(مبطلات الصلاة)
١- دڵنیا بوون له نه‌مانی ده‌سنوێژ :
كابرایه‌ك كه گومانی له نه‌مانی ده‌سنوێژی خۆی ده‌كرد، سكاڵای هێنایه لای پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ و بۆیان پرسی كه چی بكات؟ فه‌رمووی: (لا يَنْفَتِلُ حَتَّى يَسْمَعَ صَوتَاً أو يَجِدَ رِيحَاً)[1] واته : نوێژه‌كه‌ی واز لێ نه‌هێنێت تا گوێی له ده‌نگێك ده‌بێت یان بۆنێك ده‌كات.. یه‌عنی بایه‌كی ده‌نگداری لێ ده‌بێته‌وه كه خۆی هه‌ستی پێ ده‌كات، یان بۆنی بای بێ ده‌نگی خۆی به‌سه‌ردا دێته‌وه .
٢- وازهێنان له یه‌كێك له مه‌رجه‌كان یان له روكنه‌كانی نوێژ به بێ عوزری شه‌رعی:
چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نوێژی كابرای نوێژهه‌ڵه‌ی به راست نه‌زانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌رج و ئه‌ركانی فه‌وتاندبوو، یه‌كێكیش له‌وانه سره‌وتن بوو.. بۆیه پێی فه‌رموو: (ارْجِعْ فَصَلِّ فَإِنَّكَ لَمْ تُصَلِّ)[2] واته : بگه‌ڕێره‌وه نوێژه‌كه‌ت بكه ، چونكه تۆ نوێژت نه‌كرد ..
٣- خواردن یان خواردنه‌وه به ئه‌نقه‌ست:
شه‌رعناسان كۆڕا(ئیجماع)یان له‌سه‌ر ئه‌مه هه‌یه. ئیبنولمونزیر ده‌فه‌رموێ: ئه‌هلی عیلم له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌كده‌نگن كه هه‌ر كه‌سێك له نوێژدا به ئه‌نقه‌ست شتێكی خوارد یان خوارده‌وه، نوێژه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌و ده‌بێت بیكاته‌وه.. به لای جمهوره‌وه نوێژی فه‌رزو سووننه‌ت له‌م حوكمه‌دا وه‌كو یه‌كن ..
٤- قسه‌كردن به ئه‌نقه‌ست كه له به‌رژه‌وه‌ندی نوێژه‌كه نه‌بێت:
سه‌یدنا ئه‌نه‌س خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: سه‌ره‌تا كه نوێژمان ده‌كرد، قسه‌مان له ناو نوێژه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ته‌نیشتمان ده‌كرد، تا ئه‌و ساته‌ی فه‌رمایشتی خوا هاته خواره‌وه كه ده‌فه‌رموێ: (وَقُومُواْ لِلَّهِ قَانِتِينَ)[3] واته: ملكه‌چانه له‌به‌ر خاتری خوا بۆ نوێژه‌كان هه‌ستن.. ئه‌وه‌ش فه‌رمانی بێده‌نگبوون بوو كه نه‌ده‌بوو ئیتر قسه‌ی تێدا بكه‌ین[4]..
