(الافعال المباحة)
١- هه‌ڵگرتنی زارۆك: چونكه سه‌یدنا ئه‌بوقه‌تاده خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له نوێژیشدا بوو ئومامه‌ی كچی زه‌ینه‌بی كچی (كچه‌زای خۆی) به باوه‌شه‌وه بوو، كه ده‌چووه سوجده له‌سه‌ر زه‌وی دایده‌ناو كه هه‌ڵده‌ستایه‌وه ده‌یكرده‌وه باوه‌ش .. هه‌ڵگرتنی حه‌سه‌ن و حوسه‌ینیش خوا لێییان رازی بێت كه كچه‌زای خۆی بوون له هه‌ندێ كاتی نوێژكردنیدا به‌ناوبانگه ..
٢- رۆیشتنێكی كه‌م له‌به‌ر زه‌رووره‌ت: عائیشه‌خان خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: جارێكیان هاتمه‌وه ماڵه‌وه، ده‌رگای ده‌رێ له ناوه‌وه داخرابوو، نه‌متوانی بیكه‌مه‌وه، پێغه‌مبه‌ری خواش صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، له نوێژدا بوو، بێ ئه‌وه‌ی نوێژه‌كه‌ی ببڕێت به‌ده‌م نوێژكردنهكهوه ته‌شریفی هێناو لێی كردمه‌وه‌و گه‌ڕایه‌وه شوێنی خۆی، نوێژه‌كه‌ی ته‌واو كرد، ئه‌وه‌شی فه‌رموو كه ئاڕاسته‌ی ده‌رگاكه رووه‌و قیبله بوو ..
٣- بزاوتێكی كه‌م بۆ زه‌رووره‌ت: ئه‌زره‌قی كوڕی قه‌یس ده‌فه‌رموێ: له ئه‌هواز بووین له جه‌نگی خه‌واریجه‌كاندا، له‌و كاته‌ی له كه‌ناری روبارێك دانیشتبووم، كابرایه‌ك (ئه‌بو بهرهزهی ئه‌سله‌می بووه) نوێژی دهكردو جڵه‌وی ئه‌سپه‌كه‌شی به ده‌سته‌وه بوو، ئه‌سپه‌كه هه‌وڵی ده‌دا خۆی راپسكێنێت، هه‌ر به‌ملاولایدا ده‌هێناو ده‌برد، كابراش به ده‌م بزاوتی ئه‌وه‌وه ده‌جوڵاو نوێژه‌كه‌شی نه‌ده‌بڕی.. دوایی فه‌رمووی: شه‌ش یان حه‌وت یان هه‌شت غه‌زام له خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوادا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كردووه‌و ئه‌و ئاسانكاریهم لێ بینیووه.. ئه‌وه‌م پێ باشتربوو ئاوا به دوای ئهسپهكهمدا بێم و بچم وه‌ك له‌وه‌ی بهرەڵای كه‌م و بچێته‌وه ئه‌و شوێنه‌ی لێی راهاتووه، دوایی منیش به زه‌حمه‌ت بۆم دێته‌وه ..ئیمامی ئیبنوحه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی ده‌فه‌رموێ : له ریوایهتێكی تردا كه عه‌مری كوڕی مه‌رزووق ده‌یگێڕێته‌وه ده‌فه‌رموێ: (له‌گه‌ڵ بزاوتی ئه‌سپه‌كه‌دا ده‌هات و ده‌چوو، پاشان پشتاوپشت ده‌گه‌ڕایه‌وه شوێنی خۆی) له گێڕانه‌وه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئهبوبهرزه نوێژه‌كه‌ی نه‌بڕیووه، چونكه ئه‌گه‌ر بیبڕیایه ئیتر پشتاوپشت بگهڕایایهتهوه یان رووه‌وڕوو چ كاریگه‌رییه‌كی ده‌بوو؟! ره‌فتاره‌كه‌ی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بزاوتێكی كه‌م بۆ هێنانه‌دی مه‌به‌ستێكی زه‌رووری نوێژه‌كه‌ی پێ به‌تاڵ نابێته‌وه.. ئه‌مه‌و چه‌ندین فه‌رمووده‌و ره‌فتاری تر هه‌ن كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نوێژ به سێ بزاوت به‌تاڵ نابێته‌وه وه‌كو مه‌لای كورد به به‌بێ به‌ڵگه‌ی شه‌رعی سێ جووڵه‌ی ناو نوێژ ده‌كه‌نه مایه‌ی به‌تاڵ بوونه‌وه‌ی !
