بانگ و قامه‌ت
پێناسه‌ی بانگ دان: هاواركردنه له كه‌سێك له دووره‌وه، له عه‌ره‌بیدا: ئاگاداركردنه‌وه‌یه، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَأَذِّن فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ) الحج/٢٧ واته: خه‌ڵكی له حه‌ج ئاگادار بكه‌ره‌وه ..
له رووی زاراوه‌ییه‌وه له كوردی وعه‌ره‌بیدا بریتیه له: بانگهێشت كردنی موسوڵمانان بۆ مزگه‌وت به چه‌ند رسته‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ نوێژ كردن به كۆمه‌ڵ .. هه‌روه‌ها بۆ راگه‌یاندنی هاتنی كاتی نوێژه‌كانه ..
پێناسه‌ی قامه‌ت: زاراوه‌یه‌كه هه‌ر له ئیقامه‌تی عه‌ره‌بیه‌وه وه‌رگیراوه كه له كرداری رابوردووی (أقَامَ)ە وه هاتووه، واته: راستی كرده‌وه، چه‌ندین مانای تریشی هه‌یه وه‌ك: جێگیر بوو، ده‌ركه‌وت، بانگی كرد ..
له رووی زاراوه‌ییه‌وه بریتیه له خواپه‌رستیه‌ك كه به ووتنی چه‌ند ده‌سته‌واژه‌و رسته‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت ..
* *
بانگدان
پله‌وپایه‌و گه‌وره‌یی بانگدان:
١- سه‌یدنا ئه‌بو هوره‌یره خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: (إذَا نُودِيَ بِالصَّلَاةِ أَدْبَرَ الشَّيْطَانُ وَلَهُ ضُرَاطٌ حَتَّى لَا يَسْمَعَ الْأَذَانَ، فَإِذَا قُضِيَ الْأَذَانُ أَقْبَلَ، فَإِذَا ثُوِّبَ بِهَا أَدْبَرَ، فَإِذَا قُضِيَ التَّثْوِيبُ أَقْبَلَ حَتَّى يَخْطِرَ بَيْنَ الْمَرْءِ وَنَفْسِهِ يَقُولُ: اُذْكُرْ كَذَا اُذْكُرْ كَذَا لِمَا لَمْ يَكُنْ يَذْكُرُ حَتَّى يَضِلَّ الرَّجُلُ إنْ يَدْرِي كَمْ صَلَّى)[1] واته: كه بانگ بۆ نوێژ ده‌درێت شه‌یتان پشت هه‌ڵده‌كات و هه‌ڵدێت، ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی گوێی لێ نه‌بێت (و بۆ سوكایه‌تی پێكردنی بانگه‌كه) ده‌كه‌وێته جڕت لێدان،[2] كه بانگ ته‌واو ده‌بێت دێته‌وه، كه قامه‌ت ده‌كرێت هه‌ڵدێته‌وه، كه وەڵامدانه‌وه‌ی قامه‌تیش ته‌واو بوو، ئینجا دێته‌وه‌و ده‌كه‌وێته غایله پێكردنی موسوڵمان، بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته سه‌ر وه‌سوه‌سه، پێی ده‌ڵێ بیر له فڵان شت بكه‌ره‌وه‌و فڵان شتت له بیر بێت، تا وای لێ ده‌كات نازانێت چه‌ند ركاتی كرد!
٢- سه‌یدنا ئه‌بو سه‌عیدی خودری خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه به ئیبنو ئه‌بی سهعسهی فه‌رموو: (إِنِّي أَرَاكَ تُحِبُّ الْغَنَمَ وَالْبَادِيَةَ فَإِذَا كُنْتَ فِي غَنَمِكَ أَوْ بَادِيَتِكَ فَأَذَّنْتَ بِالصَّلَاةِ فَارْفَعْ صَوْتَكَ بِالنِّدَاءِ فَإِنَّهُ لَا يَسْمَعُ مَدَى صَوْتِ الْمُؤَذِّنِ جِنٌّ وَلَا إِنْسٌ وَلَا شَيْءٌ إِلَّا شَهِدَ لَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ قَالَ أَبُو سَعِيدٍ سَمِعْتُهُ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)[3] واته: ده‌بینم حه‌زت له مه‌ڕو ماڵات و ده‌شت نشینییه، ده‌ی مادام وایه هه‌ر كاتێك لای مه‌ڕه‌كانت بوویت، یان له ده‌شت بوویت و بانگت دا، ده‌نگ زیاتر به‌رز كه‌ره‌وه چونكه هه‌تا جن و مرۆڤی زیاتر بانگه‌كه‌ت ببیستن، له رۆژی قیامه‌تدا پاداشتی زیاترت پێ ده‌بڕێت .. ئه‌بو سه‌عید فه‌رمووی: خۆم له پێغه‌مبه‌ری خوام صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بیستووه كه وای فه‌رمووه ..