پێشتریش ئه‌و فه‌رمووده‌مان هێنایه‌وه كه سه‌یدنا معاویه‌ی كوڕی حه‌كه‌می سوله‌می خوا لێی رازی بێت كه ده‌فه‌رموێ: (صَلَّيْتُ مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَعَطَسَ رَجُلٌ إِلَى جَنْبِي، فَقُلْتُ: يَرْحَمُكَ اللَّهُ، فَرَمَانِي الْقَوْمُ بِأَبْصَارِهِمْ، فَقُلْتُ: وَاثُكْلَ أُمِّيَاهُ، مَا لِيَ أَرَاكُمْ تَنْظُرُونَ إِلَيَّ وَأَنَا أُصَلِّي، فَجَعَلُوا يَضْرِبُونَ بِأَيْدِيهِمْ عَلَى أَفْخَاذِهِمْ يُصَمِّتُونِي فَلَمَّا قَضَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ صَلاتَهُ، فَبِأَبِي وَأُمِّي مَا رَأَيْتُ قَبْلَهُ وَلا بَعْدَهُ أَحَدًا أَحْسَنَ تَعْلِيمًا مِنْهُ، وَاللَّهِ مَا كَهَرَنِي، وَلا سَبَّنِي، وَلا ضَرَبَنِي، وَلَكِنَّهُ قَالَ لِي: إِنَّ صَلاتَنَا هَذِهِ لا يَصْلُحُ فِيهَا شَيْءٌ مِنْ كَلامِ النَّاسِ، إِنَّمَا هُوَ الصَّلاةُ، وَالتَّسْبِيحُ، وَالتَّحْمِيدُ، وَقِرَاءَةُ الْقُرْآنِ)[5] واته: له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نوێژم ده‌كرد، كابرایه‌ك له ته‌نیشتمه‌وه پژمی، منیش ووتم: یرحمك الله، ئیتر هه‌ر هه‌موو خه‌ڵكه‌كه چاویان تێبڕیم، ووتم : هه‌ی دایكم رۆڵه‌ڕۆڵم بۆ بكات، ئه‌وه بۆچی وا داوتانمه‌ته به‌ر تیله‌ی چاو كه له نوێژیشدام؟! بینیم خێرا خێرا به چه‌پۆك به رانی خۆیان ده‌كێشن تا بێده‌نگم كه‌ن.. كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نوێژی ته‌واو كرد ـ دایك و باوكم به قوربانی بێت، قه‌ت پێش ئه‌وو دوای ئه‌ویش بۆ فێركردن مامۆستای وام نه‌بینیووه ـ نه سه‌رزه‌نشتی كردم، نه قسه‌ی پێ ووتم، نه لێیدام، به‌ڵكو فه‌رمووی: نوێژه‌كانمان نابێت هیچ قسه‌یه‌كی خه‌ڵكی تێبكه‌وێت، به‌ڵكو هه‌ر دوعا‌و سوبحانه‌الله كردن و سوپاس و ستایش كردنی خوای گه‌وره‌و قورئان خوێندنی تێدا ده‌ووترێت ..
٥- پێكه‌نینێكی وا كه ده‌نگ دروست كات :
ئیبنولمونزیر ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت كۆڕای شه‌رعناسان نه‌قڵ ده‌كات كه نوێژ به پێكه‌نین به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، چونكه سوكایه‌تی كردنه به نوێژ.. ئه‌گه‌ر نوێژ به قسه‌كردنی ئاسایی به‌تاڵ بێته‌وه، حه‌تمه‌ن به پێكه‌نین به‌تاڵ ده‌بێته‌وه چونكه پێكه‌نین به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خواپه‌رستیدا ناسازێت ..
ئیبنو ئه‌بی شه‌یبه له زۆر یاوه‌ره‌وه فه‌توای ئه‌و حوكمه‌ی نه‌قڵ كردووه، وه‌كو سه‌یدنا جابرو ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری خوا لێیان رازی بێت [6]..
ئه‌م حوكمه زه‌رده‌خه‌نه ناگرێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌میش مه‌كرووهه بەڵام نوێژی پێ به‌تاڵ نابێته‌وه.. چونكه سه‌یدنا جابر خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: زه‌رده‌خه‌نه نوێژ به‌تاڵ ناكاته‌وه به‌ڵكو قاقای پێكه‌نینه كه نوێژه‌كه ده‌بڕێت ..
آ آ آ
[1] بوخاري ( ١٣٧)، موسليم (٣٦١).
[2] بوخاري (١١/٣١ ، ٤٦٧)، موسليم (٢/١٠).
[4] بوخاري (١٢٠٠)، موسليم (٥٣٩) .
[5] موسليم (٥٣٧) ، ئەبوداوود (٩٣٠)، ئەحمەد (٢٣٢٥٠)، داريمي (١٥٠٢).
[6] ابن أبي شيبة : المصنف (١/٣٨٧).