌وه خوا لێی رازی بێت گێڕراوه‌ته‌وه كه پرسیاری له پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كرد : (مَا يَصْلُحُ للرَّجُلِ مِنْ امْرَأَتِهِ إِذَا كَانَتْ حَائِضًا ؟ فَقَالَ : رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : مَا فَوْقَ الإِزَارِ )[3] واته : چی بۆ پیاو جائیزه له‌گه‌ڵ خێزانی‌دا بیكات له‌و كاتانه‌ی له حه‌یزدایه؟ فه‌رمووی : له‌سه‌رو ویزرهوه (سه‌رو پشتێنه‌ی ) .
٣- فه‌رمووده‌یه‌كی تر هه‌ر به هه‌مان شێوه‌و مانا له سه‌یدنا حه‌رامی كوڕی حه‌كیمه‌وه له مامیه‌وه خوا لێیان رازی بێت گێڕراوه‌ته‌وه كه ئه‌ویش به هه‌مان شێوه پرسیاری كردووه : (سَأَلَ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَا يَحِلُّ لِي مِنْ امْرَأَتِي وَهِيَ حَائِضٌ ؟ قَالَ : لَكَ مَا فَوْقَ الإِزَارِ )[4] واته : پرسیاری له پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كرد : چی بۆ پیاو جائیزه له‌گه‌ڵ خێزانی‌دا بیكات له‌و كاتانه‌ی له حه‌یزدایه؟ فه‌رمووی : له‌سه‌رو ویزرهوه .
ئه‌و پۆله به‌ڕێزه‌ی به‌رامبه‌ریان وەڵامیان داوه‌ته‌وه‌و فه‌رموویانه[5]: له ووردبوونه‌وه له ووشه‌ی (المَحِيض) كه له ئایه‌ته‌كه‌دا هاتووه : (فَاعْتَزِلُواْ النِّسَاء فِي الْمَحِيضِ) البقرة/222 واته له ژنان له حه‌یزدا دووره په‌رێز بن .. به مانای كات و شوێنی حه‌یزه ، واته : ئه‌و شوێنه كه حەڵاڵه له‌و كاته‌دا حه‌رام ده‌بێت ..
ئیبنوقودامه ده‌فه‌رموێ : دیاری كردنی شوێنی خوێنه‌كه به توخن نه‌كه‌وتن و گۆشه‌گیربوون لێی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شوێنه‌كانی تر حەڵاڵن[6]..
ئینجا ئه‌مان كه رێدهرانی چێژی ئه‌و مهسافهیهن ، به به‌رامبه‌ره‌كانیان ده‌فه‌رموون :
١- زۆرینه‌ی فه‌رمووده‌كان كه هێناوتاننهوه ناسه‌لمێنرێن .
٢- ئه‌وی سه‌لمێنراوه ، به راشكاوی حه‌رامی نه‌كردووه ،
٣- ئه‌گه‌ر لاكهین به لای راكهتانهوه ده‌ڵێین : ئه‌و هۆشدانهی له فه‌رمووده سه‌حیحه‌كه‌دا هاتووه ( ئه‌وه‌ی ئه‌لبانی : ئه‌بو داوود ٢١٢ ) ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه دووركه‌وتنه‌وه له‌و شوێنه‌ی دیاری كراوه چاكتره وه‌ك له نزیك كه‌وتنه‌وه‌ی .. به تایبه‌تی كه ئه‌مه حوكمێكی گشتیه‌و بۆ هه‌موو كه‌سێكه،نه‌بادا كه‌سانی وا هه‌بن ئه‌وه‌نده نزیك بكه‌ونه‌وه‌و دوایی خۆیان نه‌گرن و له پێشه‌وه یان له پاشه‌وه بكه‌ونه گوناحی كهبیرهوه ..
پۆلی دووه‌م : ئه‌وانه‌ی فه‌رموویانه ئه‌و نێوانه‌ش ( جگه له عه‌وره‌ت و ده‌رچه‌ی كۆم ) هیچ ئیشكالێكی نیه‌و پیاو ده‌توانێت ئاره‌زووی خۆی لێ بشكێنێت :
ئه‌وه‌ش رای ئیمامی ئهحمهدو كۆمه‌ڵێك شه‌رعناسی تره ، كه پێشتر له باسی چوونه لای خێزانی حه‌یزداردا ئاماژه‌مان پێكرد ، ئه‌مان كه له جیماع كردنه‌كه‌یدا ده‌فه‌رموون كه‌فاره‌تی له‌سه‌ر نیه ، بێ گومان له چێژ وه‌رگرتن له‌و مهسافهدا ئاسانكارترن .. ووردبوونه‌وه له به‌ڵگه‌ی ئه‌مان ده‌سه‌لمێنێت كه له به‌ڵگه‌ی به‌رامبه‌ره‌كانیان به‌هێزتره ، له‌وانه ئه‌و وه‌سفه‌ی كه بۆ پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ هاتووه :
١- ( كَانَ إذَا أرَادَ مِنْ الحَائِضِ شَيئَاً ألْقَى عَلَى فَرْجِهَا ثَوبَاً )[7] واته : ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بیویستایه له‌گه‌ڵ خێزانێكیدا كه له حه‌یزدا بوایه شتێك بكات ، قوماشێكی به‌سه‌ر عهورهتیدا ده‌دا.. ئه‌مه وه‌كو ئه‌وه‌یه كه ژنه دهرپێیهك له پێكا ..
