ئه‌مانه ئه‌و ره‌فتارانه‌ن كه ده‌قێك له‌سه‌ر حه‌رام كردن یان به‌رهه‌ڵستی كردنی له نوێژدا هه‌یه، بەڵام ئه‌نجامدانیان له نوێژدا نوێژه‌كه به‌تاڵ ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو له پاداشته‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه. له‌وانه :
١- دانانی ده‌سته‌كان له كه‌للـه‌كه‌ی (به‌ر په‌راسووه‌كان: له لاقه‌پرغه): ئه‌مه جائیز نیه :
- سه‌یدنا ئه‌بو هوره‌یره خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێت: (نَهَى عَنْ الْخَصْرِ فِي الصَّلاةِ)[1] پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نه‌هی كردووه له‌وه‌ی كه‌سێك ده‌سته‌كانی بخاته كه‌لله‌كه‌ی .
- زیادی كوڕی سه‌بیح ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێ: جارێكیان له ته‌نیشت سه‌یدنا ئیبنوعومه‌ره‌وه خوا لێیان رازی بێت نوێژم ده‌كرد، ده‌ستم خستبووه كه‌لـله‌كه‌م، كه له نوێژ بووینه‌وه فه‌رمووی: ئه‌م نوێژه سه‌لیبه چیه؟ خۆ پێغه‌مبه‌ری خواصَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نه‌هی لێ كردووه[2] .. شێخی سندی راڤه‌كاری سونه‌نی نه‌سائی ده‌فه‌رموێ: شێوه‌ی سه‌لیب ئه‌وه‌یه كه به پێوه بوه‌ستێت و ده‌سته‌كانی بخاته كه‌لـله‌كه‌ی و باڵه‌كانی فش كات..(وه‌كو هه‌نگڵی گۆزه)..
٢- چاوهه‌ڵبڕین به‌ره‌و ئاسمان: جائیز نیه، به تایبه‌تی كه هه‌ندێك كردوێتی به عاده‌ت و له‌گه‌ڵ هه‌ستانه‌وه‌ی ركوع و ووتنی (سَمِعَ اللهُ لِمَنْ حَمِدَه) چاوی به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ده‌كاته‌وه ..
- پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (لَيَنْتَهِيَنَّ أَقْوَامٌ يَرْفَعُونَ أَبْصَارَهُمْ إلَى السَّمَاءِ فِي الصَّلَاةِ أَوْ لَتُخْطَفَنَّ أَبْصَارُهُمْ)[3] با ئه‌و كه‌سانه‌ی چاویان له نوێژدا بۆ ئاسمان هه‌ڵده‌بڕن، وازی لێ بهێنن یان ئه‌وه‌تا خوا نووری چاویان ده‌بات ..
٣- چاوبڕینه شتێك كه مه‌شغووڵی ده‌كات: وه‌ك ئه‌وه‌ی چاو ده‌بڕێته شێوه‌ی چنینی به‌رماڵ و رایه‌خه‌كه‌ی ژێری، یان مه‌شغووڵ ده‌بێت به ته‌ماشای زه‌خره‌فه‌ی دار‌و دیواری پێشی، یان به شێوه‌ی دوورینی پۆشاكه‌كه‌یه‌وه یان به ده‌یان شتی تر كه شه‌یتان پێوه‌ی مه‌شغووڵ ده‌كات.. باشتر وایه پێشتر ئه‌گه‌ر له توانایدا هه‌بوو ته‌گبیری ئه‌وانه بكات، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نیه لایانبدات، خۆشی كۆنترۆڵ كات نه‌ك به‌رده‌وام خه‌یاڵی بڕوات، ئه‌گه‌ر نا خۆ له‌سه‌ر زه‌ویه رووته‌كه‌ش نوێژ بكات خه‌یاڵی ده‌چێته سه‌ر خۆڵ و وورده زیخ و چاڵ و چۆڵی ئه‌رزه‌كه !!