شه‌رعناسان فه‌رموویانه بزاوتن بۆ رزگاركردنی نقووم بووی ناو ئاو‌و كوژاندنه‌وه‌ی ئاگرو ده‌ستگرتنی كوێر‌و په‌ك كه‌وته‌و قوتار كردنی زارۆك و ئه‌وانه هه‌مووی جائیزه بێ ئه‌وه‌ی نوێژه‌كه‌ی ببڕێت.. كه‌وابوو ده‌توانین ئه‌مه بكه‌ینه به‌ڵگه‌ی شیاوێتی هه‌ندێك بزاوتی ناو ماڵ كه ئافره‌ت زیاتر پێویستی پێیه‌تی وه‌ك كوژاندنه‌وه‌ی ته‌باخ و هیته‌رو شتی وا یان بۆ هه‌ڵگرتنی ته‌له‌فۆن و هێنانی سه‌ماعه‌كه‌ی بۆ لای ده‌مه‌وه تا دوێنه‌ر ته‌كبیره‌ی نوێژه‌كان ببیستێت و بزانێت دوێنراوهكهی له نوێژدایه ..
٤- راكێشان و پاڵنان به‌و كه‌سه‌وه كه دێته به‌ر نوێژه‌كه‌ی: فه‌رمووده‌ی له‌و بابه‌ته‌مان له باسی نوێژدا هێنایه‌وه، بەڵام بۆ بیر خستنه‌وه :
- سه‌یدنا ئیبنوعومه‌ر خوا لێیان رازی بێت گێڕاوێتیه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رموویه‌تی: (لا تُصَلِّ إلَّا إلَى سُتْرَةٍ، وَلا تَدَعْ أحَدٌ يَمُرُّ بَينَ يَديكَ؛ فَإنْ أبَى فَليُقاتِلْه، فَإنَّ مَعَهُ قَرينٌ)[1] واته: نوێژ به‌ره‌و سوتره نه‌بێت مه‌یكه، نهشهێڵیت كه‌س به‌به‌ر نوێژه‌كه‌تدا بڕوات، ئه‌گه‌ر هه‌ر گوێی نه‌دایه‌و رۆیشت، پاڵی پێوه‌نێ، ئه‌وه هاوڕێی پاڵنه‌ری) خراپی له‌گه‌ڵدایه.. له ریوایه‌ته‌كانی تردا ده‌فه‌رموێ ئه‌وه شه‌یتانی له‌گه‌ڵدایه ..
٥- كوشتنی مارو دووپشك: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (اقْتُلُوا الأسْوَدَينِ في الصَّلاةِ: الْحَيَّةُ والْعَقْرَبُ)[2] واته: له نوێژیشدا بن ئه‌و دوو رهشتاڵانه بكوژن: مارو دووپشك .. یاوه‌ر هه‌بووه له ناو نوێژه‌كه‌یدا دووپشكی كوشتووه‌و نوێژه‌كه‌شی نه‌بڕیووه !
٦- ئاماژه‌ی حاڵی كردن به چاو، به ده‌ست: عائیشه‌خان خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: جارێكیان پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نوێژی دهكردو منیش له‌به‌ر نوێژه‌كه‌یدا راكشابووم، كه وویستی سوجده ببات به چاو ئاماژه‌ی بۆ كردم، منیش قاچم هه‌ڵكێشا، كه هه‌ستایه‌وه قاچم درێژ كرده‌وه[3]. .
٧- پێڵاو له پێ كردنه‌وه: لای زۆر كه‌س سه‌یره كه ئه‌مه ببێته باسێكی ناو نوێژ، چونكه له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا كه‌س به پێڵاوه‌وه نوێژ ناكات، به تایبه‌تی نه‌عل! بەڵام ئه‌مه باسی شهرعهو ئه‌م ره‌فتاره لای تۆ له‌م زه‌مانه‌دا نابینرێت مه‌رج نیه بۆ هه‌تا هه‌تایی وا بێت، خۆمان ناچاربووین له پێشمه‌رگایه‌تیدا به پێڵاوه‌وه نوێژ بكه‌ین.. ده‌شێت ئاسانكاریی شه‌رع نیشان كاروانچی و گهشتیارو كرێكار‌و سایه‌ق و ده‌یان پیشهوانی تر بدرێت، تا ئه‌وانیش بزانن كه شه‌رع ئاسانه‌و ئه‌وانیش ده‌توانن به پێڵاوه‌وه نوێژ بكه‌ن، كه زانییان پیسایی پێوه‌یه ده‌بێت ده‌سبه‌جێ له پێی خۆیانی بكه‌نه‌وه‌و نوێژه‌كه‌ش بێ خه‌م ته‌واو كه‌ن ..
