جمهوری پێشه‌وای چوار مه‌زهه‌به‌كه ( سیان له چواریان ) ده‌فه‌رموون : هیچی غه‌یری تۆبه كردنه‌كه له‌سه‌ر نیه .. چونكه به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه :
١- له سوننه‌ت و سیره‌ی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وادا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ هاتووه كه : ( كَانَ إذَا أرَادَ مِنْ الحَائِضِ شَيئَاً ألْقَى عَلَى فَرْجِهَا ثَوبَاً )[1] واته : ئه‌گه‌ر بیویستایه له‌گه‌ڵ خێزانێكیدا كه له حه‌یزدا بوایه شتێك بكات ، قوماشێكی به‌سه‌ر عهورهتیدا ده‌دا ..
٢- مه‌سرووق ده‌گێڕێته‌وه : ( قُلْتُ لِعَائِشَةَ : إنِّي أُرِيدُ أنْ أسْأَلَكَ عَن شَئٍ وَأنَا أسْتَحِي! فَقَالَتْ : إنَّمَا أنَا أُمُّكَ وأنْتَ ابْنِي ، فَقَالَ : مَا لِلرَّجُلِ مِنْ امْرَأَتِهِ وَهِيَ حَائِضٌ ؟ قَالَتْ : لَهُ كُلُّ شَئٍ إلَّا فَرْجَهَا )[2] واته : به عائیشهخانم ووت : ده‌مه‌وێت پرسیارێكت لێ بكه‌م و شه‌رم ده‌كه‌م بیكه‌م ! فه‌رمووی : من دایكتم و تۆش كوڕمی ، پرسیم : چی بۆ پیاو له ژنه‌كه‌ی حەڵاڵە له‌و كاتانهیدا كه له حه‌یزدایه ؟ فه‌رمووی : هه‌موو شتێك جگه له عه‌وره‌تی .
بەڵام ئیمامی ئهحمهدو هه‌ندێك شه‌رعناسی تر ده‌فه‌رموون : ئه‌وی له كاتی حه‌یزو زهیستانیدا ده‌چێته لای ئافره‌ت كه‌فاره‌تی له‌سه‌ره .. چونكه ئیبنو عه‌بباس خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رجێیی له‌گه‌ڵ خێزانی‌دا له كاتی حه‌یزدا ده‌كات فه‌رموویه‌تی : (يَتَصَدَّقُ بِدِينارٍ أو نِصْفِ دِينارٍ)[3] واته : دینارێك یان نیو دینار ده‌كات به خێر .. جمهور وەڵامیان داونه‌ته‌وه كه به‌ڵگه‌كه‌تان زه‌عیفه.
ئه‌وانه‌ی فه‌رموویانه ده‌بێت كه‌فاره‌ت بدات،راجوێییه‌كی زۆریان له مه‌سه‌له‌ی كهفارهتهكهش تێكه‌وتووه..
به هه‌ر حاڵ من پێم وایه :
هه‌ر كه‌سێك له كاتی حه‌یزو زهیستانییدا چووه لای ئافره‌تێك گوناحی گه‌وره‌ی كردووه ، بەڵام كه‌فاره‌تی له‌سه‌ر نیه ..
نوسینی: مامۆستا کرێکار
[1] ئەبو داوود ( 272 ) سەنەدەكەی سەحيحە ..
[2] تەبەری لە تەفسيرەكەيدا ( 4/378 ) هێناوێتيەوەو فەرمووەيەتی سەنەدی سەحيحە ، هەروەها كەمال ئيبنو السەيد لەصحيح فقه السنة (1/ 212)دا دەفەرموێ : سەحيحە.
[3] ئه‌بو داوود ( 264 ) ، نه‌سائی ( 1/153 ) ، ئیبنوماجه ( 640 ) . كه‌مال ئیبنو السهید له صحیح فقه السنه (1/ 212)دا ده‌فه‌رموێ : زه‌عیفه . زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری فه‌رمووده‌وانان به مه‌رفووعی ئیبنوعه‌بباسیان ناساندووه .. خوا ئاسانی كرد سه‌یری سیوحه‌وت زنجیره‌ی سه‌نه‌دی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌م كرد ، له غه‌یری زهعیفیم بۆ ده‌رنه‌كه‌وت .