ئه‌و كاتانه‌ی نوێژكردن تێیاندا باش نیه
١و ٢- دوای نوێژی به‌یانی و دوای نوێژی عه‌سر: فه‌رمووده له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه نوێژكردن له‌و دوو كاته‌دا باش نیه بكرێت .. وه‌كو:
١- فه‌رمووده‌ی سه‌یدنا ئیبنوعه‌بباس خوا لێی رازی بێت: (شَهِدَ عِنْدِي رِجَالٌ مَرْضِيُّونَ، وَأَرْضَاهُمْ عِنْدِي عُمَرُ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَهَى عَنْ الصَّلَاةِ بَعْدَ الصُّبْحِ، حَتَّى تُشْرِقَ الشَّمْسُ، وَبَعْدَ الْعَصْرِ، حَتَّى تَغْرُبَ الشَّمْسُ)[1] واته: پیاوانێك كه لێیان رازیم له هه‌مووشیان زیاتر عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خوا لێی رازی بێت شایه‌تیان لا دام كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به‌رهه‌ڵستی له‌وه كردووه كه نوێژ له دوای فه‌رزی سپێده‌ی به‌یانیه‌وه بكرێت، تا ئه‌و ساته‌ی خۆر هه‌ڵدێت، هه‌روه‌ها دوای فه‌رزی عه‌سر تا خۆر ئاوا ده‌بێت ..
٢- فه‌رمووده‌ی سه‌یدنا ئه‌بو سه‌عیدی خودری خوا لێی رازی بێت كه ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رموویه‌تی: (لَا صَلَاةَ بَعْدَ الصُّبْحِ حَتَّى تَرْتَفِعَ الشَّمْسُ، وَلَا صَلَاةَ بَعْدَ الْعَصْرِ حَتَّى تَغْرُبَ الشَّمْسُ)[2] واته: نوێژ له دوای نوێژی به‌یانیه‌وه نیه تا ئه‌و ساته‌ی خۆر به‌رز ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها نوێژ له دوای فه‌رزی عه‌سره‌وه نیه تا ئه‌و ساته‌ی خۆر ئاوا ده‌بێت ..
٣- ناوه‌ڕاستی نیوه‌ڕۆ كه كه خۆر له چه‌قی ئاسماندایه: به‌ڵگه‌مان فه‌رمووده‌كه‌ی سه‌یدنا عوقبه‌ی كوڕی عامره خوا لێی رازی بێت كه ده‌فه‌رموێ: (ثَلَاثُ سَاعَاتٍ كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَنْهَانَا أَنْ نُصَلِّيَ فِيهِنَّ أَوْ أَنْ نَقْبُرَ فِيهَا مَوْتَانَا، حِينَ تَطْلُعُ الشَّمْسُ بَازِغَةً حَتَّى تَرْتَفِعَ، وَحِينَ يَقُومُ قَائِمُ الظَّهِيرَةِ حَتَّى تَمِيلَ، وَحِينَ تَضَيَّفُ الشَّمْسُ لِلْغُرُوبِ حَتَّى تَغْرُبَ).[3] واته: له سێ كاتدا پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به‌رهه‌ڵستی لێ ده‌كردین كه نوێژیان تێدا بكه‌ین یان مردوومانی تێدا بنێژین: ساتێك خه‌پله‌ی خۆر هه‌ڵده‌هات تا ئه‌و كاته‌ی بڵند ده‌بۆوه، ساتێك خۆر له ناوه‌ندی چه‌قی ئاسماندا ده‌بوو تا لار ده‌بۆوه، ساتێك كه خۆر لار‌و له ئاوابووندا ده‌بوو تا ئه‌و كاته‌ی ته‌واو ئاوا ده‌بوو..