- جوبره‌ئیل سه‌لامی خوای لێ بێت هه‌واڵی دایه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كه نه‌عله‌كانی پیساییان پێوه‌یه، پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ هه‌ردوو جووته‌كه‌ی له پێ دانا (أَنَّهُ صَلَّى فِي نَعْلِهِ، وَصَلَّى أَصْحَابُهُ فِي نِعَالِهِمْ، فَخَلَعَ نَعْلَيْهِ، فَخَلَعُوا نِعَالَهُمْ، فَلَمَّا سَلَّمَ قَالَ: لِمَ خَلَعْتُمْ نِعَالَكُمْ؟ قَالُوا: رَأَيْنَاك خَلَعْت نَعْلَيْك فَخَلَعْنَا نِعَالَنَا، فَقَالَ: إنَّ جِبْرِيلَ أَتَانِي فَأَخْبَرَنِي أَنَّ فِيهِمَا أَذًى)[4] واته: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به نهعلهكانیهوه نوێژی كرد، یاوه‌رانیش له دوایه‌وه به نهعهلهكانیانهوه نوێژیان دابه‌ست، له نوێژه‌كه‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نه‌عله‌كانی دانا، یاوه‌رانیش له دوایه‌وه نه‌عله‌كانیان دانا، كه سه‌لامی (كۆتایی نوێژی) دایه‌وه پێی فه‌رموون: بۆچی نهعلهكانتان له پێ كرده‌وه؟! فه‌رموویان: دیمان جه‌نابت نه‌عله‌كانت دانا، ئێمه‌ش داماننان، فه‌رمووی: جوبره‌ئیل هات و هه‌واڵی دامێ كه نه‌عله‌كان پیسییان پێوه بوو ..
٨- تف كردنه ناو ده‌سڕ: ئه‌گه‌ر به هۆی گریان یان نه‌خۆشی له نوێژدا به‌ڵغه‌م كه‌وته ناو ده‌مه‌وه، نابێت قووت بدرێته‌وه به‌ڵكو ده‌كرێت بكرێته دهسڕێكهوه، ئه‌گه‌ر ده‌ست كه‌وت، ئه‌گه‌ر نا لكی پۆشاكێكی، هه‌روه‌ها چڵم و ئاوی لووت كه به هۆی گریان یان نه‌خۆشی و پیرییه‌وه یان هه‌ر هۆیه‌كی تر دێنه خواره‌وه.. ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌بوو ده‌توانێت به ده‌ست له ده‌م و لووتی خۆی بكاته‌وه‌و فڕێی داته لای چه‌پی خۆی یان ژێر پێی خۆی، نه‌ك پێش یان لای راستی خۆی، چونكه نه‌هی لێكراوه ..
- سه‌یدنا جابری كوڕی عبدالله خوا لێیان رازی بێت گێڕایه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رموویه‌تی: (إِنَّ أَحَدَكُمْ إِذَا قَامَ فِي صَلَاتِهِ فَإِنَّهُ يُنَاجِي رَبَّهُ أَوْ إِنَّ رَبَّهُ بَيْنَهُ وَبَيْنَ الْقِبْلَةِ فَلَا يَبْزُقَنَّ أَحَدُكُمْ قِبَلَ قِبْلَتِهِ وَلَكِنْ عَنْ يَسَارِهِ أَوْ تَحْتَ قَدَمَيْهِ ثُمَّ أَخَذَ طَرَفَ رِدَائِهِ فَبَصَقَ فِيهِ ثُمَّ رَدَّ بَعْضَهُ عَلَى بَعْضٍ فَقَالَ أَوْ يَفْعَلُ هَكَذَا)[5] واتە: هه‌ر كه‌سێكتان هه‌ستا بۆ نوێژ با بزانێت كه له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگاری خۆی ده‌دوێت، یان خوای گه‌وره وا له نێوان ئه‌وو قیبلهكهیدا، نه‌كات تف به‌ره‌و قیبله‌كه‌ی بكات، با بیكاته لای چه‌پی خۆی یان ژێر پێی.. پاشان سه‌یدنا جابر خوا لێی رازی بێت لكی پۆشاكه‌كه‌ی گرت و تفێكی تێكردو پێچایه‌وه‌و فه‌رمووی : ئاوا ..
