( السنن الفعلیه)
١- سوتره دانان: سوننه‌ته نوێژخوێن له دووری هه‌نگاوو نیوێكهوه له پێش خۆیدا شتێك دا‌نێت تا بزانرێت له نوێژدایه‌و كه‌س به‌به‌ر نوێژه‌كه‌یدا تێنه‌په‌ڕێت و خۆشی چاوی له‌و سنوره تێنه‌په‌ڕێنێت.. چونكه سه‌یدنا سه‌هلی كوڕی ئه‌بو حهسهمه خوا لێی رازی بێت كه ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رموویه‌تی: (إذَا صَلَّى أَحَدُكُمْ إلَى سُتْرَةٍ فَلْيَدْنُ مِنْهَا لا يَقْطَعُ الشَّيطانُ عَلَيهِ صَلاتَهُ)[1].. واته : ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان نوێژی به‌رامبه‌ر سوتره‌یه‌ك ده‌كرد با ئه‌وه‌نده لێی نزیك ببێته‌وه كه رێ نه‌دات شه‌یتان نوێژه‌كه‌ی پێ ببڕێت ..
ده‌شێت سوتره دیوارێك بێت نوێژخوێن لێی نزیك ببێته‌وه به شێوه‌یه‌كی وا كه بوار نه‌دا كه‌س به‌به‌ر نوێژه‌كه‌یدا گوزه‌ر كات، هه‌ر وه‌كو ده‌شێت دارێك بێت چهقاندبێتی یان شتێكی تر كه بستێك به‌رزه‌و دایناوه.. یان كه‌سێكه‌و له پێش نوێژخوێنهكهوه دانیشتووه ..
كه‌س بۆی نیه به‌به‌ر نوێژی كه‌سێكی تردا گوزه‌ر كات مه‌گه‌ر له نوێژی جه‌ماعه‌تدا بێت، ئه‌و كاته سوتره‌ی ئیمامه‌كه به سوتره‌ی هه‌موان حسێبه‌و تۆ ده‌توانیت بۆ پێویستی خۆت یان زه‌رووره‌تی تر به نێوانی ریزی نوێژخوێنهكانیشدا به‌به‌رده‌میاندا بڕۆیت ..
تێپه‌ڕبوونی ئافره‌تی باڵغ به‌به‌ر نوێژدا به‌تاڵی ده‌كاته‌وه، ئه‌م حوكمه به‌وه ناگۆڕێت كه ئافره‌ته‌كه پاك بێت یان له سوڕی مانگانه‌دا بێت یان زه‌یستان یان غوسڵی تری له‌سه‌ر بێت.. مه‌گه‌ر بچووك بێت و نه‌گه‌یشتبێته سنوری عوزر شۆریی ..
٢- ده‌ست به‌رز كردنه‌وه‌كان: له كاتی نیه‌ت هێنان و ده‌سپێكی نوێژ، له چوونه ركوع، له هه‌ستانه‌وه له ركوع، له هه‌ستانه‌وه له ته‌حیاتی یه‌كه‌م و له هه‌موو چوونه خواره‌وه‌و ههستانهوهكانی ناو نوێژ ..