هۆی به‌رهه‌ڵستیه‌كه: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ هۆی به‌رهه‌ڵستی كردنی یاوه‌رانی له نوێژكردن له‌و دوو سێ ساته‌دا روون كردۆته‌وه، وه‌كو سه‌یدنا عه‌مری كوڕی عه‌بسه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: (قُلْت يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَخْبِرْنِي عَنْ الصَّلَاةِ، قَالَ: صَلِّ صَلَاةَ الصُّبْحِ، ثُمَّ أَقْصِرْ عَنْ الصَّلَاةِ حِينَ تَطْلُعُ الشَّمْسُ، حَتَّى تَرْتَفِعَ،فَإِنَّهَا تَطْلُعُ حِينَ تَطْلُعُ بَيْنَ قَرْنَيْ شَيْطَانٍ، وَحِينَئِذٍ يَسْجُدُ لَهَا الْكُفَّارُ، ثُمَّ صَلِّ، فَإِنَّ الصَّلَاةَ مَحْضُورَةٌ مَشْهُودَةٌ، حَتَّى يَسْتَقِلَّ الظِّلُّ بِالرُّمْحِ، ثُمَّ أَقْصِرْ عَنْ الصَّلَاةِ، فَإِنَّ حِينَئِذٍ تُسَجَّرُ جَهَنَّمُ فَإِذَا أَقْبَلَ الْفَيْءُ فَصَلِّ، فَإِنَّ الصَّلَاةَ مَشْهُودَةٌ مَحْضُورَةٌ حَتَّى تُصَلِّيَ الْعَصْرَ، ثُمَّ أَقْصِرْ عَنْ الصَّلَاةِ حَتَّى تَغْرُبَ الشَّمْسُ، فَإِنَّهَا تَغْرُبُ بَيْنَ قَرْنَيْ شَيْطَانٍ، وَحِينَئِذٍ يَسْجُدُ لَهَا الْكُفَّارُ)[4] واته: ووتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا باسێكی نوێژم بۆ بكه، فه‌رمووی: نوێژی سپێده‌ی به‌یانیه‌كه‌ت بكه، پاشان واز له نوێژكردن بهێنه تا ئه‌و ساته‌ی خۆر هه‌ڵدێت و به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌و ساته‌ی هه‌ڵدێت له نێوانی دوو قۆچی شه‌یتانه‌وه هه‌ڵدێت، كافره‌كان له‌و ساته‌دا سوجده بۆ خۆر ده‌به‌ن، پاشان نوێژی خۆت بكه، كه فریشته ئاماده‌ی ده‌بن، تا ئه‌و ساته‌ی خۆر وه‌ك رم له ئاستی سه‌رته، پاشان واز له نوێژ بهێنه چونكه له‌و ساته‌دا دۆزه‌خ كڵپه ده‌ستێنێت، كاتێك سێبه‌ر هات (به‌ره‌و خۆرئاوابوون چوو) نوێژه‌كه‌ت بكه كه فریشته ئاماده‌ی ده‌بن، پاشان نوێژی تر مه‌كه تا خۆر ئاوا ده‌بێت، كه ئاوابوو له نێوان دوو قۆچی شه‌یتانه‌وه ئاوا ده‌بێت، ئه‌و كاته‌ش كافره‌كان سوجده بۆ خۆر ده‌به‌ن ..
ئه‌و نوێژانه‌ی كردنیان له‌و كاتانه‌شدا جائیزه:
١- نوێژی هه‌ینی: تا ئه‌و ساته‌ی خه‌تیب بۆ ووتاری هه‌ینی ده‌چێته سه‌ر مینبه‌ر موسوڵمان بۆی هه‌یه چه‌ند بخوازێت نوێژ بكات، به‌لام كه خه‌تیب هه‌ستا بۆ سه‌ر مینبه‌ر بچێت ئیتر نوێژكردن باش نیه.. پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌یفه‌رموو: (لَا يَغْتَسِلُ رَجُلٌ يَوْمَ الْجُمُعَةِ وَيَتَطَهَّرُ مَا اسْتَطَاعَ مِنْ طُهْرٍ وَيَدَّهِنُ مِنْ دُهْنِهِ أَوْ يَمَسُّ مِنْ طِيبِ بَيْتِهِ ثُمَّ يَخْرُجُ فَلَا يُفَرِّقُ بَيْنَ اثْنَيْنِ ثُمَّ يُصَلِّي مَا كُتِبَ لَهُ ثُمَّ يُنْصِتُ إِذَا تَكَلَّمَ الْإِمَامُ إِلَّا غُفِرَ لَهُ مَا بَيْنَهُ وَبَيْنَ الْجُمُعَةِ الْأُخْرَى)[5] واته: هه‌ر پیاوێك غوسڵی هه‌ینی ده‌ركردو خۆی پاك و پوخت رێك خست، ئه‌وه‌نده‌ی توانی رۆن و بۆنی خۆشی هه‌ر له ماڵی خۆیه‌وه له خۆیدا، پاشان چووه مزگه‌وت و نه‌چووه درزی نێوان خه‌ڵكی (خه‌ڵكی ئیزعاج نه‌كرد به شان وپاڵ) پاشان ئه‌وه‌نده‌ی توانی نوێژی كرد‌و ئینجا بێ ده‌نگ بۆ گوێ گرتن له ئیمامه‌كه دانیشت، ئه‌وه حه‌تمه‌ن خوای گه‌وره له گوناحی ئه‌م هه‌ینیه بۆ هه‌ینیه‌كه‌ی تری خۆشبووه ..