٩- پۆشاك رێك كردنه‌وه‌و خۆ خوراندن: له مه‌زهه‌بی شافیعیدا له نوێژدا نابێت له سێ بزاوت زیاتر بكرێت، ئه‌گه‌ر وویستی شوێنێكی بخورێنێت ده‌بێت له‌پی ده‌ستی له‌و نزیك ئه‌و شوێنه راگرێت و به په‌نجه‌یه‌ك خۆی بخورێنێت!! بەڵام ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی وای له‌سه‌ر نیه، به پێچه‌وانه‌وه یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ری خواصَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ زۆر له‌وه زیاتر له نوێژدا ده‌بزوان و به لاشیانه‌وه ئاسایی بوو ..
جه‌ریری زیببی ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌گێڕێته‌وه كه سه‌یدنا عه‌لی خوا لێی رازی بێت كه هه‌ڵده‌ستا بۆ نوێژ، له‌پی ده‌ستی راستی ده‌خسته سه‌ر مه‌چه‌كی ده‌ستی چه‌پی و تا ده‌چووه ركوع هه‌ر وا ده‌مایه‌وه مه‌گه‌ر پۆشاكه‌كه‌ی رێك بخستایاتهوه یان له‌شی بخوراندایه[6] ..
ئیبنو عه‌بباسیش خوا لێی رازی بێت ده‌یفه‌رموو: پیاو (مه‌به‌ستی نوێژخوێنه) له ناو نوێژدا چه‌ند بیه‌وێت ده‌توانێت ئه‌ندامانی له‌شی بۆ ببزوێنێت[7] ..
١٠- سوبحان الله وتنی پیاوان و چه‌پڵه لێدانی ژنان بۆ راست كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی ئیمام: ئه‌گه‌ر پێشنوێژ هه‌ڵه‌یه‌كی كرد پێویستی به راستكردنه‌وه هه‌بوو مهئموومهكانی بۆی راست ده‌كه‌نه‌وه، بۆ نموونه ئیمام ده‌یه‌وێت هه‌ستێته‌وه بۆ ركاتی پێنجه‌م، پیاوه‌كان له دواوه ده‌ڵێن: سبحان الله، ئه‌گه‌ر مهئمووكان ژن بوون ـ با ژن و كچی خۆشی بن ـ له‌پی ده‌ست به له‌پی ده‌ست، یان ده‌ست به پشته‌ده‌ستی خۆیاندا ده‌كێشن[8] كه وه‌كو چه‌پڵه ده‌نگی بێت.. چونكه پێغه‌مبه‌ری خواصَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ : (التَّسْبِيحُ لِلرِّجَالِ وَالتَّصْفِيقُ لِلنِّسَاءِ)[9] واته پیاوان سوبحانه‌الله ده‌ڵێن و ژنان چه‌پڵه لێده‌ده‌ن ..
بەڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر ژنان خۆیان له نوێژدابوون بۆیان هه‌یه سوبحانه‌الله بۆ تێگه‌یاندنی یه‌كتری بكه‌ن.. خاتوو ئه‌سمائی كچی سه‌یدنا ئه‌بوبه‌كری سددیق خوا لێیان رازی بێت ده‌فه‌رموێت: (أَتَيْتُ عَائِشَةَ حِينَ خَسَفَتْ الشَّمْسُ وَالنَّاسُ قِيَامٌ وَهِيَ قَائِمَةٌ تُصَلِّي فَقُلْتُ مَا لِلنَّاسِ فَأَشَارَتْ بِيَدِهَا نَحْوَ السَّمَاءِ فَقَالَتْ سُبْحَانَ اللَّهِ)[10].. كه خۆر گیرابوو هاتمه خزمه‌ت عائیشه‌خان،دیتم پیاوان نوێژ ده‌كه‌ن و ئه‌ویش له نوێژدایه بەڵام لێم پرسی : ئه‌وه پیاوان چییانه؟ په‌نجه‌ی بۆ ئاسمان راكێشا‌و فه‌رمووی : سوبحانه‌الله .
