یه‌كه‌م : نوێژ كردن : شه‌رعناسان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆن كه ئافره‌تی حه‌یزدارو زه‌یستان به هیچ شێوه‌یه‌ك نوێژی له‌سه‌ر نیه ، نه فه‌رزی نه سووننه‌تی كه پاكیش بۆوه نوێژه‌كانی ناگێڕێته‌وه [1] ..
- ئه‌بو سه‌عیدی خودری خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: ( أَلَيْسَ إِذَا حَاضَتْ لَمْ تُصَلِّ وَلَمْ تَصُمْ فَذَلِكَ نُقْصَانُ دِينِهَا )[2] واته : مه‌گه‌ر ئه‌وه نیه كه كه‌وته حه‌یزه‌وه نوێژه‌كانی ناكات و به‌ڕۆژوو نابێت ، ده‌ی ئا ئه‌وه نوقسانێتی دینه‌كه‌یه‌تی ..
- ( عَنْ مُعَاذَةَ قَالَتْ: سَأَلْتُ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا فَقَالَتْ : مَا بَالُ الْحَائِضِ تَقْضِي الصَّوْمَ ، وَلَا تَقْضِي الصَّلَاةَ ؟ فَقَالَتْ : أَحَرُورِيَّةٌ أَنْتِ ؟ فَقُلْتُ : لَسْتُ بِحَرُورِيَّةٍ ، وَلَكِنِّي أَسْأَلُ . فَقَالَتْ : كَانَ يُصِيبُنَا ذَلِكَ ، فَنُؤَمَّرُ بِقَضَاءِ الصَّوْمِ ، وَلَا نُؤَمَّرُ بِقَضَاءِ الصَّلَاةِ )[3] واته : موعاذه (ناوی ئافره‌تێكه) ده‌گێڕێته‌وه ده‌فه‌رموێ : له عائیشهخانم پرسی خوا لێی رازی بێت: ئه‌رێ بۆچی حه‌یزدار رۆژووه‌كانی ده‌گرێته‌وه‌و نوێژه‌كانی ناكاته‌وه ؟! فه‌رمووی : چما تۆ حهرووریت[4]؟ ووتم : نا حهرووری نیم ، بەڵام هه‌ر ده‌مه‌وێت پرسیار بكه‌م ؟! فه‌رمووی: ئێمه كه ئه‌وه‌مان ده‌هاته رێ فه‌رمانمان پێ ده‌كرا رۆژووه‌كانمان بگرینه‌وه‌و نوێژه‌كانمان نه‌كه‌ینه‌وه . له ریوایهتێكی تردا : ( له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌كه‌وتینه حه‌یزه‌وه ، فه‌رمانی وای پێ نه‌ده‌كردین یان نهماندهكردهوه ) مه‌به‌ستی نوێژه‌كانه ..
كورته باسی پێویست :
١- ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك پێش عه‌سر كه‌وته حه‌یزه‌وه كه هێشتا نوێژی نیوه‌ڕۆی نه‌كردبوو ، ئایا كه پاك بۆوه نوێژی نیوه‌ڕۆكه‌ی قه‌رزاره‌و ده‌بێت بیگێڕێته‌وه ؟!
به‌ڵێ ، به رای زۆرینه‌ی شه‌رعناسان ـ جگه له ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌و مالیك ـ قه‌رزاره‌و ده‌بێت بیگێڕێته‌وه ، به‌و مه‌رجه‌ی پاك بووبێت و ئه‌گه‌ر بیكردایه فریای ركاتێكی نوێژی نیوهرۆكهی بكه‌وتایه . چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : (إِنَّ الصَّلاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا) النساء/103 واته : خوای گه‌وره به گوێره‌ی كاتی دیاری كرا‌و ، نوێژی له‌سه‌ر فه‌رز كردوون .فه‌رزی ئه‌م كاته‌ش ئه‌و نوێژه بووه ، كه نه‌یكردووه قه‌رزاری بووه . منیش پێم وایه ده‌بێ بیگێڕێته‌وه .