ئه‌مه بۆچوونی ئیمامی شافیعی و حه‌سه‌نی به‌سری و تاووس و ئیمامی ئه‌وزاعی و ئه‌بویوسفه كه ئه‌م فه‌رمووده‌یان كردووه به به‌ڵگه هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌یه‌كی تری سه‌یدنا ئه‌بو هوره‌یره خوا لێی رازی بێت كه فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به‌رهه‌ڵستی كردووه كه نوێژ له ناوه‌ندی نیوه‌ڕۆدا بكرێت ـ تا ئه‌و ساته‌ی خۆر به‌ره‌و خۆرئاوابوون لار ده‌بێته‌وه..[6]
مه‌زهه‌بی ئیمامی مالیك و گشتی ئه‌هلی مه‌دینه ده‌فه‌رموون: نوێژكردن له ناوه‌ندی نیوه‌ڕۆدا هیچ ئیشكالێكی تێدا نیه، له نیوه‌ڕۆو غه‌یری نیوه‌ڕۆ .. بەڵام دیاره ئه‌مه ره‌ت ده‌كرێته‌وه چونكه فه‌رمووده‌ی سه‌حیحمان له‌به‌رده‌ستدایه كه رێ له غه‌یری هه‌ینی ده‌گرێت ..
ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌و یاوه‌رانی، هه‌روه‌ها قه‌ولێكی ئیمامی ئه‌حمه‌د ده‌فه‌رموون كه نوێژكردن له ناوه‌ندی نیوه‌ڕۆدا له هه‌ینی و غه‌یری هه‌ینیدا باش نیه .. بەڵام دیاره رای ئیمامی شافیعی و هاورایانی تری په‌سه‌ندتره بۆیه ئیبنولقه‌ییم و ئیبنوته‌یمییه‌ش به په‌سه‌ندترینیان ناساندووه..[7]
٢- دوو ركاتی ته‌وافی كه‌عبه: ئه‌گه‌ر كردنی دوو ركات نوێژه‌كه‌ی ته‌وافی ماڵی خوا كه‌وته ئه‌و ساتانه‌ی به‌رهه‌ڵستیه‌وه، ئیشكالی نیه‌و ده‌توانرێت بكرێت، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه زۆره، له‌وانه:
- فه‌رمووده‌ی سه‌یدنا جوبه‌یری كوڕی موتعیم خوا لێی رازی بێت كه ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: (يَا بَنِي عَبْدِ مَنَافٍ لا تَمْنَعُوا أَحَدًا طَافَ بِهَذَا الْبَيْتِ أَيَّةَ سَاعَةٍ شَاءَ مِنْ لَيْلٍ أَوْ نَهَارٍ).[8] واته: ئه‌ی به‌نی عه‌بدومه‌ناف، له هیچ كاتێكی شه‌و یان رۆژدا رێ له كه‌س نه‌گرن كه ده‌یه‌وێت ته‌وافی كه‌عبه بكات..
- سه‌یدنا ئیبنوعه‌بباس و سه‌یدنا حه‌سه‌ن و حوسه‌ین و هه‌ندێك له شه‌رعناسانی سه‌له‌ف ئه‌و دوو ركاته‌یان له قرچه‌ی نیوه‌ڕۆدا كردووه.