٣- سه‌یدنا ئه‌بو هوره‌یره خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: (لَوْ يَعْلَمُ النَّاسُ مَا فِي النِّدَاءِ وَالصَّفِّ الْأَوَّلِ ثُمَّ لَمْ يَجِدُوا إِلَّا أَنْ يَسْتَهِمُوا عَلَيْهِ لَاسْتَهَمُوا وَلَوْ يَعْلَمُونَ مَا فِي التَّهْجِيرِ لَاسْتَبَقُوا إِلَيْهِ وَلَوْ يَعْلَمُونَ مَا فِي الْعَتَمَةِ وَالصُّبْحِ لَأَتَوْهُمَا وَلَوْ حَبْوًا)[4] واته: ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی بیانزانیایه چ خێرێك له بانگ و ریزی پێشه‌وه‌ی نوێژدایه، ئه‌گه‌ر بواری غه‌یری قورعهكێشیان بۆ نه‌بوایه، قورعه‌یان بۆ ده‌كرد .. ئه‌گه‌ر بیانزانیایه چ خێرێك له زوو هاتنه نوێژی هه‌ینیدا هه‌یه ده‌كه‌وتنه كێبڕكێ له‌سه‌ری .. ئه‌گه‌ر بیانزانیایه چ پاداشتێك له نوێژی خه‌وتنان و سپێده‌ی به‌یانیدا هه‌یه بۆیان ده‌هاتن ئه‌گه‌ر به گاگۆڵكێش بوایه !!
٤- له سه‌یدنا معاویه‌ی كوڕی ئه‌بو سوفیانه‌وه خوا لێیان رازی بێت هاتووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رموویه‌تی: (الْمُؤَذِّنُونَ أَطْوَلُ النَّاسِ أَعْنَاقًا يَوْمَ الْقِيَامَةِ)[5] واته: بانگده‌ره‌كان له رۆژی قیامه‌تدا له هه‌موو كه‌س گه‌ردن به‌رزترن ..
٥- له سه‌یدنا عوقبه‌ی كوڕی عامره‌وه خوا لێی رازی بێت هاتووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: (يَعْجِبُ رَبُّكُ مِنْ رَاعي غَنَمٍ فِي رَأسِ شَظِيَّةِ جَبَلٍ يُؤَذِّنُ بِالصَّلاةِ وَيُصَلِّي، فَيقُولُ اللهُ عَزَّ وَجَلَّ: أُنْظُرُوا إلَى عَبْدِي هَذا يُؤَذِّنُ وَيُقِيمُ الصَّلاةَ يَخَافُ مِنِّي، قَدْ غَفَرْتُ لِعَبْدِي وَأَدْخَلْتُهُ الْجَنَّةَ)[6] واته: خوای په‌روه‌ردگارتان سه‌ری له‌و عه‌بده سوڕ ده‌مێنێت كه به تیره شاخێكهوهیهو بانگ ده‌دات و نوێژه‌كه‌ی ده‌كات، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: سه‌یری ئه‌و به‌نده‌ی من كه‌ن كه ترسی منی له‌دڵدایه‌و نوێژ ده‌كات، ده‌ی وا من له‌و به‌نده‌یه‌م خۆش بووم و خستمه به‌هه‌شته‌وه ..
٦- سه‌یدنا ئه‌بوهوره‌یره خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: (الْإِمَامُ ضَامِنٌ وَالْمُؤَذِّنُ مُؤْتَمَنٌ، فَأَرْشَدَ اللَّهُ الْأَئِمَّةَ وَغَفَرَ لِلْمُؤَذِّنِينَ)[7] واته: پێشه‌وا زه‌مانه‌ت ده‌كات، بانگده‌ر ئه‌مینداره، ده‌ی خوای گه‌وره رێنمایی پێشه‌وایان بكات و له بانگدهرانیش خۆش بێت ..
٧- بانگدان باشتره له ئیمامەت كردنی نوێژ: زۆرینه‌ی شه‌رعناسان فه‌رموویانه له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو فه‌زڵه‌ی كه باسی بانگده‌ر ده‌كات، بانگدان باشتره له ئیمامه‌تی نوێژ كردن، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دوعای بۆ بانگده‌ره‌كان به لێخۆشبوونی خوای گه‌وره كردووه، بەڵام بۆ پێشه‌وایان داوای هیدایه‌تی بۆ كردوون .. لێخۆش‌بوونیش گه‌وره‌تره له رێنمایی و هیدایه‌تدان، چونكه مسۆگه‌رتره .. بەڵام كه نا‌بینیت پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ و خوله‌فایانی راشیدین بانگیان دابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان خه‌لیفه بوون، كه پله‌و ئاستی پێشه‌وایه‌تی مه‌زنه‌و مه‌شغه‌ڵه‌تی زیاتری ده‌وێت كه ناپه‌ڕژێته سه‌ر رێك و پێك راگرتنی كاته‌كانی بانگدان .. ئه‌مه‌ش بۆچوونی ئیمامی شافیعی و قه‌ولی په‌سه‌ندكراوی ئیمامی ئهحمهدو مه‌زهه‌بی مالیكیه‌و ئیبنو ته‌یمییه‌ش به په‌سندتری ناساندووه..[8]
كه‌ی یه‌كه‌مین جار بانگ درا؟ بۆ یه‌كه‌مین جار كه بانگ درا له مه‌دینه بوو له ساڵی یه‌كه‌می كۆچی‌دا بوو، چونكه فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی سه‌یدنا ئیبنو عومه‌ری خوا لێیان رازی بێت له‌سه‌رە كه ده‌یگێڕێته‌وه: (كَانَ الْمُسْلِمُونَ حِينَ قَدِمُوا الْمَدِينَةَ يَجْتَمِعُونَ فَيَتَحَيَّنُونَ الصَّلَوَاتِ وَلَيْسَ يُنَادِي بِهَا أَحَدٌ فَتَكَلَّمُوا يَوْمًا فِي ذَلِكَ فَقَالَ بَعْضُهُمْ اتَّخِذُوا نَاقُوسًا مِثْلَ نَاقُوسِ النَّصَارَى وَقَالَ بَعْضُهُمْ قَرْنًا مِثْلَ قَرْنِ الْيَهُودِ فَقَالَ عُمَرُ أَوَلَا تَبْعَثُونَ رَجُلًا يُنَادِي بِالصَّلَاةِ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَا بِلَالُ قُمْ فَنَادِ بِالصَّلَاةِ)[9] واته: موسوڵمانان كه هاتنه مه‌دینه، بۆ نوێژ كۆده‌بوونه‌وه بێ ئه‌وه‌ی بانگی بۆ بدرێت، رۆژێك له‌ناو خۆیاندا باسیان كرد، یه‌كێك فه‌رمووی: زه‌نگێك په‌یدا كه‌ن وه‌كو زه‌نگی مه‌سیحیه‌كان و له كاتی نوێژه‌كاندا لێی دهن، یه‌كێكی تر فه‌رمووی، قۆچێك وه‌ك ئه‌وه‌ی جوله‌كه بهێنن و قووله‌ی تێدا بكه‌ن .. عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب فه‌رمووی: بۆچی كابرایه‌ك نانێرن و هاوار له‌و خه‌ڵكه بكات كه كاتی نوێژه، پێغه‌مبه‌ری خواش صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: ده‌ی سا بیلال تۆ بڕۆ بانگ بده ..