بەڵام به رای هه‌ندێك شه‌رعناسی تری وه‌كو ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌و ئیمامی مالیك نوێژه‌كه‌ی ناگێڕێته‌وه .. ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه‌ش ئه‌م رایه‌ی پێ په‌سندتره ، بۆیه ده‌فه‌رموێ : به‌ڵگه‌كان زیاتر پشتیوانی مه‌زهه‌بی ئه‌بو حه‌نیفه‌و مالیك ده‌كه‌ن ، چونكه به‌ڵگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی نوێژه‌كه ده‌بێت به فه‌رمانێكی نوێ بێت كه لێره‌دا له‌به‌ر ده‌ستدا نیه . دیسان دواخستنی ئه‌و نوێژه رێپێدراو بووه ئه‌گه‌رچی دوای خستووه . كه‌وابوو قه‌رزار نیه‌و نوێژه‌كه ناكاته‌وه [5] ..
٢- ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك پێش عه‌سر له حه‌یز پاك بۆوه نوێژی نیوه‌ڕۆی نه‌كردبوو ، بەڵام تا غوسڵی ده‌ركرد كاتی نوێژی عه‌سر به‌سه‌ردا هات ، ئایا نوێژی نیوه‌ڕۆكه‌ی قه‌رزاره ؟!
به‌ڵێ ، ئه‌گه‌ر پێش خۆرئاوا بوون له حه‌یز یان له زهیستانیی پاك بۆوه ده‌بێت نوێژی نیوه‌ڕۆو عه‌سر پێكه‌وه بكات ، ئه‌گه‌ر پێش خۆر هه‌ڵهاتنیش پاك بۆوه ده‌بێت نوێژی شێوان و خه‌وتنان ( مه‌غریب و عیشا) ی بكات !
ئه‌مه ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه‌یه كه ده‌فه‌رموێ : ئه‌مه ریوایه‌تی لای سه‌یدنا عبدالرحمانی كوڕی عه‌وف و ئهبوهورهیرهو ئیبنو عه‌بباسه خوا لێیان رازی بێت ، چونكه كاته‌كه له كاتی هه‌بوونی عوزردا ـ وه‌كو سه‌فه‌ر ـ هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو نوێژه‌كانه[6] ..
.........................
دووه‌م : رۆژوو گرتن : كۆڕای شه‌رعناسان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئافره‌تی حه‌یزدارو زه‌یستان رۆژوو ناگرێت ، دوای ره‌مه‌زان كه پاك بۆوه ده‌یانگرێته‌وه .. به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش فه‌رمووده‌كه‌ی عائیشهخانه كه به موعاذهی فه‌رموو : (كَانَ يُصِيبُنَا ذَلِكَ ، فَنُؤَمَّرُ بِقَضَاءِ الصَّوْمِ ، وَلَا نُؤَمَّرُ بِقَضَاءِ الصَّلَاةِ)[7] واته : موعاذه (ناوی ئافره‌تێكه) ده‌گێڕێته‌وه ده‌فه‌رموێ : له عائیشهخانم پرسی خوا لێی رازی بێت : ئه‌رێ بۆچی حه‌یزدار رۆژووه‌كانی ده‌گرێته‌وه‌و نوێژه‌كانی ناكاته‌وه ؟! .... فه‌رمووی : ئێمه كه ئه‌وه‌مان ده‌هاته رێ فه‌رمانمان پێ ده‌كرا رۆژووه‌كانمان بگرینه‌وه‌و نوێژه‌كانمان نه‌كه‌ینه‌وه .
كورته‌باسی تر :
١- ئه‌گه‌ر حه‌یزدار پێش سپێده پاك بۆوه‌و غوسڵی ده‌رنه‌كرد ، ئایا به‌ڕۆژوو ده‌بێت ؟!