- عائیشه‌خان خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: (اذْهَبُوا بِخَمِيصَتِي هَذِهِ إِلَى أَبِي جَهْمٍ، فَإِنَّهَا أَلْهَتْنِي آنِفًا عَنْ صَلاَتِي، وَائْتُونِي بِأَنْبِجَانِيَّة)[4] واته: ئه‌م خه‌میسه‌م ببه‌ن بۆ ئه‌بوجه‌هم، چونكه نه‌خشه‌ی درومانه‌كانی له نوێژه‌كه‌مدا مه‌شغووڵی كردم، ئه‌نبیجانیه‌كه‌م بۆ بهێنن ..
خه‌میسه: ئیمامی نه‌وه‌وی ره‌حمه‌تی له راڤه‌یدا ده‌فه‌رموێ: پۆشاكێكی خوری چوار گۆشه بوو (وه‌كو فه‌ره‌نجی كورده‌واری و عه‌بای عاره‌ب قۆڵی تێ هه‌ڵده‌كێشرا).. ئه‌نبیجانیه: پۆشاكێكی ئه‌ستوورو ساده بوو له لۆكه‌و كه‌تان دروست ده‌كرا ..
ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ: كۆڕای زانایان و شه‌رعناسان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه كابرا هه‌رچه‌ند له نوێژه‌كه‌یدا خه‌یاڵی بڕوات نوێژه‌كه‌ی هه‌ر قبووڵه[5] ..
٤- لا كردنه‌وه به‌ملاولادا: جائیز نیه، مه‌گه‌ر بۆ زه‌رووره‌ت وه‌كو له ره‌فتاره رێگادراوه‌كانی ناو نوێژدا باس كرا.. پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئه‌م ئه‌ملاولا كردنه‌ی ناو نوێژی ناوناوه ناخونه‌كی[6] شه‌یتان !
- عائیشه‌خان خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: ده‌رباره‌ی ئه‌ملاولا كردنی نوێژم له پێغه‌مبه‌ری خواصَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پرسی، فه‌رمووی: (هُو اخْتِلاسٌ يَخْتَلِسُهُ الشَّيطانُ مِنْ صَلاةِ الْعَبْدِ)[7] واته: ئه‌وه ناخونه‌كه، شه‌یتان له نوێژی به‌نده‌ی ده‌دات ..
٥- تێكهه‌ڵكێشانی په‌نجه‌كان: واته تێكپه‌ڕاندنی په‌نجه‌ی هه‌ر ده‌ستێك له نێوان په‌نجه‌ی ده‌سته‌كه‌ی تردا. ئه‌مه له نوێژدا جائیز نیه. ناشێت نوێژخوێن له جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌ستی راستی له‌سه‌ر مه‌چه‌كی چه‌پی و هه‌ردووكیان له‌سه‌ر سینه‌ی دابنێت، په‌نجه‌ی ده‌سته‌كانی له یه‌كتر بپه‌ڕێنێت و وا نوێژه‌كه‌ی بكات!! چونكه سه‌یدنا ئه‌بوهوره‌یره خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رموویه‌تی: ( إذَا تَوَضَّأَ أَحَدُكُمْ ثُمَّ خَرَجَ عَامِدَاً إلَى الْمَسْجِدِ فَلا يَشْبَكَنَّ يَدَيهِ فَإنَّهُ في صَلاةٍ)[8] واته: كه‌سێكتان كه ده‌سنوێژی گرت و به‌ره‌و مزگه‌وت كه‌وته رێ و داخڵی نوێژكه‌ی بوو، با په‌نجه‌ی ده‌سته‌كانی نه‌كا به‌یه‌كدا ..
- ئیسماعیلی كوڕی ئومه‌ییه فه‌رمووی: له نافیعم پرسی (ره‌نجبه‌ره‌كه‌ی ئیبنوعومه‌ر خوا لێیان رازی بێت) كابرایه‌ك له ناو نوێژه‌كه‌یدا له جێی ده‌ست له‌سه‌ر یه‌كدانان، چنگ به یه‌كدا ده‌كات (په‌نجه‌ی ده‌سته‌كانی له یه‌كتری تێده‌په‌ڕێنێت) فه‌رمووی: ئه‌وه نوێژی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خوا غه‌زه‌بی لێ گرتوون[9] ..