- ئه‌و دوو ركات نوێژه سه‌ر به خودی ته‌وافه‌كه‌یه، كه ته‌وافه‌كه له‌و كاته‌دا جائیز بێت دیاره ده‌بێت ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیشدان جائیز بن ..
ئه‌مه‌ش بۆچوونی ئیمامی شافیعی و ئیمامی ئه‌حمه‌ده‌و له سه‌یدنا ئیبنو عومه‌رو سه‌یدنا ئیبنوالزوبێره‌وه هاتووه‌و بۆچوونی عه‌تاء و تاووس و ئه‌بو سه‌وریشه.. [9]
٣- گێڕانه‌وه‌ی نوێژه‌كان له كاتی به‌رهه‌ڵستی لێكراودا: شه‌رعناسان له گێڕانه‌وه‌ی نوێژی چواودا له‌و كاتانه‌دا كه به‌رهه‌ڵستی نوێژ تێداكردنیان لێ كراوه راجوێن، به شێوه‌یه‌كی گشتی دوو بۆچوونیان هه‌یه:
یه‌كه‌م: ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌و یاوه‌رانی ده‌فه‌رموون: نوێژگێڕانه‌وه له‌و كاتانه‌دا نابێت كه به‌رهه‌ڵستی نوێژیان تێدا كراوه .. به‌ڵگه‌شیان:
١- (النَّبِيَّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَمَّا نَامَ عَنْ صَلَاةِ الْفَجْرِ حَتَّى طَلَعَتْ الشَّمْسُ، أَخَّرَهَا حَتَّى ابْيَضَّتْ الشَّمْسُ)[10] واته: كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نوێژی به‌یانیه‌كه‌ی چوو، كه خۆر هه‌ڵهات و خه‌به‌ری بۆوه نه‌یكرد تا خۆر زیاتر به‌رز بۆوه‌و دنیای سپی كرد ..
٢- ئه‌مه نوێژه، وه‌كو سووننه‌ته‌كانی تر له‌و كاتانه‌دا ناشێت بكرێت .
٣- له كوڕه‌كانی سه‌یدنا ( ئه‌بوبه‌كره)ە وه خوا لێی رازی بێت هاتووه كه: (أَنَّ أَبَا بَكْرَةَ نَامَ فِي دَالِيَةٍ لَهُمْ فَظَنَنَّا أَنَّهُ قَدْ صَلَّى الْعَصْرَ فَاسْتَيْقَظَ عِنْدَ غُرُوبِ الشَّمْسِ قَالَ: فَانْتَظَرَ حَتَّى غَابَتْ الشَّمْسُ ثُمَّ صَلَّى).[11] واته: ئه‌بوبه‌كره له‌ژێر كه‌پری سه‌ر بیرێكمان خه‌وی لێ كه‌وت، وامان زانی نوێژی عه‌سری كردووه، كه‌چی كه كاتی خۆرئاوابوون خه‌به‌ری بۆوه، چاوه‌ڕوانی كرد تا خۆر ئاوا بوو ئینجا نوێژه‌كه‌ی كرد ..
دووه‌م: ئیمامی مالیك و شافیعی و ئه‌حمه‌دو جمهوری یاوه‌ران و تابعین ده‌فه‌رموون: كردنی نوێژی فه‌رز به حازری یان به گێڕانه‌وه‌ی له‌و كاتانه‌دا كه به‌رهه‌ڵستی لێكراوه، جائیزه .. به‌ڵگه‌شیان:
١- فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كه ده‌فه‌رموێ: (مَنْ نَسِيَ صَلَاةً فَلْيُصَلِّ إِذَا ذَكَرَهَا لَا كَفَّارَةَ لَهَا إِلَّا ذَلِكَ)[12] واته: هه‌ر كه‌س نوێژێكی بیرچوو با ئه‌و كاته‌ی ده‌كه‌وێته‌وه یادی بیكات، كه‌فاره‌تی غه‌یری ئه‌وه‌ی نیه ..