جمهوری شه‌رعناسان ده‌فه‌رموون : ئه‌گه‌ر ئافره‌تی حه‌یزدار پێش سپێده‌ی به‌یانی پاك بۆوه‌و نییه‌تی هێنا سبه‌ینێ به‌ڕۆژوو بێت ، رۆژووه‌كه‌ی دروسته ، چونكه دروستی و نادروستی رۆژوو له‌سه‌ر كردن و نه‌كردنی غوسڵ نه‌وه‌ستاوه ، رۆژوو وه‌كو نوێژ نیه كه به بێ غوسڵ ده‌ركردن نه‌شێت [8] ..
٢- ئه‌گه‌ر حه‌یزدار پێش خۆرئاوابوون پاك بۆوه ، ئایا به‌ڕۆژوو ده‌بێت ؟!
نا ، ئه‌و كه له‌سه‌ره‌تای رۆژووهكهوه به‌ڕۆژوو نه‌بووه‌و رۆژه‌كه قه‌رزار بووه ، ده‌توانێت هه‌روا بێ رۆژوو بمێنێته‌وه .. ناچار نیه رۆژوو له‌و ساته وه‌خته‌وه بگرێت .. ئیبنو جوره‌یج ده‌فه‌رموێ : له عهتائم پرسی : ئافره‌تێكی حه‌یزدار كه له به‌شێكی رۆژی ره‌مه‌زاندا پاك ده‌بێته‌وه ، ئایا ده‌بێت ئه‌و باقی رۆژه‌ی به‌ڕۆژوو بێت ؟ فه‌رمووی : نا ، خۆ هه‌ر قه‌رزاره‌و ده‌بێت بیگرێته‌وه [9] ..
سێیه‌م : سه‌رجێیی حه‌یزدارو زه‌یستان حه‌رامه :
* سه‌رجێیی (جیماع كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌ت له ده‌رچه‌ی پێشه‌وه‌ی) حه‌یزدارو زه‌یستان ، به كۆڕای هه‌موو شه‌رعناسان حه‌رامه[10].. چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : (فَاعْتَزِلُواْ النِّسَاء فِي الْمَحِيضِ) البقرة / 222 واته: ئه‌و ساتانه‌ی ئافره‌ت له حه‌یزدایه توخنیان مه‌كه‌ون .. مه‌به‌ست له‌وه‌یه كه كاری سه‌رجێییان له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌ن ، ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌ش له روون كردنه‌وه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خواوه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ هاتووه كه ده‌فه‌رمووێ : ( إصْنَعُوا كُلَّ شَئٍ إلَّا النِّكَاحَ )[11] واته : هه‌موو شتێكیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن جگه له سه‌رجێیی كردن .. شێخولئیسلام ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه ده‌فه‌رموێ : به كۆڕای شه‌رعناسان سه‌رجێیی زه‌یستان وه‌كو سه‌رجێیی حهیزدارهو له‌گه‌ڵ هه‌ردووكیاندا حه‌رامه[12] ..
* هه‌ر موسوڵمانێك پێی وا بێت كه سه‌رجێیی ئافرتێك كه له حه‌یزدا بێ یان زه‌یستان بێت حەڵاڵە ، پێی كافر ده‌بێت وحوكمی له دین هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی ده‌كه‌وێت به‌سه‌ردا .. بەڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره‌ی كرد‌و ده‌یزانی حه‌رامه ، یان بیری چوو بوو ، یان نه‌یده‌زانی ئافره‌ته‌كه له حه‌یزدایه یان زه‌یستانه ، یان نه‌یده‌زانی سه‌رجێیی كردنی حه‌رامه ، یان ناچار كرابوو بیكات ، گوناهبار نابێت و كه‌فاره‌تیشی ناكه‌وێته سه‌ر ..