حوكمی بانگدان: ئوممه‌تی ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌وه كۆن كه بانگدان جائیزه، چونكه له زه‌مانی پێغه‌مبه‌ری خواوه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تا ئه‌مڕۆ موسوڵمانان بێ جیاوازی راوبۆچوون كاریان پێ كردووه .. بەڵام شه‌رعناسان له‌وه‌دا راجوێ بوون كه ئایا فه‌رزه یان سووننه‌ته؟! له‌وه‌دا گومانیان نه‌هێشتۆته‌وه كه بانگدان فه‌رزی كیفایه‌یه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له شوێنێكدا بانگی دا فهرزێتیهكهی له‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر كه‌س بێ عوزر بانگی نه‌دا هه‌موویان پێی گوناحبار ده‌بن . چونكه:
١- بانگدان له ئیسلامدا یه‌كێكه له دروشمه گرنگ و ئاشكراكانی خواپه‌رستن، راگه‌یاندنی راشكاوانه‌ی هه‌بوونی دینه‌كه‌یه له‌و شوێنه‌ی بانگی تێدا ده‌درێت، هه‌ر له‌و رۆژه‌وه كه به شه‌رعی ناسێنراوه تا ئه‌م زه‌مانه شه‌ووڕۆژ له هه‌موو ووڵاتانی دنیادا به ئاشكرا ده‌درێت .. شه‌رعناسێكی جێمتمانه نه‌یفه‌رمووه وه‌لی كه‌ن ..
٢- پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بانگدانی كردووه به هێمای ئیسلامه‌تی شوێنان و نیشانه‌ی موسوڵمانێتی دانیشتوانی .. سه‌یدنا ئه‌نه‌س ده‌گێڕێته‌وه: (أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ إِذَا غَزَا بِنَا قَوْمًا لَمْ يَكُنْ يَغْزُو بِنَا حَتَّى يُصْبِحَ وَيَنْظُرَ فَإِنْ سَمِعَ أَذَانًا كَفَّ عَنْهُمْ وَإِنْ لَمْ يَسْمَعْ أَذَانًا أَغَارَ عَلَيْهِمْ)[10] واته: كه ده‌یبردینه غه‌زا، هێرشی پێ نه‌ده‌كردین تا سپێده ده‌هات، تا بزانێت له‌و شوێنه بانگی لێ ده‌درێت یان نا، ئه‌گه‌ر بانگی لێ بدرایه لێیان ده‌گه‌ڕا، ئه‌گه‌ر بانگی لێ نه‌بیستایه هێرشی ده‌كرده سه‌ریان ..
٣- پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمانی به بانگدان كردووه:
- سه‌یدنا مالیكی كوڕی حوه‌یریس خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به‌وو به هاوڕێكانی ئه‌وی فه‌رمووه: (إِذَا حَضَرَتِ الصَّلاَةُ فَلْيُؤَذِّنْ لَكُمْ أَحَدُكُمْ وَلْيَؤُمَّكُمْ أَكْبَرُكُمْ)[11] واته: ئه‌گه‌ر كاتی نوێژ هات، با یه‌كێكتان بانگ بدات و به‌ته‌مه‌نترین كه‌ستان ئیمامهتیهكهتان بۆ بكات .. ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌ر خۆیان له‌و ناوچه‌یه‌دا بوون ..