- سه‌یدنا وائلی كوڕی حوجر كه فه‌رمووی:( رَأى النَّبيَّ صلى الله عليه وسلم رَفعَ يَدَيهِ حِينَ دَخَلَ في الصَّلاةِ كَبَّرَ حِيالَ أُذُنَيهِ، ثُمَّ الْتَحَفَ بِثَوبِهِ ، ثُمَّ وَضَعَ يَدَهُ الْيُمْنَى عَلَى الْيُسْرَى ، فَلَمَا أَرَادَ أنْ يَرْكَعَ أَخْرَجَ يَدَيهِ مِنْ الثَّوبِ ثُمَّ رَفَعَهُمَا ثُمَّ كَبَّرَ فَرَكَعَ ، فَلَمَا قالَ (سَمِعَ اللهُ لمَنْ حَمِدَهُ) رَفَعَ يَدَيهِ..)[2] واته: پێغه‌مبه‌ری خوای صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بینی كه به ته‌كبیره‌ی ئیحرام داخڵی نوێژه‌كه‌ی بوو، ده‌سته‌كانی تا ئاستی هه‌ردوو گوێچكه‌ی به‌رز كرده‌وه، پاشان پۆشاكه‌كه‌ی له خۆوه پێچاو ده‌ستی راستی خسته سه‌ر ده‌ستی چه‌پی، كه وویستی بچێته ركوع ده‌ستی له پۆشاكه‌كه‌یه‌وه ده‌رهێناو به‌رزی كردنه‌وه، پاشان ته‌كبیری كرد‌و چووه ركوع، كه فه‌رمووی (سَمِعَ اللهُ لمَنْ حَمِدَهُ) ده‌سته‌كانی جارێكی تر به‌رز كرده‌وه).
- نافیع له ئیبنوعومه‌ره‌وه خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: (كَانَ إذَا دَخَلَ في الصَّلاةِ كَبَّرَ وَرَفَعَ يَدَيِهِ، وإذَا رَكَعَ رَفَعَ يَدَيهِ، وَإذَا قَالَ سَمِعَ اللهُ لِمَنْ حَمِدَهُ رَفَعَ يَدَيهِ، وإذَا قَامَ مِنْ الرَّكْعَتَينِ رَفَعَ يَدَيهِ، وَرَفَعَ ذَلِكَ الَى نَبيِّ اللهِ صلى الله عليه وسلم)[3] واته: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كه ته‌كبیری ده‌سپێكی نوێژه‌كه‌ی ده‌كرد ده‌ستی به‌رز ده‌كرده‌وه، كه ده‌چووه ركوع ده‌ستی به‌رز ده‌كرده‌وه، كه ده‌یفه‌رموو (سَمِعَ اللهُ لِمَنْ حَمِدَهُ) ده‌ستی به‌رز ده‌كرده‌وه، كه له دوای دوو ركات هه‌ڵده‌ستایه‌وه ده‌ستی به‌رز ده‌كرده‌وه ..
ده‌ست به‌رز كردنه‌وه له پاش و پێش و كاتی ته‌كبیره‌ی ئیحرامدا تا ئاستی گوێچكه ده‌بێت، سه‌ری په‌نجه‌كان ئاسایی روویان له ئاسمانه‌و له‌پی ده‌سته‌كان روویان له گوێچكه‌یه، په‌نجه‌كان ئاسایی ده‌گیرێن و نه گرمۆڵه ده‌كرێن ونه لێك بڵاو ده‌كرێنه‌وه.. هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ره، كه له باسی دووه‌می وه‌ستانی نوێژدا باس كراوه ..
٣- دانانی ده‌ستی راست له‌سه‌ر چه‌پ و له‌سه‌ر سنگ: سه‌یدنا وائیلی كوڕی حیجر خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ : نوێژم له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كرد بینیم كه ده‌ستی راستی له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌پی و هه‌ردووكیانی له‌سه‌ر سنگی دانابوو[4] ..
- دانانی ده‌ستی راست له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌پ له نوێژدا ره‌فتارێكی زانراوی ناو موسوڵمانانه كه له یاوهرانهوهو ئه‌وانیش له پێغه‌مبه‌ری خواوه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ هێناویانه ..سه‌هلی كوڕی سه‌عد خوا لێی رازی بێت گێڕایه‌وه كه فه‌رمان به خه‌ڵكی ده‌درا كه له نوێژدا ده‌ستی راستیان له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌پیان دانێن[5].
٤- چاوبڕینه شوێنی سوجده: نوێژخوێن ده‌بێت له كاتی به‌پێوه وه‌ستانی نوێژیدا ته‌ماشای شوێنی سوجده‌كه‌ی بكات .