٦- په‌نجه ته‌قاندن: ئه‌گه‌ر كه‌م بوو مه‌كرووهه، چونكه مه‌شغووڵ بوونێك دێنێته پێش، ئه‌گه‌ر زۆریش بوو حه‌رام ده‌بێت، چونكه ده‌بێته یاریكردن ..
- شوعبه‌ی ره‌نجبه‌ری سه‌یدنا ئیبنوعه‌بباس خوا لێیان رازی بێت ده‌فه‌رموێ: له ته‌نیشت ئیبنوعه‌بباسه‌وه نوێژم كرد، له نوێژه‌كه‌دا په‌نجه‌كانم ته‌قاند، كه ته‌واو بووین، فه‌رمووی: ئه‌رێ بێ داك (یان وه‌كو كورد ده‌ڵێ: ئه‌رێ هه‌تیو) تۆ له نوێژیشدایت و په‌نجه ده‌ته‌قێنیت [10]؟!
٧- نوێژ به به‌تانی و لێفه‌وه یان به پۆشاكێكه‌وه كه به‌سه‌ر شاندا دراوه: نوێژ كردن به له‌خۆ پێچانی به‌تانی و لێفه‌و شتی وا به شێوه‌یه‌ك كه ده‌سته‌كان له ناوه‌وه بن جائیز نیه.. ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه بوون جائیزه.. هه‌روه‌ها نوێژ به پۆشاكێكه‌وه كه قۆڵه‌كه‌ی تێهه‌ڵنه‌كێشرا بێت، وه‌كو پاڵتۆو عه‌باو شتی وا، ئه‌مه به عه‌ره‌بی پێی ده‌وترێت (السدل)، ئه‌مه جائیز نیه. سه‌یدنا ئه‌بو هوره‌یره خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نه‌هی كردووه له سه‌دل له نوێژدا[11] ..
٨- باوێشكدان : باوێشكدان له نوێژدا خۆی له خۆیدا جائیزه، بەڵام نابێت بواریشی ئه‌وه‌نده بۆ بكاته‌وه خه‌ڵكانی تریش بهێنێته باوێشكدان!! ده‌بێت نه‌هێڵێت زۆر باوێشك بدات، به‌وه‌ی خۆی زیاتر به هۆش بهێنێته‌وه‌و خه‌یاڵ بخاته‌وه سه‌ر نوێژه‌كه‌ی و ده‌ست به ده‌میه‌وه بگرێت ..
ـ سه‌یدنا ئه‌بو هوره‌یره خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رموویه‌تی: (التَّثَاؤُبُ مِنَ الشَّيْطَانِ ، فَإِذَا تَثَاوَبَ أَحَدُكُمْ ، فَلْيَكْظِمْ مَا اسْتَطَاعَ)[12] واته: باوێشكدان له شه‌یتانه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان باوێشكی دا با تا ده‌توانێت بیخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه ..
هه‌ندێ كه‌س راهاتوون دوای باوێشكدان ئیستیعازه ده‌كه‌ن (واته ده‌ڵێن: أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) ئه‌مه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر نیه‌و بیدعه‌یه ..
٩- تف رۆكردن رووه‌و قیبله‌و لای راست : له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی سه‌یدنا جابر كه هاتووه :
- سه‌یدنا جابری كوڕی عبدالله خوا لێیان رازی بێت گێڕایه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رموویه‌تی: (إِنَّ أَحَدَكُمْ إِذَا قَامَ فِي صَلَاتِهِ فَإِنَّهُ يُنَاجِي رَبَّهُ أَوْ إِنَّ رَبَّهُ بَيْنَهُ وَبَيْنَ الْقِبْلَةِ فَلَا يَبْزُقَنَّ أَحَدُكُمْ قِبَلَ قِبْلَتِهِ وَلَكِنْ عَنْ يَسَارِهِ أَوْ تَحْتَ قَدَمَيْهِ ثُمَّ أَخَذَ طَرَفَ رِدَائِهِ فَبَصَقَ فِيهِ ثُمَّ رَدَّ بَعْضَهُ عَلَى بَعْضٍ فَقَالَ أَوْ يَفْعَلُ هَكَذَا)[13] هه‌ر كه‌سێكتان هه‌ستا بۆ نوێژ با بزانێت كه له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگاری خۆی ده‌دوێت، یان خوای گه‌وره وا له نێوان ئه‌وو قیبله‌كه‌یدا، نه‌كات تف به‌ره‌و قیبله‌كه‌ی بكات، با بیكاته لای چه‌پی خۆی یان ژێر پێی.. پاشان سه‌یدنا جابر خوا لێی رازی بێت لكی پۆشاكه‌كه‌ی گرت و تفێكی تێكردو پێچایه‌وه‌و فه‌رمووی : ئاوا ..