- سه‌یدنا عوسمانی كوڕی ئه‌بولعاس خوا لێی رازی بێت گێڕایه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمانی پێ كرد كه: ئیمامه‌تی بۆ هۆزه‌كه‌ی خۆی بكات و به پێی لاوازترین كه‌سیان نوێژ بكات و بانگده‌رێك بۆ بانگدان دیاری بكات كه كرێ له‌سه‌ر بانگدانه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرێت: (عَنْ عُثْمَانَ بْنِ أَبِي الْعَاصِ قَالَ قُلْتُ يَا رَسُولَ اللَّهِ اجْعَلْنِي إِمَامَ قَوْمِي فَقَالَ أَنْتَ إِمَامُهُمْ وَاقْتَدِ بِأَضْعَفِهِمْ وَاتَّخِذْ مُؤَذِّنًا لَا يَأْخُذُ عَلَى أَذَانِهِ أَجْرًا)[12]. ئه‌میشیان به هه‌مان شێوه، ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه پێویستیان به هه‌بوونی بانگدهرێكی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بووه چونكه ته‌نها خۆیان له‌و شوێنهیاندا بوون، وه‌كو گوندێكی ووڵاتی خۆمان كه مزگه‌وتیان نه‌بێت، هه‌ر ده‌بێت ئه‌م فه‌رمانه‌یان پێ بكرێت، بەڵام ئه‌گه‌ر مزگه‌وتیان هه‌بوو، بانگی لێ ده‌دراو نوێژی كۆمه‌ڵی تێدا ده‌كرا، بانگدان له‌سه‌ر ئه‌مان فه‌رز نابێت ..
ئیمامی مالیك له قهولێكیدا بانگدان له‌و مزگه‌وتانه‌دا كه نوێژی كۆمه‌ڵ و نوێژی هه‌ینییان تێدا ده‌كرێت به واجب ده‌زانێت، هه‌روه‌ها ئیمامی ئهحمهدو ریوایهتێكی ئیمامی شافیعیش، ئه‌وه بۆچوونی عه‌تاء و موجاهیدو ئه‌وزاعی و داوودو ئیبنو حهزمیشه، ئیبنول مونزیرو ئیبنوته‌یمییه‌ش ئه‌وه‌یان به په‌سه‌ندتر ناساندووه..[13]
بەڵام ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه‌و یاوه‌رانی ده‌فه‌رموون: بانگدان سووننه‌تی موئه‌ككه‌ده (جه‌خت لێكراو)ە . له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونهشیاندا ده‌فه‌رموون: له حوكمی واجبدایهو ئه‌گه‌ر نه‌درا ئه‌و موسوڵمانانه‌ی له‌وێن و عوزریان نیه گوناحبار ده‌بن! سه‌یره، ئه‌گه‌ر سووننه‌ته بۆچی به وازلێهێنانی گوناحبار ده‌بن؟!!
من پێم وایه: ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی نوێژیان به كۆمه‌ڵ تێدا ده‌كرێت بانگدان و قامه‌ت كردنیان بۆ نوێژی كۆمه‌ڵ تێدا فه‌رزه .. بەڵام به ته‌نها نا ..
ئه‌گه‌ر كه‌سێك به نه‌زانی یان به هۆی بیرچوونه‌وه‌وه یان به هه‌ر هۆیه‌كی تر، بێ بانگ و قامه‌ت له‌و مزگه‌وته یان له هه‌ر شوێنێكی تر بێ بانگدان و قامه‌ت كردن نوێژی كرد گوناحبار نابێت له‌سه‌ریان و نوێژه‌كه‌ی دروسته .. ئه‌مه‌ش فه‌توای لیژنه‌ی فه‌توای شه‌رعناسانی حیجازه..[14]
* *
چه‌ند بابه‌تێكی تری بانگدان
١- حوكمی بانگدان له سه‌فه‌ردا:
رای په‌سه‌ندتر ئه‌وه‌یه كه بانگدان بۆ نوێژی كۆمه‌ڵ فه‌رزه، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌س له سه‌فه‌ردابوون و وویستیان نوێژه‌كه‌یان بكه‌ن ده‌بێت بانگی بۆ بده‌ن و قامه‌تیش بكه‌ن، چونكه به‌ڵگه‌كان به گشتی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له سه‌فه‌رو نیشته‌جێیی، له شار‌و ده‌ره‌وه‌ی، كه به كۆمه‌ڵ نوێژی كردبێت، فه‌رمانی به بانگدان و قامه‌ت كردن بۆ نوێژ كردووه، وه‌كو فه‌رمووده‌كه‌ی سه‌یدنا بیلال و سه‌یدنا مالیكی كوڕی حوه‌یریس روونیان كرده‌وه.. بەڵام ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه كه‌سێك كه له سه‌فه‌ردابوون و نوێژیان چووبوو وویستیان له ئاوه‌دانیه‌ك بیگێڕنه‌وه كه بانگی لێدرابێت، ده‌توانن به بێ بانگ و قامه‌ت بیكه‌ن و نوێژكهیان بگێڕنه‌وه..[15]
٢- حوكمی بانگدان بۆ نوێژ گێڕانه‌وه:
ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌س له‌وانه‌ی نوێژیان زۆر چووه بیانه‌وێت به كۆمه‌ڵ بیگێڕنه‌وه، ئایا پێویسته بانگی بۆ بده‌ن و قامه‌تی بۆ بكه‌نه‌وه؟! وا نازانم، چونكه به‌ڵگه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و فه‌رمانه‌یان تێدا نیه كه بۆ هه‌ر نوێژێك كه بگێڕرێته‌وه بانگێكی بۆ بدرێته‌وه.. به تایبه‌تی كه یه‌كێك له حیكمه‌تی بانگدان ئاگادار كردنه‌وه‌ی موسوڵمانانه له كاتی نوێژه‌كه، كاتی نوێژه‌كانی ئه‌مان به‌سه‌رچووه چ پێویستیان به ئاگاداركردنه‌وه‌ی نوێی ئه‌و كاته هه‌یه؟! به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ته‌سه‌ور كه‌ین كه پێنج كه‌س ده‌یانه‌وێت له ره‌مه‌زاندا نوێژی مانگێكی چوواوی خۆیان بگێڕنه‌وه، ئایا ده‌بێت بۆ هه‌ر نوێژێكیان بانگێكیی بۆ بده‌ن و قامهتێكی بۆ بكه‌ن؟! نا .. چ به‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌مه فه‌رز ده‌كات؟!