بەڵام هه‌ر كه‌سێك به سه‌ربه‌ستی خۆی وبه ئه‌نقه‌ست سه‌رجێیی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك كرد كه ده‌یزانی له حه‌یزدایه یان زهیستانهو ده‌شیزانی ئه‌م كاره حه‌رامه ، ئه‌وه تاوانێكی گه‌وره‌ی له جۆری كهبائیرهكان كردووه‌و ده‌بێت تۆبه‌ی لێ بكات[13] ..
ئایا ئه‌گه‌ر جیماعی له‌گه‌ڵ حه‌یزدار یان زه‌یستان كرد كه‌فاره‌تی ناكه‌وێته سه‌ر ؟!
جمهوری پێشه‌وای چوار مه‌زهه‌به‌كه ( سیان له چواریان ) ده‌فه‌رموون : هیچی غه‌یری تۆبه كردنه‌كه له‌سه‌ر نیه .. چونكه به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه :
١- له سوننه‌ت و سیره‌ی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وادا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ هاتووه كه : ( كَانَ إذَا أرَادَ مِنْ الحَائِضِ شَيئَاً ألْقَى عَلَى فَرْجِهَا ثَوبَاً )[14] واته : ئه‌گه‌ر بیویستایه له‌گه‌ڵ خێزانێكیدا كه له حه‌یزدا بوایه شتێك بكات ، قوماشێكی به‌سه‌ر عهورهتیدا ده‌دا ..
٢- مه‌سرووق ده‌گێڕێته‌وه : ( قُلْتُ لِعَائِشَةَ : إنِّي أُرِيدُ أنْ أسْأَلَكَ عَن شَئٍ وَأنَا أسْتَحِي! فَقَالَتْ : إنَّمَا أنَا أُمُّكَ وأنْتَ ابْنِي ، فَقَالَ : مَا لِلرَّجُلِ مِنْ امْرَأَتِهِ وَهِيَ حَائِضٌ ؟ قَالَتْ : لَهُ كُلُّ شَئٍ إلَّا فَرْجَهَا )[15] واته : به عائیشهخانم ووت : ده‌مه‌وێت پرسیارێكت لێ بكه‌م و شه‌رم ده‌كه‌م بیكه‌م ! فه‌رمووی : من دایكتم و تۆش كوڕمی ، پرسیم : چی بۆ پیاو له ژنه‌كه‌ی حەڵاڵە له‌و كاتانهیدا كه له حه‌یزدایه ؟ فه‌رمووی : هه‌موو شتێك جگه له عه‌وره‌تی .
بەڵام ئیمامی ئهحمهدو هه‌ندێك شه‌رعناسی تر ده‌فه‌رموون : ئه‌وی له كاتی حه‌یزو زهیستانیدا ده‌چێته لای ئافره‌ت كه‌فاره‌تی له‌سه‌ره .. چونكه ئیبنو عه‌بباس خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رجێیی له‌گه‌ڵ خێزانی‌دا له كاتی حه‌یزدا ده‌كات فه‌رموویه‌تی : (يَتَصَدَّقُ بِدِينارٍ أو نِصْفِ دِينارٍ)[16] واته : دینارێك یان نیو دینار ده‌كات به خێر .. جمهور وەڵامیان داونه‌ته‌وه كه به‌ڵگه‌كه‌تان زه‌عیفه.
ئه‌وانه‌ی فه‌رموویانه ده‌بێت كه‌فاره‌ت بدات،راجوێییه‌كی زۆریان له مه‌سه‌له‌ی كهفارهتهكهش تێكه‌وتووه..
به هه‌ر حاڵ من پێم وایه :
هه‌ر كه‌سێك له كاتی حه‌یزو زهیستانییدا چووه لای ئافره‌تێك گوناحی گه‌وره‌ی كردووه ، بەڵام كه‌فاره‌تی له‌سه‌ر نیه ..