١١- لاكردنه‌وه به‌لای راست و چه‌پ بۆ زه‌رووره‌ت: ئه‌وی له نوێژدایه ئه‌گه‌ر زه‌رووره‌تێكی هاته پێش پێویست كات به لای راستیدا یان به لای چه‌پیدا لا كاته‌وه، بۆی هه‌یه.. وه‌ك ئه‌وه‌ی شتێك له مهئموومهكانی بگه‌ێنێت ، یان ته‌نهایه‌و ده‌یه‌وێت شتێك له كه‌سێك بگه‌ێنێت.. عائیشه‌خان خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: (اشْتَكَى النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَدَخَلَ عَلَيْهِ نَاسٌ مِنْ أَصْحَابِهِ يَعُودُونَهُ، فَصَلَّى النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ جَالِسًا فَصَلُّوا بِصَلَاتِهِ قِيَامًا، فَأَشَارَ إلَيْهِمْ أَنْ اجْلِسُوا فَجَلَسُوا فَلَمَّا انْصَرَفَ قَالَ: إنَّمَا جُعِلَ الْإِمَامُ لِيُؤْتَمَّ بِهِ، فَإِذَا رَكَعَ فَارْكَعُوا، وَإِذَا رَفَعَ فَارْفَعُوا، وَإِذَا صَلَّى جَالِسًا فَصَلُّوا جُلُوسًا)[11] واته : پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ هه‌ستی به نه‌خۆشی كرد، خه‌ڵكیش بۆ دیده‌نی هاتنه خزمه‌تی، كه نوێژی به دانیشتنانه‌وه كرد خه‌ڵكه‌كه به پێوه له دوایه‌وه نوێژیان كرد، له نوێژه‌كه‌دا لای كرد به لایانهوهو ئاماژه‌ی بۆ كردن كه ئێوه‌ش دانیشن، كه له نوێژ ته‌واو بوو فه‌رمووی : ئیمام بۆیه دانراوه تا ئیقتیدای پێ بكرێت، كه چووه ركوع ئێوه‌ش بچنه ركوع، كه هه‌ستایه‌وه ئێوه‌ش هه‌ستنه‌وه، كه نوێژی به دانیشتنانه‌وه كرد ئێوه‌ش نوێژ به دانیشتنانه‌وه بكه‌ن ..
١٢- ئاماژه كردن به ده‌ست یان به سه‌ر: سه‌یدنا جابر خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ : پێغه‌مبه‌ری خواصَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بۆ بهنیلموستهلیق ده‌چوو، ناردمی بۆ كارێك، كه گه‌ڕامه‌وه خزمه‌تی دیتم له‌سه‌ر حوشترهكهیهتی، بۆم باس كرد كه چیم كرد، ئاماژه‌ی به ده‌ست ئاوا بۆ كردم، دواتر هه‌ر قسه‌م كرد، ئه‌مجاره‌ش به ده‌ست ئاماژه‌ی بۆ كردم (سه‌یدنا جابر ئاماژه‌ی به ده‌ستی خۆی كرد) گوێشم لێ‌بوو ویردی دهخویندو به سه‌ریشی ئاماژه‌ی ده‌كرد.. كه ته‌واو بوو فه‌رمووی: (مَا فَعَلْتَ فِي الَّذي أَرْسَلْتُكَ؟ فَإنَّهُ لَمْ يَمْنَعُنِي مِنْ أنْ أَرُدَّ عَلَيكَ إلَّا أنِّي كُنْتُ أُصَلِّي)[12] واته: چیت بۆ ئه‌و كاره‌ی بۆم ناردیت؟ ئه‌وه بۆیه وەڵامم نه‌ده‌دایته‌وه چونكه نوێژم ده‌كرد ..
١٣- وەڵامدانه‌وه‌ی سڵاو به ئاماژه كردن: ناشێت كه‌سێك كه له نوێژدایه‌و سڵاوی لێ ده‌كرێت به ووتن وەڵام بداته‌وه، بەڵام بۆی هه‌یه به ده‌ست یان هه‌ر ئاماژه‌یەكی تر كه له ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌دا باوه وەڵام بداته‌وه ..