ئه‌گه‌ر ده‌وترێت هه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌ی خۆت هێناوتهتنهوه ده‌یسه‌لمێنن كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بانگی به سه‌یدنا بیلال دایه‌وه‌و قامه‌تیشی پێ كرد! ده‌ڵێین به‌ڵێ وایه بەڵام ئه‌مه بۆ یه‌ك نوێژه، نه‌ك نوێژی چوواوی مانگێك یان ساڵێك.. پێم و انیه بانگ و قامه‌ت بۆ نوێژگێڕانه‌وه فه‌رز بن .. والله اعلم.
٣- حوكمی بانگ و قامه‌ت بۆ ئافره‌تان:
كۆڕای هه‌ر چوا پێشه‌وا بهڕێزهكهو زاهیریهكان و زۆرینه‌ی شه‌رعناسانی تر له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه نه بانگدان له‌سه‌ر ئافره‌تانه‌و نه قامه‌ت كردنیش..[16] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ریوایه‌تێك له‌به‌ر ده‌ستدا نیه كه بیسه‌لمێنێت له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا و یاوه‌ران و تابعیندا روویدا بێت ئافره‌تێك بانگی بۆ ئه‌و خه‌ڵكه دابێت .. ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش مهرفووعهش هه‌یه كه له ئه‌سمائی كچی سه‌یدنا ئه‌بوبه‌كره‌وه خوا لێیان رازی بێت هاتووه كه ده‌فه‌رموێ: (لَيْسَ عَلَى النِّسَاءِ أذَانٌ ولا إقَامَةٌ ولا جُمُعَةٌ، ولا اغْتِسالٌ، ولا تُقَدِّمُهُنَّ امرأةٌ ولكِنْ تَقومُ فِي وَسَطِهِنَّ).[17] واته: بانگ و قامه‌ت و نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر ئافره‌تان فه‌رز نیه .. ئه‌گه‌ر ئافره‌تێكیش كه‌وته پێشیان (بۆ پێش نوێژیی) با له ناوه‌ڕاستیاندا بوه‌ستێت.. به شێوه‌یه‌كی گشتی رای شه‌رعناسان له‌سه‌ر بانگ و قامه‌تی ژنان به‌م شێوه‌یه:
یه‌كه‌م: بانگ و قامه‌تی ژنان كه‌راهه‌تی هه‌یه: ئه‌مه رای ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌و هه‌ندێك مالیكی و شافیعیه‌كانه، مالیكیه‌كان ده‌فه‌رموون كه‌راهه‌ته‌كه‌ی لای ئێمه رێی لێ ده‌گرێت، حه‌نبه‌لیه‌كانیش ده‌فه‌رموون: جائیز نیه .. چونكه سه‌لمێنراوه كه:
١- پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به ئوم وه‌ره‌قه‌ی ئه‌نساری خوا لێی رازی بێت فه‌رموو كه بانگده‌رێك بۆ خۆی دیاری بكات و خۆشی پێش نوێژی بۆ ژنانی ماڵی خۆیان بكات (عَن أمِّ وَرَقَةَ الأنصارية: أنَّ رَسولَ اللهَ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ جَعَلَ لَهَا مُؤَذِّنَاً يُؤَذِّنُ لَهَا، وَأَمَرَهَا أنْ تَؤُمَّ أهْلَ دَارِهَا)..[18] ئه‌م شه‌رعناسه به‌ڕێزانه ده‌فه‌رموون: ئه‌گه‌ر بانگدان بۆ ژنان جائیز بوایه هه‌ر به خۆی ده‌فه‌رموو بانگهكهشیان بۆ بده، یان ژنێكی تری له خۆیان بۆ دیاری ده‌كرد، یان رێی پێده‌دان خۆیان دیاری كه‌ن. دیسان ئه‌گه‌ر وه‌كو پێش نوێژیه‌كه پێویست بوایه بۆی دیاری ده‌كردن، بەڵام ئه‌و علیه الصلاة والسلام هه‌ر رێی به پێش نوێژیه‌كه‌ی دا ..
٢- سه‌یدنا ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت فه‌رموویه‌تی: (لَيْسَ عَلَى النِّسَاءِ أذَانٌ ولا إقَامَةٌ).[19] واته ژنان نه بانگیان له‌سه‌رە نه قامه‌ت كردن ..
٣- عائیشه‌خان خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: (كُنَّا نُصَلِّي بِغَيرِ إقَامَةٍ).[20] واته: نوێژمان به بێ قامه‌ت ده‌كرد.. كه‌وابوو بانگیشیان نه‌داوه ..
٤- موعتهمیری كوڕی سوله‌یمان له باوكیه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه له سه‌یدنا ئه‌نه‌سی پرسیووه خوا لێی رازی بێت: ئایا ژنان بانگ و قامه‌تیان له‌سه‌ره؟ فه‌رموویه‌تی: نا، بەڵام ئه‌گه‌ر كردیشیان خۆ زیكره: (هَلْ عَلَى النِّسَاءِ أذَانٌ وإقامَةٌ قالَ: لا، وَإنْ فَعَلْنَ فَهوَ ذِكْرٌ).[21]
٥- بانگدان بۆ ئاگادار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه كه كاتی نوێژ بوو، ئه‌مه‌ش كارێك نیه به ئافره‌تان سپێررا بێت .