- (كَانَ صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ إذَا صَلَّى طَأطَأَ رَأسَهُ وَرَمَى بِبَصَرِهِ نَحْوَ الأرْضِ)[6] واته : پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، كه نوێژی ده‌كرد سه‌ری نزم ده‌كرده‌وه‌و چاوی ده‌بڕییه شوێنی سوجده‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی .
٥- راست و ڕێك راگرتنی پشت له ركووعدا: له ركوعدا سوننه‌ته موسوڵمان پشت و پشته سه‌ری له یه‌ك ئاستدا راگرێت، پشتی رێك كات، ده‌سته‌كانی وه‌كو چنگ له كهڵكهی ئه‌ژنۆكانی گیر كات، په‌نجه‌كانی لێك بڵاوكاته‌وه، ئانیشك و قۆڵه‌كانی له له‌شی دوورخاته‌وه (باڵ فش كات) .. چونكه ئه‌بو حه‌مید خوا لێی رازی بێت له وه‌سفی نوێژی پێغه‌مبه‌ری خوادا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌یفه‌رموو: (وإذَا رَكَعَ أَمْكَنَ يَدَيهِ مِنْ رُكْبَتَيهِ،ثُمَّ هَصَرَ ظَهْرَهُ حَتَّى يَعْتَدِلَ وَلا يَبْقَى مُحْدَوْدَبَاً)[7] واته: كه ده‌چووه ركوع هه‌ردوو ده‌ستی له هه‌ردوو ئه‌ژنۆی گیر ده‌كرد، ئینجا پشتی رێك و راست ده‌كرد به شێوه‌یه‌ك كه چه‌مانه‌وه‌ی تێدا نه‌بێت ..
- عائیشهخانیش خوا لێی رازی بێت له وه‌سفی ركووعی پێغه‌مبه‌ری خوادا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (إذَا رَكَعَ لَمْ يُشَخِّصْ رَأْسَهُ وَلَمْ يُصَوِّبْهُ وَلَكِنْ بَينَ ذَلِكَ)[8] واته: كه بۆ ركووع دهچامهیهوه سه‌ری نه به‌رز راده‌گرت و نه دهشیهێنایه خواره‌وه، له نێوان هه‌ردوو شێوهكهدا رایده‌گرت ..
- ریوایه‌تی سه‌حیحی سه‌یدنا وائیلی كوڕی حوجر خوا لێی رازی بێت له وه‌سفی چۆنیه‌تی ده‌ست دانانی پێغه‌مبه‌ری خوادا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له‌سه‌ر ئه‌ژنۆی ده‌فه‌رموێ : (وَكَانَ يُمَكِّنُ يَدَيهِ مِنْ رُكْبَتَيهِ ، كَأنَّهُ قَابِضٌ عَلَيهِمَا )[9] واته : هه‌ردوو ده‌ستی له هه‌ردوو ئه‌ژنۆی قایم ده‌كرد ، وه‌ك ئه‌وه‌ی چنگی پێداكردبن و گرتبنی ..
- له فه‌رموده‌كه‌ی سه‌یدنا وائیلی كوڕی حوجردا خوا لێی رازی بێت هاتووه كه كه په‌نجه‌كانیشی به‌سه‌ر كهڵكهی ئه‌ژنۆكانیدا بڵاو ده‌كردنه‌وه: (كَانَ إذَا رَكَعَ فَرِّجَ بَينَ أَصَابِعهِ )[10]
٦- ده‌ستدانان بۆ سوجده بردن پێش ئه‌ژنۆ دانان: هه‌رچه‌نده زۆر له زانایانی ئیسلام پێیان وایه كه به‌ڵگه‌ی به‌هێز له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه چوونه سوجده به ئه‌ژنۆ ده‌بێت پێش ده‌سته‌كان، ئه‌مه‌ش به سه‌نه‌دی سه‌حیحه‌وه ده‌به‌نه‌وه سه‌ر یاوه‌ری وه‌كو سه‌یدنا عومه‌رو سه‌دان شه‌رعناسی وه‌كو ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌و شافیعی و ئهحمهدو سوفیانی سه‌وری و به‌ڵگه به چه‌ندین فه‌رمووده ده‌هێننه‌وه وه‌كو ریوایه‌تی سه‌یدنا وائیلی كوڕی حوجر خوا لێی رازی بێت كه ده‌فه‌رموێ : پێغه‌مبه‌ری خوام صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بینی كه ده‌چووه سوجده هه‌ردوو ئه‌ژنۆی پێش ده‌سته‌كانی ده‌خسته سه‌ر زه‌وی، كه هه‌ڵیش دهستایهوهههردوو ده‌ستی پێش ئه‌ژنۆی به‌رز ده‌كرده‌وه[11].