٢- فه‌رمووده مه‌رفووعه‌كه‌ی سه‌یدنا ئه‌بو قه‌تاده خوا لێی رازی بێت: (إنَّمَا التَّفْرِيطُ عَلَى مَنْ لَمْ يُصَلِّ صَلَاةً حَتَّى يَجِئُ وَقْتُ الصَّلاةِ الاخْرَى، فَمَنْ فَعَلَ ذلِكَ فَلْيُصَلَّهَا حِينَ يَنْتَبِهُ لَهَا)[13] واته: كه‌مته‌رخه‌می له‌و كه‌سه‌دایه كه نوێژه‌كه‌ی نه‌كردووه تا كاتی نوێژه‌كه‌ی تری به‌سه‌ردا هاتووه، هه‌ر كه‌سێك وای كرد با ئه‌و كاته نوێژه‌كه‌ی بكات كه بیری ده‌كه‌وێته‌وه ..
دیاره ئه‌م به‌ڵگانه فه‌رمان به كردنی نوێژه‌كه ده‌كه‌ن كاتی به‌خه‌به‌ر هاتن و بیركه‌وتنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی كاتێك باس بفه‌رموون كه نابێت تێییاندا بكرێته‌وه.. ئه‌مه‌ش جێی زیاتر په‌سه‌ندكردنه.. ئه‌و به‌ڵگه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نوێژه‌كه‌ی دواخست تا خۆر بڵندبۆوه‌و دنیای سپی كرد، دیاره كه هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه فه‌رمووی: (فَإِنَّ هَذَا مَنْزِلٌ حَضَرَنَا فِيهِ الشَّيْطَانُ)[14] وا دیاره ئێره شوێنێكه كه شه‌یتانی لێ ئاماده بووه.. من پێم وایه گێڕانه‌وه‌ی نوێژی فه‌رز له هه‌موو كاتێكی شه‌ووڕۆژدا جائیزه، هه‌روه‌ها نوێژی سووننه‌تیش وه‌كو له خواره‌وه باس كراوه ..
٤- گێڕانه‌وه‌ی نوێژی سووننه‌ت له كاتی به‌رهه‌ڵستی لێكراودا: زۆرینه‌ی زۆری شه‌رعناسان رایان وایه كه گێڕانه‌وه‌ی نوێژی سووننه‌تیش له‌و كاتانه‌دا جائیزه كه به‌رهه‌ڵستی نوێژكردنی تێدا كراوه، راجوێییه‌كی وام له نێوان شه‌رعناساندا له سه‌ری نه‌بینی ..
ئه‌وه‌ی كه هه‌مووان له‌سه‌ر رێكن ئه‌وه‌یه كه نوێژی سووننه‌تی وه‌كو دوو ركاتی ده‌سنوێژو نوێژی تری زیاده له‌و كاتانه‌دا نابێت بكرێت .. به‌ڵگه‌شیان:
١- خاتوو ئوم سه‌له‌مه خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوام صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بینی دوو ركات نوێژی دوای عه‌سر كرد، لێم پرسی كه چیه؟ فه‌رمووی: (يَا بِنْتَ أَبِي أُمَيَّةَ سَأَلْتِ عَنْ الرَّكْعَتَيْنِ بَعْدَ الْعَصْرِ وَإِنَّهُ أَتَانِي نَاسٌ مِنْ عَبْدِ الْقَيْسِ فَشَغَلُونِي عَنْ الرَّكْعَتَيْنِ اللَّتَيْنِ بَعْدَ الظُّهْرِ فَهُمَا هَاتَانِ)[15] واته: ئه‌ی كچی ئه‌بو ئومه‌ییه، ده‌رباره‌ی ئه‌و دووڕكاته پرسیت كه دوای نوێژی عه‌سر كردمن، ئه‌وه به هۆی ئه‌وه‌وه بوو كه وه‌فدێكی عه‌بدولقه‌یس هاتنه لام و مه‌شغووڵیان كردم دووڕكاته‌كه‌ی دوای نوێژی نیوه‌ڕۆیان بیر بردمه‌وه، ئه‌م دوو ركاته ئه‌و دوانه‌ن ..