٦- نوێژی كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر ژنان فه‌رز نیه، تا بانگدانیان له‌سه‌ر فه‌رز بێ.
دووه‌م: بانگدانی ژنان كه‌راهه‌تی هه‌یه، نه‌ك قامه‌ت كردنیان: ئه‌مه‌ش بۆچوونی ئیمامی مالیك و زۆرینه‌ی شافیعیه‌كان و قه‌ولێكی ئیمامی ئه‌حمه‌ده .. مه‌زهه‌بی شافیعی ده‌فه‌رموێ: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بانگدان زیكری خوایه، بۆ ژنیش جائیزه بانگ بدات بەڵام لای مه‌حره‌مانی خۆی و به‌و مه‌رجه‌ی ده‌نگی زۆر به‌رز نه‌كاته‌وه.. چونكه سه‌یدنا جابری كوڕی عبدالله خوا لێیان رازی بێت ده‌رباره‌ی قامه‌تی ئافره‌تان ده‌فه‌رموێ: (تُقِيمُ المْرأَةُ إنْ شَاءَتْ).[22] واته: ئه‌گه‌ر حه‌ز بكات ده‌توانێت قامه‌ت بكات. شافیعیه‌كان ده‌فه‌رموون: رێ به قامه‌ت كردنی ژنان دراوه چونكه ده‌نگ به‌رز كردنه‌وه‌ی زۆری ناوێت، چونكه ئه‌وانه ئاگادار ده‌كاته‌وه بۆ نوێژكردن كه له‌و جێیه ئاماده‌ن..[23] بەڵام ئه‌مه ده‌شێت وەڵام بدرێته‌وه به‌وه‌ی بڵێین: ئایا ئه‌گه‌ر زۆر به هێواشی بەڵام به بڵندگۆ قامه‌تی كرد، ده‌نگی زیاتر نابێت له بانگدان به هه‌موو هێزی خۆی؟!
سێیه‌م: بانگدان و قامه‌ت كردنی ژنان چاكه‌یه‌و هیچی له‌سه‌ر نیه: ئه‌مه بۆچوونێكی تری شافیعیه‌كان و ریوایهتێكی حه‌نبه‌لیه‌كانه كه ته‌نها جه‌ختیان له‌وه‌ی كردۆته‌وه كه به ده‌نگی نزم بێت .. ئه‌مان ده‌فه‌رموون: لامان سه‌لمێنراوه كه عائیشه‌خان خوا لێی رازی بێت (كَانَتْ تُؤَذِّنُ وَتُقِيمُ، وَتَؤُمَّ النِّسَاءَ وَتَقُومُ وَسْطَهُنَّ)[24] بانگی ده‌داو قامه‌تی دهكردو پێش نوێژی ژنانی ده‌كرد، خۆی له ناوه‌ڕاستی ریزه‌كانیانه‌وه ده‌وه‌ستا .. بەڵام پێناچێت ئه‌مه لای فه‌رمووده‌وانان به غه‌یری زه‌عیف ناسێنرا بێت.
پێم وایه ئه‌گه‌ر ژنان هه‌ر خۆیان بوون ده‌توانن بانگ بده‌ن و قامه‌ت بكه‌ن و یه‌كێكیشیان ببێته پێشنوێژی نوێژی كۆمه‌ڵیان .. چونكه بانگ و قامه‌ت زیكری خوایه‌و سه‌ربه‌خۆیه‌و ناشێت به بێ به‌ڵگه‌ی به‌هێز رێی لێ بگیرێت..[25] نا‌بینیت سه‌یدنا ئیبنوعومه‌ر خوا لێیان رازی بێت كه ده‌رباره‌ی بانگ و قامه‌تی ژنان لێیان پرسی، به سه‌رسامیه‌وه دوو جار له‌سه‌ر یه‌ك فه‌رمووی: چما من رێ له زیكری خوا ده‌گرم؟!: (سئل ابن عمر عن المرأة تؤذن و تقيم؟ قال: أنا أنهى عن ذكر الله عز وجل؟! أنا أنهى عن ذكر الله عز وجل؟!)[26].. بەڵام دیاره پێشه‌وایانی شه‌رع له‌سه‌ر ئه‌وه رێكن كه ئافره‌ت بانگ بۆ پیاوان نادات و پێش نوێ
٤- بانگی تاك و بانگی جه‌ماعه‌تی دووه‌می مزگه‌وت:
هه‌ر كه‌س به ته‌نها له شوێنێك نوێژ بكات ده‌بێ بزانێت داخۆ له‌و شوێنه بانگ ده‌درێت، ئه‌گه‌ر بانگی لێ ده‌درا، ئه‌وه بانگه‌كه‌ی ئه‌وان بۆ ئه‌میش ده‌بێت و پێویست ناكات بانگ بداته‌وه، بەڵام ئه‌گه‌ر بانگی دا‌و قامه‌تی كرد ئه‌وه باشتره.. له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌ی سه‌یدنا ئه‌بو سه‌عیدی خودری و فه‌رمووده‌كه‌ی سه‌یدنا عوقبه‌ی كوڕی عامر خوا لێیان رازی بێت كه له گه‌وره‌یی بانگدا هێناماننه‌وه..[27]
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر نوێژه‌كه‌ی به جه‌ماعه‌ت له‌ده‌ست چووبوو، هاته مزگه‌وتێك كه نوێژی ئه‌و كاته‌ی به كۆمه‌ڵ تێدا كرابوو، پێویست ناكات بانگێكی تر بداته‌وه .. هه‌رچه‌نده بۆی هه‌یه بانگیش بداته‌وه‌و قامه‌تیش بكات و جه‌ماعه‌تی دووه‌میش دامه‌زرێنێته‌وه، چونكه ئه‌بو عوسمان ده‌گێڕێته‌وه: (عَنْ أَنَسٍ، أَنَّهُ دَخَلَ مَسْجِدًا قَدْ صَلَّوْا فِيهِ، فَأَمَرَ رَجُلًا فَأَذَّنَ وَأَقَامَ، فَصَلَّى بِهِمْ فِي جَمَاعَةٍ)[28] واته: ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك هاته لامان له مزگه‌وتی سه‌عله‌به، پرسی: نوێژتان كردووه؟ ووتمان: به‌ڵێ كردوومانه - نوێژی سپێده بوو- به كابرایه‌كی فه‌رموو: بانگێك بده، كابراش بانگی دا‌و پاشان قامه‌تی كرد‌و نوێژیان به كۆمه‌ڵ كرد ..