بەڵام زانایانێكی تری توێژه‌ره‌وه‌ی وه‌كو شه‌وكانی و ئه‌لبانیش ده‌یسه‌لمێنن كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له‌پی ده‌سته‌كانی پێش ئه‌ژنۆی ده‌گه‌یانده سه‌ر زه‌وی و فه‌رمانیشی به‌وه دهكردو به‌رهه‌ڵستی له‌وه ده‌كردكه به ئه‌ژنۆ بچنه سوجده، وه‌ك ده‌فه‌رموێ :
یەکەم: (وَكَانَ يَضَعُ يَدَيهِ عَلَى الأَرْضِ قَبْلَ رُكْبَتَيهِ)[12] واته : ده‌سته‌كانی پێش هه‌ردوو ئه‌ژنۆی ده‌خسته سه‌ر زه‌وی ..
دووەم: (إذَا سَجَدَ أَحَدُكٌمْ فَلا يَبْرٌكٌ كَمَا يَبْرُكٌ الْبَعيرُ، وَلْيَضَعَ يَدَيهِ قَبْلَ رُكْبَتَيهِ)[13] واته : ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان سوجده‌ی برد با وا نه‌چێته سه‌ر زه‌وی وه‌كو كه حوشتر ده‌چێت، با ده‌سته‌كانی پێش هه‌ردوو ئه‌ژنۆی دابنێت ..
كه‌وابوو ده‌شێت بڵێین مه‌سه‌له‌یه‌كه راجوێیی هه‌ڵده‌گرێت، هه‌رچه‌نده من ئه‌وه‌ی شێخی ئهلبانیم پێ به‌هێزتره..[14]: چونكه له هه‌موو سه‌نه‌دی ریوایه‌ته‌كانی كۆڵیوه‌ته‌وه‌و وورده‌كارانه سه‌لماندوێتی كه پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له چوونه سوجدهیدا ده‌سته‌كانی پێش ئه‌ژنۆی ده‌خسته سه‌ر زه‌وی.. والله اعلم ..
٧- دانانی لووت و ناوچه‌وان به ته‌واوی له‌سه‌ر زه‌وی : دانانی ناوچه‌وان و لووت و له‌پی ده‌سته‌كان له‌سه‌ر زه‌وی و باڵ كردنه‌وه‌و رێك دانانی په‌نجه‌كان له ئاستی شان و گۆێچكه، رووه‌و قیبله‌و هه‌ڵنانی پێیه‌كان و گیردانیان له‌سه‌ر نووكی په‌نجه‌كانی پێ، به شێوه‌یه‌ك كه روویان له قیبله بێت .. ئه‌مانه هه‌مووی سوننه‌تن و هه‌موویان فه‌رمووده‌ی سه‌حیحیان له‌سه‌ره كه زۆریمان له چۆنیه‌تی سوجده‌بردندا له باسی روكنی هه‌شته‌م و نۆیه‌می نوێژدا هێناوه‌ته‌وه ..