١٠- چاونوقاندن: ناشێت له نوێژدا به نیه‌تی له خوا نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر‌و ملكه‌چی زیاتر چاو بنوقێنێت، چونكه وه‌كو ئیمامی ئیبنولقه‌ییمی ره‌حمه‌تی ده‌فه‌رموێ[14] : ئه‌وه حه‌رامه، چونكه بیدعه‌یه‌و پێچه‌وانه‌ی ره‌فتاری پێشه‌وای خۆشه‌وویسته صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ .
١١- خۆلێك كێشانه‌وه: خۆ لێككێشانه‌وه بۆ ساتێكی كه‌م جائیزه، بەڵام كه زیاتر بوو، سیما‌و ره‌ونه‌ق و ملكه‌چی نوێژه‌كه ده‌شێوێنێت.. سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یری ره‌حمه‌تی خوا لێ بێت ده‌یفه‌رموو: خۆلێككێشانه‌وه له نوێژه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه[15] ..
١٢- قورئان خوێندن له ركوع و سوجده‌دا: ناشێت له ركوعدا یان له سوجده‌دا قورئان بخوێندرێت، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (أَلَا وَإِنِّي نُهِيتُ أَنْ أَقْرَأَ الْقُرْآنَ رَاكِعًا أَوْ سَاجِدًا أَمَّا الرُّكُوعُ فَعَظِّمُوا فِيهِ الرَّبَّ وَأَمَّا السُّجُودُ فَاجْتَهِدُوا فِي الدُّعَاءِ فَقَمِنٌ أَنْ يُسْتَجَابَ لَكُمْ)[16] واته: من رێی ئه‌وه‌م لێگیراوه كه قورئان له كاتی ركووع و سوجده‌بردنمدا بخوێنم، بۆیه ئێوه له ركووعدا خوا به مه‌زن بگرن و له سوجده‌كانیشتاندا دوعای زۆری تێدا بكه‌ن، ئومێد زۆره كه دوعاكانتان گیراببێت ..
١٣- ئانیشك دانانه سه‌ر زه‌وی له كاتی سوجده‌بردندا: ناشێت چونكه پێغه‌مبه‌ری خواصَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نه‌هی لێكردووه: (لا يَبْسُطُ أَحَدُكُمْ ذِرَاعَيهِ انْبِسَاطَ الْكَلْب)[17] واته: كه‌ستان (له نوێژدا) ئانیشكه‌كانی له‌سه‌ر زه‌وی رانه‌خات وه‌كو كه سه‌گ رایده‌خات ..
١٤- قۆڵ هه‌ڵكردن و پۆشاك كۆكردنه‌وه: چونكه عه‌ره‌به‌كان دشداشه‌و عه‌باو پۆشاكی تری درێژ‌و ئاودامانیان له‌به‌ر ده‌كرد، زۆر جار بۆ كاری پێویست ده‌بوو هه‌ڵیكه‌ن، یان بۆ خۆ گورج كردنه‌وه ده‌بوو پۆشاكه‌كانیان كۆكه‌نه‌وه‌و بیخه‌نه نێوان رانیان یان بنده‌ستیان، زۆریان بۆ ئه‌وه‌ی خۆڵاوی نه‌بن له قولوقاچیانه‌وه به‌ره‌و ئه‌ژنۆیان هه‌ڵیان ده‌كرد.. یان ئه‌وانه‌یان كه قژیان درێژ ده‌كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له نوێژكردندا خۆڵاوی نه‌بن جلوبه‌رگه‌كه‌یان كۆده‌كرده‌وه‌و قژیان ده‌به‌ست.. پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رێی ئه‌وه‌ی لێگرتن ..