ئه‌مه بۆچوونی ئیمامی شافیعی و ئیمامی ئه‌حمه‌ده كه پێیان وایه ده‌شێت بانگ و قامه‌ت و جه‌ماعه‌تی دووه‌م له هه‌مان مزگه‌وتدا بكرێت كه نوێژی یه‌كه‌می تێدا به جه‌ماعه‌ت كراوه .. بەڵام ئیمامی مالیك و ئه‌وزاعی ده‌فه‌رموون: بانگ ناده‌نه‌وه بەڵام بۆیان هه‌یه قامه‌ت بكه‌ن .. ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌و یاوه‌رانی ده‌فه‌رموون: نه بانگ ده‌ده‌نه‌وه نه قامه‌ت ..
من پێم وایه بۆچوونی ئیمامی مالیك و ئه‌وزاعی په‌سه‌ندتر بێت.. چونكه بانگدانی دووه‌م سه‌ر له خه‌ڵكه‌كه ده‌شێوێنێت، جگه له‌وه‌ی كه‌سانی تریش دواتر دێن و واده‌زانن هه‌ر خۆیان دواكه‌وتوون و نازانن كه بانگی بۆ دووه‌مجار لێدراوه‌و ئه‌وانیش بانگێكی تر ده‌ده‌ن !! ئه‌مه سه‌رلێشێوانێكی زۆر بۆ خه‌ڵكی دروست ده‌كات .. به تایبه‌تی له‌م زه‌مانه‌دا كه به بڵندگۆ بانگ ده‌درێت، ناشكرێت بڵێین: ئه‌مه روو نادات، چونكه ده‌بێت بیرمان لای گوندنشینانی ووڵاتێكی وه‌كو كوردستانی خۆشمان بێت، كه خه‌ڵكی له كێڵگهكانیانهوه دێنه‌وه ناو گوندی و هه‌موو ئاگایان له جه‌ماعه‌تی مزگه‌وت نابێت ..
٥- بانگ بۆ دوو نوێژی كۆكراوه:
ئه‌گه‌ر دوو نوێژ له كاتی یه‌كێكیاندا كۆكرایه‌وه، بۆ نموونه كه‌سێك نیوه‌ڕۆو عه‌سری له كێوی عه‌ره‌فات كۆكرده‌وه، یان شێوان و خه‌وتنانی له موزده‌لیفه كۆكرده‌وه، یان له هه‌ر سه‌فه‌رێكی تر.. ئه‌مه هه‌ر بانگێك بۆ هه‌ردوو نوێژه كۆكراوه‌كانی ده‌دات، بەڵام بۆ هه‌ر نوێژێك قامه‌تی خۆیان بۆ ده‌كات، واته یه‌ك بانگ و دوو قامه‌ت.. چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له حه‌جدا وای كردووه، ئه‌مه‌ش بۆچوونی جمهوری پێشه‌وایانی شه‌رعه جگه له بۆچوونی زانراوی مالیكیه‌كان كه ده‌فه‌رموون: ده‌بێ بۆ هه‌ر نوێژێك بانگی خۆی بۆ بدات![29]
٦- ئه‌و نوێژانه‌ی بانگیان بۆ ده‌درێت:
شه‌رعناسان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆن كه بانگ بۆ نوێژه فه‌رزه‌كان ده‌درێت، بۆ نوێژی تر نادرێت وه‌ك نوێژی جه‌نازه‌و جه‌ژنه‌كان و وترو ئه‌وانه.. چونكه وه‌كو ووترا: بانگ بۆ ئاگادار كردنه‌وه‌ی موسوڵمانانه كه كاتی نوێژه‌كه‌تان هات.. نوێژه فه‌رزه‌كان په‌یوه‌ستن به كاتی دیاری كراوه‌وه بۆیه بانگ هه‌ر بۆ ئه‌وان ده‌درێت، نوێژه سووننهتهكانیش هه‌ر سه‌ر به نوێژه فه‌رزه‌كانن، بۆیه بانگی نوێژه فه‌رزه‌كان بۆ ئه‌مانیشن..
ئه‌مما نوێژی جه‌نازه له راستیدا نوێژ نیه، چونكه نه قیرائه‌تی تێدایه نه ركوع و سوجده ..