له‌م ره‌فتارانه‌دا ژن و پیاو وه‌كو یه‌كن.. ئه‌و شه‌رعناسه به‌ڕێزانه‌ی فه‌رموویانه ژن ده‌بێت ئانیشكی بخاته سه‌ر زه‌وی و رانی وێك نێت و خۆی كوشمهڵه بكات به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ری نیه .. ئیمامی ئیبنوحه‌زم هه‌موو ههنجهتهكانی بڕیوون و[15] شێخی ئه‌لبانیش فه‌رموویه‌تی كه هیچ جیاوازیه‌ك له نێوان چۆنیه‌تی نوێژی ژن و پیاودا نیه ..
٨- راخستنی پێی چه‌پ و هه‌ڵنانی پێی راست له دانیشتنی نێوان دوو سوجده‌كه‌دا :
- عائیشه‌خان خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه : (كَانَ يَفْرِشُ رِجْلَهُ الْيُسْرَى وَيَنْصِبُ رِجْلَهُ الْيُمْنَى )[16] واته : پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پێی چه‌پی راده‌خست (له‌سه‌ری داده‌نیشت) و پێی راستی هه‌ڵده‌نا.. ریوایه‌تی سه‌حیح هه‌یه له تاووسه‌وه هاتووه كه ئیبنوعه‌بباس[17] خوا لێی رازی بێت كه سه‌ری له سوجده‌ی یه‌كه‌م به‌رز ده‌كرده‌وه هه‌ردوو پێیه‌كانی ههڵدهناو له‌سه‌ریان ههڵدهتروشكا و ده‌یفه‌رموو سوننه‌ته. به هه‌مان شێوه ریوایه‌ت له ئهبوزوبهیرهوه هاتووه كه سه‌یدنا ئیبنوعومهریش خوا لێی رازی بێت وای كردووه‌و فه‌رموویه‌تی سوننه‌ته ..
٩- درێژكردنه‌وه‌ی دانیشتنی نێوان دوو سوجده‌كه: ئه‌مه سوننه‌تێكه له دێر زه‌مانه‌وه ئیهمال كراوه، به داخه‌وه خه‌ڵكی په‌له‌ی زۆر تێدا ده‌كه‌ن. سه‌یدنا ئه‌نه‌س خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: جاری وا هه‌بوو پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئه‌وه‌نده‌ی كاتی نێوان دوو سوجده‌كانی درێژ ده‌كرده‌وه وامان ده‌زانی بیری چۆته‌وه یان لێی تێكچووه[18] ..
سابیت ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌گێڕێته‌وه كه سه‌یدنا ئه‌نه‌سیش خوای لێ رازی بێت جاری وا هه‌بوو ئه‌وه‌نده ئه‌و ماوه‌یه‌ی نێوان دوو سوجده‌كانی خۆی درێژ ده‌كرده‌وه ئێمه‌ش وامان ده‌زانی بیری چۆته‌وه یان لێی تێكچووه[19] ..
سه‌رنج له‌و ره‌فتاره‌ی سه‌یدنا ئه‌نه‌س بده كه چۆن به‌و سوننه‌ته‌وه پابه‌ند بووه‌و ته‌نانه‌ت واشی ئه‌نجامداوه چۆن خۆیان وایان ده‌زانی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بیری چۆته‌وه یان لێی تێكچووه واده‌زانێت سوجده‌ی دووه‌میشی بردووه، ئه‌میش خوا لێی رازی بێت به هه‌مان شێوه‌ی ته‌واو كردوێتیهوه.. ئاوا ده‌بینیت ئه‌و یاوه‌ره عه‌زیزانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سوور بوون له‌سه‌ر نه‌قڵ كردنی ره‌فتاری هه‌موو سات و ئانێكی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ !!
