عوزری دواخستنی نوێژ:
نووسینی: مامۆستا کرێکار
ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت نوێژه‌كان له كاته‌كانی خۆیاندا بكرێن، بەڵام بۆ ئاسانكاریی، شه‌رع هه‌ندێك هۆی قبووڵ كردووه كه ببنه عوزری شه‌رعی بۆ دواخستنی نوێژ، له‌وانه:
١و ٢- خه‌وتن و بیرچوونه‌وه: هه‌ر كه‌سێك پێش نوێژ خه‌وی لێ كه‌وت یان بیری چوو بیكات تا كاتی به‌سه‌رچوو، ئه‌وه خاوه‌ن عوزره، ده‌بێ كه خه‌به‌ر بۆوه یا بیری كه‌وته‌وه ده‌سبه‌جێ نوێژه‌كه‌ی بكاته‌وه، چونكه:
- سه‌یدنا ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رموویه‌تی: (مَنْ نَسِيَ صَلَاةً فَلْيُصَلِّ إِذَا ذَكَرَهَا لَا كَفَّارَةَ لَهَا إِلَّا ذَلِكَ)[1] واته: هه‌ر كه‌س نوێژێكی بیرچوو با ئه‌و كاته‌ی ده‌كه‌وێته‌وه یادی بیكات، كه‌فاره‌تی غه‌یری ئه‌وه‌ی نیه..
- جارێك پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له‌گه‌ڵ یاوه‌رانی به‌ڕێزیدا له سه‌فه‌ردا بوون، شه‌و كه خه‌ویان لێ كه‌وت، گه‌رمای خۆری سبه‌ینێ كه هه‌ڵهات خه‌به‌ری كردنه‌وه، بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: (لَيْسَ فِي النَّوْمِ تَفْرِيطٌ، وَلَكِنِ التَّفْرِيطَ عَلَى مَنْ لَمْ يُصَلِّ الصَّلاةَ، حَتَّى تَجِيءَ الصَّلاةَ الأُخْرَى، فَمَنْ فَعَلَ ذلكَ فَلْيُصَلِّهَا حِينَ يَنْتَهُ لَهَا، فَإذَا كانَ مِنْ الغَدِ فَلْيَصَلِّهَا عِنْدَ وَقْتِهَا)[2]واته: كه‌مته‌رخه‌می له خه‌وتندا نیه (یه‌عنی ئه‌گه‌ر كه‌سێك خه‌وی لێ كه‌وتبوو حوكمی كه‌مته‌رخه‌می نوێژ به‌سه‌ردا نادرێت) به‌ڵكو كه‌مته‌رخه‌می له‌و كه‌سه‌دایه كه نوێژه‌كه‌ی نه‌كردووه تا كاتی نوێژه‌كه‌ی تری به‌سه‌ردا هاتووه.. هه‌ر كه‌سێك وای كرد با ئه‌و كاته‌ی بیری ده‌كه‌وێته‌وه بیكات، ئه‌گه‌ر كه‌وته‌وه سبه‌ینێ با له كاتی خۆیدا بیكات.. ئه‌مه گێڕانه‌وه‌ی نوێژه‌كه نیه، چونكه ئه‌م كاته بۆ ئه‌م كه‌سه هه‌ر وه‌كو درێژكراوه‌ی كاته‌كه‌ی تره..[3]
٣- ناچاركردن: هه‌ر كه‌سێك ناچاری وه‌لكردنی نوێژ كرا‌و نه‌یانهێشت به ئاماژه‌ش بیكات، یان ناچار كرا نوێژێكی تری پێچه‌وانه‌ی نوێژ بكات، ئه‌وه خاوه‌ن عوزره،[4] ئه‌گه‌ر هۆكاری ناچاركردنه‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌ما نوێژه‌كانی ده‌كاته‌وه.. ئه‌م جۆره ناچار كراوه ئه‌گه‌ر بتوانێت نوێژه‌كه‌ی به‌سه‌ر جوڵاندن بكات، ده‌بێت بیكات.. كه به‌و شێوه‌یه‌ش كردی ئیتر دیسان كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر نامێنێت..
٤-كۆكردنه‌وه‌ی نوێژ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی مافی هه‌یه: هه‌ر كه‌سێك بۆی هه‌بوو دوو نوێژ كۆكاته‌وه‌و به دواخستنیان (جه‌مع و ته‌ئخیر) كردنی، بۆی هه‌یه نوێژی یه‌كه‌م له كاتی نوێژی دووه‌مدا بكات.. وه‌كو كه‌سێك كه نوێژی نیوه‌ڕۆی هێناوه‌ته لای عه‌سرو پێكه‌وه كردوونی.. به‌ڵێ به‌مه ده‌وترێت نوێژی دواخست، بەڵام له راستیدا دوای نه‌خستووه، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه كه كاته‌كانی بۆ كراوه به یه‌ك ..
٥- ترس و بیم: هه‌ر كه‌سێك كه‌وته ترس و بیمێكی واوه كه دڵ و هۆشی لێ بڕێت، هۆشی له‌وه نه‌بێت نوێژه‌كه‌ی بكات، خاوه‌ن عوزره، ئه‌گه‌ر باری ده‌روونی تا كاتی نوێژ به‌سه‌ر ده‌چێت نه‌هاته‌وه جێی خۆی، بۆی هه‌یه دواتر نوێژه‌كه‌ی بكات، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له غه‌زای خه‌نده‌قدا نوێژی عه‌سریان بۆ نه‌كرا تا خۆر ئاوا بوو..[5]
* *
[1] بوخارى (٥٩٧)، موسليم (٣١٤).
[3] الشوكانی: السيل الجرار (١/١٨٨).
[4] النووي: المجموع (٣/٦٧)، حاشية الدسوقي (١/٢٠٠)، الاشباه و النظائر (٢٠٨).
[5] بوخاری (٥٩٨)، موسليم (٦٣١)، وەكو توێژینەوەو بەراوردی راو بۆچوونی زانايان بڕوانە الشوكانی: نیل الاوطار (٢/٣٦) و ابن عثيمين: الشرح الممتع (٢/٢٣).