سه‌یدنا ئیبنوعومه‌ری خوا لێیان رازی بێت فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ری خواصَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ته‌شریفی برد بۆ قیباء، له‌وێ نوێژی دابه‌ست، ئه‌نساریه‌كان هاتن و سڵاویان لێ‌كرد، به بیلالم ووت: ئه‌رێ كه سه‌لامیان لێ دهكردو ئه‌ویش له نوێژدا بوو چۆن وەڵامی ده‌دانه‌وه؟ فه‌رمووی: ئاوا (ده‌ستی راستی له‌سه‌ر مه‌چه‌كی چه‌پی به‌رز كرده‌وه، له‌پی ده‌ستی رووی له زه‌وی كرد‌و پشته ده‌ستیشی روو له ئاسمان)[13]..
١٤- سه‌ر به‌رز كردنه‌وه له سوجده له‌به‌ر دواكه‌وتنی ئیمام بۆ دڵنیابوون له بارودۆخه‌كه: ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه مه‌ئمووم به هیچ شێوه‌یه‌ك پێچه‌وانه‌ی ئیمامه‌كه‌ی ناكات، پێش ئه‌و سه‌ر له سوجده به‌رز ناكاته‌وه، بەڵام ئه‌گه‌ر نه ته‌كبیری سه‌ر به‌رز كردنه‌وه‌ی سوجده‌ی ئیمامه‌كه‌ی گوێی لێ‌بوو نه هه‌ستی به به‌رز بوونه‌وه‌ی كرد ، بۆی هه‌یه سه‌ر به‌رز كاته‌وه تا دڵنیابێت له بارودۆخه‌كه، نه‌بادا ئه‌و ته‌كبیری كردبێت و ئه‌م گوێی لێ نه‌بووبێت، یان ئه‌و شتێكی لێ قه‌وما بێت ..
عبدالله‌ی كوڕی شه‌دداد خوا لێی رازی بێت فه‌رمووی: جارێكیان پێغه‌مبه‌ری خواصَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ته‌شریفی هێنایه لامان، حه‌سه‌ن یان حوسهینیشی به باوه‌شه‌وه بوو، دایناو نوێژی دابه‌ست، له نوێژه‌كه‌دا سوجدهیهكیانی زۆر درێژكرده‌وه، باوكم ده‌فه‌رموێ: سه‌رم به‌رز كرده‌وه، بینیم وا پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له سوجدهدایهو منداڵه‌كه چۆته سه‌ر شان و ملی، چوومه‌وه سوجده، كه نوێژه‌كه‌ی ته‌واو كرد خه‌ڵكه‌كه پرسیان : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خواصَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سوجدهیهكیانت زۆر درێژكرده‌وه، گومانمان كرد شتێك رووی دا بێت، یان وه‌حیت بۆ بێت، فه‌رمووی:( كُلُّ ذَلِكَ لَمْ يَكُنْ، وَلكِنَّ ابْنِي ارْتَحَلَنِي، فَكَرِهْتُ أنْ أُعَجِّلَهُ حَتَّى يَقْضِيَ)[14] واته: هیچ له‌وانه نه‌بوو، بەڵام ئه‌م كوڕه‌م (كه كچهزایهتی) سواری كۆڵم بووبوو، پێم خۆش نه‌بوو په‌له‌ی لێ بكه‌م، تا خۆی دێته خواره‌وه ..
١٥- قورئان به ده‌سته‌وه‌گرتن له نوێژدا: ئه‌گه‌ر كه‌سێك كه قورئانی زۆر له‌به‌ر نیه‌و وویستی نوێژه‌كه‌ی درێژكاته‌وه، وه‌ك ئه‌وانه‌ی شه‌ونوێژ ده‌كه‌ن، بۆی هه‌یه قورئان یان ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی به ده‌سته‌وه بگرێت و له‌وێدا بیخوێنێت، ئه‌م ره‌فتاره ئێستا له زۆر ووڵاتانی جیهاندا ته‌نانه‌ت له حه‌ره‌می كه‌عبه‌ش بووه به باوێكی قبووڵبوو، جگه له مه‌ئموومه‌كان ئیمامه‌كانیش كه قورئانیان له‌به‌ره‌و هه‌یانه دكتۆرایان له قیرائاتدا هه‌یه زۆرجار موسحه‌فێكی ئه‌لیكترۆنی گه‌وره‌یان له‌به‌ر چاودا داده‌نرێت.. كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی ئه‌لیكترۆنی كێبڕكێییان له‌م جۆره ئاسانكاریانهدا هه‌یه، ده‌یان ئامێریان بۆ دروست كردووه.. كابرا له نوێژدایه‌و مۆبایله‌كه‌ی به ده‌سته‌وه‌یه كه قورئانه‌كه‌ی تێدا تۆمار كرداوهو له‌وێدا ته‌ماشای ده‌كات ..