- سه‌یدنا ئیبنو عه‌بباس خوا لێی رازی بێت گێڕایه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خواصَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رموویه‌تی: (أَمَرَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ أنْ يَسْجُدَ عَلَى سَبْعَةِ أَعْظُمٍ، وَلا يَكُفَّ ثَوبَهُ ، ولا شَعْرَهُ)[18] واته: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمانیداوه كه له‌سه‌ر حه‌وت ئه‌ندامی له‌ش سوجده ببرێت،به‌رهه‌ڵستیشی كردووه كه (له كاتی نوێژدا) پۆشاكی به‌ر گڕمۆڵه كرێت یان هه‌ڵكرێت هه‌روه‌ها قژ ببه‌سترێت ..
قۆڵ هه‌ڵكردنیش هه‌مان حوكمی نه‌هی هه‌یه. نابێت له نوێژدا قۆڵی هه‌ڵكات ..
* قژ درێژكردنه‌وه: قژ درێژكردنه‌وه هه‌ر بۆ ژنان نیه! سووننه‌ته پیاویش چه‌ند بیه‌وێت قژی درێژ بكاته‌وه‌و له دواوه به كڵافه‌و لاستیك بیبه‌ستێت، ئه‌وه‌نده هه‌یه كه ده‌بێ له كاتی نوێژدا بیكاته‌وه.. چونكه ئیبنومه‌سعوودو ئه‌بوهوره‌یره خوا لێیان رازی بێت ده‌یانفه‌رموو: مووه‌كانی قژیش سوجده ده‌به‌ن [19].
١٥- هه‌ڵتووتان: هه‌ڵتوووتان غه‌یری هه‌ڵتروشكانه، هه‌ڵتروشكان خۆ كوشمه‌ڵه كردن و دانیشتنه له‌سه‌ر پێیه‌كان به شێوه‌یه‌ك كه سمت به به‌له‌كه‌وه بنوسێت. بەڵام هه‌ڵتووتان وه‌كو دانیشتنی سه‌گه.. كابرا سمتی ده‌خاته سه‌ر زه‌وی، رانه‌كانی هه‌ڵناوه‌و پاژنه پێیه‌كانی له پێش خۆیه‌وه له‌سه‌ر زه‌وین، ده‌سته‌كانیشی بردۆته‌وه بۆ دواوه‌و له‌پی ده‌ستی له‌سه‌ر زه‌وی داناوه‌و بڕێك تینی له‌شی خۆی خستۆته سه‌ر.. ئه‌مه كه به عه‌ره‌بی پێی ده‌ووترێت: (الإقْعَاء) له نوێژدا حه‌رامه‌و نابێت بكرێت.. یاوه‌ران پێیان ده‌فه‌رموو: دانیشتنی شه‌یتانی ..
- عائیشه‌خان خوا لێی رازی بێت له وه‌سفی نوێژی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دا فه‌رمووی: (وَكَانَ يَنْهَى عَنْ عُقْبَةِ الشَّيطانِ)[20]
١٦- ئیعتیماد كردنه سه‌ر ده‌ستی چه‌پ له چوونه سوجده‌و دانیشتن‌دا: سه‌یدنا ئیبنوعومه‌ر خوا لێیان رازی بێت ده‌فه‌رموێ: (نَهَى النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ إذَا جَلَسَ الرَّجُلُ في الصَّلاةِ أنْ يَعْتَمِدَ عَلَى يَدِهِ اليُسْرَى)[21] واته: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نه‌هی كردووه كه كابرا بۆ دانیشتنی نوێژ ئیعتیماد بكاته سه‌ر ده‌ستی چه‌پی.. به داخه‌وه ئه‌مه له كورده‌واریدا زۆر باوه، هه‌زاران كه‌س ده‌بینیت له هه‌ستان و دانیشتنی نوێژه‌كاندا له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌پ داده‌نیشن و هه‌ڵده‌ستنه‌وه! له كاتێكدا كه هه‌موو ریوایه‌ته‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له‌سه‌ر هه‌ردوو ده‌ستی پیرۆزی داده‌هاته‌وه‌و هه‌ڵده‌ستایه‌وه‌و ده‌ستیشی وا مشت ده‌كرد وه‌كو كه‌سێك هه‌ویر بشێلێت ..