٢- ریوایه‌ته‌كه‌ی مه‌سرووق : ( قُلْتُ لِعَائِشَةَ : إنِّي أُرِيدُ أنْ أسْأَلَكَ عَن شَئٍ وَأنَا أسْتَحِي! فَقَالَتْ : إنَّمَا أنَا أُمُّكَ وأنْتَ ابْنِي ، فَقَالَ : مَا لِلرَّجُلِ مِنْ امْرَأَتِهِ وَهِيَ حَائِضٌ ؟ قَالَتْ : لَهُ كُلُّ شَئٍ إلَّا فَرْجَهَا )[8] واته : به عائیشهخانم ووت : ده‌مه‌وێت پرسیارێكت لێ بكه‌م و شه‌رم ده‌كه‌م بیكه‌م ! فه‌رمووی : من دایكتم و تۆش كوڕمی ، پرسیم : چی بۆ پیاو له ژنه‌كه‌ی حەڵاڵه له‌و كاتانهیدا كه له حه‌یزدایه ؟ فه‌رمووی : هه‌موو شتێك جگه له عه‌وره‌تی .
٣- سه‌یدنا ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه : (أَنَّ الْيَهُودَ كَانُوا إِذَا حَاضَتْ الْمَرْأَةُ فِيهِمْ لَمْ يُؤَاكِلُوهَا وَلَمْ يُجَامِعُوهُنَّ فِي الْبُيُوتِ فَسَأَلَ أَصْحَابُ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَأَنْزَلَ اللَّهُ تَعَالَى : ( وَيَسْأَلُونَكَ عَنْ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ . . . إِلَى آخِرِ الآيَةِ ) فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : اصْنَعُوا كُلَّ شَيْءٍ إِلا النِّكَاحَ)[9] واته : جوله‌كه‌كانی مه‌دینه عاده‌تیان وابوو كه ئافره‌تیان ده‌كه‌وته حه‌یزه‌وه نه له‌گه‌ڵیدا نانیان ده‌خوارد ، نه له ماڵدا له‌گه‌ڵی داده‌نیشتن (ئه‌مه ته‌فسیری ئیمامی نه‌وه‌ویه ) یاوه‌ران ده‌رباره‌ی ئه‌مه له پێغه‌مبه‌ری خوایان صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پرسی : ئیتر خوای گه‌وره ئه‌و ئایه‌ته‌ی نارده خواره‌وه كه ماناكه‌ی ده‌فه‌رموێ : ( ده‌رباره‌ی كات و شوێنی حه‌یز لێت ده‌پرسن ، بڵێ : ئه‌وه كاتی ئازار‌و پیسییه له‌و كاتانه‌دا له ئافره‌تان دووركه‌ونه‌وه .. تا كۆتایی ئایه‌ته‌كه ) .. پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی : هه‌موو شتێك( یان له‌گه‌ڵدا ) بكه‌ن جگه له سه‌رجێیی ..
٤- له فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بانگه‌وازو فه‌توادان و رێنمایی سعودیه‌دا ( اللجنة الدائمة للدعوة والافتاء والارشاد ٥/٣٩٥ ) هاتووه : حه‌رامه بۆ پیاو سه‌رجێیی له‌گه‌ڵ خێزانی‌دا له پێشه‌وه بكات له كاتی حه‌یزیدا ، له غه‌یری ئه‌و جێیه بۆی هه‌یه خۆی ره‌حه‌ت كات ..
پێم وایه پیاو بۆی هه‌یه هه‌موو چێژێك له خێزانی خۆی وه‌رگرێت له‌و كاتانه‌دا كه له حه‌یزو زهیستانییدایه ، به‌و مه‌رجه‌ی توخنی پاش و پێشی نه‌كه‌وێت .. والله اعلم .
نوسینی: مامۆستا کرێکار
[2] ئه‌بو داوود ( ٢١٣ ) . ئه‌بو داوود خۆی ده‌فه‌رموێ : زه‌عیفه‌و له پێغه‌مبه‌ری خواوه صلی الله علیه وسلم نه‌سه‌لمێنراوه ، شێخی ئه‌لبانیش له ضعیف أبی داود ( ٣٦ ) ده‌فه‌رموێ : زه‌عیفه ..
[3] ئیمامی ئه‌حمه‌د (٨٧) ، توێژه‌ره‌وه‌ی گه‌وره‌ی فه‌رمووده‌وانی میسری ئه‌حمه‌د شاكر (كه وه‌كو شێخی ئه‌لبانیه ) ده‌فه‌رموێ : ( إسنادُه ضعیفٌ لانقطاعِهِ ) .
[4] ئه‌بو داوود ( ٢١٢ ) . ئیمامی ئیبول قه‌ییم له تهذیب سنن ابی داود دا ده‌فه‌رموێ : زه‌عیفه ، شێخی ئه‌لبانی له صحیح أبی داود ( ١٩٧ ) دا ده‌فه‌رموێ : سه‌حیحه .. ئه‌م دوو حوكمه له‌سه‌ر ئه‌م ریوایه‌ته كۆنه‌و پێشتریش به هه‌مان شێوه فه‌رمووده‌وانانی تر حوكمیان به‌و دوو جۆره له‌سه‌ر داوه ، كه ئێره شوێنی ته‌فسیلی نیه ..
[5] ابن عثيمين : الشرح الممتع ( ١/٤١٦) .
[6] ابن قدامة : المغني ( ١/٤١٥) .
[7] ئه‌بو داوود ( ٢٧٢ ) سه‌نه‌ده‌كه‌ی سه‌حیحه ..
[8] ته‌به‌ری له ته‌فسیره‌كه‌یدا ( ٤/٣٧٨) هێناوێتیه‌وه‌و فه‌رمووه‌یه‌تی سه‌نه‌دی سه‌حیحیه ، هه‌روه‌ها كه‌مال ئیبنو السهید له صحیح فقه السنه (١/ ٢١٢)دا ده‌فه‌رموێ : سه‌حیحه