به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش ره‌فتاره‌كه‌ی خاتوو عائیشه‌یه كه قورئانیشی له‌به‌ر بوو، بەڵام له ره‌مه‌زاناندا له موسحه‌فدا قورئانی ده‌خوێند[15] ..
هه‌روه‌ها ئه‌و ریوایه‌ته‌ی قاسمی كوڕی سه‌یدنا ئه‌بوبه‌كر خوا لێیان رازی بێت كه ده‌فه‌رموێ: عائیشه‌خان كۆیله‌یه‌كی هه‌بوو پێشنوێژی بۆ دهكردو له‌به‌ر موسحه‌ف قورئانی ناو نوێژه‌كه‌ی ده‌خوێند[16] .
[1] موسلیم ( ٥٠٦ ) و سه‌حیحی ئیبنوخوزه‌یمه ژماره ( ٧٩٣ ) .
[2] ئه‌بوداوود (٩٢١)، ترمزی (٣٩٠) ، نه‌سائی (٣/١٠)، ئیبنوماجه (١٢٤٥)، ئیبنوحیببان (٦/٢٣٥٢)، ئه‌حمه‌د (٢/٤٧٣) شێخ ئه‌حمه‌د شاكر‌و شێخی ئه‌لبانیش به به سه‌حیحیان داناوه.. (تحفه الاشراف ١٠/١١٧) .
[3] بوخاری (١٢٠٩)، موسلیم (٥١٢). ره‌نگه كه‌سانێك ئه‌و ره‌فتاره‌ی خاتوو عائیشه‌ی پێ سه‌یر بێت، به‌لێم ده‌بێ ئه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت كه ماڵه‌كه‌یان بچووك بووه‌و پێغه‌مبه‌ری خواش صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به‌رده‌وام نوێژی له ماڵه‌وه‌دا كردووه به تایبه‌تی شه‌ونوێژه‌كانی، عائیشهخانیش كه راكشاوه خێزانێتی و ماڵی خۆیه‌تی و ئه‌وه‌ش مێردی خۆیه‌تی و شوێنی حه‌وانه‌وه‌شی ئێره‌یه، ره‌فتاره‌كه‌ش لای هه‌ردووكیان و یاوه‌ران شتێكی ئاسایی بووه .
[4] الألبانى : ارواء الغليل (٢٨٤).
[5] موسليم (٣٠٠٨)، ئةبوداوود (٤٧٧) .
[6] بوخاری به مهعهلـلهقی (٢/٥٨) ، ئیبنوئه‌بی شه‌یبه ( ١/٣٩١) .
[7] بوخاری به مهعهلـلهقی و له‌گه‌ڵ ته‌ئكید كردنه‌وه‌ی (٢/٥٨) .
[8] ابن الاثير : النهاية (٣/٣٤) .
[11] موسليم (٤١٣) ، نەسائی (٣/٩) ، ئەبوداوود (٥٨٨) .
[12] موسليم (٥٤٠)، ئەبوداوود (٩٢٦) .
[13] ئەبوداوود (٩١٥) كمال ابن السيد سالم: صحيح فقه السنة ١/٣٥١ .
[14] نه‌سائی (٢/٢٣٠) پله‌ی فه‌رمووده‌كه حه‌سه‌نه، بۆ راڤهشی بڕوانه: حاشیه السندی على النسائی ٢/٢٣٠).
[15] عبدالرزاق: المصنف (٢/٢٤٠)، ابن ابي داود: المصاحف (ل ١٩٢) .
[16] بوخاری له: كتاب الاذان/ باب إمامه العبد دا به موعهلــلهقی هێناوێتیه‌وه (٢/٣٣٨)، ئیبنوئه‌بی شه‌یبه‌ش به سه‌نه‌دی ته‌واوه هێناوێتیه‌وه (٢/٣٣٨) ، ئه‌بوداوودیش له ( المصاحف ل ١٩٢) باسی كردووه..