چواره‌م : ته‌وافی كه‌عبه : له‌وانه‌ی له حه‌یزدار قه‌ده‌غه‌یه ، ته‌وافی كه‌عبه‌یه ئه‌مه‌ش به كۆڕای شه‌رعناسانه .. چونكه عائیشه خان كه له كاتی حه‌ج كردنیدا كه‌وته حه‌یزه‌وه ، پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پێی فه‌رموو : (افْعَلِي مَا يَفْعَلُ الْحَاجُّ غَيْرَ أَنْ لَا تَطُوفِي بِالْبَيْتِ حَتَّى تَطْهُرِي )[17] واته : هه‌رچی حاجی ده‌یكات تۆش بیكه بەڵام ته‌واف مه‌كه تا پاك ده‌بیته‌وه ..
له باسی حه‌جدا ان شا‌ء الله باسی ئه‌م زیاتر ده‌كرێت ..
نوسینی:مامۆستا کرێکار
[1] المجموع ( 2/351 ) ، المحلى ( 2/175 ) .
[2] بوخارى ( 1951 ) ، موسليم ( 80 ) .
[3] بوخاري ( 321 ) ، موسليم ( 265 ) .
[4] حهرووری ، نه‌سه‌ب گه‌ڕاندنه‌وه‌یه بۆ ناوچه‌ی حه‌روراء كه نزیكی كوفهیه له باشوری عێراق ، له سه‌رده‌می سه‌یدنا عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیبدا خوا لێی رازی بێت خه‌واریجه‌كان له‌وێ كۆبوونه‌وه ، ئیتر وای لێ هات هه‌ر كه‌سێك فیكر‌و دیدو بۆچوون و هه‌ڵوێستی ئه‌وانی هه‌بوایه پێیان ده‌ووت حهرووری ، ئه‌مانه رایان وابوو : ده‌بێت ئافره‌تی حه‌یزدار كه پاك بۆوه نوێژه‌كانی بكاته‌وه .. ئه‌وه بۆیه عائیشه خان‌یش به سه‌رسامیه‌وه ده‌پرسێت : چمار تۆ حهرووریت ؟!
[5] مجموع الفتاوى : ( 23/235 ) .
[7] بوخاری( 321 ) ، موسليم ( 265 ) .
[8] فتح الباري ( 1/192 ) .
[9] عبدالرزاق : المصنف ( 1292 ) بەسەنەدی سەحيحەوە، كەمال ئيبنو السەيد لە صحيح فقه السنة (1/ 211)دا دەفەرموێ : سەحيحە
[10] مجموع الفتاوى ( 21/624 ) ، المحلى ( 2/162 ) ، تفسير الطبري ( 4/378 ) .
[11] موسليم ( 302 ) ، هەروەها هەر چوار خاوەن سونەنەكان .
[12] الفتاوى ( 21/624 ) .
[13] النووي : شرح صحيح مسلم ( 3/204 ) .
[14] ئەبو داوود ( 272 ) سەنەدەكەی سەحيحە ..
[15] تەبەری لە تەفسيرەكەيدا ( 4/378 ) هێناوێتيەوەو فەرمووەيەتی سەنەدی سەحيحە ، هەروەها كەمال ئيبنو السەيد لەصحيح فقه السنة (1/ 212)دا دەفەرموێ : سەحيحە.
[16] ئه‌بو داوود ( 264 ) ، نه‌سائی ( 1/153 ) ، ئیبنوماجه ( 640 ) . كه‌مال ئیبنو السهید له صحیح فقه السنه (1/ 212)دا ده‌فه‌رموێ : زه‌عیفه . زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری فه‌رمووده‌وانان به مه‌رفووعی ئیبنوعه‌بباسیان ناساندووه .. خوا ئاسانی كرد سه‌یری سیوحه‌وت زنجیره‌ی سه‌نه‌دی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌م كرد ، له غه‌یری زهعیفیم بۆ ده‌رنه‌كه‌وت .