١٧- سوجده‌بردنی نه‌خۆش له‌سه‌ر شتێكی به‌رز: هه‌ندێك كه‌سی نه‌خۆش كه هه‌وڵ ده‌دات له نوێژكردنیدا سه‌ری بگه‌ێنێته سه‌ر زه‌ویه‌كه‌و ناتوانێت، سه‌رینێك یان شتێكی به‌رز داده‌نێت تا ناوچه‌وانی بكاته سه‌ر! ئه‌مه چ پێویست ده‌كات كه نه‌خۆش و ناتوانا عوزریان هه‌یه‌و هه‌ر چۆنێك توانیان سوجده ببه‌ن قبووڵه ..
- سه‌یدنا جابر خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه (أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَادَ مَرِيضًا فَرآهُ يُصَلِّي عَلَى وِسَادَةٍ، فَأَخَذَهَا فَرَمَى بِهَا، وَقَالَ :صَلِّ بِالأَرْضِ إِنِ اسْتَطَعْتَ، وَإِلا فَأَوْمِئْ إِيمَاءً، وَاجْعَلْ سُجُودَكَ أَخْفَضَ مِنْ رُكُوعِكَ)[22] پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سه‌ردانی یه‌كێك له یاوه‌رانی نه‌خۆشی كرد، پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دیتی سه‌رینێكی بۆ خۆی داناوه تا له كاتی سوجده‌یدا ناوچه‌وانی بخاته سه‌ر، پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سه‌رینه‌كه‌ی لاداو فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر توانیت سه‌ر بكه‌ره سه‌ر ئه‌رزه‌كه، ئه‌گه‌ر نا هه‌ر ئاماژه بكه به‌سه، بەڵام ئاماژه‌ی سوجده‌كه‌ت (كه به سه‌ر دانه‌واندنه) كه‌مێك نزمتر كه له ئاماژه‌ی ركوعه‌كه‌ت ..
١٨- ـ زۆر خه‌ریكبوون به لابردنی زیخ و چه‌وو به‌ردی شوێن نوێژه‌كه‌ی: ده‌شێت كابرا پێش نوێژ كردن، شوێنی نوێژه‌كه‌ی رێك خات، وه‌ك ئه‌وه‌ی تاته نوێژ ته‌رتیب بكات، یان زیخ و چه‌وو به‌رد لاببات، یان دڕك و گیای شوێنه‌كه بڕنێته‌وه.. ئه‌گه‌ر له كاتی نوێژه‌كه‌شدا پێویستی به رێكخستنه‌وه‌ی تر هه‌بوو وه‌كو ده‌رهێنانی به‌ردێك یان دڕكێك له بن لاقی یان ئاستی ده‌موچاوی، بۆی هه‌یه لایدات، بەڵام بۆی نیه هه‌ر پێوه‌ی مه‌شغووڵ بێت، چونكه هه‌موو ملكه‌چی و هۆش و بیری خواپه‌رستیه‌كه‌ی به‌وه‌وه ده‌ڕوات ..
- سه‌یدنا موعه‌یقیب خوا لێی رازی بێت فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به كابرایه‌كی فه‌رموو كه له كاتی سوجده بردنه‌كه‌یدا شوێنی نوێژه‌كه‌ی رێك ده‌خست : (إنْ كُنْتَ فَاعِلَاً فَوَاحِدَةً)[23] واته: ئه‌گه‌ر هه‌ر وا ده‌كه‌یت، با یه‌كجار بێت ..