١٠- دانیشتنی دوای سوجده‌ی دووه‌م و پێش هه‌ستانه‌وه : پێشی ده‌وترێت: دانیشتنی حه‌وانه‌وه.. شوێنی ئه‌مه دانیشتنێكی كه‌مه له دوای سوجده‌ی دووه‌می ركاتی یه‌كه‌م و پێش هه‌ستانه‌وه‌یه بۆ ركاتی دووه‌م، هه‌روه‌ها دوای سوجده‌ی دووه‌می ركاتی سێیه‌م و پێش هه‌ستانه‌وه‌یه بۆ ركاتی چواره‌م.. سه‌یدنا مالیكی كوڕی حوه‌یریس ده‌گێڕێته‌وه: (رَأَى النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عليهِ وَسَلَّمَ يُصَلِّي، فَإذَا كَانَ في وِتْرٍ مِنْ صَلاتِهِ لَمْ يَنْهَضْ حَتَّى يَسْتَوي قَاعِدَاً)[20] واته: پێغه‌مبه‌ری خوای صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بینی له ركاته تاكه‌كانی نوێژه‌كانیدا ههڵنهدهستایهوه تا كه‌مێك دانه‌نیشتایه ..
١١- هه‌ستانه‌وه بۆ ركاتی نوێ به ئیعتیماد كردنه سه‌ر ده‌ست نه‌ك ئه‌ژنۆ: سه‌یدنا مالیكی كوڕی حوه‌یریس خوا لێی رازی بێت فه‌رمووی: (ألَا أُحَدِّثُكُمْ عَنْ صَلاةِ رَسولِ اللهِ؟ فَإذَا رَفَعَ رَأْسَةُ مِنْ السَّجْدَةِ الثَّانِيَّةِ جَلَسَ وَاعْتَمَدَ عَلَى الأرضِ ثُمَّ قَامَ)[21] واته: ئه‌رێ ده‌رباره‌ی نوێژی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ شتێكتان بۆ باس نه‌كه‌م؟! كه سه‌ری له سوجده‌ی دووه‌م به‌رز ده‌كرده‌وه داده‌نیشت سره‌وتی ده‌گرت، پاشان هه‌ڵده‌ستایه‌وه سه‌ر پێ ..
١٢- دانیشتنی ئیفتیراش له ته‌حیاتی یه‌كه‌م و دانیشتنی ته‌وه‌ڕوك له ته‌حیاتی ئه‌خیردا: ئیفتیراش: دانیشتنێكی تهحیاتییه له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ، پێی راستی هه‌ڵده‌نێت و پێی چه‌پیشی راده‌خات وسمتی چه‌پی ده‌خاته سه‌ر .. وه‌كو دانیشتنی ته‌حیاتی یه‌كه‌م ..
ته‌وه‌ڕوك: دانیشتنێكی تری تهحیاتانهیه، سمتی چه‌پی ده‌خاته سه‌ر زه‌وی و له‌سه‌ری داده‌نیشێت و هه‌ردوو پێیه‌كانی ده‌كه‌ونه لای راستیه‌وه، په‌نجه‌كانی پێی چه‌پی له بن لوولاقی چه‌پیه‌وه دێنێته ده‌ره‌وه ..
ئه‌م دوو جۆره دانیشتنه‌ش له تهحیاتهكاندا سوننه‌ته، ئه‌و نوێژانه‌ی دوو ركاتین ته‌نها به شێوه‌ی ئیفتیراش تێیدا دادهنیشرێت[22] ..
- سه‌یدنا ئه‌بو حه‌مید خوا لێی رازی بێت له وه‌سفی نوێژی پێغه‌مبه‌ری خوادا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ : (وَإِذَا جَلَسَ فِي الرَّكْعَةِ الْآخِرَةِ قَدَّمَ رِجْلَهُ الْيُسْرَى وَنَصَبَ الْأُخْرَى وَقَعَدَ عَلَى مَقْعَدَتِهِ)[23] واته: كه له ته‌حیاتی ئه‌خیریدا داده‌نیشت پێی چه‌پی پێش ده‌خست و ئه‌وی تریانی ههڵدهناو له‌سه‌ر سمتی داده‌نیشت .
١٣- به‌رز كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ی شایه‌تمان هه‌ر له سه‌ره‌تای له تهحیاتهوه : ئه‌و په‌نجه‌یه‌ی له كورده‌واریدا به په‌نجه‌ی شایه‌تمان ناسراوه[24]، سوننه‌ته له سه‌ره‌تای دانیشتنی تهحیاتهوه به‌رز بكرێته‌وه‌و له كاتی ووتنی شایهتمانهكهدا چاوی تێببڕرێت ..