٢- له سه‌یدنا قه‌یسی كوڕی عه‌مره‌وه گێڕراوه‌ته‌وه كه فه‌رموویه‌تی: (رَأَى النَّبِيُّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رَجُلًا يُصَلِّي بَعْدَ صَلَاةِ الصُّبْحِ رَكْعَتَيْنِ، فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: أَصَلَاةُ الصُّبْحِ مَرَّتَيْنِ؟ فَقَالَ الرَّجُلُ: إنِّي لَمْ أَكُنْ صَلَّيْت الرَّكْعَتَيْنِ اللَّتَيْنِ قَبْلَهُمَا، فَصَلَّيْتُهُمَا الْآنَ، فَسَكَتَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)[16] واته: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كابرایه‌كی بینی دوو ركات نوێژی دوای فه‌رزی سپێده كرده‌وه، فه‌رمووی: چیه؟ دووجار نوێژی سپێده؟! عه‌رزی كرد: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌مه هه‌ر دوو ركاته‌كه‌ی سپێده‌ی به‌یانین بەڵام نه‌مكردبوون، وا ئێستا كردمن ئه‌ویش صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لێی بێ ده‌نگ بوو .. له ریوایه‌تێكی تردا ده‌فه‌رموێ: نكووڵی لێ نه‌كرد ..
٣- ئیمامی مالیك و ئیمامی شافیعی ده‌فه‌رموون:[17] ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه كه به پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌فه‌رموێ: (اذَا نَسِيَ أحَدُكُمْ صَلَاةً أو نَامَ عَنْها فَلْيُصَلِّهَا إذَا ذَكَرَهَا)[18] واته: هه‌ر كه‌سێكتان نوێژێكی بیرچوو، یان له كاته‌كه‌یدا خه‌وی لێ كه‌وت، با ئه‌و كاته‌ی بیری ده‌كه‌وێته‌وه بیكات .
٥- نوێژی جه‌نازه له كاتی به‌رهه‌ڵستی لێكراودا جائیزه: شه‌رعناسان رایان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆیه كه له دوای نوێژی به‌یانی وعه‌سر جائیزه نوێژی جه‌نازه بكرێت[19].. بەڵام راجوێییه‌كه‌یان له‌سه‌ر نوێژی جه‌نازه‌یه له ساتی خۆر هه‌ڵهاتن و ناوه‌ندی نیوه‌ڕۆو ساتی خۆرئاوابوون:
١- نوێژی جه‌نازه له‌و سێ ساته‌دا جائیز نیه: ئه‌مه رای جمهوری پێشه‌وایان: ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه‌و مالیك و ئه‌حمه‌دو زۆرینه‌ی شه‌رعناسانه، چونكه فه‌رمووده‌كه‌ی عوقبه‌ی كوڕی عامر راشكاوانه ده‌فه‌رموێ: (ثَلَاثُ سَاعَاتٍ كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَنْهَانَا أَنْ نُصَلِّيَ فِيهِنَّ أَوْ أَنْ نَقْبُرَ فِيهَا مَوْتَانَا:حِينَ تَطْلُعُ الشَّمْسُ بَازِغَةً حَتَّى تَرْتَفِعَ، وَحِينَ يَقُومُ قَائِمُ الظَّهِيرَةِ حَتَّى تَمِيلَ، وَحِينَ تَضَيَّفُ الشَّمْسُ لِلْغُرُوبِ حَتَّى تَغْرُبَ)[20] واته: له سێ كاتدا پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به‌رهه‌ڵستی لێ ده‌كردین كه نوێژیان تێدا بكه‌ین یان مردوومانی تێدا بنێژین: ساتێك خه‌پله‌ی خۆر هه‌ڵده‌هات تا ئه‌و كاته‌ی بڵند ده‌بۆوه، ساتێك خۆر له ناوه‌ندی چه‌قی ئاسماندا ده‌بوو تا لار ده‌بۆوه، ساتێك كه خۆر لار‌و له ئاوابووندا ده‌بوو تا ئه‌و كاته‌ی ته‌واو ئاوا ده‌بوو ..