- له ریوایه‌تێكی تردا كه هه‌ر شه‌ش پێشه‌واكه‌ی فه‌رمووده گێڕاویانه‌ته‌وه[24] پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ : (لَا تَمْسَحْ الْحَصَى، وَأَنْتَ تُصَلِّي، فَإِنْ كُنْت لَا بُدّ فَاعِلًا، فَوَاحِدَةٌ)[25] واته: له‌و كاته‌ی خه‌ریكی نوێژكردنیت، به‌ردووچكه‌و چه‌و مه‌سڕه (ده‌یانسڕی له خۆڵ و تۆز)، ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌شیكه‌یت، جارێك بیكه‌و به‌س ..
پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كه سوجده‌ی ببردایه‌و خۆڵ و تۆز، یان قوڕ به ناوچه‌وانی پیرۆزیه‌وه بنوسایه خۆی به لێكردنه‌وه‌یه‌وه مه‌شغووڵ نه‌ده‌كرد ..
- سه‌یدنا ئه‌بو سه‌عیدی خودری خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوام صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بینی سوجده‌ی له شوێنێكی قوڕاودا برد، قوڕاوێتیه‌كه‌م به ناوچه‌وانی پیرۆزیه‌وه بینی[26] ..
- سه‌یدنا ئیبنومه‌سعوود خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: چوار ره‌فتار هه‌ن به لووت به‌رزی ده‌ژمێررێن: له‌وانه: سڕینی ناوچه‌وان له‌و تۆز‌و خۆڵه‌ی كه له كاتی سوجدبردندا پێوه‌ی ده‌نوسێت[27].. ..
١٩- پێشكه‌وتنی ئیمام: ناشێت له هیچ بزاوت و سره‌وتێكدا مه‌ئمووم پێش ئیمامه‌كه‌ی بكه‌وێت، ئه‌مه خه‌ته‌ره.. هه‌ندێك له شه‌رعناسانی وه‌كو ئیمامی ئیبنوحه‌جه‌ری هه‌یته‌می له كتێبی (الزواجر عن اقتراف الكبائر)ە كه‌ی خۆیدا به گوناحی گه‌وره‌ی هه‌ژمارد كردووه! چونكه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ختی پێغه‌مبه‌ری خوای صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له‌سه‌ره ..
- پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (أَمَا يَخْشَى أَحَدُكُمْ إذَا رَفَعَ رَأْسَهُ قَبْلَ الْإِمَامَ أَنْ يُحَوِّلَ اللَّهُ رَأْسَهُ رَأْسَ حِمَارٍ، أَوْ يُحَوِّلَ اللَّهُ صُورَتَهُ صُورَةَ حِمَارٍ)[28] واته: ئه‌رێ ئه‌و كه‌سه‌تان كه پێش ئیمام سه‌ری له سوجده به‌رز ده‌كاته‌وه له‌وه ناترسێت خوای گه‌وره سه‌ری وه‌كو سه‌ری گوێدرێژ لێ بكات؟! یان بیخاته سه‌ر شێوه‌ی كه‌ر؟!
٢٠- نوێژ له كاتی ئاماده‌بوونی خواردن یان كاتی ته‌نگه‌تاویی: كه خورادنێكی خۆش دانراوه‌و كاته‌كه‌ش كاتی نوێژه، ده‌شێت نوێژه‌كه مادام كاتی ماوه، دواخرێت، چونكه نوێژكردن نه له كاتی ئاماده‌بوونی خواردندا ده‌كرێت، نه له‌و كاتانه‌دا كه كه‌سێك ته‌نگه‌تاوه‌و پێویستی به چوونه سه‌ر ئاوه (چوونه ئاوده‌ست) ..
- عائیشه خان خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: گوێم لێ‌بوو پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌یفه‌رموو: (لاصَلاةَ بِحَضْرَةِ الطَّعَامِ وَلا وَهُوَ يُدَافِعُهُ الأخْبَثانِ)[29] واته: نوێژ به ئاماده‌بوونی خواردن ناكرێت، هه‌روه‌ها له كاتێكدا كه میزو پیسایی ته‌نگیان (به كابرا) هه‌ڵچنیووه؟!
* * *
[1] بوخاری (١٢٢٠) ، موسليم (٥٤٥) .