سه‌یدنا ئیبنوعومه‌ر خوا لێیان رازی بێت له باسی نوێژی پێغه‌مبه‌ری خوادا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: (كَانَ إذَا جَلَسَ في الصَّلاةِ وَضَعَ يَدَيهِ عَلَى رُكْبَتَيهِ، وَرَفَعَ إصْبِعَهُ اليُمْنَى الَّتي تَلِي الإبْهَامَ فَدَعَا بِهَا وَرَمَى بِبَصَرِهِ إلَيهَا وَيَدَهُ الْيُسْرَى بَاسِطُهَا عَلَيهَا)[25] واته: كه بۆ نوێژه‌كانی داده‌نیشت هه‌ردوو ده‌ستی ده‌خستنه سه‌ر هه‌ردوو رانی، په‌نجه‌ی شایه‌تمانی راستی كه به ته‌نیشت په‌نجه پانهكهیهوهیهتی[26] به‌رز ده‌كرده‌وه‌و دوعای پێوه ده‌كرد، چاوی تێده‌بڕی، ده‌ستی چه‌پیشی له‌سه‌ر رانی چه‌پی به كراوه‌یی داده‌نا ..
سه‌یدنا سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌ققاس خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ:جارێكیان دوعام دهكردو په‌نجه‌كانم به‌رز كردبۆوه، فه‌رمووی : (أحَدٌ أَحَدٌ) واته: یه‌كه یه‌كه و ئاماژه‌شی بۆ په‌نجه‌ی شایه‌تمانی كرد[27].
به‌رز كردنه‌وه‌ی په‌نجه به غه‌یری په‌نجه‌ی شایه‌تمان نابێت.. كه‌سێك ئه‌گه‌ر په‌نجه‌ی شایه‌تمانی قرتابوو یان بۆی به‌رز نه‌ده‌بۆوه، ئه‌وه عوزری شه‌رعی هه‌یه‌و پێویست ناكات به بێ هه‌بوونی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی په‌نجه‌یه‌كی تری ده‌ستی راستی یان په‌نجه‌ی دۆشاومژه‌ی ده‌ستی چه‌پی بكات به په‌نجه‌ی شایه‌تمان ..والله اعلم ..
آ آ آ
[1] ئیبنوئه‌بی شه‌یبه له: (المصنف ١/٣١٢)، ئیمامی ئه‌حمه‌د له المسند/توێژینه‌وه‌ی شێخ ئه‌حمه‌د شاكر كه به سه‌حیحی ناساندووه (١٢/٤٥٢ ـ ١٦٠٥٥)، نه‌سائی (٧٤٥) شێخی ئه‌لبانیش له (تمام المنة/ل ٣٠٤) دا هه‌ر به سه‌حیحی ناساندووه ..
[2] بوخاری (١٦)، موسليم (٢/١٣) ، بەيهيقي ( ٢/٢٨ ، ٧١) ، ئەحمەد (٤/٣١٧)..
[3] بوخاری (٧٣٩)، موسليم (٣٩٠) ، ئەبوداوود (٧٢٧).
[4] ئیبنوخوزه‌یمه (٤٧٩)، ئه‌لبانیش له (الاروا‌ء ٣٥٢) دا به سه‌حیحی ناساندووه.
[5] بوخاری (٧٤٠)، ئيمامی ماليك لە (الموطأ ( ٣٧٦) .
[6] حاكم (٢/٣٩٣) فه‌رمووشیه‌تی به پێی مه‌رجی بوخاری و موسلیم سه‌حیحه، بەڵام شێخی ئه‌لبانی ده‌فه‌رموێ به پێی مه‌رجه‌كانی موسلیم سه‌حیحه ..أصل صفه صلاة النبي صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ (١/٢٣٦) .