٢- نوێژی جه‌نازه له كاتی به‌رهه‌ڵستی كراویشدا جائیزه: ئه‌مه‌ش بۆچوونی ئیمامی شافیعی و قه‌ولێكی ئیمامی ئه‌حمه‌ده، حوججه‌ی ئیمامی شافیعی ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه نوێژێكه هۆكاری تایبه‌تی هه‌یه، وه‌كو نوێژه‌كانی تر نیه.. له‌به‌ر هه‌بوونی ده‌قه راشكاوه‌كان ناتوانین بۆچوونه‌كه‌ی ئیمامی شافیعی په‌سه‌ند كه‌ین، چونكه به‌رهه‌ڵستیه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا له ناشتنی مردوو له‌و ساتانه‌دا حه‌تمه‌ن نوێژه‌كه‌شی ده‌گرێته‌وه، پاشان چاوه‌ڕوانی كردنی ئه‌و ماوه كورته تا ته‌واو ده‌بێت زیان نه به مردووه‌كه نه به زیندووه‌كانی ده‌وروبه‌ری ناگه‌ێنێت.. پێم وایه نوێژی جه‌نازه له‌و سێ ساته به‌رهه‌ڵستكراوه‌دا جائیز نیه .. والله اعلم .
٦- ئه‌و نوێژانه‌ی هۆی تایبه‌تیان هه‌یه: وه‌كو دوو ركاتی ته‌حییه‌تول مه‌سجید (تَحِيَّةُ الْمَسْجِد) و دووڕكاتی ده‌سنوێژو نوێژی خۆرگیران و هاوشێوه‌یان، بۆچوونی شه‌رعناسان له‌سه‌ریان دوانه:
یه‌كه‌م: ئه‌م نوێژانه له كاتی به‌رهه‌ڵستكراودا جائیز نین بكرێن: ئه‌مه بۆچوونی ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه‌و قه‌ولی سه‌لمێنراوی ئیمامی ئه‌حمه‌ده..[21]
دووه‌م: ئه‌م نوێژانه له كاتی به‌رهه‌ڵستكراودا جائیزن بكرێن: ئه‌مه‌ش بۆچوونی ئیمامی شافیعی و قه‌ولێكی ئیمامی ئه‌حمه‌ده، به‌ڵگه‌شیان:
١- كردنی دووڕكات نوێژه‌كه‌ی ته‌وافی كه‌عبه له هه‌موو كاتێكدا جائیزه كه‌وابوو ئه‌مانیش جائیزن .
٢- سه‌لمێنراوه كه دووڕكات نوێژ یان زیاتر له دوای ده‌سنوێژ گرتن ده‌كرێت، له هه‌ر كاتێكیشدا بێت جائیزه، وه‌كو له فه‌رمووده‌كه‌ی سه‌یدنا بیلالی حه‌به‌شیدا خوا لێی رازی بێت هاتووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لێی ده‌پرسێت: (يَا بِلَالُ حَدِّثْنِي بِأَرْجَى عَمَلٍ عَمِلْته فِي الْإِسْلَامِ، فَإِنِّي سَمِعْتُ دَفَّ نَعْلَيْكَ بَيْنَ يَدَيَّ فِي الْجَنَّةِ، قَالَ: مَا عَمِلْت عَمَلًا أَرْجَى عِنْدِي أَنِّي لَمْ أَتَطَهَّرْ طُهُورًا فِي سَاعَةٍ مِنْ لَيْلٍ أَوْ نَهَارٍ إلَّا صَلَيْتُ بِذَلِكَ الطُّهُورِ مَا كُتِبَ لِي أَنْ أُصَلِّيَ)[22] واته: ئه‌رێ بیلال، چ كردارێكت هه‌یه كه له هه‌موو كاره‌كانتدا ئومێدی زیاترت به‌و هه‌یه، چونكه له به‌هه‌شتدا له پێش خۆمه‌وه، گوێم له خشپه‌ی نه‌عله‌كانت بوو، فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا كارێكی وام نیه ئه‌وه‌نده‌ی ئومێده پێوه ببه‌ستمه‌وه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌موو جارێك شه‌و بێت یان رۆژ كه ده‌سنوێژ ده‌گرم پاشان چه‌ندم بۆ نوسرا بێت نوێژی پێوه ده‌كه‌م ..