ئه‌و نوێژانه‌ی بانگیان بۆ نادرێت
چۆن خه‌ڵكیان لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه؟!:
ئیمامی شافیعی فه‌رموویه‌تی بۆ هه‌ر نوێژێك كه قامه‌ت كردنی نه‌بێت ده‌شێت بوترێت (الصَّلاةُ جَامِعَةٌ) واته نوێژ كۆكهروهیه.. حه‌نبه‌لیه‌كانیش بۆ نوێژی جه‌ژن و خۆرگیران و مانگ گیران و نوێژه‌بارانه ئه‌م بۆچوونه‌ی ئیمامی شافیعییان قبووڵ بووه، مالیكی وحهنهفیهكان ته‌نها له خۆرگیراندا قبووڵیانه..[30]
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی قورئان و سووننهت له‌به‌ر ده‌ستدا نیه ئه‌مه بسه‌لمێنێت، پێم وایه ناشێت كه‌سی پێوه پابه‌ند بكرێت. به تایبه‌تی كه كۆڕا ( ئیجماع)یشی له‌سه‌ر نیه ..
* *
[1] بوخارى (٦٠٨)، موسليم (٣٨٩).
[2] شەوكانی لە نیل الاوطاردا دەفەرموێ: لە تاواندا دەکەوێتە تڕ لێدان..
[3] بوخارى (٦٠٩)، موسليم (٢/١٢).
[4] بوخارى (٦١٥)، موسليم (٤٣٧).
[5] موسليم (٣٨٧)، ئیمامی ئەحمەد (٤/٩٥)، ئيبنوماجة (٧٢٥).
[6] ئەبوداوود (١٢٠٣)، نەسائی (٢/٢٠)، ئەحمەد (٤/٩٥). ئەلبانی لە سلسلة الاحاديث الصحيحة (٤١) دەفەرموێ سەحيحە.
[7] ئەبو داوود (٥١٧)، ترمذي (٢٠٧)، ئەحمەد (٢/٢٨٤) .
[8] المجموع (٣/٧٤)، المغني (١/٤٠٢)، مواهب الجليل (١/٤٢٢)، ابن تيمية: الاختیارات (ل ٣٦)
[9] بوخارى (٦٠٤)، موسليم (٣٧٧).
[10] بوخارى (٦١٠)، موسليم (٣٨٢).
[11] بوخارى (٦٣١)، موسليم (٦٧٤).
[12] ئەبوداوود (٥٣١)، نەسائی (٦٧٢)، ترمذي (٢٠٩) ئيبنوماجة (٧١٤) شێخی ئەلبانی لە صحيح أبي داود (١/١٤٦ـ ٥٣١) دەفەرموێ: سەحيحە..
[13] مواهب الجليل (١/٤٢٢)، النووي: روضة الطالبين (١/١٩٥)، ابن عابدين (١/٣٨٤)، فتح القدير (١/٢٤٠).
[14] فتاوى اللجنة الدائمة (٦/٥٤).
[15] ابن عثيمين: الشرح الممتع (٢/٤١).
[16] المغني (١/٤٢٢)، المجموع (٣/٥٣)، المبسوط (١/١٣٣)، البدائع (١/١٣٥)، ابن الهبيرة: الافصاح (١/٦٤) منح الجليل (١/١٢٠)، الأوسط (٣/٥٣) العدوي: جامع أحكام النساء (١/٢٩٩).
[17] بەيهيقی لە: السنن (١/٤٠٨)، ابن عدي: الكامل (٢/٦٢٠). فەرمودەوانان بە زەعیفيان ناساندووە..
[18] ئەبو داوود (٥٩١)، ئەلبانی بە حەسەنی ناساندووە (ارواء الغليل (٤٩٣).
[19] ابن حجر العسقلانی: التلخيص الحبير (١/٥٢١).
[20] بەيهيقی: السنن (٢/١٧٠).
[21] ئيبنو ئەبی شەیبە (١/٢٢٣)، بەيهيقی (٢/١٧٠) سەحيحە..
[22] ئيبنوئەبی شەیبە: (١/٢٠٣ ـ ٢٣٢٩)، بەيهيقی (١٧٨١) شێخی ئەلبانی دەفەرموێ: زەعیفە: سلسلة الاحاديث الضعيفة (٢/٢٦٩).
[23] الخطيب الشربينی/ مغنی المحتاج (١/١٣٥).
[24] عبد الرزاق: المصنف (٣/١٢٦ ـ ٥٠١٦).
[25] ابن حزم: المحلى (٣/١٢٩)، المغني (١/٤٢٢).
[26] شێخی ئەلبانی دەفەرموێ: ئەبوداود لە مەسەلەي ٢٩ی سونەنی خۆیدا ئەمە لە ئيمام ئەحمەدەوە دەگێڕێتەوە، دوای توێژینەوە بينیم ئيبنو ئەبی شەیبەش لە المصنف (١/٢٢٣) بە سەنەدێکی باشەوە لە ئيبنو عومەریەوەوە گێڕاوەتەوەتەوە..
[27] لە پەراوێزی ژمارە (٢٣٣)،(٢٣٦) دان..
[28] ئيبنو ئەبی شەیبە (١/٢٢١) سەندەکەشی سەحيحە.. صحيح فقه السنة (١/٢٧٥).
[29] البدائع (١/١٥٢)، المجموع (٣/٨٣)، مواهب الجليل (١/٤٦٨)، الشرح الممتع (٢/٤١).
[30] ابن عابدين (١/٥٦٥)، المجموع (٣/٧٧)، مواهب الجليل (١/٤٣٥)، كشاف القناع (١/٢١١).