[7] بوخاری (٨٢٨)، ئەبوداوود (٧١٧).
[8] موسليم (٤٩٨)، ئەبوداوود (٧١٧).
[9] شێخی ئەلبانی دەفەرموێ: ئەمە لە فەرموودەی ئەبو حومەيدەوەيە كە دە لە ياوەرانی پێغەمبەری خواوە گێڕاوەتەوە.. (أصل صفة صلاة النبي صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ( ٢/٦٣١) .
[10] به‌یهیقی (٢/١١٢)، الحاكم (١/٢٢٤) ده‌شفه‌رموێ: به پێی مه‌رجی موسلیم سه‌حیحه و زه‌هه‌بیش فه‌رموویه‌تی: وایه و ئه‌لبانیش فه‌رموویه‌تی: وه‌كو هه‌ردووكیان فه‌رموویانه، وایه.. أصل صفة صلاة النبي صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ (٢/٦٣٢)
[11] ئه‌بوداوود (١/١٣٤)، نه‌سائی (١/١٦٥)، ترمزی (٢/٥٦) به حه‌سه‌نی ناساندووه..
[12] ئیبنوخوزه‌یمه (١/٣١٨) به سه‌حیحی ناساندووه وه‌كو ئیبنو حه‌جه‌ر ده‌فه‌رموێ: بلوغ المرام (١/٢٦٣)، داره‌قوتنی (١٣١)، ته‌حاوی له شرح المعانی (١/١٤٩) ، حاكم (١/٢٢٦) به‌یهیقی (٢/١٠٠)، حاكم ده‌فه‌رموێ: به پێی مه‌رجی موسلیم سه‌حیحه، زه‌هه‌بیش لایه‌نگرێتی و شێخی ئه‌لبانیش ده‌فه‌رموێ: وه‌كو فه‌رموویانه، هه‌ر وایه ..
[13] ئه‌بوداوود (١/١٣٤)، ئیبنوحه‌زم (٤/١٢٨)، نه‌سائی (١/١٦٥)، داریمی (١/٣٠٣) ، به‌یهیقی (٢/٩٩) ئیمامی ئه‌حمه‌د (٢/٣٨١). ریوایه‌تی دارقوتنی و نه‌سائی ده‌فه‌رمون: (فَلْيَضَعُ يَدَيهِ قَبْلَ رُكْبَتَيهِ، وَلْيَبْرُكٌ بُرُوكَ الْبَعيرِ).. ئه‌مه‌ش سه‌نه‌دی سه‌حیحه وه‌كو ئیمامی نه‌وه‌وی له المجموع (٣/٤٢١) و زورقانی له شرح المواهب (٧/٣٢٠) دا فه‌رموویانه ، شێخی ئه‌لبانی له الاروا‌ء (٣٥٧) و صحیح سنن أبی داود (٧٨٩) , تمام المنه (ل ١٩٣)هه‌ر حوكمی سه‌حیحی داوه.
[14] أصل صفة صلاة النبي صلى الله عليه و سلم (٢/٧١٤-٧١٩)، الاروا‌ء (٣١٣) .
[15] المحلى (٤/١٢٤)، الالباني: أصل صفة صلاة النبي صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ (٢/٧٢٥).
[16] موسليم (٢/٥٤)، ئەبو داوود (١/١٢٥)، بەيهيقي (٢/١٧٣) ، ئيمامی ئەحمەد (٦/٢٨١) ..
[17] موسلیم ( ٤٩٨) ، ئه‌بوداوود (٧٦٨).
[19] بوخاری (٢/٢٤٩)، موسليم(٤٧٣) .
[20] بوخاری (٨٢٣)، موسليم(٨٢٩).
[24] هه‌ر ئه‌وه‌شه كه پێی ده‌وترێت دۆشاومژه.
[26] هه‌ر ئه‌وه‌شه كه پێی ده‌وترێت ئه‌سپێ كوژه.
[27] ئه‌بوداوود (٢/٨٠) ، نه‌سائی (٣/٣٨) .