٣- پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له باسی نوێژی خۆرگیران و مانگ گیراندا ده‌فه‌رموێ: (إنَّ كُسُوفَ الشَّمْسِ آيَةٌ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ، فَإِذَا رَأَيْتُمْ ذَلِكَ فَافْزَعُوا إلَى الصَّلَاةِ)[23] واته: خۆرگیران نیشانه‌یه‌كه له نیشانه‌كانی خوای گه‌وره، هه‌ركه دیتتان په‌نا به‌رنه به‌ر نوێژ ..
٤- پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له باسی نوێژی ته‌حیه‌تول مه‌سجیددا فه‌رموویه‌تی: (إذَا دَخَلَ أَحَدُكُمْ الْمَسْجِدَ فَلَا يَجْلِسْ حَتَّى يُصَلِّي رَكْعَتَينِ)[24] واته: هه‌ر كه‌سێكتان چووه مزگه‌وته‌وه با دانه‌نیشێت تا دوو ركات نوێژ ده‌كات .
٥- پێشتر ریوایه‌تی بوخاری و موسلیم‌مان هێنایه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نوێژی سووننه‌تی نیوه‌ڕۆی له كاتی نوێژی عه‌سردا كردووه [25] ..
٦- ئه‌و كۆڕا (ئیجماع)ـە‌ی كه شه‌رعناسان هه‌یانه له‌سه‌ر كردنی نوێژی جه‌نازه له دوای نوێژی فه‌رزی به‌یانی و عه‌سر ..
ئه‌مانه هه‌مووی نوێژن و له‌و كاتانه‌شدا ده‌كرێن كه به‌رهه‌ڵستی نوێژكردنیان تێدا لێ كراوه ..
* * *
[1] بوخارى (٥٨١)، موسليم (٨٢٦).
[2] بوخاری (٥٨٦)، موسليم (٨٢٧).
[6] ئيبنو عەبدولبيڕ لە کتێبی الاستذكارى خۆیدا (ب١ ل١٠٧) دوای بۆچوونەکانی ئەو شەرعناسە بەڕێزانە دەرهەق فەرموودەکە دەفەرموێ زەعیفە چونکە لە سەنەدەکەیدا ئيبنو ئەبی بەحياو ئيبنو ئەبی فەروەی تێدایە کە دەرهەق هەردوكيان دەفەرموێ: (وهما متروكانِ ليس فيما يَنقلانِهِ ويرويانهِ حُجَّةٌ)
[7] ابن القيم: زاد المعاد (١/٣٧٨).
[8] ترمذي (٨٦٩)، نەسائی (٢٩٢٤ ـ ١/٢٨٤)، ئيبنوماجة (١٢٥٤) ئەلبانی لە صحيح جامع الترمذي (٧٩٠٠) دا دەفەرموێ: سەحيحە..
[9] الأم (١/١٥٠)، المجموع (٤/٧٢)، المغني (٢/٨١).
[10] بوخارى (٣٤٤)، موسليم (٦٨٢).
[11] ئيبنو ئەبی شەیبە (٢/٦٦)، عبدالرزاق: المصنف (٢٢٥٠). سەحيحە (صحيح فقه السنة (١/٢٦٧).
[12] بوخارى (٥٩٧)، موسليم (٣١٤).
[14] موسليم (٩٨٠)، نەسائی (١/٨٠).
[15] بوخارى (١٢٣٣)، موسليم (٢٩٧).
[16] ئەبو داوود (١٢٦٧)، ترمذي (٤٢٢)، ئەحمەد (٥/٤٤٧)، الحاكم (١/٢٧٤)، بەيهيقی (٢/٤٨٣) شێخی ئەلبانیش دەفەرموێ سەحيححە: صحيح الترمذي (٣٤٦)..
[17] الأم (١/١٤٩)، بداية المجتهد (١/١٣٧).
[21] البسوط (١/١٥٢)، شرح فتح القدير (١/٢٠٤)، المغني (٢/٩٠).
[22] بوخارى (١١٤٩)، موسليم (٢٤٥٨).
[24] بوخارى (١١٦٧)، موسليم (٧١٤).
[25] بوخارى (١٢٣٣)، موسليم (٢٩٧).