[2] ئەبوداوود (٩٠٣)، نەسائي (٢/١٢٧)، ئيمامي ئەحمەد (٢/٣٠).
[3] موسليم (٤٢٩)، نەسائی (٣/٣٩).
[4] بوخاری (٤٢٩) ، موسليم (٣/٣٩) .
[5] شەرحی سەحيحی موسليم (٥٥٦).
[6] كەسێك بە لای گوڵەبەڕۆژە يان پاقلەفرۆشێكدا تێدەپەڕێ، لێی ناكرِێت بەڵام كەمێكی لێ هەڵدەگرێت و دەيخوات، بەمە دەوترێت ناخونەكدان..
[7] بوخاری (٧٥١)، ئەبوداوود (٨٩٧) ، نەسائي (٣/٨).
[8] ئيمامی ئەحمەد(٣/٤٢)، الحاكم (١/٢٠٦) شێخی ئەلبانی لە (صحيح الجامع ٤٤٥) دا بە سەحيحي ناساندووە.
[9] ئەبوداوود (٢/٢٦١)، شێخی ئەلبانی لە (الاروا‌ء ٢/١٠٣)دا بە سەحيحي ناساندووە.
[10] ئيبنوئەبی شەيبە (٢/٣٣٤) ، شێخی ئەلبانی لە (الاروا‌ء ٢/٩٩)دا بە حەسەنی ناساندووە.
[11] ئەبوداوود (٢٦٩)، ترمزي (٣٧٦)ئەحمەد(٢/٢٩٥). ئەلبانی لە ( صحيح الجامع ٦٨٨٣) و (صحيح أبي داود ٦٣٧ ) دا دەفەرموێ: حەسەنە.
[12] بوخاری (٣٢٨٩)، موسليم (٢٩٩٤)، ترمزي (٣٦٨).
[13] موسليم (٣٠٠٨)، ئەبوداوود (٤٧٧) .
[14] ابن القيم : زاد المعاد (١/٢٩٤).
[15] ئيبنو ئەبي شەيبە (١/٣٤٩)..
[16] موسليم (٧٣٨)،نەسائی (١٠٣٥)، ئەبوداوود (٧٤٢)،ئيبنوماجە (٣٨٨٩)،داريمي (١٣٩١ ) .
[17] بوخاری (٢/٢٤٠) ، موسليم (٢/٥٣) ، ئەبوداوود (١/١٤٣) ، ترمزي (٢/٦٦) ، نەسائی (١/١٦٧) .
[18] بوخاری (٨٠٩)، موسليم (٤٩٠).
[21] ئەبوداوود (١/٢٦٠)،ئەحمەد(٢/١١٦)، بەيهيقي (٢/١٣٦). الحاكم (١/٢٣٠)، شێخی ئەلبانی رەحمەتی لە : سلسلة الاحاديث الضعيفة (٢/٣٨٩)دا دەفەرموێ : (وقال الحاكم على شرط الشيخين ووافقه الذهبي وهو كما قال).
[22] الطبراني: الكبير ( ١٢/٢٧٠)، البزار: كشف الاستار (١/٢٧٥) شێخی ئەلبانیش لە ( سلسلة الصحيحة ٣٢٣)دا دەفەرموێ سەحيحە.. ريوايەتی ئيبنوعومەريش هەيە خوا لێيان رازی بێت كە شێخی ئەلبانی ئەويشی هەر لەوێدا بە سەحيحی داناوە..
[23] بوخاری (١٢٠٧)، موسليم (٥٤٦) .
[24] الزيلعي : نصب الراية في تخريج أحاديث الهداية /كتاب الصلاة (٢/٩٩) .
[25] ئەبوداوود (١/٢٤٩)، نەوەوی رەحمەتی دەفەرموێ: (اسناده على شرط مسلم) .
[26] بوخاری (٦٦٩)، موسليم (١١٦٧) .
[27] بەيهيقي (٢/٢٨٥)، شێخی ئەلبانی لە (ارواء ١/٩٧)دا بە سەحيحی ناساندووە.
[28] بوخاری (٦٩١)، موسليم (٤٢٧) .
[29] موسليم (٥٦٠)، ئەبوداوود (٨٩).